درباره نەشتەرگەری جوانکاری پلاستیک لە ئێران
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | نەشتەرگەری جوانکاری پلاستیک |
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره نەشتەرگەری جوانکاری پلاستیک لە ئێران
لە بارەی نەشتەرگەری جوانکاری پلاستیک لە ئێران:
نەشتەرگەریە جوانکاریەکان خاوەن ڕێک و پێکیەکی تایبەت و بێ وێنەن لە نێو پزیشکیدا. کە مەبەستیان چاک کردنەوەی ڕواڵەتە بە کەڵک وەرگرتن لە فەننەکانی نەشتەرگەری و پزیشکی.
نەشتەرگەری جوانکاری دەکرێت لە هەر بەشێک لە سەر و مل دا ئەنجام بگرێت. بە هۆی ئەوەی ئەم جۆرە نەشتەرگەریە بۆ جوانکاریە، کە واتە ئەم جۆرە نەشتەرگەریە بە تەواوەتی لە دەست مرۆڤ خۆیدایە. نەشتەرگەری پلاستیک وەک پسپۆڕیەک لە نەشتەرگەری دێتە ئەژمار کە بۆ چاک کردنەوەی کەم و کورتیەکانی دەمووچاو و جەستە کەڵکی لێ وەردەگیرێت. وەکوو کەم وکورتیە زگماکیەکان، ترۆما، سووتیان و نەخۆشی. نەشتەرگەری پلاستیک بۆ درووست کردنی ئەو شوێنانەی جەستە کە بە درووستی کار ناکەن و بە مەبەستی ئەوەی ئەم بەشانیچە وەکوو بەشەکانی دیکەی جەستە و بە شێوەی سرووشتی کارکردیان بە دەست بێننەوە ئەنجام ئەگرێت.
چۆن دەتوانین نەشتەرگەری جوانکاری و نەشتەرگەری پلاستیک لە یەک جیا کەینەوە و جیاوازیەکانیان بزانین؟
بە هۆی ئەوەی ئەو شێوەگەلە کە لە هەر کام لەم دوو جۆرە نەشتەرگەریەدا دەچێتە کار، جیاوازن لە یەک، شێوەکانی ڕاهێنان و فێرکاری نەشتەرگەرەکانی جوانکاری و نەشتەرگەرەکانی پلاستیک زۆر جیاوازیان پێکەوە هەیە.
بە هۆی ئەوەی هیچ جۆرە پلانێکی با دەوام بە تایبەت لە سەر نەشتەرگەریە جوانکاریەکان بوونی نیە، پەسەند کراو وایە کە بۆ شارەزایی لە نەشتەرگەری، بە شێوەی گشتی دەبێت لە نەشتەرگەری جوانکاریدا پسپۆڕیەک کە پێویستە بە دەستی بێنن و وەریگرن. هەر ئەمە دەتوانێت لە ماوەی یەکدانە پلانی نەشتەرگەری جوانکاریدا ئەنجام ببێت. وەکوو ئەو قۆناغە فێرکاریە کورت ماوەیانە، وتار و هتد…..
ئەو دوکتۆرانە کە ئەزمونێکی بەرچاویان لە نەشتەرگەری جوانکاریدا هەیە ئەتوانن بە بە دەست هێنانی ئەزموون و پسپۆڕ بوون لە نەشتەرگەری جوانکاریدا دەست بە کار بوون. نەشتەرگەرەکانی پلاستیک ڕێگایەکی هاوشێوەی نەشتەرگەرەکانی جوانکاریان هەیە. کە واتە پاش کۆتایی هاتنی قوتابخانەی پزیشکی، دەبێت قۆناغەکانی نەشتەرگەری پلاستیک تەواو بکەن، پاشان دەبنە شارەزای ئەو بوارە.
لەم قۆناغەدا، پزیشکێکی پلاستیک ڕاهێنانی زۆرتر تێپەڕ دەکات کە لە بەشی نەشتەرگەری جوانکاریدا بە دەست خۆیەتی و بە ئاواتی خۆی فێر دەبێت.
جیاوزی نەشتەرگەری جوانکاری و نەشتەرگەری پلاستیک نەشتەرگەری جوانکاری: چەقبەستن لە سەر چاکبوونەوەی ڕواڵەت.
شێوەگەل، فەننەکان و پێوانەکانی نەشتەرگەری جوانکاری چەقیان بەستوەتە سەر ڕواڵەتی نەخۆش.
چاک بوونەوەی جوانی ڕواڵەت، لێکچوویی لە دەمووچاو و ڕێکی، هەموو ئەمانە دەسکەوتە سەرەکیەکانی ئەم ڕێگایەن.
نەشتەرگەری جوانکاری دەتوانێت ئەم بەشانەی ژێرەوە لە خۆ بگرێت:
۱- چاک کردنەوەی ڕواڵەتی مەمکەکان، چاندنی مەمکە،(lift) کێش هاورنی مەمک، بچووک کردنەوەی مەمک.
۲- هاوشێوەکردنی دەمووچاو: نەشتەرگەری لووت، فەک،یان چاندنی گۆنا.
۳- جوان کردنەوەی دەمووچاو: lift( کێشانی دەمووچاو)، کێشانی پێڵوو، کێشانی پێستی مل، کێشانی پێستی برۆ.
٤- هاوسان کردنی جەستە: زگ، هاڵیکا، لیپۆساکشێن، ژنیکۆماسی( دەرمانی گەورە بوونی لە ڕادەبەدەری مەمکی پیاوان).
۵-جوان کردنی دەمووچاو: کێشانی پێستی دەمووچاو، کێشانی پێڵوو و ئەو شتانەی دەبنە هۆی پڕ بوونی دەمووچاو.
٦-نەشتەرگەری پلاستیک چەقبەستن لە سەر چاک کردنەوەی کەم و کورتیە زگماکیەکان، هەروەها بۆ ساغ کردنەوەی ڕواڵەتی سرووشتی و کارکردی سرووشتی ئەو بەشانە.
لەو شێوەگەلەی کە بۆ نەشتەرگەری پلاسیک ئەنجام ئەگرن، بریتین لە:
۱- چاک کردنەوەی مەمکە.
۲- نەشتەرگەری بە مەبەستی چاک کردنەوەی شوێنی سووتیان.
۳- چاک کردنەوەی ناڕێکیه زگماکیەکان، درزی لێو، چاک کردنەوەی کەم و کورتیە زۆرەکان.
٤- چاک کردنەوەی کەم و کورتیە کەمەکان.
۵- نەشتەرگەری جەستە.
٦- نەشتەرگەری چاک کردنەوەی جێگای زام.