خزمەتگوزاریە چاو پزیشکیەکان لە ئێران پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره خزمەتگوزاریە چاو پزیشکیەکان لە ئێران

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره خزمەتگوزاریە چاو پزیشکیەکان لە ئێران

تەمەڵی چاو یەکێک لە جۆرەکانی تێکچوونی هێزی دیتنە کە بە هۆیەوە لە چاوێکی بە ڕواڵەت ساغدا، کەم بوونەەی دیتنی ناوەندی ڕوو دەدات. لەم حاڵەتەدا ئەگەرچی پێکهاتەی چاو ساغە بەڵام هێزی دیتن لە چاودا تەنانەت بە چاویلکەیچ تەواو نابێت. کاتێ کە هێزی دیتن لە یەکێک لە چاوەکاندا تەواو و سرووشتی بێت و لە ئەویتردا لاواز و نا سرووشتی بێت ئەو چاوەی کە هێزی دیتنی تەواو نیە تووشی لاواز بوون دەبێت و وردە وردە تەمەڵ دەبێت. تەمەڵی چاو له ۲ تا ۳ لە سەدی منداڵاندا دەبینرێت و باشترین کات بۆ چارەسەری ئەم کێشە سەرەتای ساوایی یان منداڵییە. دەبێت پێتان بڵێین کە ئەگەرچی زۆرتر یەک چاو دەرگیرە بەڵام لە بڕێ حاڵەتیشدا هەر دوو چاو هاوکات تەمەڵ بن. تەمەڵی چاو بە هۆی تێکچوون لە کارکردی سرووشتی چاوەکان و نەبوونی تەواو بوونی هێزی دیتن ڕوو دەدات. بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ڕەنگە هۆکاری تەمەڵی چاو بۆماوەیی بێت: ئەم هۆکارگەلە دەبنە سێ بەشەوە:

۱ـ ئێسترابیسم( لوچی) تەمەڵی چاو زۆرتر لە دوای ئێسترابیسم ڕوو دەدات. لەم نەخۆشیەدا منداڵ بۆ ڕاکردن بە شێوەی دوو دانەی دیتن لەو چاوەی کە هێزی دیتنی باشتری هەیە کەڵک وەر دەگرێت و لە ئاکامدا چاوی لادانی تەواو نابێت و تەمەڵ دەبێت.

۲ـ عەیبی ئێنکساری: ئەم کەم و کورتیانە جۆرێک تێکچوونی دیتنن کە بە چاویلکە چارەسەر دەبن. تەمەڵی چاو کاتێک ڕوو دەدات کە نەقسی ئێنکێساری وەکوو دوور دیتن، نزیک دیتن یان ئاستیگماتیسم لە یەک چاو( کاتێ کە چاوی دیکە ساغە) یان لە هەر دوو چاو( لە حاڵێکدا کە جیاوازیەکی بەرچاو لە نێوان ژمارەی دیتنی دوو چاودا نیە، بوونی هەیە)  درووست دەبێت. لەم حاڵەتەدا چاوی لاواز تەمەڵتر دەبێت. بوونی کەم و کورتی ئێنکێساری قورس لە هەر دوو چاودا دەتوانێ ببێتە هۆی تەمەڵی هەر دوو چاو. ناسینەوەی ئەم جۆرە تەمەڵیە ئەستەمە بەو هۆیە کە چوون ڕواڵەتی چاو سرووشتیە ئێمە نازانین کە چاو تەمەڵە.

۳ـ هۆکارەکانی بەسترانی ڕێگای دیتن: ئەم هۆکارانە بە حاڵەتگەلێک وەکوو: داکەوتوویی پێڵوو، ئاو مرواری، لێڵی کۆرنییە و هتد دەوترێت. ئەم کێشانە قورسترین حاڵەتی تەمەڵی چاویان بە دواوەیە.

 

جۆری ناسینەوەی تەمەڵی:

ناسینەوەی تەمەڵی چاو کارێکی ئاسایی نیە، چوونکە تا کاتێک کە منداڵ کێشەیەکی بەرچاوی نەبێت و یان تووشی لادانی ڕوونی چاو نەبێت دایک و باوک بە کێشەی دیتنی منداڵ نازانن. چاو پزیشکیچ تەمەڵی چاو بە پێی جیاوازی نێوان دیتنی دوو چاو یان لاوازی دیتن لە هەر دوو چاودا دەناسێتەوە. ئەنازە گرتنی هێزی دیتن لە منداڵاندا کارێکی ئەستەمە و چاوپزیشکیچ بە شێوەگەلێکی تایبەت وەکوو تاوتوێ کردنی چۆنیەتی چەبەستن لە سەر شتێک و بە دوا کەوتنی شتەکان لە ڕێگای یەک چاو لە کاتێکدا کە چاوی دیکە بەستراوە، هێزی دیتنی منداڵ ئەنازە دەگرێت. دەبێت ئەمەمان لە بیر بێت کە لاوازی لە یەک چاودا بە مانای تەمەڵی چاو نیە. چوونکە ڕەنگە ئەم کێشە بە بە کار هێنانی چاویلکە چارەسەر بێت. بڕێ کات نەخۆشیەکانی دیکەی چاو وەکوو ئاو مرواری، چڵکەکان، لووەکان و تێکچوونەکانی دیکەی نێوان چاو دەبنە هۆی لاواز بوونی هێزی دیتن کە لە ئەگەری چارەسەریدا دیتنی منداڵیچ باش دەبێتەوە. بۆ چاکبوونەی تەمەڵی چاو منداڵ دەبێت فێر بێت لە چاوی لاوازی خۆی کەڵک وەرگرێت. ئەم کارە بە دانانی شتێک لە سەر چاوی ساغ بۆ ماوەی چەن حەفتە یان چەن مانگ جێ بە جێ دەبێت. ئەم شێوە کاریگەرترین شێوە بۆ چارەسەری تەمەڵی چاوە.

تەنانەت کاتێک کە تەمەڵی چاک بووە ڕەنگە بۆ پێشگری کردن لە دووپات بوونەوەی تەمەڵی ئەم کارە بۆ ماوەی درێژ پێویست بێت. لە حاڵەتگەلی تایبەت و بە پێی دەستووری پزیشک، بە جێگای بەستنی چاو دەکرێت لە دڵۆپەی چاو یان هاوێنەی تایبەت کە دیتنی چاوی ساغ تار دەکەن، کەڵک وەردەگرن. شێوەی دیکەی چارەسەری تەمەڵی چاو جووڵاندن و چالاک کردنەوەی چاوی تووش بوو بە شێوەگەلی جۆراوجۆرە. کە بە نێوی   شێوەی( چالاک دەرمان) دەناسرێت. ئەم شێوە تەنیا لە نۆرینگە و کلینیکی ئۆرتۆپیک بە ڕێوە دەچێت و پێویستی بە سەردانی بەردەوام و زۆرە. بابەتی گرینگی دیکە ئەوەیە کە پێش‌ چارەسەری تەمەڵی چاو، چارەسەری کێشە بەستێنیەکانی چاو پێویستە: نموونەی ئەم چارەسەریانە بریتین لە: چاک سازی کەم و کورتی ئێنکێساری لە ڕێگای چاویلکە و چارەسەری ئاو مرواریەوە بە نەشتەرگەری.

خاڵی گرینگ: هەموو دایک و باوکەکان دەبێت بزانن کە چارەسەری تەمەڵی چاو بە هۆی بەسیانی ڕێگای دیتن وەکوو ئاو مرواری تەنیا کاتێک سەرکەوتووە کە ناسینەوە و چارەسەری تەنیا دوای دوو تا سێ مانگ پاش لە دایک بوون ئەنجام بگرێت.

ئەو بابەتانەی کە پێویستە:

دەڵێن کە ئەنازە گرتنی ڕێژەی هێزی دیتن لە لایەن پزیشکەوە لە منداڵاندا تا پێش سێ ساڵەیی پێویستە. زۆرێک لە منداڵان پشکنینەکانی چاو وەکوو پشکنینێکی ئاسایی و پێویستی منداڵان ئەنجام دەدەن و لە ئەگەری ئەوەی کە پێویست بێت منداڵ بە چاو پزیشک دەناسێنن. لە ئەگەری پێشینەی بنەماڵەیی تووش بوون بە ئێسترابیسم یان لۆچی، ئاو مرواری لە کاتی منداڵیدا یان نەخۆشی جدی چاو، سەبارەت بە پشکنینی چاو لە کاتی ساواییدا بۆ ساوا دەبێت زۆرتر هەستیار بن.

بە بەختەوەریەوە شێوەگەلی نوێ، ئیمکانی تاوتوێی هێزی دیتنی لە منداڵان و ساواکاندا ئاسایی کردووە. لە ئەگەری ناسینەوە و چارەسەری لە کاتی باش، چاو پێکەوتن لە منداڵاندا چاک دەبێت.

ئەگەری سەرکەوتوویی لە چارەسەری تەمەڵی چاو، لە ۹ ساڵی سەرەتایی ژیاندا زۆرترە. بە گشتی پاش ئەم قۆناغە ئەگەری چاک بوونەوەی تەمەڵی چاو زۆر کەمترە. منداڵان حەزیان لە داپۆشانی چاو نیە و خۆیان لەم کارە دەپارێزن. بەڵام ئێوە وەک دایک و باوکی منداڵ دەبێت مەجبوور بە ئەنجامی کارێکی بکەن کە بەرژەوەندی ئەوی تێدایە. بەرگری و چاودێری بنەماڵە لە بەڕێوەبردنی وتەکانی دوکتۆردا لە هۆکارە گرینگەکانی سەرکەوتوویی نەشتەرگەری تەمەڵی چاوە.

لادانی چاو( ئێسترابیسم):

ئێسترابیسم چیە؟

ئێسترابیسم بە حاڵەتێک دەوترێت کە چاوەکان بەرەو یەک شوێن نەبن. ئەم نەخۆشیە یەکێک لە باوترین کێشەکانی چاوە لە نێو منداڵاندا کە نزیکەی٤ لە سەدی مناڵانی ژێری ٦ ساڵ تووشی ئەم نەخۆشیەن. لەم نەخۆشیەدا ڕەنگە یەک یان هەر دوو چاو بەرەو ناوەوە، دەرەوە، سەرەوە یان خوارەوە لار ببنەوە و ڕەنگە زۆرتر لە یەکێک لە حاڵەتەکانی سەروو لە یەک کاتدا لە منداڵدا ببینرێت. نێوی دیکەی ئەم نەخۆشیە لۆچیە.

 

کارکردی هاوکاتی چاوەکان:

لە دیتنی ئاساییدا کاتێک کە هەر دوو چاو لە سەر یەک خاڵ چەق بوەسن، مێشک ئەو وێنانەی کە دەبینرێت تێکەڵ دەکات و یەک وێنەی یەکدەست و سێ ڕەهەندی درووست دەکات. ئەم وێنە سێ ڕەهەندیە دەبێتە هۆی تێگەیشتنی قووڵ لە شتەکان. کاتێ کە یەکێک لە چاوەکان لە ڕێگای سرووشتی خۆیدا نەبێت، دوو دانە وێنەی جۆراوجۆر دەنێرن بۆ مێشک. لە منداڵاندا، مێشک فێر دەبێت کە لە وێنەی چاوە لارەکە چاوپۆشی بکات و تەنیا وێنەی چاوە ساغەکە ببینێت. لەم حاڵەدا تەنانەت ئەگەر لە سەرەتادا دوویی دیتن ببێت، بە توندی لە نێو دەچێت و منداڵ تێگەیشتنی قووڵ لە شتەکان لە دەست دەدات. زۆربەی ئەو کەسانەی کە تووشی ئێسترابیسمی ئێکتێسابین تووشی دوویی دیتنن، چوونکە مێشک وێنەکان لە هەر دوو چاو وەردەگرێت و ناتوانێ وێنەی چاوە لارەکە لا ببات.

لە کۆنتڕۆڵی جووڵیانەکانی دوو چاو، شەش دانە ماسوولکە بەشدارن کە یەکێک لەم ماسوولکانە چاو بەرەو نێوەوە و ئەویتر بەرەو دەرەوە دەجووڵێنن. چوار ماسوولکەی دیکە لە جووڵیانی چاو بەرەو سەرەوە، خوارەوە و سووچەکان بەشدارن. بۆ چەقبەستنی دوو چاو لە سەر یەک خاڵ، کارکردی هاوکات و یەکدەستی ماسوولکەکانی چاو پێویستە. لە جووڵانەوەی هاوکاتی دوو چاودا دەبێت ماسوولکەکانی چاویش یەکدەست کار بکەن. مێشک کارکردی ماسوولکەکان کونتڕۆڵ دەکات و تێکچوونی هەر کام لە ماسوولکەکان و یان کارکردی مێشک دەبێتە هۆی تووش بوون بە ئێسترابیسم.

دیکەی نەخۆشیە بەستێنیەکانی چاو کە لاوازی چاو درووست دەکەن وەکوو ئاو مرواری یان خەسارەکانی چاویچ ڕەنگە ببنە هۆی تووش بوون بە ئێسترابیسم. لە زۆرێک لە مناڵانی تووش بوو بە ئێسترابیسم یان لۆچی، هۆکاری ڕێکی ئەم شتە دیار نیە.

سرنج: ئێسترابیسم لەو منداڵانەی کە پێشینەی بنەماڵەییان هەیە باوترە.

کاتی تایبەتی لۆچی لە منداڵاندا بە پێی پێوانەکانی ژێرەوەیە:

۱ـ تەمەنی منداڵ، ساغی گشتی و پێشینەی پزیشکی.

۲ـ  بەرگە گرتنی منداڵ بە مەبەستی قەبووڵ کردنی دەرمانە تایبەتیەکان.

۳ـ هۆکاری ئێسترابیسم.

٤ـ جۆری ئێسترابیسم و قورسی نەخۆشی.

 

سرنج: چارەسەری لە خۆگری یەک یا چەندانە لە خاڵەکانی ژێرەوەیە:

۱ـ بە کار هێنانی چاویلکە یان ئاوێزە.

۲ـ دڵۆپەکانی چاو.

۳ـ وەرزشەکانی چاو.

بە کارهێنانی پوششێک لە سەر یەک یان هەر دوو چاو( لە ئەگەری هەبوونی تەمەڵی چاو ئەم شێوە بە چارەسەری تەمەڵی کومەک ئەکات).

نەشتەرگەری: لە ئەگەری ناسینەوەی پزیشک و وڵام نەدان بە دیکەی دەرمانەکان، ئەم شێوە یەکێک لە بێ مەترسیترین  و کاریگەرترین شێوەکانە بۆ چارەسەری ئێسترابیسم

ئامانجەکانی چارەسەری:

۱ـ ئاسۆیی بوونی چاوەکان.

۲ـ کارکردی شیاوی جووڵانەوەی چاوەکان.

۳ـ تەواو بوونی باشی هێزی دیتن و گەیشتن بە دیتنێکی هاوکاتی دوو چاو.

۳ـ نیستاگمووس:

نیستاگمووس چیە؟

نیستاگمووس جووڵانەوەی لە ناکاو، بێ خواست و بەردەوامی چاوەکانە کە فازێکی ڕۆیشتن و فازێکی هاتنی هەیە. ئەم جووڵیانانە ڕەنگە ئەستوونی، ئاسۆیی و یا بە شێوەی چەرخیان بێت. نیستاگمووس زۆرتر دوو چاو دەگرێتە بەر و زۆرتر بە چاو کردن بە شوێنێکی تایبەت زۆرتر دەبێت.

جۆرە باوەکانی نیستاگمووس:

دەتوانین نیستاگمووس بە دوو بەشی هەستەکی و جووڵانەوەیی دابەش بکەین. وا دیارە نیستاگمووسی جووڵانەوەیی لە تەمەنی ٦ حەفتەیی تا ۳ مانگی دەست پێدەکات. ئەندامانی دیکەی بنەماڵە ڕەنگە تووشی جووڵانەوەی چاوی نا سرووشتی هاوشێوە بن، زۆرتر جووڵانەوەی لادانی.

تماشا کردنی شتەکان لە نزیکەوە یان چاو لێکردن لە گۆشەگەلی نائاسایی لە قورسی نیستاگمووس کەم دەکاتەوە و دیتن باشتر دەکات. بە خۆشیەوە جووڵانەوەی چاوی نەخۆشەکان نابێتە هۆی ئەوەی وا ببینرێت کە شتەکان لە بەر چاودا دەجووڵێن. بە دوور بوونەوەی شتەکان دیتن ڕەنگە کەم بێتەوە بەڵام بە نزیک بوونیان هەموو شتێک سرووشتیە. بە گشتی هیچ جۆرە سنوورداریەک لە زەرفیەتی فێر بوونی کەسانی تووش بوو بە نیستاگمووس دا نیە.

جۆری دیکەی ئەم نەخۆشیە نیستاگمووسی هەستیە کە هاوڕاس لەگەڵ کەم بوونەوەی هێزی دیتن بە هەر هۆکارێک بێت. نیستاگمووسی هەستی لە ٦ تا ۸ حەفتەییوە دەست پێدەکات. چاوەکان نائارام دێنە بەرچاو، جووڵانەوەکەیان بڕێ کات توندە و بڕێ کات هێواش. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا چاوەکان بەرەو سەرەوە دەجووڵێن و ڕەنگە پێڵووەکانیچ تەکان بخۆن. بڕێ کات هۆکاری کەم بوونی هێزی دیتن چارەسەر دەبێت. بابەتگەلی دیکە کە دەبنە هۆی نیستاگمووسی هەستی( وەکوو نەخۆشیەکانی دەماری چاو یان تۆڕی چاو) ڕەنگە چارەسەر نەبن. بەڵام ناسینەوەی هۆکاری بەستێنی بۆ پێش بینی بار و دۆخی منداڵ لە داهاتوودا گرینگیەکی زۆری هەیە.

پرسیار ئەمەیە کە ئەم جووڵیانی چاوە چی کەڵکێکی هەیە؟ بە شێوەی ساکار دەتوانین بڵێین کە بە یارمەتی شێوەگەلی پێچاوپێچ کە لە پەیوەندی دەزگای هاوسانی مێشک و دیتن دا هەیە، مرۆڤ دەتوانێت وێنەی ئەو شتەی کە دەیەوێت ببینێت، لە سەر لەکەی زەردی تۆڕی چاو هەڵیگرێت تا دیتن بەرهەم بێت و جووڵیانەکانی شتەکان و جووڵەی جەستە ئاڵ و گۆڕێک لە وێنەکەدا درووست نەکات، بەو هۆکارە کە ئەگەر جووڵەیەک لە سەری مرۆڤدا بێت و شێوەکانی قەرەبوویی نەتوانێ بە درووست کردنی جووڵەی چاک کەرەوەی چاو، وێنەکە لە سەر تۆڕی چاو هەڵگرێت، مرۆڤ دیتنێکی ڕوونی لەو شتە نابێت.

 

بۆ باشتر تێگەیشتن لەم بابەتە دەکرێت ئەم نموونانەی ژێرەوە باس بکەین:

۱ـ‌ ئەگەر جووڵیانە دواکەوتنە هێواشەکان لە چاودا نەبوایەن نەماندەتوانی وێنەیەکی ڕوونمان لە شتێک کە دەجووڵێتەوە ببێت.

۲ـ ئەگەر جووڵە نیستاگمووسیەکان نەبوایەن، نەماندەتوانی لە نێو شەمەندەفەردا سەیری دەرەوە بکەین و وێنەکان وەکوو شریت یان فلیمێک بە شێوەی ناڕوون و تار لە پێش چاومان ڕەد دەبوون. لە نموونەی باس کراودا وێنەی شتەکانی دەرەوە بە جووڵەیەکی هێوەر دژی جووڵەی شەمەندەفەرەکە دەگرین و پاش ئەوەی کە شتەکە لە بەر چاوی ئێمە ون بوو، بە جووڵەیەکی ساکادی( جووڵەی توندی چاو) چاوەکان دێنەوە سەر جێگای سەرەتایی

, هۆکارەکانی نیستاگمووس:

لە زۆربەی ئەو کەسانەی کە نیستاگمووسیان هەیە، ئەم کێشە زگماکیە( کە دەتوانێ هەستی یان جووڵەیی بێت). نیستاگمووسی هەستی لە سەر نەخۆشیەکی بەستێنی چاو بە کەم بوونەوەی قورسی هێزی دیتن لە سەرەتای لە دایک بوونەوە بە دی دێت. لەم جۆرە نەخۆشیانە کاتاراکت یان ئاو مرواری، گڵوکوم یان ئاوی ڕەشی زگماکی، ئالبینسیم، تێکچوونە زگماکیەکانی تۆڕی چاو و دەماری دیتن دەتوانین ناو ببەین. لە نیستاگمووسی جووڵەییدا هیچ تێکچوونێکی دیکەی چاو بوونی نیە و ئەم نەخۆشانە لە هێزێکی دیتنی باش بەهرەیان هەیە.

بە دەگمەن نیستاگمووس بە هۆی لووەکانی مێشک یان تێکچوونە دەماریە قورسەکان ڕوو دەدات. نیستاگمووس ڕەنگە بە شێوەی بۆماوەیی و بە بێ نەخۆشیەکی دیکە بێت. نیستاگمووس دەتوانێ بە هۆی خواردنی دەرمان بێت. ئەم جۆرە نیستاگمووسە زۆر کەم لەگەڵ دوودانەیی دیتن دا هاوڕاس و زۆرتر دیتنی دەور و بەر تووشی کێشە دەکات. هۆکارگەلی دیکە بریتیە لە خواردنەوەی زۆری ئەلکول یان خواردنی دەرمانی کۆنتڕۆڵی نەخۆشین. بە گشتی ئەم جۆرە نیستاگمووسە بە نەخواردنی دەرمان چارەسەر دەبێت. هەندێ لە نەخۆشەکان دەتوانن نیستاگمووسی دڵخواز درووست بکەن هەر ئەو جۆرەی کە دەتوانن گوێچکەکانیان بجووڵێنن. بە وتەی دیکە ئەوان دەتوانن جووڵەگەلی ئەستوونی توند و باش درووست بکەن و بۆ ماوەیەکی کورت درێژەیان پێ بدەن. ئەم جۆرە نیستاگمووسە بۆ ڕاکێشانی سرنج بە کار دێت. نیستاگمووسێک کە بە هۆی نەخۆشی بێت کەمتر دەبینرێت. زۆرتر لەگەڵ نیشانەی نورۆلۆژیکیدایە کە قورسی نەخۆشی دەردەخات.

 

نیشانەکانی نیستاگمووس:

نیشانەی سەرەکی هەر ئەو جووڵە بەردەوامانەیە کە زۆربەی حاڵەتەکاندا بە چاوی بێ چەکیش دەناسرێتەوە. لە هەندێ لە نەخۆشەکاندا هەبوونی بارودۆخی ناسرووشتی قەرەبوویی سەر بۆ گەیشتن بە بارودۆخێکە کە کەمترین ڕێژەی نیستاگمووس ببێت. لە هەندێ لە نەخۆشەکاندا ڕەنگە هاوکات لەگەڵ نیستاگمووس لادانی چاویچ ببێت.

جگە لە نیشانەکانی سەرەوە، لە حاڵەتگەلی هەستی دیکەی نیشانەکانی نەخۆشی بەستێنی چاو وەکوو داکەوتوویی پێڵووەکان، کاتاراکت، نەخۆشی تۆری چاو یان دەماری دیتن دەناسرێنەوە. لە حاڵەتگەلێک کە گومان بە نەخۆشی بەستێنی کۆئەندامی دەمار هەیە، ئەو تاوتوێگەلەی کە پێویستە دەبێت ئەنجام بگرێت و منداڵ بە پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار بناسرێت

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام