زەبری مێشک چی نیشانەهایەکی هەیە و چۆن چارە سەر دەبێت؟ پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره زەبری مێشک چی نیشانەهایەکی هەیە و چۆن چارە سەر دەبێت؟

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره زەبری مێشک چی نیشانەهایەکی هەیە و چۆن چارە سەر دەبێت؟

 زەبری مێشک چی نیشانەهایەکی هەیە و چۆن چارە سەر دەبێت؟

 

بە زیانی قورسی مێشکی کە کاریگەری دەخاتە سەر مێشک زەبری مێشک دەوترێت. بە گشتی ئەم کاریگەرە کاتیە بەڵام دەبێتە هۆی کێشەگەلێک وەکوو، سەر ئێشە و کێشە لە بیرکردن، بیرەوەری، هاوسانی و هاواهەنگی.ئەم بارو دۆخە بە هۆی زەبرێک کە دەخواتە سەر درووست دەبێت. تەکانی توندی سەر و بەشی سەرەوەی جەستەیش‌ دەبێتە هۆی زەبری مێشک لە بڕێ لە حاڵەتەکاندا، زەبری مێشک دەبێتە هۆی لە دەس چوونی ئاستی هۆشیاری بەڵام هەمیشە وا نیە. کەوتن باوترین هۆکاری تووش بوون بە زەبری مێشکە. ئەگەر یاریگەلێک وەکوو تۆپی پێ ئەنجام دەدەن ئەگەری ئەوە هەیە تووشی زەبری مێشک بن. بە گشتی هەمووان پاش ئەم زەبرانە چاک دەبنەوە.

 

نیشانەکانی زەبری مێشک:

ڕەنگە نیشانەکانی زەبری مێشک شاراوە بێت و زوو خۆی دەرنەخات. نیشانەکان دەتوان تا چەن ڕۆژ، حەفتە یان زۆرتر درێژەیان هەبێت.

سەر ئێشە، لە دەس چوونی بیر(ئالزایمێر) و گێژی لە نیشانە باوەکانی پاش زەبری مێشکی دێنە ئەژمار. لە بیر کردن زۆرتر لە بیر کردنی ئەو ڕووداوەیە کە بوەتە هۆی زیان.

لەو نیشانە فیزیکیانەی زەبری مێشک دەکرێت ئاماژە بەم حاڵەتانە بکرێت:

ئێشی سەر.

هەست بە زەنگ لێدانی گوێچکە.

هەوڵ بوون.

ڕشانەوە.

ماندوویی و خەواڵوویی.

لێڵ بوون لە چاوپێکەوتن.

نیشانەکانی دیکەی زەبری مێشک بریتین لە:

گێژی و بە بیر نەهێنانی شوێنەکان.

لەبیر کردنی ڕووداوەکە.

سەرگێجە.

کەسێک کە لە دەوری مرۆڤێکە کە تووشی زەبری مێشک بووە، ئەم نیشانانەی تێدا دەبینێت:

لە دەس دانی هۆشیاری بە شێوەی کاتی( بەڵام ئەم حاڵەتە بۆ هەموو کەس ڕوو نادات).

زمان گرتن و کێشە لە قسە کردن.

کاردانەوەی دێر لە بەرانبەر پرسیار.

گێژی و وڕی.

لە بیر کردن، وەکوو ئەوەی پرسیارێک دووپات دەکاتەوە.

ڕەنگە بڕێ لە نیشانەکان زوو خۆیان دەرخەن و بڕێکیان پاش چەن ڕۆژ خۆیان دەرخەن، وەکوو:

کێشە لە چەبەستن و بیرکردن .

بەو ئاکاری و ئاڵ و گۆڕی دیکەی ڕۆحی.

هەستیار بوون لە بەرانبەر ڕۆشنایی و دەنگدا.

تێکچوونی خەو.

کێشەی دەروون ناسی و خەمۆکی.

تێکچوون لە چەشتن و بۆ کردن.

نیشانەکانی زەبری مێشک لە نێو مناڵان دا :

زیان گەیشتن بە سەر مناڵان تەمەن خواد زۆر باوە  بەڵام ناسینەوەی زەبری مێشک لە ساواکان و زارۆکەکان ئەستەمە بەو هۆیە کە ناتوانن بارو دۆخی خۆیان شرۆڤە بکەن. نیشانەکانی ژێرەوە دەتوانێت نیشانەی زەبری مێشک لە مناڵ دا بێت:

وڕی و گێژی.

بێ حاڵی و ماندوویی.

تاڵی و بەو ئاکاری.

لە دەس دانی هاوسانی و لەتر بردن.

گریانی زۆر.

گۆڕیانی کاتی خەو و چێشت خواردن.

بێ ئەشتیاقی بە کەلوپەلی کایە.

هەوڵ بوون.

لەرز.

چی کاتێک دەبێت سەردانی پزیشکی مێشک و دەمار بکەین؟

لەم بارودۆخەدا لە ماوەی یەک یان دوو ڕۆژ دواتر سەردانی دوکتور بکەن:

تەنانەت ئەگەر سەری ئێوە یان منداڵەکەتان کەوتوەتە بەر زەبر و پێویستی بە چاودێری نیە.

ئەگەر منداڵ نیشانەی زیانی جیدی نیە، لە سەر خۆیە، ئاسایی دەجوڵێت و وڵامتان دەداتەوە، لەوانەیە زیانەکەی کەم بێت و پێویستی بە پشکنینی زۆرتر نیە. لەم حاڵەدا ئەگەر منداڵ دەیەوێت بخەوێت کێشەی نیە کە بیخەفێنن. بەڵام ئەگەر دواتر نیشانەی گوماناوی بوو، سەردانی پزیشکی مێشک و دەمار بکەن.

ئەگەر سەری کەسێکی گەورە ساڵ یان منداڵ خەساری دیگە و نیشانەکانی ژێرەوەی هەیە، دەبێت یارمەتی پزیشکی وەرگرن:

ڕشانەوە و هەوڵ بوونی بەردەوام.

لە دەس دانی هۆشیاری بۆ ماوەی زۆرتر لە سی چرکە.

سەرئێشەیەک کە بە تێپەڕبوونی کات زۆرتر دەبێت.

هاتنە خوارەوەی خوێن یان شتی ئاوەکی لە لووت یان گوێچکەوە.

تێکچوون لە چاو یان دیتن دا، وەکوو گەورەبوونی گلێنەکان یان لە یەک نەچوونی گلێنەکان.

ژنەوتنی دەنگی زەنگ لە گوێچکەدا کە تەواو نابێت.

لاواز بوونی دەست یان پا.

پەڕینی ڕەنگ بۆ ماوەی زۆرتر لە کاتژمێرێک.

گۆڕانی له کردار.

گێژی یان نەناسینەوەی ڕێگا وەکوو ئەوەی شوێنەکان یان کەسەکان نەناسێت.

زمان گرتن یان گۆڕانی دیکە لە قسە کردن.

تێکچوونی بەرچاوی کارکردی بیر یان هاواهەنگی جەستەیی.

گۆڕان لە هاوئاهەنگی و لەتر بردن.

لەرز.

سەرگێژەی بەردەوام.

نیشانەگەلێک کە بە تێپەڕبوونی کات خراپتر دەبن.

ئاوسیان یان شین بوونەوە لە سەر بەشهایەک لە سەر جگە لە توێڵ، بە تایبەت لە مناڵانی ژێر ۱۲ مانگ دا.

 

زەبری مێشک لە نێو وەرزش وانان دا:

کاتێ کە نیشانەکانی زەبری مێشکتان هەیە نابێت بڕۆنەوە سەر کایە.

پسپۆڕانی مێشک باوەڕیان وایە کە وەرزش وانێک کە گومانی زەبری مێشکی لە سەرە نابێت سەرقاڵی چالاکیەک کە مەترسی تووش بوون بە دووهەمین زەبری دەکات، بێت.

مناڵان و مێرمنداڵان دەبێت بە دەستی پسپۆڕێک  کە لە بواری پشکنین و کونتڕۆڵی زەبری مێشک لە مناڵاندا فێرکاری دیگە پشکنینیان بۆ بکرێت.

پسپۆڕانی ئەم بوارە هەروەها دەڵێن وەزش وان، مناڵ، مێرمنداڵ و گەورەساڵ کە تووشی زەبری مێشک بوون لەو ڕۆژەی کە خەساریان دیگە ناوێ بگەڕێنۆ بۆ یاریگا.

 

هۆکارەکانی زەبری مێشک:

مێشک وەک ژێلاتینێکە کە بە هۆی هەبوونی شتێکی ئاوەکی مێشکی مرۆغەی نێو کەلەی سەر لە بەرانبەر  زەبر پارێزگاری لێدەکرێت.

خواردنی زەبری قورس بە سەر و مل و بەشی سەرەوەی جەستە دەبێتە هۆی ئەوەی مێشک بە توندی لە کەنارەی کەلەی سەر بەر و دوا بکات.

تەکانی لە ناکاو یان کەم بوونی هات و چۆی سەر ، کە لە ئاکامی ڕووداوێک وەکوو ڕووداوی هات و چۆ یان تەکانی قورس ڕوو دەدات، دەبێتە هۆی خەساری مێشک.

ئەم خەسارانە بە گشتی بۆ ماوەی کورت کاریگەری دەخەنە سەر کارکردی مێشک و دەبنە هۆی تووش بوون بە زەبری مێشک.

ڕەنگە ئەم جۆرە خەسارە لە مێشک دا، ببێتە هۆی خوێنڕێژی نێو یان دەور و بەری مێشک و نیشانەهایەک وەکوو خەواڵوویی و گێژی درێژ خاوێنی بە دواوە بێت. ڕەنگە ئەم نیشانانە بە زووترین کات دەرکەون یان دێرتر ئاشکرا بن. خوێنڕێژی مێشک دەتوانێ ببێتە هۆی گیان لە دەست دان. هەر بەم هۆیە کەسێک کە تووشی زیانی مێشک بووە دەبێت پاش زەبر بچێتە ژێرچاودێری  و لە ئەگەری زۆرتر بوونی نیشانەکان چاودێری پزیشکی وەرگرێت.

: نیشانە مەترسیدارەکان:

لە درێژەدا بەو نیشانانەی کە مەترسی زەبری مێشک دەبەنە سەرەوە ئاماژە دەکەین:

کەوتن، بە تایبەت لە منداڵانی کەم تەمەن و بەساڵاچووان.

بەشداری کردن لە یاریە مەترسیدارەکان وەکوو تۆپی

[پێی ئەمریکی،هاکی، تۆپی پێ، ڕاگبی، مشتزەنێ یان وەرزشەکانی دیکە.

بەشداری کردن لە وەرزشە مەترسیدارەکان بە بێ چاودێری و به کار هێنانی ئامێرەکانی بەرگری.

پێکدادان لە گەڵ ماتۆر.

پێکدادانی پیادە لەگەڵ پاسکیل.

ئەم سەروازانەی کە شەڕدا بەشدارن.

کەسێک کە دەبێتە قوربانی شەڕ و پێکدادان.

هەبوونی پێشینەی زەبری مێشک.

 

لێکەوتەکانی زەبری مێشک.

لێکەوتەکانی زەبری مێشک بریتین لە:

سەرئێشەی پاش ڕووداو: بڕێ لە مرۆڤەکان تا پاش حەفت ڕۆژ دوای زیانی مێشک  سەرئێشەی پێوەندیدار بەو زەبرە هەست پێ دەکەن.

سەرگێژە پاش ڕووداو: بڕێ کەس تا چەن ڕۆژ، حەفتە یان مانگی دواتر پاش زیانی مێشک سەر گێژەیان هەس.

سەندرۆمی پاش زەبری مێشک: کەم کەسانێک ۱۵ تا ۲۰ لە سەدی ئەو کەسانە زۆرتر لە سێ حەفتە نیشانەهایەک وەکوو سەرئێشە، سەر گێژە و تێکچوون لە بیریان هەیە. ئەگەر ئەم نیشانانە زۆرتر لە سێ حەفتە درێژەیان بێت پێیان دەوترێت سەندرۆمی پاش زەبری مێشک.

کاریگەری جەم بوونی چەندانە خەساری مێشک: لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە سەر کارکردی چەندانە خەساری مێشک کە نیشانەیان لەگەڵ نیە( subconcussive injury) درێژەی هەیە. جارێک هیچ ئاکامێک کە بسەلمێنێت کە پێوەندیەک لە نێوان چەند دانە خەساری مێشکدا هەیە، بوونی نیە.

سەندرۆمی کارکردی دوهەم: زۆر کەم پیش دێت کە کەسێک پێش لە ناو چوونی نیشانەکانی زەبری یەکەم، تووشی زەبری دووهەمیش بێت و مێشک بە زووی بئاوسێت کە دەتوانێ ببێتە هۆی مردن.

یاریزانان نابێت کاتێ کە نیشانەی زەبری مێشکیان هەیە دیسان بگەڕێنەوە بۆ یاریگە.

 

پێشگری کردن لە زەبری مێشک:

ئەم خاڵانەی ژێرەوە پێشگری دەکات یان مەترسی زۆر کەم دەکاتەوە لەوەی کە تووشی زەبری مێشک بن:

لەبەر کردنی جل و بەرگی بەرگری کەر لە کاتی ئەنجامی وەرزش و چالاکیەکانی دیکە: دڵنیا بن کە بەرگری کەرەکان شیاوی ئێوەیە. رێک لە جێگای خۆی دەوەستێت و بە درووستی جەستەی ئێوەی داپۆشتووە. پابەندی یاساکانی یاری بن و ڕۆحیەی وەرزشکاریتان هەبێت.

لە کاتی پاسکیل سواری، ماتۆر سەواری، ئێسنۆبۆرد یان هەر چالاکیەکی دیکە کە مەترسی تووش بوون بە خەساری مێشکی بە دواوەیە، کڵاوی بەرگری لە سەر کەن.

بەستنی کەمەربەندی بەرگری: کەمەربەندی بەرگری پێشگری لە خەساری جدی، وەکوو وەبەر زیان کەوتنی سەر، لە کاتی پێکدادان دەکات.

هێمن کردنی ماڵ: ماڵەوە ڕۆشن کەن و مەهێڵن شتێک لە نێو ماڵدا بێت کە ببێتە هۆی کەوتنی ئێوە، کەوتن لە نێو ماڵدا سەرەکیترین هۆکاری وە بەر کەوتنی خەسار بە سەرە.

چاودێری کردن لە مناڵان: ڕێگای پلیکانەکانتان بوەستن و بە تاقەکانەوە بەربەستێک بوەسن،  تا کوو مەترسی و بەر زیان کەوتنی سەری منداڵان کەم بێتەوە.

وەرزشی رێک و پێک: بەردەوام وەرزش بکەن تا کوو ماسوولکەکانی پێتان بەهێز بێت و هاواهەنگیتان باشتر بێت.

زانیاری گەیاندن لە بارەی زەبری  مێشک: زانیاری گەیاندن بە ڕاهێنەر، دایک و باوکەکان، یاریزانەکان و و کەسانی دیکە لە بارەی زەبری مێشک یارمەتیدەرە بۆ بردنە سەرەوەی ئاگاهی لەم بارەوە. ڕاهێنەرەکان و دایک و باوکەکانیش دەتوانن وەرز وانان و مناڵان هان بدەن بۆ ئەوەی ڕۆحیەی وەرزشکاریان هەبێت.

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام