بەستەرکان چارەسەریەکان خزمەتە چارەسەریەکان‌ کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

نابەرەوەری و رێگای چارەسەری

نابەرەوەری و رێگای چارەسەری

تەنگە نەفەسی منداڵان چییە و چلۆن کونتڕۆڵی بکەین؟ منداڵانیش وەکوو گەورەکان لەم نەخۆشی تەنگە نەفەسیە لە ئەماندا نین و رەنگە توشیاری بن، بەڵام خاڵی گرینگ لەوێدایە کە منداڵان لە گەڵ کێشەو بەرە و سەختی‌ هایکی تایبەت رووبەروون کە دەتوانێ ببێتە هۆی دەرکەوتنی تەنگی نەفەس و ناڕێکی لە ژیانی رۆژانە. تەنگی نەفەس وەکوو نەخۆشیکی درێژ خایەن لە منداڵان‌‌دا ناسراوە و بە هۆکارگەلێکی نەناسراو ئەم ڕادە لە چوونە سەرەوەدایە . منداڵان زۆرتر یەکەمین نیشانەکانی تەنگی نەفەس پێش ٥ ساڵگی ئەزموون دەکەن. دوای پێزانینی تەنگی نەفەس لە منداڵانی ئێوەدا، دوکتور بە پێی پێشینەی پزیشکی و ڕادەی تەنگی نەفەس بەرنامە و نوسخەیکی نووسراوە بۆ چارەسەری ئەدات. ئەم بەرنامە کات و چۆنایەتی خواردنی دەواکانی تەنگی نەفەس و بابەتگەلێ کە بووەتە هۆی پەرەسێنی نەخۆشیەکە، دیاری دەکات. زۆر گرینگە بە باشی شێوەی بە کاربردنی ئەم بەرنامە و نوسخە بزانین و ئەگەر پرسیارێکتان هەبوو لە پزشکی منداڵی خۆتان بپرسن. بە کار بردنی بەرنامە بۆ بەرگری تەنگی نەفەس لە منداڵان، بە مەبەستی کونتڕۆلی سەرکەوتوانەی تەنگی نەفەس زۆر گرینگە. گرینگی تا ڕادەیکە کە دەبێ کۆپی ئەم بەرنامە بدەنە پەرەستار و مامۆستای قوتابخانەی منداڵەکە، تا ئەوانیش زانیاری پێویست سەبارەت بە ناسینی نیشانەکانی تەنگی نەفەسی منداڵیان هەبێت. ئێستا تەنگی نەفەس بەربڵاوترین نەخۆشی درێژخایەنی راستەقینە لە منداڵ‌دایه. لەم باسەدا پێکەوە هۆکار و نیشانەکانی تەنگی نەفەس لە منداڵان‌دا بەڕڕەسی دەکەین. تەنگی نەفەس هەناسەی منداڵەکەمی وەستانووە! لە تەنگی نەفەسی منداڵان‌دا سییەکان و بوارگەلی هەناسەیی کە هەناسە دەگەینێتە سییەکان، ئەگەر لە بەر ماکی ورووژێنەر وەکوو ڤایرۆسەکانی پەتا یان توخمی گیاکان بێت زۆر ئاسان توشیاری هەڵماسین دەبێ. تەنگی نەفەس لە منداڵان‌دا هێماگەلێکی ئازاردەری هەیە و منداڵ لە وەرزشت، کایە، خەو و قوتابخانە توشیاری کێشە دەبێت. تەنگی نەفەسی منداڵان لە گەڵ گەورەکان‌دا لە بواری نەخۆشییەوە جیاوازیکی نییە، بەڵام کێشە و بەرەی منداڵان زۆر جیاوازە و هندێ کاتیش تایبەتە، تا ڕادەیک کە تەنگی نەفەس لە نێوان هۆکاری سەردانی منداڵان بۆ فریا کەوتن، خەواندن لە نەخۆشخانە و ئامادە نەبوون لە قوتابخانە، ئاستی یەکەمی داگیر کردووە. بە داخەوە نەخۆشی تەنگی نەفەسی وەکوو پەتا چارەسەر ناکرێت. تەنیا دەتوانین بە دەوا و چارەسەری بە جێ نیشانەکان لە منداڵان‌دا کونتڕۆڵ بکەین، منداڵانێ کە لە کاتی گەورە بوونیش‌دا دەبێ تاقەت بەو نیشانانەوە بگرن. لە بیرمان بێت کە کونتڕۆڵی نیشانەکان زۆر گرینگە و لە پێشکەوتن و نالەباری زۆرتری سییەکان و بوارە هەناسەییەکان بەرگری دەکات. هۆکارەکانی دورس بوونی تەنگە نەفەسی لە منداڵان‌دا لە توێژینەوەگەلێک کە لە ١_٢دەهەی رابردوو لە بنکەی لێکۆڵینەوەی ئیمۆنولۆژی، تەنگی نەفەس و هەستیاری ئەنجام دراوە دیاری دا کە نەبوونی فێرکاری دایک باوکان لە هۆکارە یەکەمەکانی سەرەتاییەکانی خەواندنی منداڵانی توشیاری تەنگە نەفەسی توند و نالەبار لە نەخۆشخانەی بنکەی پزیشکی منداڵان بووە. بارو دۆخێ کە بواری توشیار بوون بە تەنگی نەفەس لە منداڵان پێک دێنێ، بریتین لە: توشیار بە هەستیاری لوت(هەڵامەت بەهارە) و هەستیاری پێستی (بیرۆش) بوونی پێشینەی بنەماڵەیی تەنگە نەفەسی یا هەستیاری(بە شێوەی ژێنێتیکی) چڵکگەلی بەردەوامی هەناسەیی کەم بوونی کێش لە کاتی لە دایک بوون قەرار گرتن لە پێش دووکەڵی جگەرە و قلیان لە سەردەمی ساوای ناو سک یان دوای لە دایک بوون رەگەز (تەشەنەی تەنگە نەفەسی لە ئەوانەی پێستیان تۆخە زۆرترە) نیشانەکانی تەنگە نەفەسی منداڵان چییە؟ نیشانەکان و هێماکان تەنگە نەفەسی منداڵان بریتییە لە: کۆکەی بەردەوام کە بە خەوتن، وەرزشت، هەوای سارد یان توشیار بوونی منداڵ بە چڵکی ڤایرۆسی خراپتر دەبێت. دانەدەرەوەی هەناسە(هەناسە دانەوە) لە گەڵ دەنگی فیتە یا لرخە نزم بوونی هەناسە(تەنگی نەفەس) هەستی قورسی یا داگیراوی لە دەفەری سینگ تەنگە نەفەسی لە منداڵان دەتوانێ نیشانەکانی ژێرەوەش بە دوای بێت: چۆنایەتی خراپی خەو بە هۆی تەنگی نەفەس، کۆکە یا لرخە هێرشی کۆکەیی بەردەوام کە لە گەڵ ساردی هەوا یان پەتا خراپتر دەبێ هەناسە بڕکێ زۆر کە بەربەستی کایە و وەرزشتی منداڵ دەبێ ماندوویی کە رەنگە بە هۆی چۆنایەتی خراوی خەو بێت. دەبێ وە بیری بێنینەوە کە نیشانەکانی تەنگی نەفەس بەسراوە بە جۆرەکەیەوە. منداڵانێ کە تەنگی نەفەسیان هەیە تەواوی نیشانەکانی سەرەوەیان ئەزموون نەکردووە. سەرەڕای ئەوەش دەرکەوتنی یەکێ لەو نیشانانەش هێمای تەنگی نەفەس نییە. بە هەمویی ئەم پێناسانەوە باشتر وایە لەم نیشانانە خێرا رەت نەبین. سەرژماریەکان نیشان ئەدات ئێستا تەنگی نەفەس بەربڵاوترین نەخۆشی درێژخایەن لە منداڵان دایە. هەروەها توێژینەوە لە سەر نەخۆشی تەنگی نەفەس نیشان ئەدات کە نەبوونی فێرکاری دایک و باوکان هۆکارە یەکەمەکانی خەواندنی منداڵانی توشیار بە تەنگی نەفەسی توند لە نەخۆشخانەیە. پێزانینی تەنگی نەفەس لە منداڵانی ژێر ٦ ساڵ پێزانینی تەنگی نەفەسی منداڵان کارێکی دژوارە و تاقیکردنەوەی پێزانینی تایبەتی بۆ نییە، بەم حاڵەش سەرنجی لرخەی سینگ لە پێزانینی کاریگەری هەیە. دەکرێ کۆکە و لرخەی سینگ بە دوو گروپ دابەش بکرێت کە ناسینی جۆرەکەی یارمەتی پزیشک ئەدات بۆ پێزانینی: کۆکە و لرخەی هەڵدانەوە بە دوای چڵکگەلی ڤایرۆسی دەزگای هەناسەیی زۆرتر لە شیرەخۆرەکان و منداڵانی پێش تەمەنی قوتابخانە دەبینرێت لە نێوان پەتاکان‌دا کۆکە و لرخە چاک دەبێتەوە بە نیشانەگەلێ لە بڕشتی هەستیاری (بیرۆشی، هەستیاری وەرزی و هەستیاری چێشتی ) لە خۆ یا بنەماڵەدان. لە مەودای نێوان هێرشەکاندا چاک نابنەوە و هەروا دەمێنن. بە ئەگەرێکی زۆرەوە تا لە تەمەنی میر منداڵی و گەورەیی بوونی هەیە. دەبێ سەرنج بدەن کە پێزانینی مسۆگەری تەنگی نەفەسی منداڵان بە هۆی دواکەوتنی بەردەوامی جەستەیی و بە رەدکردنەوەی تەواوی هۆکارەکان پێک دێت. لەم تەمەنە بە هۆی نەبوونی توانایی منداڵ، هەڵسەنگاندنی کردەی سی ناکرێ. خاڵگەلی پێویست لە کونتڕۆڵی تەنگی نەفەسی منداڵان پارێز لە ئاقارگەلی لەوتی بە تایبەت دووکەڵی جگەرە(پێویستە بزانن تەنانەت کێشانی جگەرە لە دەرەوەی ماڵ (پێش هەیوان و ژێر هەوابەر) دەتوانێ کاریگەری لە سەر دووپات بوونەوەی نیشانەی منداڵەکەتان بێت). پارێز لە ئاقارگەلی شلۆق و پڕ حەشیمەت پارێز لە پێوەندی لە گەڵ تۆز و توخمی گوڵ و گیاکان بە تایبەت لە وەرزی بەهاردا پارێز لە بەرامبەر بوونەوەی راستەو خۆ بای ساردکەرەوە و پەنکە دیواری دیوی منداڵ حەوتەی جارێک بە دەسماڵی نمدار و خاوێن تۆزگیری بکرێت و تەواوی ئامرازی رۆژانە خاوێن بکرێت. لە بە کار هێنانی فەرش و گڵێم و هەر جۆرە شتێکی پەشمی و برژۆڵدار لە دیوی خەوی منداڵ پارێز کەن. لیستۆکی پەشمی حەوتەی جارێک بە ئاوی داخ بشۆردرێت. لە هەر جۆرە پاڵشتی پەشمی، پەڕ یان پەمۆیی پارێز بکەن و لە جیاتی ئەوانە پاڵشتی هەوری بە کار ببەن ئەگەر لە کاتی هات و چوو نیشانەکان دووپات بوونەوە حەتمەن سەردانی پزیشکی تایبەت بکەن کەڵک وەرگرتن لە ئەستێرک بە هۆی بۆنی کۆڵۆڕی دژە گەنی دەتوانێ هێماکان دووپات کاتەوە، لەم رووەوە دەبێ حەتمەن لە گەڵ پزیشکی تایبەت باس بکرێ. پارێز لە بۆن خۆشەکان، ئێسپری، مێرووکوژ، سپی کەرەوە، ماکە شۆرێنەرە ترشەکان (لە وەرزی خاوێن کردنەوەی ماڵ) کەڵک وەرگرتن لە پڕ کەرەوەکان وەکوو ڤیتامینی C و ئۆمێگا ٣(رۆنی ماسی) دەتوانێ لە نزم کردنەوەی هێماکان کاریگەری بێت. لە پاراستنی ئاژەڵەکان لە ماڵەوە وەکوو سەگ، پشی و کەروێشک پارێز بکەن. منداڵانی قەڵەو حەتمەن لە ژێر چاودێری پزیشکی خۆراک، پارێزی چێشتی لە بار ئەنجام بدەن. لە بڕێک لە منداڵان‌دا هەستیاری توند بە شیری مانگا و بەرهەمەکانی دەبینرێت، باشتر وایە لە شیرگەلێ کە پڕۆتئینی سۆیایان هەیە (بە ڕاسپێری پزیشک) کەڵک بگرن. چۆن چارەسەری تەنگە نەفەسی منداڵان دەکرێ؟ چارەسەری تەنگە نەفەسی منداڵان وەکوو گەورەکانە و پارێز لە هۆکارگەلی ورووژێنەری تەنگی نەفەس لە سەرەتای خاڵگەلی چارەسەری‌دایە. دەبێ سەرنج بدەین کە منداڵان بە پێی پیتاکی دەواکان، لە گەورەکان هەستیارترن و سنوورهایک بۆ هەلبژاردنی دەوا لەم رادە تەمەنیەدا هەیە. باشترین رێگا بۆ چارەسەری تەنگی نەفەسی منداڵ لە ناو بردنی هۆکارە وەووژێنەرەکان لە ژینگەی توشیارانی ئەم نەخۆشییەیە. ئەڵبەت لە پەنای ئەمانەوە پزیشکەکان راسپێری دەواگەلێک بۆ چارەسەری تەنگی نەفەس دەکەن. بە گشتی دەواگەلێ کە بۆ چارەسەری تەنگی نەفەسی منداڵان کەڵکی لێ دەگرن دابەش دەبێتە سەر سێ بەش: ١_ دەواگەلی دامرکاندن بە گشتی بەم دەواگەلە ئەڵێن دەوای ئاوەڵا کردنەوەی دەرەوە(لکاندنی هەفیک بە بواری هەناسەیی سەرەتای سی) کە بە شێوەی بۆ کردن(ئێسپێری) بە کار دەچێت. دەواگەلی دامرکاندن دەبنە هۆی شل بوونەوەی ماسولکەی دیوارەکانی هەناسەیی و هات و چووی هەوا لەم بوارەدا بە شێوەی سروشتی پێک دێنن. ٢دەواگەلی بەرگری دەواهای بەرگری یەکەم کردنەوەی هەڵماسین لە بواری هەوایی دەبنە هۆی نزم بوونەوەی ورووژاندنیان. ئەم دەواگەلە دژ بە دەواهای دامرکاندن بە شێوەیکی رێک و پێک رۆژێ دوو جار بە کاری دەبەن. ٣دەواگەلی فریا کەوتن لە کاتی دەرکەوتنی تەنگی نەفەسی نالەبار، دەو رێگەی فریا کەوتن بۆ کونتڕۆڵی هەیە: کەڵک وەرگرتن لە رادەیکی زۆر دەوای دامرکاندن کەڵک وەرگرتن لە رادەیکی زۆر دەوای دژە هەڵماسین بۆ ئەوەیکە بزانین ئایا رادەی بە کار بردن و کاریگەری دەوا بەس بووە و تەنگی نەفەسیان بە باشی کونتڕۆڵ کردووە، رێگاهایک وەکوو پڕ کردنەوەی ژێرەوە هەیە، لە رێگای پڕکردنەوەی ئەم پرسیار نامە دەتوانین تێبگەین تا چ ڕادەیک لە کونتڕۆڵ کردنی نیشانەکانی تەنگی نەفەس‌‌دا سەرکەوتوو بووینە. خاڵی سەرنج راکێش لە چارەسەری تەنگی نەفەس منداڵان ئەمە بووە هەرواکە پیتاک‌هایک بۆ هندێک لە دەواکانی کونتڕۆڵگەری تەنگی نەفەس وەکوو نزم بوونی گەشە و خیفی منداڵ هەیە، تەنگی نەفەس کونتڕۆڵ نەکراو و چارەسەر نەکراویش لە منداڵان‌دا وەکوو گەورەکان، ئەبێتە هۆی نزم بوونی گەشەی منداڵ . لە بیرمان بێت ڕۆڵی کە دایک و باوکان و پەرەستارانی منداڵ لە چارەسەری تەنگی نەفەسی منداڵان زۆر گرینگە.

تەنگە نەفەسی منداڵان چییە و چلۆن کونتڕۆڵی بکەین؟

هۆکارە بەربڵاوەکانی قوڕگ ئێشە لە منداڵان‌دا

هۆکارە بەربڵاوەکانی قوڕگ ئێشە لە منداڵان‌دا

نەخۆشی شەکرە جۆری یەکی منداڵ

نەخۆشی شەکرە جۆری یەکی منداڵ

زەردەیی لە کۆرپەکان‌دا

سەبارەت بە زەردەیی لە کۆرپەکان‌دا

جوانکاری گوێچکە

نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە

نەشتەرگەری ئاڵوو

نەشتەرگەری ئاڵوو

ووەکانی کەپۆ و سینووسەکان

ووەکانی کەپۆ و سینووسەکان

نەخۆشی منییر چییە؟

نەخۆشی منییر چییە؟

نەشتەرگەری جوانکاری زگ

نەشتەرگەری جوانکاری زگ