درباره سەبارەت بە زەردەیی لە کۆرپەکاندا
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | سەبارەت بە زەردەیی لە کۆرپەکاندا |
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره سەبارەت بە زەردەیی لە کۆرپەکاندا
سەبارەت بە زەردەیی لە کۆرپەکاندا
زەردەیی یان زەردی نیشانەگەلێکی تایبەت وەکوو زەرد بوونی پێست و سپی بوونی چاوی کۆرپەی هەیە.
ئەم هێماگەلە کە نیشاندەری چوونە سەرەوەی بیلی رۆبینی زیاتر لە ڕادە لە خوێنی کۆرپەدایە(هایپۆ بیلی رۆبینمی). دەرکەوتنی ئەم نیشانانە لە پێنج رۆژی هەوەڵی دوای لە دایک بوونە. بڕێک لە کۆرپەکان لە کاتی دەرچوون لە نەخۆشخانە زەرد دەبنەوە، کە لەم حالەتەدا کاتێ کۆرپەکە ٣تا٥ رۆژەیە پزیشک تاقیکاری پەیجۆری ئەنجام ئەدات. نزیکەی ٦٠ لە سەدی کۆرپەکان زەردەییان بە شێوەیکی سووکتر ئەزموون کردووە کە زۆربەیان لە یەک تا دووحەوتە چاک بوونەتەوە.
سەرنج دان بە هێماگەلی زەردەیی زۆر گرینگە و ئەگەر بۆ چارەسەر کردنی هەوڵ نەدرێت، کێشەگەلێکی زۆر جیدی بۆ منداڵ دورس دەبێت(کە بە هۆی لە سەرەوە بوونی ئاستی بیلی رۆبینی خوێنە و دەبێتە هۆی خەساری مێشک بە نێوی کرێب ئێکترۆس). حاڵەتێکی ئاوەها دەتوانێت کێشەگەلێکی راستەقینەی تا دواساتی ژیان پێک بێنێ، وەکوو دواکەوتویی زەینی یان ئیفلیجی مێشکی و کەڕ بوون.
هۆکاری زەردی لە کۆرپەکان یان زەردەیی چییە؟
پێناسینێکی کورت سەبارەت بە ماکەری بیلی رۆبین
بیلی رۆبین ماکەرێ زەردڕەنگە و لە خوێندا ئەدۆزرێتەوە
بەرهەم هێنانی لە جەستەدا کاتێ دەسپێدەکات کە جەستە سیلوولهای سووری داڕزاوی لە ناو دەبات. ئەگەر ڕادەی بیلی رۆبینی خوێن زۆرتر لە ڕادەی دیاریکراوی بێت، دەبێتە هۆی زەردەیی پێست و ڕاداشتنی لە رێگای مێز و پیساییەوەیە. ڕاداشتنی لە کاتی دوو گیان بوون لە رێگای جفتەوەیە.(ئەگەر منداڵی ساوا ڕادەیکی زۆرتر لە توانی پاڵاوتنی خۆی لەم ماکە بەرهەم بێنێ توشیاری زەردی یان هەر ئەو زەردەییە دەبێت).
بە هۆی ئەوەیکە ئەندامەکانی کۆرپە توانی ڕاداشتنی بیلی رۆبینی زێدەیان نییە بە زەردەیی ئەم کۆرپانە، زردەیی فیزیولوژیکیش دەگوترێت. کە ئەم جۆرە زەردەییە نزیکە ٢٤ کاتژمێر دوای لە دایک بوونیان دەرئەکەوێ. ئەم زەردەییە رۆژی ٣ یا ٤زۆر دەگرێت و دوای یەک تا دوو حەوتە لە ناو دەچێت. ( کە ئەم حاڵەتە لە ساوایانی کاڵدا رۆژی ٥ تا ٧دەگاتە تەشقی خۆی و رەنگە تا دوو مانگ بخاینێت.)
حاڵەتی زەردەیی کۆرپە بەم شێوە دەرئەکەوێ
_ یەکەم رەنگی زەردی پێست
_دوای ئەوە لای مل و دەفەی سینگەوە دەرئەکەوێ
_ و لە بابەتگەلی توندترا، رەنگە بگاتە ئەنگوستەکانی پێ.
لەو بابەتانەی کە ئەگەری توشبوونی کۆرپە بە زەردەیی زۆرتر دەکاتەوە دەتوانین ئاماژە بەم بابەتانەی خوارەوە بکەین:
پێشینەی زەردەیی لە برا یا خۆشکی پێشوو لە سەردەمی کۆرپەییدا
لە کاتی لە دایک بوونی، خوێنڕێژی بووبێت.
یان ئەوەیکە زووتر لە کاتی دیاریکراو لە دایک بووبێت(جگەری پێنەگەیشتوویان رەنگە نەتوانێت لە گەڵ ئاستی بیلی رۆبین دا رووبەرووی بکا. ).
ناتەبایی لە RH و جۆری خوێنی دایک و کۆرپە پێکەوە بێت.
– ناڕێکی ژێنێتیکی تایبەت (وەکوو ناتەواویی کاژیی گلوبۆلگەلی سوور، میراتی، کۆنیشانی گیلبێرت، گالاکتوزمی یان ناڕێکی میتابولیکی میراتی) یان هەیە؛
– لە دایک بوونی رۆژهەڵاتی ئاسیان؛
– نەخۆشیکی تایبەت وەکوو فیبرۆز کیستیک یان کەم کاری تیرۆئیدیان هەیە.
ئایا شیری دایک دەتوانێ ببێتە هۆی زەردیی؟
ئەوەیکە زەردی بە هۆی خواردنی شیری دایک بێت رەت دەکرێتەوە، بەڵام بە پێی سەرژماری حاڵەتی زەردی زۆرتر لەو کۆرپانە رووی داوە کە شیری دایک دەخۆن. رەنگە منداڵی ئێوە کێشی سروشتی بێت و بە باشی شیر بخوات بەڵام بە هۆی بڕێک لە تێکئاڵاوییەکان لە شیردا کە لەگەڵ توانی جگەری کۆرپە بۆ ڕاداشتنی بیلی رۆبین تێکەڵاوی بێت و ئەم حاڵەتە دەتوانێت بۆ چەندین حەوتە بەردەوام بێت.
لە ساوایانێ کە تەنیا شیری دایک دەخۆن، زەردی شیری دایک زۆر ئاساییە بەڵام بە شێوەی گشتی بۆ کۆرپەکەتان مەترسیدار نییە و ئەگەر لەم حاڵەتەدا بیلی رۆبین زۆرتر لە ڕادەی رەوا بێت رەنگە پزیشک راسپێر بکا بۆ راوەستانی شیر خواردن بە ماوەی یەک یان دوو رۆژ.
نیشانەکانی زەردەیی یان زەردی چییە؟
رەنگی زەرد لە پێست و بەشی سپی چاوی کۆرپە دەرئەکەوێ کە ئەم رەنگە زەردە لە روومەت و دوایی لە سینگیدا نیشان ئەدرێت.(زۆرتر یەک تا پێنج رۆژ دوای لە دایک بوونی نیشان ئەدرێت.)
نیشانەکانی دیکە:
– خەواڵوویی،کەچ خولقی و ترساو بوون
– لاوازەو بن، سست مژینی شیر
– زەردترەو بن یان زەردی بگاتە ئەندامە خوارینەکان وەکوو سینە، دەست و پێیەکان.