درباره چاندنی قژ
لە بارەی چاندنی قژ و جۆرەکانی چاندن. دەسکەوتی چاندنی قژ بەرچاو و دیارییە. سەوز کردنی قژ لەو شوێنانەی سەر کە قژی تێدا نییە، بە جۆرێک کە جوانی ئێوە بگەڕێتەوە. لە بەشی تێچوون هۆکارگەلێکی زۆر ڕۆڵیان هەیە. لە دڵەڕاوکێ و زیانەکانی جۆرەکانی چاندنی قژ گرتوویە تاکوو
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | چاندنی قژ: |
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره چاندنی قژ
لە بارەی چاندنی قژ و جۆرەکانی چاندن.
دەسکەوتی چاندنی قژ بەرچاو و دیارییە. سەوز کردنی قژ لەو شوێنانەی سەر کە قژی تێدا نییە، بە جۆرێک کە جوانی ئێوە بگەڕێتەوە. لە بەشی تێچوون هۆکارگەلێکی زۆر ڕۆڵیان هەیە. لە دڵەڕاوکێ و زیانەکانی جۆرەکانی چاندنی قژ گرتوویە تاکوو تێچوونی ماڵی و کاتی.
شێوەکانی چاندنی قژ لەم ساڵانەی دواییدا گەشەیەکی بەرچاویان کردووە. دەتوانین بڵێین زۆربەی جۆرەکانی چاندن بە شێوەی کەم هێرشی یان بە کەمترین هێرشەوە ئەنجام دەدرێن و دەرئەنجامی زۆر چاکیان هەیە و کاریگەری لاوەکیان زۆر کەمە. هەر بەم هۆکارە هەر کام لەم جۆرە چاندنانە لە جێگای خۆیان دا دەتوانن کارکردی زۆر باشیان هەبێت.
لە بارەی چاندنی قژ و جۆرەکانی چاندن:
لە ئێستادا تەنیا ڕێگا بۆ چارەسەری قژە وەریوەکانی سەر کەڵک وەرگرتن لە شێوەی پێوەندی سرووشتیە. ئەم جۆرە پێوەندە لە سەر شوێنگەلێک وەکوو( سەر،برۆ، ڕیش، سمێڵ، برژانگ، شوێنی ئۆسکار ) ئەنجام دەدرێت.
چاندنی قژ بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۱۹۳۹دا لە لایەن پزیشکێکی ژاپۆنی بە نێوی دوکتۆر okuda باس کرا و پاشان لە ساڵی ۱۹۵۹ بە دەست پزیشکێکی ئاڵمانی بە نێوی dr.orentrich ئەنجامی گرت. لە ساڵانی ڕابردوودا ئەزموونەکانی ڕابردوو و شێوەگەلی جۆراوجۆر چوونە کار و لە ئاکامدا ئەمڕۆژە بە کەڵک وەرگرتن لە زانستی نوێ بە کەڵک وەرگرتن لە چینی بچووکتری قژ بە نێوی میکرۆگرافت کەڵک وەردەگیرێت. کە بوەتە هۆی ئەوەی دەسکەوتگەلی باش و ڕواڵەتێکی سرووشتی بە دی بێت و کارێک کە تا پێش ئەمە لە مێشکدا نەدەگونجا لە ئێستادا بوەتە یەکێک لە نەشتەرگەریە جوانکاریە سەرپێی و سووکەکان. کە بە کەڵک وەرگرتن لە هەڵگرتنی ریشکی ساغی قژی خودی مرۆڤ و چاندنی هەر ئەو ڕیشکە لەو شوێنانەی کە پێویستی بە چاندن هەیە، ئەنجام ئەگرێت.
لە چاندنی قژدا بە پێی جۆری پێوەند، قژی مرۆڤ خۆی لە پشتی سەر یان بەشێکی دیکە لە جەستە هەڵدەگیرێت و پاشان بە کەڵک وەرگرتن لە میکرۆسکۆپ و لووپگەلی تایبەت، فولیکۆیلەکانی قژ بە شێوەی دنکە بە دنکە جیا دەکرێنەوە و بە ڕێکی و نازکیە کە جگێ بوونەتەوە، لەو شوێنەی کە پێویستە، بە درووست کردنی چەن بڕێک بە ئەنازەی یەک پێوەند دەدرێن.
جەستەیش هیچ جۆرە کاردانەوەیەک ئیشان نادات و هەست دەکەی پێوەندی قژی سرووشتیە.
بە پێی ئەوەی کە بەشی پێوەند لە جەستەی خودی مرۆڤە پێویستی بە هەڵگرتن و چاودێری دەرمانی نیە.
ئەگەر دوکتۆر زۆر بە ئەزموون بێت ئەوندە ڕێک ئەم قژانە دەر تێرێت کە تەنیا هێڵێکی باریک دەمێنێتەوە. بەڵام ئاگادار بن کە کاتێ کە قژ دادەنێن دوای ٤ تا ٦ مانگ ئەو قژانە دەوەرن و دوای ئەوە پاشان سەوز دەبنەوە. هەر بەم هۆیە نابێ ئێوە دڵەڕاوکێتان بێت، چوونکە وەرینی قژ پاش چاندن ئاساییە.
جۆرەکانی چاندنی قژ:
۱- شێوەی پانچ چاندنی قژ( punch)
لەم شێوەدا قژەکان بە شێوەی چین چین هەڵدەگیرێن و لەو شوێنەی کە پێویستە، بە درووست کردنی کونهایەک دادەنرێن. لە ئێستادا ئەم جۆرە چاندنە بە هۆی ئەوەی ڕواڵەتێکی دەستکرد درووست دەکات( کە بە ڕواڵەتی بوکەڵەیی بە ناو بانگە) زۆر بە کار ناچێت.
۲- شێوەی چاندنی fut:
لەم شێوەدا هەڵگرتنی قژ بە درووست کردنی یەکدانە باریکەی بچووک لە پشتی سەردا، کە بە کەڵک وەرگرتن لە بێهۆشی شوێنکاری ئەنجام ئەوێت و هەڵگری ۱۵۰۰ تا ۲۰۰۰ گرافتە کە هەڵگری ۷۰۰ تا ۹۰۰۰ تاڵی قژە ئەنجام ئەوێت. و پاشان شوێنی نەشتەرگەری بە شێوەیەکی ڕێک و جوان ساغ دەکرێتەوە، و بەو هۆیە کە هێڵی هەڵگرتنی قژ لە شوێنی سەوز بوونی قژەکاندا بووە، شوێنی ساغ کردنەوە دەر ناکەوێت. پاشان گرووپێکی شارەزای نەشتەرگەری لە ژێر میکرۆسکۆپ دا گرافتەکانی قژ بە شێوەی یەکەی یەکدانەیی، دوو یان سێ دانەیی جگێ دەبنەوە و بۆ چاندن ساز دەبن.
لەم جۆرە چاندنانەدا بە شێوەی گشتی پێویست بە تاشینی هەمووی قژی مرۆڤ نییە و تەنیا ئەو شوێنەی کە بۆ هەڵگرتن و چاندنی قژ پێویستە کورت دەکرێتەوە.
پاش ئەمە فۆلیکۆیلە ساز بووەکان دنکە دنکە و زۆر ڕێک بە پێی ئەو شتەی کە لە پێش دابین کراوە دادەنرێن. یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندیەکانی ئەم شێوەیە ئازایی لە پێوەند لە ماوەی ۳ تا ۵ کاتژمێردایە.
لە ئێستادا fut جێگای متمانەترین شێوەی چاندنی قژە لە دونیادا و ۹۷ لە سەدی ئەوانەی کە لەم شێوە کەڵکیان وەرگرتووە، گەیشتونەتە ئەو شتەی کە لە دڵیانا بووە.
۳- شێوەی چاندنی قژی fit:
لەم شێوەدا بە کەڵک وەرگرتن لە بانکی قژ لە شوێنی قژ، کە بە گشتی لە پشتی سەر و بانی گوێچکە هەڵدەبژێرێت، قژ هەڵدەگیرێت و بە یا slit پێوەند دەدرێتەوە. بە شێوەی گشتی وبە پێی پێویستی هەر کەسێک لە هەر ۳ تا ۵ یەکەی فولیکولی کە لە بانکی قژدا هەیە یەکدانە هەڵدەگیرێت. لە بازێ ڕووەوە شێوەی چاندنی ftt وەکوو شێوەی چاندنی futە. بەو مانایە کە بە درووست کردنی کەلێنی بچووک ئەم گرافتانە دادەنرێن. جێگای ئاماژەیە ئەم فەننە بە تەنیایی بۆ کەسانێک دەبێت کە بەشێکی کەم لە قژیان ساغ دەکەنەوە و یان چاندن لە بەشێک لە جەستەیان وەکوو برۆ، دەمووچاو و شوێنی زامی کۆن ئەنجام دەدەن.
کام شێوەی چاندنی قژ شیاوتر و باشترە؟
یەکێک لە گرینگترین پرسیارەکان کە نەخۆشەکان لە ناوەندەکانی چاندنی قژدا دەیپرسن، ئەوەیە کە دەبێت لە کام شێوە کەڵک وەرگرن؟ وڵامی ئەم پرسیارە ئاسانە. ئێوە خۆتان ئازار مەدەن و ئەگەر متمانەتان بە پزیشکی خۆتان هەیە هەڵبژاردنی شێوەی چاندن بخەنە ئەستۆی ئەو. بەڵام بە شێوەی گشتی باشترین شێوەی چاندنی قژ دوو جار چاوپێکەوتن fut بە درێژی یەک ساڵە. بەو هۆیە کە لە هەڵگرتن و چاندنی fut لە یەک چاوپێکەوتن دا بەشێکی زۆر لە قژ هەڵدەگیرێت، ماوەی نەشتەرگەری کورتترە و کەندنی قژی نەخۆش کەمتر دەبێت و لە ئاکامدا چاندن سرووشتی تر دەبێت و قژەکە بە شێوەی پڕتر ئەڕوێتەوە.
ئەگەر نەخۆش لە نەشتەرگەری دەترسێت و نایەوێت تەقەڵ لێدات و بیکێشێتەوە و دڵەڕاوکێی هێڵی تەقەڵی پشتی سەری هەیە( هێڵی تەقەڵ) و یان بە هەر هۆکارێکی دیکە نایەوێت لە شێوەی fut کەڵک وەرگرێت، شێوەی ftt باشترە بۆی.
ئەگەر نەخۆش نایەوێت قژی بتاشێت شێوەی utt ئەنجام دەدرێت بۆی، بە هۆی ئەوەی لە شێوەی تێکەڵاوی دا قژ بە تەواوەتی دەتاشن.
ئەگەر کەمێک قژمان پێویستە( چاندنی برۆ، سمێڵ، ڕیش و ناوچەی ئۆسکار ) شێوەی fit ئەنجام دەدرێت.
بۆ هەڵگرتنی قژ لە جەستە بە هۆی کەم بوونی قژی پشتی سەر زۆرتر شێوەی fit ئەنجام دەدرێت.
ئەو نەخۆشانەی کە قژی بەشی بەرەوەی سەریان وەریوە و هێڵی قژ لە بەری سەریاندا نییە، باشترین بژاردەن بۆ شێوەی FUT. لە ڕاستیدا بە هۆی ئەوەی لە چاندن دا جوانی و ڕێک و پێکی باشتر درووست دەبێت تا لە شێوەی FIT دا، ساغ کردنەوە و چاندنی بەری سەر بە شێوەی FUT بێت باشترە.
ئەگەر لە یەک چاو پێکەوتن دا قژێکی زۆر پێویستە شێوەی FUT باشترە لە FIT و قژ لەم شێوەدا پڕتر دەڕوێتەوە.
ماوەی کاتی نەشتەرگەری لە شێوەی FIT درێژ خاوێن ترە لە شێوەی FUT. لە شێوەی FUT سێ تا پەنج کاتژمێر و لە شێوەی FIT دە کاتژمێر یان زۆرتر دەخاوێنێت.
لە کۆتاییدا دووپات دەکەینەوە کە بڕیاری کۆتایی بە دەست پزیشکی شارەزایە و بە پێی بارودۆخی نەخۆش چاندن ئەنجام ئەگرێت.