نەشتەرگەری جوانکاری لووت یان(ڕینۆپلاستی) پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره نەشتەرگەری جوانکاری لووت یان(ڕینۆپلاستی)

ەشتەرگەری لووت لە سەرەتاییترین و باوترین نەشتەرگەریە جوانکاریەکانە کە بە مەبەستی چاکتر بوونی ڕواڵەتی مرۆڤەکان ئەنجام ئەگرێت و لە دونیادا لایەنگری زۆری هەیە. لە نەشتەرگەری لووت دا نەشتەرگەری پلاستیک، کڕکڕاک و پێشەی لووت

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات
1نەشتەرگەری جوانکاری لووت

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره نەشتەرگەری جوانکاری لووت یان(ڕینۆپلاستی)

نەشتەرگەری لووت لە سەرەتاییترین و باوترین نەشتەرگەریە جوانکاریەکانە کە بە مەبەستی چاکتر بوونی ڕواڵەتی مرۆڤەکان ئەنجام ئەگرێت و لە دونیادا لایەنگری زۆری هەیە. لە نەشتەرگەری لووت دا نەشتەرگەری پلاستیک، کڕکڕاک و پێشەی لووت دەگۆڕێت، بە مەبەستی گەیشتن بە ڕواڵەتێکی دڵخواز. بۆ ئەو ژن و پیاوانەی کە ئەنازە و شێوەی لووتی خۆیان بە دڵ نیه، نەشتەرگەری جوانکاری لووت ڕێگایەکی پڕ لە متمانە و کاریگەر دەخاتە بەر دەستی ئەوان. و کاتێ کە مرۆڤ کاری نەشتەرگەری لووتی دەخاتە بەر دەستی پزیشکێکی لێزان و بە ئەزموون، نەشتەرگەری لووت دەبێتە هۆی ئەوەی هاوتایی لە دەمووچاودا ساز بێت و ئەمەش یارمەتی نەخۆشەکان دەدات کە متمانە بە خۆیەکی نوێ پەیدا بکەن. نەشتەرگەری لووت هەروەها دەتوانێ بۆ درووست کردنەوەی کەم و کورتیە پێکهاتەیەکان بە کار بێت. بۆ نموونە، ئەو کەم و کورتیانەی کە دەبنە هۆی کێشە لە کاتی هەناسە کێشاندا.

لە بارەی ئەم جۆرە نەشتەرگەریە(نەشتەرگەری جوانکاری لووت):
ڕینۆپلاستی جۆرێک نەشتەرگەری جوانکاری لووتە کە زۆرتر بە دەست نەشتەرگەرێکی گوێچکە و قوڕگ و لووت، نەشتەرگەری فەک و دەمووچاو و یان نەشتەرگەری پلاستیک ئەنجام ئەگرێت.
لە نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی دا دەکرێت کەم و کورتیەکانی لووت لە ناو ببەن. بۆ وێنە ئەم کێشانەی خوارەوە:
۱- گەورە بوونی لووت.
۲- ئاوسیاگی لووت بە هۆی بوونی پێشەوە.
۳- داکەوتووی نووکی لووت یان کەم بوونی گۆشەی لووت و لێو.
٤- پان بوونی لووت.
۵- گەورە بوونی کوناکانی لووت.
٦- لە سیپە چوونی نووکی لووت.
۷- زۆر بوونی مەودای نێوان کڕکڕاکی لووت تا دەمووچاو.
۸- دەرچوونی تێخەی لووت و هەروەها لێکنەچووی لووت.
۹- دوو بەش بوونی نووکی لووت.
۱۰- لووتی هاوشێوەی جلی ئەسپ کە بە هۆی زەرپ و زۆر یان نەشتەرگەری تێخەی لووت درووست بووە.
۱۱- ناشیرینەکانی پاش نەشتەرگەری.

جیاوازی ڕینۆپلاستی کۆن لە گەڵ ڕینۆپلاستی نوێ:
لە ڕینۆپلاستی کۆن دا تەنیا بچووک کردنەوە و ڕواڵەتی لووت لە بەرچاو دەگیرا، هەر بەم هۆکارەش لووت لە بەشی کڕکڕاکەوە تووشی کێشە دەبوو. لەم جۆرە نەشتەرگەریەدا، بەشێکی زۆری کڕکڕاک هەڵ دەگیرا و پێشەکان ورد دەبوون، بەڵام ئێستاکە بە گەشەی زانستی پزیشکی، باوەڕ لە سەر ئەوەیە کە دەکرێت بە کەڵک وەرگرتن لە تەقەڵ و شێوە دان بە کڕکڕاک هەم لە ڕووی ڕواڵەت و هەم لە ڕووی کارکردەوە کێشەی لووت چارە سەر بکرێت.
ڕینۆپلاستی باز یان بەستراو؟
لە نەشتەرگەری لووت بە شێوەی بەستراودا، پزیشک بە بێ ئەوەی لە دەرەوەی لووت دا بڕ لێ بدات، ئاڵ و گۆڕهایەک لە نێو لووت دا درووست دەکات. ئەم شێوە نەشتەرگەریە زۆرتر بۆ عەیبی بچووک بە کار دێت. بەڵام لە شێوەی بازدا پزیشک لە سەر پێستی لووت بڕگەلێک درووست دەکات، بەم کارە چاڵەکانی لووت دەبنە دوو بەش و پاشان پێستی لووت بەرەو بان دەکێشرێت، تا بە ئاسانی دەست بگێتە نێو لووت.
بەڵام بۆ ئەوەی بزانین کام شێوەی نەشتەرگەری جوانکاری لووت باشترە، دەبێت بوترێت کە ئەو شتەی کە گرینگە لێکەوتەی کۆتایی نەشتەرگەریە و پڕۆسەی نەشتەرگەری، چی نەشتەرگەری باز و چی نەشتەرگەری بەستراو جیاوازی ئەوتۆیان نیە.

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام