نەخۆشی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره نەخۆشی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات
1نەخۆشی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره نەخۆشی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ

کەم و کووڕی دڵ کە بە کەم و کووڕی خەفە بوونی دڵیش ناسراوە، ناتوانی ئەندامی دڵه لە پژاندنی ئەو خوێنەیدا کە بۆ جەستە پێویستە. ئەرکی سەرەکی  دڵ گەیاندنی خوێن بە تەواوی جەستەیە و کاتێ دڵ تووشی کەم و کووڕی دەبێت، ئیتر ناتوانێ ئەم ئەرکە جێ بە جێ کات. بڕێ لە نەخۆشیەکان وەک نەخۆشی دەمار کرۆنێر( تەن بوونی ئەو خوێنبەرانەی کە ئەرکی گەیاندنی خوێن بە دڵیان هەیە) یان فشار خوێنی بان، دڵ تووشی خەسار دەکەن و لە ئاکامدا ئەبنە هۆی تووش بوون بەم نەخۆشیە. ئەم خاڵەتان لە بیر بێت کە کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ لەگەڵ جەڵتەی دڵ دا جیاوازە.( بەڵام ئەوانەی کە کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵیان هەیە زۆربەیان ئەزموونی جەڵتەیان هەبووە). لە جەڵتەی دڵ دا، ئەو دەمارانەی کە خوێن هات و چۆ پێ دەکەن، دەبـەسترێن و توانایی هناردنی خوێن بۆ دڵ لە دەست دەدەن کە ئەم بارودۆخە دەبێتە هۆی لە ناو چوونی خانەکان. کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ ڕەنگە بە هۆی جەڵتەی دڵ ڕوو بدات.

تەواوی ئەو شتانەی کە دەبنە هۆی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ ناگەڕێنۆ، بەڵام دەرمان دەتوانێ نیشانەکانی کەم و کووڕی چاک بکاتەوە و تەمەن درێژ بکات. ئاڵ و گۆڕەکانی شێوەی ژیان وەکوو،وەرزش، کەم کردنەوەی سوێری لە نێو خواردنەوەکان، کونتڕۆڵی دڵەڕاوکێ و کەم کردنی کێش، دەتوانێ چۆنیەتی ژیان بباتە سەرەوە.

یەکێک لە ڕێگاکانی پێشگری لە کەم و کووڕی کۆئەندامی دڵ کۆنتڕۆڵی ئەو شتانەیە کە دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشیە. نەخۆشی دەمار کرۆنێر، فشار خوێنی زۆر، قەن و چاخی لەوانەن.

نیشانەکانی کەم و کوڕی کۆئەندامی دڵ چیە؟

کەم و کوڕی کۆ ئەندامی دڵ دەتوانێ بە شێوی بەردەوام بێت، یان لە پڕێکدا خۆی دەرخات.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشینە ئەمانەن کە لە ژێرەوە ئاماژەیان پێ دەکەین:

۱- کێشە لە هەناسە کێشان کاتێ کە خەریک یاری کردنین یان ڕاکشاوین.

۲- بێ هێزی و ماندوویی.

۳- ئاوسیانی پا و قاپورەی پا (کە پێی دەوترێت ئادەم).

٤- لێدانی دڵ بە شێوەی توند و ناڕێک.

۵- کەم بوونەوەی ئاستی هۆشیاری و لە هۆش خۆ چوون.

٦- ئیشی پەراستوو،( ئەگەر هۆکار جەڵتەی دڵ بێت).

۷- قۆزینی بەردەوام هاوکات لەگەڵ بەڵخی سوور.

۸- با کردن و ئاوسیانی زگ.

۹- هەوڵ بوون و لە دەس چوونی ئیشتیا.

۱۰- دووپات بوونەوەی مێز( مێزە چرکە).

 

ڕین بۆ لای دوکتور چێ کاتێ پێویستە؟

لە ئەگەری دیتنی هەر کام لە نیشانەکانی ژێردا دەبێ زوو سەردانی پزیشک بکەن.

۱- ئێشانی پەراستوو.

۲- غەش کردن و لە هۆش خۆ چوون و بێ هێزی زۆر.

۳- لێدانی دڵ بە شێوەی توند و ناڕێک هاوکات لەگەڵ کێشە لە کاتی هەناسە کێشاندا.

ئەگەرچی ئەم هۆکارانە ڕەنگە بە هۆی کەم و کوڕی کۆ ئەندامی دڵ بوون بەڵام نەخۆشیەکانی دیکە وەک نەخۆشی سی و نەخۆشی دڵیش ڕەنگە ئەم نیشانانەیان بێت، بەم هۆیە نابێ نەخۆش بە ڕا و ناسینی خۆی متمانە بکات.

ئەگەر نەخۆش تووشی کەم و کوڕی کۆ ئەندامی دڵی هەبێت و لە پڕێکدا هەر کام لە نیشانەکان خراپتر بێت یان نیشانەیەکی نوێ لە نەخۆشدا دەرکەوێت، ڕەنگە بە مانای دۆخی قەیران ئاوی ئەم کەم و کۆڕیەی دڵ بێت، یان ئەوەی کە دەرمانەکە کاریگەر نەبووە. کە لەم حاڵەدا ڕۆیشتن بۆ لای پزیشک پێویستە.

 

هۆکارەکانی سەرهەڵدانی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ چیە؟

کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ زۆرتر پاش بارودۆخێک کە دەبێتە هۆی لاواز بوونی دڵ بە دی دێت. بەڵام بۆ نەخۆشی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ پێویستێک بە لاواز بوونی ماسوولکەی دڵ نیە. ئەم زیانە کاتێکیچ کە دیواری بەتن(چاڵگەلێک لە دەوری دڵ) دڵ سەخت و سفت ببێتەوە بە دی دێت. لە کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ دا کاڵانەوەی سەرەکی پژاندنی دڵ ڕەنگە سەخت ببنەوە و بە شێوەی باش نێوانی لێدانەکانیان پڕ نەبێتەوە.

لە بڕێ لە حاڵەتەکانی کەم و کووڕی دڵ دا ئەگەری ئەوە هەیە ماسوولکەی دڵ تووشی خەسار بێت و لاواز بێت و بەتنەکان ئاوەڵا بن، تا ڕادەیەک کە دڵ نەتوانێ بە شێوەی کاریگەی خوێن لە نێو جەستەدا بخاتە جەریان.

کەرتی خاڵی کردن پێوانەیەکی گرینگە بۆ ئەوەی بزانین چۆنیەتی پژاندنی دڵ بە چی شێوەیەکە و بە پێی ئەوەیە کە دەستەبەندی ئاستی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ ئەنجام ئەدەن و شێوەی دەرمانیش هەر بە پێی ئەوە هەڵدەبژێرن.

کەرتی خاڵی کردن ئەو خوێنەیە کە بەتن لە هەر لێدانێکدا دەیخاتە جەریان. لە دڵی ساغدا کەرتی خاڵی کردن ۵۰ لە سەد یان زۆرترە، بەو مانایە کە زۆرتر لە نیوەی ئەو خوێنەی کە لە کاتی پژاندن و کاتی پشوودانی دڵ پڕ دەبێت، لە هەر لێدانێک دێتە دەرەوە. بەڵام لە کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ دا تەنانەت بە کەرت لە خاڵی کردنی ئاسایی ڕەنگە ڕوو بدات.

کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ دەتوانێ لایەنی چەپ ( بطن چپ)، لایەنی ڕاست( بطن راست)، یان هەر دوو لایەنی دڵ دەرگیر بکات. بەڵام بە شێوەی گشتی سەرەتا بەتنی چەپ کە گرینگترین کاڵانەوەی دڵە دەرگیر دەبێت.

جۆرەکانی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ :

۰۰۰کەم و کووڕی کۆ ئەندامی بەتنی چەپ: لەم حاڵەدا ڕەنگە شتە ئاوەکیەکان لە نێو سیەکان دا جەم بن و ببنە هۆی کپ بوونی هەناسە.

۲- کەم و کووڕی بەتنی لایەنی ڕاست: لەم حاڵەدا ئەگەری ئەوە هەیە شتە ئاوەکیەکان لە نێو زگ و پا دا جەم بوون و ببنە هۆی با کردن و ئاوسیانی ئەم بەشانە لە جەستە.

۳-کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دیاستولی: دڵ لە پژاندنی خوێن دا کێشەی نیە بەڵام بەتنی چەپ ناتوانێ لە کاتێ پشوودا پڕ بێت کە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی گەیشتنی خوێن.

 

هۆکارەکانی تووش بوون بە کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ؟

هەر کام لەم بارو دۆخانە ژێرەوە دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوەی دڵ لاواز بێت و ئەم کێشەیە درووست بکات کە نەخۆش لەم هۆکارانە بێ خەبەرە:

۱-نەخۆشی دەمار نەخۆشی کرۆنێر باوترین جۆری نەخۆشی دڵە و هەروەها باوترین هۆی کەم کووڕی دڵیشە. ئەم نەخۆشیە بە هۆی جەم بوونی زۆری بەزەکانە(پلاک آترو اسکلروز) لە نێو دەمار کە دەبێتە هۆی کەم بوونی گەڕانی خوێن و جەڵتەی دڵ.

۲- فشار خوێن: ئەگەر فشار خوێنی نەخۆش لە سەرەوە بێت، دەبێت دڵ زۆرتر لەوەی کە بۆ گەڕیانی خوێن لە نێو جەستەدا پێویستە کار بکات. وردە وردە ئەم فشارە زۆرە ماسوولکەی دڵ سفت و لاواز دەکات بە جۆرێک کە دڵ ناتوانێ بە شێوەی کاریگەر خوێن بنێرێ .

۳- نەخۆشی دەلاقەی دڵ: دەلاقەکانی دڵ، کاڵانەوەکانی دڵ لە یەک جیا ئەکەنەوە و بە شێوەیەکی باش خوێن بەرەو ناوەوەی دڵ دەنێرن. بەر زیان کەوتنی دەلاقەکان ئەبێتە هۆی ئەوەی خوێنی کەمتر لەم بەشی دڵ بۆ ئەو بەشی دڵ جێ بە جێ بێت. بە مەبەستی قەرەبووی ئەم بارودۆخە دڵ بە هێزێکی زۆرترەوە سفت دەبێت. کە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی ئەوەی دڵ لاواز بێت و خەساری پێ بگات.

٤- ۰۰۰ بە هەو کردنی ماسوولکەی دڵ دەوترێت. ئەم بارودۆخە زۆرتر بە هۆی چڵک کردنی ڤایرۆسی تایبەت درووست دەبێت و ئەتوانێ ببێتە هۆی ناتەواوی کۆ ئەندامی دڵ لە لایەنی چەپ دا.

۵- کاردیو سیو پاتی: جۆرێک نەخۆشیە کە تێیدا دڵ بە شێوەیەکی نائاسایی زل،زموخت و بتەو دەبێتەوە و هۆکارگەلی جۆراوجۆری هەیە.

لەو هۆکارگەلە ئەمانەن:

بڕێک لە چڵک کردنەکان، خواردنەوەی زۆری ئەلکول و دووکەڵیەکان وەکوو کوکائین، یان بڕێک لەو دەرمانانەی بۆ شیمی دەرمانی بە کار دێن.

هۆکارە بۆماوەیەکان دەتوانن لە سازبوونی ئەم نەخۆشیەدا کاریگەر بن.

٦- نەخۆشیە زگماکیەکانی دڵ: ئەگەر کاڵانەوە و دەلاقەکانی دڵ بە درووستی لە نێو ساوا دا جێگر نەبن، بەشە ساغەکانی دڵ دەبێ ئەستەمتر کار بکەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ.

۷- لێدانی دڵ بە شێوەی ناڕێک( آریتیمی های قلبی): لێدانی نائاسایی وەک لێدانی هێوەر، توند و یان نابەجێ.

۸- نەخۆشی بەستێنی : بڕێک لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەکوو نەخۆشی قەن، ئەیدز، زۆرکاری یان کەم کاری تیرۆئید و ژاراویبوون بە ئاهەن لە نەخۆشی کەم و کۆوڕی دڵ دا ڕۆڵیان هەیە.

ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری بوون بە ناتەواوی دڵ دەبەنە سەرەوە:

ئەم هۆکارانەی کە ئاماژەیان پێ دەکەین هۆکاری تووش بوون بە نەخۆشی دڵ نیەن، بەڵام ئەگەری تووش بوون بەم نەخۆشیە دەبەنە سەرەوە. هەبوونی هەر کام لەم نیشانە مەترسی دارانە ڕەنگە بەس بێت بۆ تووش بوون بە نەخۆشی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ.

۱- خواردنی بڕێک لە دەرمانەکان: بڕێک لە دەرمانەکان ڕەنگە ببنە هۆی تووش بوون بە نەخۆشی ناتەواوی یان کێشەی دڵ. ئەو دەرمانانەی کە ئەگەری تووش بوون بەم نەخۆشیە دەبەنە سەرەوە ئەمانەن: دەرمانگەلێک وەکوو دەرمانەکانی دژی هەو کردن(NSAIDS). دەرمانی دژی قەن، دەرمانە بێهۆش کەرەکان و بڕێ لەو دەرمانانەی کە بۆ نەخۆشی ئاریتیمی ،فشار خوێنی بان، شێرپەنجە، نەخۆشیەکانی مێشک و دەروون و نەخۆشیەکانی سی بە کار دێن.

ئەو دەرمانانەی کە پێویستە بیخۆن لە پڕێکدا خواردنیان قەت مەکەن و ئەگەر پرسیارێکتان لە بارەی ئەو دەرمانانە هەس لە گەڵ پزیشکەکەتاندا قسە بکەن.

۲- ئاوێنە خەو: جۆرێک تێکچوونی خەوە کە ئەبێتە هۆی ئەوەی هەناسە کێشانی کورت بوەستێت یان کەم بێتەوە. نەبوونی توانی هەناسە کێشان بە شێوەی باش ئەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ئاستی ئۆکسجێنی خوێن و مەترسی تووش بوون بە ئاهەنگی نائاسی دڵ ئەباتە سەرەوە، کە ئەم دوو هۆکارە هەردوویان دەتوانن ببنە هۆی لاواز بوونی دڵ.

۳- کێشی زۆر( چاخی): ئەو کەسانەی کە کێشیان لە سەرە زۆرتر مەترسی تووش بوون بە نەخۆشی ناتەواوی دڵیان لە سەرە.

٤- خواردنەوەی ئەلکول: خواردنی زۆری ئەلکول ئەبێتە هۆی لاواز بوونی ماسوولکەکانی دڵ و تووش بوون بە کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ.

 

زیانەکانی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ چیە؟

زیانەکانی ئەم نەخۆشیە بە پێی تەمەنی نەخۆش و ئاستی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ بە شێوەی ژێرەوەیە:

زیان و کەم و کووڕی دڵ دەبێتە هۆی ئەوەی خوێن کەمتر بگەڕێت و بەرەو گورچیلەکان بچێت. کە لە ئەگەری چارە سەر نەبوون دا دەبێتە هۆی کەم و کووڕی گورچیلە و لە ئاکامدا دیالیزی(جگێ کردنی شتە ئاوەکیەکان لە خوێن) نەخۆشی بە شوێنەوەیە.

 

۲- کێشەکانی دەلاقەی دڵ:

لە ئەگەری ئەوەی کە کاڵانە وە کانی دڵ گەورە بێت یان فشاری نێوانیان بچێتە سەرەوە دەلاقەکانی دڵ کە ئەرکی ئەوەیان هەیە کە بە باشی خوێن بنێرن بۆ نێو جەستە، توانایی کارکردی درووستی خۆیان نامێنێ.

۳- ئاریتیمی دڵ: ئەم بەشە لە نەخۆشیەکان هەم لە هۆکارەکان و هەم لە لێکەوتەکانی ناتەواوی دڵ دێنە ئەژمار.

٤- خەسارەکانی جەرگ، ناتەواوی دڵ دەبێتە هۆی جەم بوونی شتە ئاوەکیەکان لە نێو جەرگ. ئەم ئاوە بێ کەڵکانە لە ئاکامدا دەبنە هۆی زام بوونی جەرگ و کارکردی درووستی جەرگ ئەستەم دەکەن.

بڕێک لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە و کارکردی دڵ بە دەرمان چاک دەبنەوە، بەم حاڵەوە ناتەواوی دڵ ژیان دەخاتە مەترسیەوە. ئەو کەسانەی کە تووشی ئەم نەخۆشیەن ڕەنگە نیشانەگەلێکی زۆریان بێت و تەنانەت پێویستیان بە پەیوەندی دڵ بێت.

: چۆن دەتوانین پێشگری لە نەخۆشی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ بکەین؟

باشترین ڕێگا بۆ پێشگری لە ناتەواوی دڵ کونتڕۆڵی هۆکارە مەترسی دارەکانە. بە گۆڕانی شێوەی ژیان هاوڕا لەگەڵ ئەو دەرمانانەی کە پێویستن، زۆرێک لە فاکتەرەکان کە دەبنە هۆی درووست بوونی مەترسی، وەکوو فشار خوێنی زۆر و نەخۆشی دەمار کرونێر کونتڕۆڵ دەبن.

ئەم ئاڵ و گۆڕانە بریتین لە: نەکێشانی جگەرە، چالاکی وەرزشی شیاو بۆ نەخۆش، خواردنی چێشتی باش، کونتڕۆڵ کردنی کێش و کەم کردنەوەی دڵەڕاوکێ.

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام