درباره چڵک کردنی مێزدان
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره چڵک کردنی مێزدان
چڵک کردنی دەزگای مێزدان(UTI) لە باوترین جۆری چڵک کردن لە نێو مرۆڤدایە کە دەتوانێ لە هەر بەشێک لە دەزگای مێزدانی ئێوە وەکوو: گورچیلەکان، لوولەکانی حاڵێب( ئەو لوولانەی کە گورچیلەکان و مێزدان پەیوەند دەدات بە یەکەوە)، مێزدان و دەزگای مێزدان درووست دەکات. زۆربەی چڵک کردنەکانی مێزدان بە هۆی باکتریەکانە. بەڵام هەندێکی دیکەیان سەرچاوەیان دەگەڕێتۆ بۆ ڤایرۆسەکان و کارگەکان. تووش بوون بە چڵکی مێزدان دەبێتە هۆی سووتیان لە کاتی مێز کردندا و لە کاتی دەرکردنی مێزدا هەستێکی ناخۆش بۆ مرۆڤ درووست دەکات. ئەم چڵک کردنانە زۆرتر، دەزگای مێزدانی خواروو وەکوو مێزدان و دەزگای مێزدان دەرگیر دەکات.
بوونی چڵک لە مێزداندا دەتوانێ هاوڕا بێت لەگەڵ ئێش و ئازاردا، هەروەها پەرەسەندنی چڵک و گەیشتنی بە گۆرچیلەکان، ئاکامی جدی لەگەڵە.
بە شێوەی گشتی ژنان زۆرتر لە پیاوان مەترسی تووش بوون بە چڵکی مێزدانیان لە سەرە. ئەم چڵک کردنانە زۆرتر لە تەمەنی ۱٦ تا ۳۵ ساڵەییدا ڕوو دەدەن و لە هەر یەک ساڵدا نزیکەی ۱۰ لە سەدی ژنان تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن. بەم هۆیە زۆربەی بابەتەکانی ئەم وتارەمان لە بارەی چڵکی دەزگای مێزدانی ژنانە و لە بەشەکانی دیکەی ئەم وتارەدا بە شێوەی کورت ئاماژەمان بە چڵک کردنی دەزگای مێزدان لە کەسانی دیکە کردووە. لە درێژەدا هاوڕامان بن بۆ ئەوەی لەگەڵ چڵک کردنی دەزگای مێزداندا ئاشنا بن.
ئاودزی شوێنی دانشتن.
چڵک کردنی دەزگای مێزدان بە چی هۆکارێک ڕوو دەدات؟
چڵک کردنی دەزگای مێز کاتێک ڕوو دەدات کە باکتێریەکان لە لە ڕێڕەوی مێزەوە دەڕۆنە نێو مێزدان و دەبنە هۆی چڵک کردن. هەرچەندە کە دەزگای مێزدان جۆرێکە کە دەتوانێ تا ڕادەیەک بەرگری لە هاتنی ئەم هێرشکەرە میکرۆسکۆپیانە دەکات بەڵام هەندێ جار ئەم بەرخۆدانە شکست دەهێنێ و باکتریەکان دەڕۆنە نێو دەزگای مێزدان و دەبنە چڵکی تەواو لە دەزگای مێزداندا.
باوترین چڵکەکانی مێزدان لە ژناندا ڕوو دەدات و مێزدان و دەزگای مێزدان دەخاتە ژێر کاریگەری.
نیشانەکانی تووش بوون بە چڵکی دەزگای مێزدان :
چڵکی مێزدان ڕەنگە هیچ جۆرە نیشانەیەکی نەبێت بەڵام لەو حاڵەتانەیدا کە نیشانەیان لەگەڵە، ڕەنگە ئەم نیشانانەی ژێرەوە بن:
پێویستی قورس و بەردەوام بە دەرکردنی مێز.
هەست کردن بە سووتیان لە کاتی دەرکردنی مێزدا.
دەرکردنی مێز بە شێوەی کەم و بەردەوام.
مێزی هەوری( لێڵ بوونی ڕەنگ و حاڵەتی نائاسایی مێز).
مێزێک کە ڕەنگی گوڵباخیە( گۆڕیانی ڕەنگی مێز نیشانەی هەبوونی خوێن لە نێو مێزدایە).
مێزێک کە بۆی خراپ و ناخۆشی بێت.
ئێشی کوڵەک لە ژناندا( بە تایبەت لە ناوەندی کوڵەک و ناوچەی دەور و بەری ئیسکی عانەدا( پلوبیس یان ئیسکی ناوچەی ئەندامی حەیا).
جۆرەکانی چڵکی مێزدان:
بە پێی ئەوەی کە کام بەشی دەزگای مێزدانی ئێوە پیس بووە، نیشانەگەلی تایبەتتان چاو پێدەکەوێت.
نێوی چڵک:
۱ـ پلۆنفریتی قورسی گورچیلە: ئێشی ناوچەی سەروو لە پشت و هاڵیگادا.
یاوی قورس.
لەرز.
هەوڵ بوون.
ڕشانەوە.
فشاری کوڵەک.
۲ـ سیستیتی مێزدان:
هەست بە ئێش لە بەشی خوارووی زگ دا.
مێزی بەردەوام هاوڕا لەگەڵ ئێش و ئازار.
هەبوونی خوێن لە نێو مێزدا.
۳ـ ئۆرتریتی دەزگای مێزدان:
سووتیان لە کاتی مێزدا.
ڕژیانی شتە ئاوەکیەکان لە ئەندامی واژەنەوە.
چڵکی مێزدان(سیستیتەکان):
ئەم جۆرە چڵکانەی دەزگای مێزدان زۆرتر بە هۆی هەبوونی باکتێری ئەشریشیای گشتی( E_coli) کە زۆرتر لە دەزگای هەرەس(GI)هەیە، ڕوو دەدەن. بەڵام هەندێ جار باکتریگەلی دیکە دەبنە هۆی تووش بوون بەم جۆرە چڵکانە. نزیکی کردنی جنسیچ دەتوانێت ببێتە هۆی وەرەم کردنی مێزدان و پەرە بەم جۆرە چڵکە بدات لە نێو جەستەی مرۆڤدا.
هەمووی ئافرەتان بە هۆی توێکاری تایبەتی جەستەیان، بە تایبەت مەودای کورتی نێوان دەزگای مێزدان تا ئەندامی دانشتن و مەودای کورتی نێوان لێواری دەزگای مێز تا مێزدان مەترسی تووش بوون بە سیستیتیان لە سەرە.
چڵکی دەزگای مێزدان( ئۆرتریت):
ئەم جۆرە چڵکانە کاتێک ڕوو دەدەن کە باکتریەکانی دەزگای هەرەس(GI) لە شوێنی دانشتن بەرەو دەزگای مێز دەڕۆن و لەوێدا زۆر دەبن. بە هۆی ئەوەی دەزگای مێز لە نێو ژناندا نزیکی واژەنە، ئەو چڵکانەی کە لە ڕێگای نزیکی جنسیەوە دەگوازرێنەوە، چڵکگەلێک وەکوو تێمیسکی کۆئەندامی زاوزوێ، سووزاک، کڵامیدیا و مایکۆ پلاسما دەتوانن ببنە هۆی تووش بوون بە ئۆرتریت.
چڵکی مێزدان (UT) ڕەنگە لە کەسانی بە ساڵاچوودا گرینگی پێنەدرێت یان بە هەڵە لەگەڵ نەخۆشیگەلی دیکەدا تێکەڵ بکرێت. بە گشتی دکتۆرەکان بۆ چارەسەری چڵکەکانی دەزگای مێزدان، ئانتی بیوتیک بە کار دێرن.
پیلۆنفریت( چڵکی گورچیلە):
پیلۆنفریت جۆرێک چڵکی باکتریایە لە بەشی کوڵۆکی بچووک، تۆبۆلەکان و پێکهاتەی نێوانی گورچیلەیە و جۆرگەلێکی جیاوازی هەیە کە بریتین لە:
۱ـ پیلۆنفریتی مەترسیدار.
۲ـ پیلۆنفریتی درێژخایەن.
۳ـ پیلۆنفریتی ئامفیزماتۆ.
بە هۆی ڕۆڵی گرینگی گورچیلەکان لە جەستەدا، ئەم نەخۆشیە دەتوانێ لە ڕێژەی نەخۆشیگەلی مەترسیداردا دێتە ئەژمار. ڕێژەی تووش بوون بە پیلۆنفریت( چڵکی گورچیلە) لە ژناندا زۆرتر لە پیاوانە. ئەم نەخۆشیە لە ژنانی دووگیاندا دەبێتە هۆی ئێش و مناڵ بوونی پێش وەختە.
پیلۆنفریتی قورس دەبێتە هۆی وەرەم کردنی کوڵۆکی بچووک و پێکهاتەی گورچیلە. ئەگەر چی میکرۆبگەلێکی زۆر لە تووش بوون بەم نەخۆشیەدا ڕۆڵیان هەیە بەڵام باوترین هۆکاری تووش بوون بەو نەخۆشیە، باکتێری ئەشریشیاکلیە(E_coli).
باکتێری زۆرتر لە بەشەکانی خوارووی دەزگای مێزدانەوە دەڕواتە نێو جەستە و بەرەو گورچیلە دەڕۆن و گیرۆدەیان دەکەن. ڕێفلاکسی مێز ئەگەری تووش بوون بە پیلۆنفریتی قورسی بە دواوەیە.
تاوتوێی هۆکارگەلێک کە مەترسی تووش بوون بە چڵکی مێزدان لە ژناندا زۆرتر دەکەن:
۱ـ توێکاری ناسی ژنانە:
ڕێڕەوی دەرچوونی مێز لە نێو ئافرەتاندا کورتتر لە پیاوانە و ئەم بابەتە ڕێگای گەیشتی باکتریەکان بە مێزدان ساکارتر دەکاتەوە. بەم هۆکارە ئەگەری تووش بوون چڵکی مێزدان لە ژناندا زۆرتر لە پیاوانە.
۲ـ پەیوەندی جنسی:
ئەو کەسانەی کە پەیوەندی جنسیان هەیە زۆرتر لە کەسانی دیکە مەترسی تووش بوون بە چڵکی مێزدانیان لە سەرە. هەبوونی شەریکی جنسی نوێیش مەترسی تووش بوون بە چڵکی مێزدان دەباتە سەرەوە.
۳ـ ئەو کارانەی کە بۆ پێشگری لە منداڵ بوون، ئەنجام دەدرێن:
بە کار هێنانی دیافراگم بۆ بەرگری لە منداڵ بوون مەترسی تووش بوون بە چڵکی مێزدان زۆرتر دەکات. هەروەها بە کار هێنانی ئێسپرم کوژەکان لە چوونە سەرەوەی ئەگەری تووش بوون بە چڵکی مێزداندا کاریگەرن.
٤ـ لە زگ و زاوزوێ کەوتن .
پاش لە زاوزوێ کەوتن بە هۆی کەم بوونی هۆرمۆنی ئێسترۆجێن، ئاڵ و گۆڕگەلێک لە دەزگای مێدان دا ڕوو دەدات کە لە بەرانبەری چڵکەکاندا مرۆڤ لاواز دەکات. بەم هۆکارە ئەگەری تووش بوون بە چڵکی مێزدان پاش لە زگ و زاوزوێ کەوتن زۆرتر دەبێت.
هۆکارگەلی مەترسیدار بۆ تووش بوون بە چڵکی دەزگای مێزدان لە کەسانی دیکەدا:
تێکچوونەکانی دەزگای مێزدان:
ساواگەلێک کە لە کاتی لە دایک بووندا تێکچوونی دەزگای مێزدانیان هەیە و ناتوانن بە شێوەی سرووشتی مێزی خۆیان دەربکەن، بە هۆی جەم بوونی مێز لە ڕێڕەوی مێزدان دا، زۆرتر مەترسی تووش بوون بە چڵکی دەزگای مێزدانیان لە سەرە.
بەسیان و گیریان لە دەزگای مێزدا:
هەبوونی بەرد لە گورچیلەدا و یان گەورە بوونی پرۆستات دەتوانێت ببێتە هۆی جەم بوونی مێز لە نێو مێزداندا و مەترسی چڵک کردن زۆرتر بکات.
کۆئەندامی بەرگری سەرکووت کراو:
قەن و نەخۆشیگەلی دیکە کە دەبنە هۆی تێکچوونی کۆئەندامی بەرگری جەستە، دەتوانن مەترسی تووش بوون بە چڵکی دەزگای مێز زۆرتر بکەن.
بە کار هێنانی سۆندی پزیشکی:
ئەو کەسانەی کە لە دەرکردنی مێزدا کێشەیان هەیە و بۆ ئەم کارە کەرەستەگەلێک وەکوو سۆندی پزیشکی بە کار دەهێنن، مەترسی تووش بوون بە چڵک کردنی دەزگای مێزدانیان لە سەرە. وەکوو ئەو کەسانەی کە کەم و کورتی جەستەییان هەیە، ئەوانەی کە لە کۆنتڕۆڵی مێزی خۆیاندا کێشەیان هەیە و یان ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشخانەدا خەوێندراون.
کێشەکانی دەزگای مێز:
کەرەستەگەلێک کە بۆ نەشتەرگەری یان پشکنینی دەزگای مێزدان بە کار دێن، لە ئەگەری پیس بووندا، مەترسی تووش بوون بە چڵک کردنی کۆئەندامی مێز کردن دەبەنە سەرەوە.
چڵک کردنی کۆئەندامی مێزدان چی کێشەگەلێک بۆ مرۆڤ درووست دەکات؟
لە ئەگەری دەرمانی باشدا، چڵکی بەشی خوارووی کۆئەندامی مێزدان کێشەیەک ساز ناکات. بەڵام ئەگەر ئەم چڵک کردنانە لە کاتی خۆیاندا چارەسەر نەبن کێشەی زۆر بۆ مرۆڤ ساز دەکەن کە لە درێژەدا ئاماژە بەم کێشانە دەکەین:
تووش بوون بە نەخۆشی چڵک کردنی بەردەوام لە مرۆڤدا بە تایبەت لە ژناندا.
خەساری هەتا هەتایی بە گورچیلە بە هۆی چڵکی قورس یان درێژخایەنی گورچیلە(پیلۆنفریت).
زۆر بوونی مەترسی بە دونیا هاتنی منداڵانی کەم ئەندام یان ساواگەلێک بە کێشی کەمەوە لە ژنانی دووگیاندا.
تەنی کۆئەندامی مێزدان لە پیاواندا.
دەرکەوتنی نەخۆشی سێپسیس یان چڵکی خوێن( لێکەوتەیەکی مەترسیدار و مەرگ ئاوەر بە تایبەت ئەگەر ئەم چڵک کردنە لە کۆئەندامی مێزداندا بێت).
چی کاتێک دەبێت سەردانی دکتۆر بکەین؟
لە ئەگەری چاو پێکەوتنی نیشانە ناو براوەکانی پێشوودا سەردانی دکتۆر بکەن.
شێوەکانی پێشگری لە تووش بوون بە چڵک کردنی کۆئەندامی مێزدان:
بە هۆی ئەوەی هەندێ لە باکتێریەکان لە بەرانبەری ئانتی بیوتیکەکاندا خۆڕاگرن و چارەسەر کردنیان ئەستەمە، دکتۆرەکان تێدەکۆشن ڕێگاگەلێک بۆ پێشگری لە تووش بوون بە چڵک کردنی کۆئەندامی مێزدان پێشنیار بکەن بە نەخۆشەکان، کە لە درێژەدا هەندێ لەم ڕێگاگەلە بە ئێوە دەناسێنین:
۱ـ خواردنەوەی شتگەلی ئاوەکی زۆر بە تایبەت ئاو:
خواردنی ئاو دەبێتە هۆی تەڕ بوونی مێز و هەروەها دەبێتە هۆی دەرکردنی باکتێریەکانی نێو کۆئەندامی مێزدانی ئێوە و بەرگری لە چڵک دەکات.
۲ـ خواردنەوی ئاوی زوغاڵ ئەختە( میوەیەکی ترش):
دەرئەنجامی هەندێ لێکۆڵینەوە ئەوەی سەلماندووە کە ئاوی زوغاڵ ئەختە پێشگری لە تووش بوون بە چڵک کردنی مێزدان دەکات.
۳ـ پاک کردنەوەی شوێنی دانشتن:
پاش دەرکردنی مێز و گوو، ئەندامی دانشتن پاک بکەنەوە. ئەم کارە پێشگری لەوە دەکات کە باکتێریەکانی ناوچەی ئەندامی دانشتن بڕۆنە نێو واژەن و کۆئەندامی دەزگای مێزدان. یەکێک لە باشترین کەرەستەکان بۆ پاک کردنەوەی ناوچەی پرینە و پێشگری کردن لە تووش بوون بە چڵک، سیتزێبسە. بۆ ناسینەوەی زۆرتری سیتزێبت سەردانی بەشی( سیتزێبس چییە و شێوەی بە کار هێنانی چۆنە) لە درێژەی بابەتەکەدا بکەن.
٤ـ خاڵی کردنەوەی مێزدان پاش نزیکی جنسی: پاش نزیکی جنسی زوو مێزدانتان خاڵی بکەن و بۆ یارمەتی دان به دەرکردنی باکتێریەکان، لێوانێکی پڕ ئاو بخۆن.
۵ـ بە کار نەهێنانی ئیسپری و مادە بۆن خۆشەکان لە دەوری کۆئەندامی زاوزوێ:
بە کار هێنانی دێۆدۆرانتەکان و دیکەی شتە هاوشێوەکان لە دەوری کۆئەندامی زاوزوێ دان، مەترسی تووش بوون بە چڵک کردنی مێزدان زۆرتر دەکات. هەروەها هەندێ لە شێوەکانی کۆنتڕۆڵی منداڵ بوونیچ دەتوانن لە گەشەی باکتێریەکاندا ڕۆڵیان هەبێت.
٦ـ بە کارهێنانی Dمانۆز:
و D_mannos جۆرێک قەنە کە بە شێوەی سرووشتی لە هەندێ لە میوەکاندا وەکوو زوغاڵ ئەختە و بلوبێریدا هەیە. لێکۆڵینەوەکانی ئەم دوایانە دەریان خستوە کە ئەم مادە دەتوانێت بە ئەنازەی ئانتی بیووتیکەکان لە پێشگری بە تووش بوون بە چڵکگەلی کۆئەندامی مێزداندا کاریگەر بێت. لە دەرمانخانەکاندا تەواوکەرهایەک هەن کە ئەم قەنەی جەستە دابین دەکەن. دەتوانن بە نواندنی دکتۆر لە تەواوکەرەکانیD_مانۆز کەڵک وەر بگرن. ئاگاتان بێت کە بە بێ قسە کردن لەگەڵ دکتۆردا ئیزنی بە کار هێنانی هیچ جۆرە دەرمان یان تەواوکەرێکتان نییە.
سیتزێبس چییە و شێوەی بە کارهێنانی چۆنە؟
سیتزێبس بۆ ئاو دەرمانی کۆئەندامی زاوزوێ بە کار دەبرێت و دەبێتە هۆی چاک بوونەوەی ئێش، سووتیان و ئاوسیان لەم ناوچەدا. بە کار هێنانی سیتزێبس بۆ ئەو کەسانەی کە لە ئەندامی دانشتندا کێشەیان هەیە، بۆ نموونە کەسانێک کە تووشی هێمۆرۆییدن و یان ئەو کەسانەی کە تووشی چڵکی ناوچەی دانشتنی_ زاوزوێین،باشترە.هەروەها بە مەبەستی شۆردنی دەوری ئەندامی دانشتن و کۆئەندامی زاوزوێ سیتزێبس بە کار دێت.
شێوەی بە کار هێنانی سیتزێبس زۆر ساکارە. بۆ بە کار هێنانی سیتزێبس سەرەتا دەبێت بە مادەی شۆردنی باش بیشۆرن و پاشان بیخەنە سەر جۆرەکانی تواڵێتی فەرەنگی ستاندارد و نێوەکەی پڕ بکەن لە ئاوی سارد یان گەرم. ئێستا دەتوانن بۆ ماوەی ۱۵ تا ۲۰ خولەک کەڵکی لێ وەرگرن.
دەبێت پاش خاڵی کردنی سیتزێبس بە مادەی شۆردن بیشۆرن و وشکی کەنەوە. هەروەها ئەگەر بۆتان دەکرێت تواڵێتە فەرەنگیەکەیش بە مادەی شۆردنەوە پاک بکەنەوە.
کۆکردنەوە:
: هەروەها کە وتمان چڵک کردنی کۆئەندامی مێزدان نەخۆشیەکی باو و پڕ ئازار دێتە ئەژمار. ئەم نەخۆشیە زۆرتر بە هۆی باکتێری و هۆکارگەلی میکرۆبی ڕوو دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی بەشە جۆراوجۆرەکانی کۆئەندامی مێزدانی مرۆڤ گیرۆدە بێت.
ئەم نەخۆشیە لە نێوان ژناندا کە توێکاری ناسی جەستەی تایبەتیان هەیە، باوترە، کە واتە کارگەلێک که بۆ پێشگری پێویستە جدی بگرن.
لەم بابەتەدا تێکۆشاین نیشانەکانی تووش بوون بەم نەخۆشیە، ڕێگاکانی پێشگری لەم چڵک کردنانە، ڕێگاکانی چارەسەری و هتد بێژین. هیوادارین ئەم بابەتە بە دڵتان بێت