درباره هۆکارە بەربڵاوەکانی قوڕگ ئێشە لە منداڵاندا
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره هۆکارە بەربڵاوەکانی قوڕگ ئێشە لە منداڵاندا
هۆکارە بەربڵاوەکانی قوڕگ ئێشە لە منداڵاندا
هەموومان قوڕگ ئێشەمان ئەزموون کردوە، هندێ کات ئەم قوڕگ ئێشە لە یەک دوو رۆژ چاک بووەتەوە و بڕێ کاتیش ئێشی زۆرترمان بووە و ناچار کراوین سەردانی پزیشک بکەین، بەڵام منداڵان بە تایبەت لە وەرزی سەرددا زۆرتر توشیاری پەتا دەبن و دەبنە هۆی دڵەڕاوکێ دایک و باوکانیان.. پزیشکانی دەرمانگەی کۆرپەی ئەرمەغان لە پێوەندی لە گەڵ هۆکارە بەربڵاوەکانی قوڕگ ئێشەی منداڵاندا ڕاسپێریهایکیان بۆ ئێوەی دایک و باوکانی ئازیز هەیە کە له چوونە سەرەوەی زانیاریتان لەم بوارەدا یارمەتیتان ئەدەن.
ئاشنایی لە گەڵ چڵکگەلی هەناسەی سەروو
بە گشتی چڵکگەلی هەناسەی سەروو و قوڕگ ئێشە یەکێ لە هۆکارە بەربڵاوەکانی سەردانی دایک و باوکان و منداڵان بۆ دەرمانگەی منداڵانە. کە شتێک نزیکەی ٨٠ لە سەدی کارهێنەرەکان لە وەرزی سەرمادایە. بەڵام لە زۆربەیک لەم بابەتانە رەنگە تەنیا قوڕگ نەبێت و تەواوی چڵکگەلی گوێ، قوڕگ، سینووس، گیرۆدە بێت کە هەمویان ژێر بەشی چڵکگەلی هەناسەیی سەروون و رەنگە تەنیا هۆکاری چڵکییان نەبێت و بە هۆی زەربەتێک، خوێنڕێژی یان برینێک دورس بووبێت. بەڵام سەبارەت بە منداڵان زۆر روویداوە کە ماکێکی سووتێنەر وەکوو پێشۆرەکان کە بە هەڵە بەکار چوە، سووتاویکی سەخت بە دی دێنێت.
هۆکارە بەربڵاوەکانی قوڕگ ئێشە لە منداڵاندا
توێکاری قوڕگ و بوارگەلی پێوەندیدار
ئەگەر بمانەوێ زۆر تایبەت سەبارەت بە قوڕگ ئێشە باس بکەین ئەبێ بڵیین ئەم بەشە فارنێکس یا دەستەواژەی گشتی قوڕگی پێدەڵێن و هەروا کە دەزانن بەشێک بە نێوی ئاڵۆ یان تانسیلەکان کە بۆ دایک و باوکان زۆر سەرنج راکێشە، لە منداڵاندا گەورەترە و بە چوونە سەرەوەی تەمەنیان بە تایبەت لە ٧ ساڵگییەوە بچوک دەبێتەوە. هەڵماسینی ئەم بەشە و قوڕگ دەتوانێ بە هۆی هۆکارگەلێکی چڵکی بێت بەڵام پارێزەکی فارنێکس و ئاڵۆکان بۆ گوێ ناوەندی، بوارگەی سینووسی کە لە لووتا خاڵی دەبنەوە و رێگایان بۆ بەشگەلی ئاناتۆمیکی بەرامبەر وەکوو لمفە گرێ، تیرۆئید و قوریژنگ هەیە، بۆیە هەرکام لەمانە ئەگەر هەڵماسن هان توشیاری ناڕێکی بن، رەنگە کێشەیەک لە هەناسە یان قورتی منداڵ پێک بێنێ.
*****دایک و باوکان بزانن*****
منداڵان کەم تا زۆرێک سکاڵای قوڕگ ئێشە ناکەن
بە گشتی دەبێ لە بەرچاومان بێت کە منداڵان کەمتر سکاڵای قوڕگ ئێشە دەکەن، ئەمە دایک و باوکان یا پزیشکەکان دەبێ پێبزانن کە منداڵ لە کامە ناوچە هەستی ئێش و هەڵماسینی هەیە و بێ ئۆقرەیە؛ چێشت نەخواردن یا گۆڕانی خووە ئاساییەکانی بە چ هۆکارێک بووە.
هۆکارە بەربڵاوەکانی قورگ ئێشە لە منداڵان
هۆکاری قوڕگ ئێشە لە منداڵان
ڤایرۆسی یا باکتڕیاڵ؟؟
زۆرێک لە بابەتەکانی قوڕگ ئێشە بە تایبەت لە وەرزی سەرما بە هۆی ڤایرۆسەکانەوەیە واتا بەسراو بە شوێنگەلی جیاواز و وەرزگەلی جیاواز، ٧٠ لە سەدی قوڕگ ئێشەکان دەتوانێ بە هۆی ڤایرۆسەکانەوە بێت. هۆکاری دیکەی قوڕگ ئێشەکان بە هۆی باکتریەکانەوە بووە کە چارەسەری زۆر گرینگە و بەرایی دان بە ئانتی بیوتیکەکان بۆ ئەم تاکانە پێویستە، بزانن کە لە نێوان ئەم باکتریانە کە بۆ پزیشکان زۆر گرینگە ئێستێرپتو کۆکە. کە پزیشک دەبێ پێبزانێت و چارەسەری بکا. بەڵام بۆ ئەم باکتریە گرینگە؟
بۆ ئەوەیکە ئەم باکتریە نێوان ٢ لە سەدی منداڵان کە دەرسەدێکی زۆریش نیە، ببێتە هۆی نەخۆشیک بە نێوی رۆماتیسمی دڵ و ئەمە بڕێ جار دەتوانێ ببێتە هۆی زیانگەلێکی قەرەوی نەبوو بە دڵ و دەریژەی دڵ کە بە زوو پێزانین و چارەسەری لەبار. لە زۆربەی وڵاتەکانا رۆماتیسمی دڵ تا ٧٥ لە سەدا نزم بووەتەوە، بەڵام لە هەر حاڵدا لە بڕێک وڵاتانا هێشتا رۆماتیسمی دڵ هەیە و دەبێ لە بیریدا بین.
کامە هۆکاری قوڕگ ئێشە بەربڵاوترە؟
بەڵام بگەڕینەوە بۆ سەرژماریک کە لە پێشدا گوتمان شتێک نزیکەی ٧٠تا٨٠ لە سەدی کارهێنەکان بۆ بنکە پزیشکیەکانی منداڵ لە سەرمادا بە هۆی چڵکی هەناسەیی سەرووە و شتێکی نزیکەی ٧٠ لە سەد قوڕگ ئێشەکان ڤایرۆسین، بەڵام بۆ پزیشکی منداڵان ئەمە گرینگە کە بتوانن نێوان قوڕگ ئێشەی ڤایرۆسی و چڵکی جیاوازی دانن. تەنیا نێوان ٥ تا ٣٠ لە سەدی بەسراوە بە کۆمەڵگا، ئێپیدمیک، شوێنێکی تایبەت و تەمەنی تاک کە لە گۆڕاندایه دەتوانێ هۆکاری باکتریاڵی بێت. راسپێری ئێمە بۆ باوک و دایکان ئەوەیە ئەگەر منداڵ لە تەمەنێکدایە کە دەتوانێ بڵێت قوڕگ ئێشەم هەیە واتا ٦ ، ٧ ساڵ بۆ سەرەوە(تەمەنێکە کە دەتوانێ قوڕگ ئێشەی چڵکی بێت) حەتمەن سەردانی پزیشک بکەن، چونکە تەنیا پسپۆڕ دەتوانێ پێبزانێ ئێش دووشکە بە ڤایرۆسی یا چڵکی و ئایا پێویستی بە چارەسەرێکی تایبەت هەیە یا نە.
***بڕواگەلی باو***
بۆ چارەسەری قوڕگ ئێشەی منداڵان دەبێ ئانتی بیۆتیک بخۆن
باسی پنی سیلین، ئانتی بیوتیکەکان و قوڕگ ئێشە یەکێ لەو بابەتانەیە کە هەموو کات لە ئارادا بووە و دایک و باوکان لە دەرمانگەی منداڵان و بنکەی دەرمانی منداڵان داوا لە پزیشکان دەکەن. بەڵام هەروا کە گوتمان بەربڵاوترین هۆکاری قوڕگ ئێشە ڤایرۆسەکانن نە باکتریەکان و لە زۆربەی بابەتدا بە کار هێنانی ئانتی بیۆتیک بێ راوێژی دوکتور کێشەی نیە.
ئایا هەڵە لە پێزانینی قوڕگ ئێشەی ڤایرۆسی یا باکتڕیاڵی لە منداڵان دەتوانێ مەترسیدار بێت؟
ئێوە سەرنجی ٨٠ لە سەدی سەرژماری کارهێنەکان بدەن کە قوڕگ ئێشەی ڤایرۆسییان هەیە و پێویستیان بە بەرایی دانی ئانتی بیۆتیک نییە. سەرنج بدەن و بیری لێبکەنەوە ئەگەر تەواوی بابەتەکان بیانەوێ ئانتی بیوتیک یا وشکێنەری چڵک بخۆن، بۆیە ئێمەش بڕێ جار بەرایی دەواگەلێک ئەدەین کە هیچ سودێکی بۆ ئێمە نییە و دەتوانێ زیانی پێبگەینێت. ئەم زیانە نە تەنیا بە هۆی پیتاکی چڵکە بەڵکوو دەتوانێ بڕێک لە میکرۆبە سوود بەخشەکانی جەستە کە لە زۆربەی چڵکەکاندا جێگای سەرنجە بە ئانتی بیۆتیک لە ناو ببات. بۆیە خۆپارێزی جەستە لە بەرامبەر باکتریە هێرش بەرەکان کە خۆپارێزێکی سروشتی جەستەیە لە ناو دەچێت. سەرەڕای ئەمەش دەتوانێ بڕێک میکرۆبی خۆڕاگر پێک بێنێ کە دواجار کێشە لە ئانتی بیوتیکەکان و خۆڕاگری جەستە و خواردنی زێدەیان پێک بێنێ.
هەر ئانتی بیوتیکێ کە دێتە نێو بازاڕ نزیکەی ١٥ ساڵ کات ئەبات تا لە پلانی سەرەتایی و قۆناخی لێکۆڵینەوە رەت ببێت، بۆیە ئەم کارە خێرا تەواو نابێت، بەڵام لە بەرامبەردا بە خێرایی ئانتی بیۆتیک خۆڕاگری لە بەرامبەر میکرۆبەکانەوە پێک دێنێ.
****دایک و باوکان بزانن****
ئانتی بیۆتیکی بێ هۆ میکرۆبگەلی خۆڕاگر پێک دێنێ و میکرۆبگەلی سوودمەندی جەستە لە ناو دەبات. کێشە ئەوەیە کە ئانتی بیۆتیک لە تەواو بابەتەکاندا منداڵ چاک ناکاتەوە بەڵکوو ئەو نەخۆشییە لە خۆوە چاک دەبێت . کاری میکرۆبگەلی سوودمەندی جەستە کە لە سەرەوە ناومان برد ئەوەیە کە جەستە لە بەرامبەر میکرۆبگەلی هێرش بەر یان ڤایرۆسەکانەوە بپارێزێت و لە راستیدا منداڵ لە خواردنی ئانتی بیۆتیک سوود ناگرێت. مەگەر بە دڵنیاییەوە بزانن کە قوڕگ ئێشە چڵکی بووە بۆیە ناکرێ بڵێن هەموو کات بۆ قوڕگ ئێشە ئەبێ ئانتی بیۆتیک بخۆین، بەڵکوو دەبێ بە هێماگەلێکی تایبەت یان تاقیکاری پێبزانین. لە پێوەندی لە گەڵ تاقیکاری دەتوانین بڵیین گەشە پێدان یا رێپید ئەزموون دەتوانێ لەم بابەتەوە یارمەتی بدات کە میکرۆبێکی تایبەت، نەوازا ڤایرۆسی ئێسترێپتوکۆک بوونی هەیە یا نە بەڵام بە هۆی ئەوەی زۆر کەس ئەم تاقیکاریانەی لە بەردەست نییە دەبێ چیبکەین؟
پێزانینی هۆکاری قوڕگ ئێشە لە منداڵان
دەبێ یارمەتی لە نیشانەکان، تەمەن و ئێپیدمی ئەو ناوچە بگرین. لە تەمەنی خوارتردا خۆمان دەبێ پێبزانین. لە سەرەتادا دەبینین کە قوڕگ و ئاڵۆکان سوورە و زۆرتر لە سەر ئاڵۆکان خاڵگەلێکی سپی دەبینرێت. بەڵام قوڕگ ئێشەی چلکی ئێستێرپتوکۆک، چڵکی ئاو، زگچوون، لووشە و کۆکەی نییە و زۆربەی ئەم هێماگەلە چڵکێکی ڤایرۆسییە. تەمەن لەم پێزانینە زۆر گرینگە و زۆربەی چرکگەلی چڵکی لە نێوان ٣ تا ٢٥ ساڵە و لە تەمەن ژێر ٣ ساڵدا بێجگە لە بابەتی جیاواز زۆر سەرقاڵی چرکی چڵکی نابین بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر لە پەنای سوور بوونی قوڕگ و ئاڵۆ یان پەردەی سپی رەنگ (ئێگزۆدا) لە گەڵ تای کوت و پڕی زۆر و لیمفە گرێ هەڵماسیاو بینراوێت پێزانین زۆرتر بۆ لای باکتریاڵ دەچێت کە چارەسەری خێرا لە لایەن پسپۆڕی منداڵەوە دەسپێدەکات.
بڕێک لە دایک و باوکان بە پێی ئەزموونی خۆیان چارەسەری دەسپێدەکەن. بڕێک لە دەواگەلی ئانتی بیۆتیکی هەیە کە باشتر وایە پێزانینی بدەینە دەستی دوکتور. بۆ؟ سەرەڕای ئەو پیتاکانەی کە لە سەرەوە گوتمان گرینگترین خاڵ ئەوەیە کاتێ ئێوە ئانتی بیۆتیک ئەدەنە منداڵەکەتان چ هۆکار قوڕگ ئێشەی ڤایرۆسی بێت یا باکتریاڵ پێزانینی نەخۆشیەکە سەخت دەکەنەوە و پزیشک ناتوانێ لە سەر هێماکانی دوایی دادوەری بکا ودوکتورەکانی ناچار دەبن لە سەر خواردنی ئانتی بیۆتیک بەردەوام بن رەنگە نادورسیش بێت ، بۆیە ئیزن دانی دەوا بدەنە دەستی دوکتور.
داخوازی دایک و باوکان: ئەمانەوێ قوڕگ ئێشەی منداڵەکەمان زوو چاک ببێتەوە چی بکەین؟
ئەو کارانەی کە ئەبێ دایک و باوکان ئەنجامی بدەن
بەڵام بڕێ لە کارەکان دایک و باوکانیش خۆیان دەتوانن ئەنجامی بدەن. ئەگەر منداڵەکانتان لە تەمەنێکدان کە دەتوانن ئاو و خوێ غڕغڕە بکەن، ئەم کارە ئەنجام بدەن و منداڵانی سەرەوەی سێ ساڵ دەتوانن نوقوڵگەلی تایبەتی قوڕگ ئێشە بخۆن و هەروەها خواردنەوەی گەرم بە تایبەت لە گەڵ هەنگوێنی سروشتی زۆر کاریگەری هەیە. بڕێک لە چێشتەکان کە ورووژێنەرن وەکوو ئەو چێشتانەی کە ئەدوای تێدایە نەخۆن و خواردنەوەی سارد کەم کەنەو. و لە ئاکامدا دەتوانن ئەم دەورە نزم کەنەوە.
زوو چاک بوونەوە دوو حاڵەتی هەیە
ئەوەیکە هێماکان زوو چاک بنەوە یا ئەوەیکە نەخۆشی لە ناو بچێت. لە پێوەندی لە گەڵ هێماکان، بابەتەکانی سەرەوە دەتوانێ ئەم هێماگەلە ئارام بکاتەوە بەڵام نەخۆشی دەورەیکی هەیە کە دەبێ تێپەڕێت. هەرچەنە لە بابەتی چڵکی بە راسپێری چڵک وشکێنەر دەورەی نەخۆشی کورت دەبێتەوە و دەورەی گیرۆیی و تەشەنە نزم دەبێت بەلام سەبارەت بە ڤایرۆسەکان ئەم فاکتۆرمانە نییە هەر بۆیە سەردەمی نەخۆشی ئەبێ تێپەڕێت چونکە چارەسەرێکی تایبەتی نییە بێجگە لە ڤایرۆسگەلێکی تایبەت وەکوو ئامفۆڵانزا کە دەبێ لە ژێر چاودێری پزیشکدا بێت. شتێک کە زۆر بەربڵاوە ئەم پەتای کورت ماوەیە کە بێجگە لە بابەتی یارمەتیدەری ناوبراو چارەسەرێکی تایبەتی دیکەی نییە و ئانتی بیۆتیکەکان ناتوانن هیچ یارمەتیکی دیکە بدەن و تەنیا دەبێ ماوەی نەخۆشی تەواو بێت و پاکژی تاکەکەسی لەم بارەوە بەڕێوە بچێت تا تەشەنە نەکاتە منداڵانی دیکە.
مندالان فێر بکەن
دەستەکانی خۆیان بە تایبەت کاتێ لە مەڕ تەراوشتی هەناسەییدان خێرا بشۆرن
لە کاتی پژمە و کۆکە بەر دەمی خۆیان بگرن تاکوو بەرگری لە بڵاو بوونەوەی تراوشت بکەن
پێوەندی روومەت لە بەرامبەر روومەتیان نەبێت
چارەسەری قوڕگ ئێشەی منداڵان تا چ کاتێ دەبێ بەردەوام بێت؟
دایک و باوکان دوای کەم بوونەوەی نیشانەکان دەبێ خواردنی دەوانکان تەواو بکەن. ئەگەر پێزانینی پزیشک قوڕگ ئێشەی چلکی بێت و ئیزن بە ئانتی بیۆتیکەکان درا بێت حەتمەن دەبێ ئانتی بیۆتیکەکان بە کار بچن کە دەتواونن بە شێوەی کوتان یا خواردنی بێت و دەورەی دەسپێکی چارەسەری کورتە و نەخۆش چاک دەبێت. ئەگەر دوکتور پێزانی کە دەبێ پنی سیلین بدەن لە منداڵان چون لەم ئیزن دانە پیتاکی هەستیاری هەیە دەبێ لە بنکەیکی دەرمانی جێ متمانە بوەشێندرێت و منداڵانێک کە زۆر لە دەرزی دەترسن ئانتی بیۆتیکانە کە دەخورێن باشترن و رادەی کاریگەرییان درێژ خایەنترە و تا دە رۆژ دەبات و لە یەک تا دوو رۆژ چاک دەبن بەڵام بۆ لە ناو بردنی نەخۆشی هەر بەو شێوەی دوکتوری منداڵ گوتویە دەبێ ئەنجامی بدەن.