درباره پەیوەندی کۆڕنییەی چاو لە ئێران
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره پەیوەندی کۆڕنییەی چاو لە ئێران
پەیوەندی کۆڕنییەی چاو جۆرێک نەشتەرگریە کە لەم جۆرە نەشتەرگەریەدا بەشێک لە کۆڕنییە کە خەساری دیگە، هەڵدەگیرێت و کۆڕنییەیەکی ساغ دەخرێتە جێگای. پەیوەندی کۆڕنییە بە یەکێک لەم هۆکارانەوە ئەنجام دەبێت: دیتنی باشتر لەو حاڵەتانەی کە لێڵی کۆڕیینە بوەتە هۆی ئەوەی تاریک ببینین. چاک سازی کونی کۆڕیینەی چاو بۆ پارێزگاری خانەکانی نێوی گۆی چاو. چارەسەری ئێشی چاو لەو حاڵەتانەی کە بە هۆی نەخۆشی یان وەرەم کردنی کۆڕیینە ئێشی قورس بوونی هەیە. لابردنی چڵک لەو حاڵەتانەی کە چڵکی کۆڕیینە بە دەرمان چارەسەر نابێت. پەیوەندی کۆڕیینە لە چی نەخۆشیهایەکدا ئەنجام دەگرێت؟ باوترین نەخۆشیهایەک کە بە پەیوەندی کۆڕیینە دەرمان دەبن بریتین لە: ئاوسیانی کۆڕیینە پاش نەشتەرگەری ئاو مرواری، چەمیاگی کۆڕیینە(کراتوکونوس) لێڵی یان لەکەی کۆڕیینە( زۆرتر پاش چڵک کردنی تێمیسکی چاو یان چڵکهای زیندوولە درووست دەبێت) سووتیانی کیمیایی کۆڕیینە، نەخۆشیگەلی بۆماوەیی کە دەبنە هۆی لێڵی یان ئاوسیانی کۆڕیینە.
لە بارەی پەیوەندی کۆڕینەی چاو لە ئێران:
کۆڕیینە چیە؟
کۆڕیینە بەشی ڕووناکی بەرەوەی گۆی چاوە کە وەکوو شوشەی تاق نێوی چاو لە دەرەوەی چاو جودا دەکاتەوە. کۆڕیینە دوو ئەرکی گرینگی هەیە: یەکێک ئەوەی کە تیشکی ڕووناکی بەرەو نێوی چاو ڕێنوێنی دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی لە سەر پەردەی تۆڕی چاو جەم بن. دووهەم ئەوەی کە لە قاتەکانی نێوان چاو پارێزگاری دەکات. بۆ ئەوەی کە ڕووناکی بتوانێت بێتە نێو چاوەوە و بگاتە پەردەی تۆڕی چاو سەرەتا دەبێت لە کۆریینە ڕەد بێت. کە واتە ڕووناک بوونی کۆریینە زۆر گرینگە لە دیتندا. هەر ئەو جۆرەی کە ئەگەر لە پشتی شوشەیەکی چڵکنەوە سەیری شتەکان بکەین، بە شێوەی لێڵ دەیانبینین، ئەگەر لە پشتی کۆریینەی لێڵیشەوە سەیری شتەکان بکەین بە شێوەی لێڵ دەێانبینین. سەرەڕای ئەمە هەر ئەو جۆرەی کە لە پشتی شوشەیەکی شەپۆل دار یان پڕ لە پیسی شتەکان لار و وێر دێنە بەر چاو، ئەگەر کۆنییەیش لار بێت وێنەکان لار و وێر دەبینرێن. کە واتە هەبوونی کۆرنییەیەکی ڕووناک و ساغ بە شێوەی ڕێک و چەمیاگی سرووشتی بۆ دیتنی ئاسایی پێویستە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پەیوەندی کۆرنییە بە مەبەستی لابردنی بەشی لێڵی کۆڕیینە و جێبەجێ کردنی لەگەڵ کۆرنییەی ڕووناک ئەنجام دەگرێت. هەر ئەو جۆرەی کە ئاماژەی پێ کرا یەکێک لە ئەرکە گرینگەکانی کۆرنییەی پارێزگاری لە قاتەکانی نێو گۆی چاوە. لەو حاڵەتانەی کە بە هۆی چڵک کردن یان سووتیان کونێک لە کۆرنییە درووست دەبێت ئەگەری خراپ بوون و پیس بوونی پێکهاتەکانی نێو چاو هەیە. لەم حاڵەتەدا بۆ پارێزگاری کردن لە قاتەکانی نێو گۆی چاو پێویستە کونی درووست بوو بە زووترین کات چاک بکرێتەوە کە پەیوەندی کۆرنییە شێوەیەکی گونجاوە بۆ ئەم مەبەستە.
پەیوەندی کۆنییە جۆرێک نەشتەرگەریە کە لەم جۆرە نەشتەرگەریەدا ئەو بەشەی کۆرنییە کە زیانی دیگە لادەبرێت و کۆرنییەیەکی ساغ دەنرێتە جێگای. پەیوەندی کۆرنییە بە یەکێک لەم هۆکارانە ئەنجام دەبێت:
دیتنی باشتر لەو حاڵەتانەی کە لێڵی کۆرنییە بوەتە هۆی ئەوەی بە شێوەی ڕوون شتەکان نەبینین.
چاک سازی کونی کۆرنییە بۆ پارێزگاری قاتەکانی نێو گۆی چاو.
چارەسەری ئێشی چاو لەو حاڵەتانەی کە بە هۆی نەخۆشی یان ئاوسیانی کۆرنییە ئێشی قورس بوونی هەیە.
لە ناو بردنی چڵک لەو حاڵەتانەی کە چڵکی کۆرنییە بە دەرمان چارەسەر نابێت.
پەیوەندی کۆرنییە لە چی نەخۆشیهایەکدا ئەنجام دەبێت؟
باوترین نەخۆشیگەلێک کە بە پەیوەندی کۆرنییە ئەنجام دەبێت، بریتین لە:
ئاوسیانی کۆرنییە پاش نەشتەرگەری ئاو مرواری.
قوز و قۆنی کۆرنییە( کراتوکونوس).
لێڵی یان لەکەی کۆرنییە( زۆرتر پاش چڵکی بەردەوامی تێمیسکی چاو یان چڵک کردنە زیندوولەیەکان ئەنجام دەبێت).
سووتیانی کیمیایی چاو.
نەخۆشیگەلی بۆماوەیی کە دەبنە هۆی لێڵی یان ئاوسیانی کۆرنییە.
کۆرنییەی پێویست بۆ پەیوەند لە کوێ دێت؟
کۆرنییەی پەیوەندی پاش مەرگ لە چاوی کەسانێک دەگیرێت کە حەزیان کردووە بە بەخشینی کۆرنییە یارمەتی کەسانی دیکە بدەن. بە بێ ئەم کارە خەیرخوازانەی ئەوان ئیمکانی ئەنجامی نەشتەرگەری پەیوەندی کۆرنییە نییە. ئەو کۆڕنییانەی کە بەخشیاگن لە بانکی چاودا هەڵدەگیرێن. لە بانکی چاودا ئەم کۆرنییانە بە شێوەی ڕێک پشکنینیان بۆ دەکرێت بە مەبەستی ئەوەی لە ساغ بوونیان دڵنیا بن. هەروەها هەمووی کۆرنییەگەلی پەیوەندی لە ڕووی نەخۆشیگەلێک وەکوو ئەیدز و هێپاتیت کۆنتڕۆڵ دەبن بۆ ئەوەی کە ئەم نەخۆشیانە بەو کەسەی کە پەیوەندی بۆ کراوە، پێشڕەوی نەکات.
نەشتەرگەری پەیوەندی کۆرنییە چۆن ئەنجام دەگرێت؟
بۆ ئەنجامی نەشتەرگەری پەیوەندی کۆرنییە پێویستە کە نەخۆش پێش نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەدا بخەوێت و ئەو پشکنین و تاقێکاریانەی کە پێویستە بۆی ئەنجام بگرێت. وا باوە کە پێش خەفاندنی نەخۆش لە نەخۆشخانە بۆ بە دەست هێنانی کۆرنییە لەگەڵ بانکی چاودا هاوئاهەنگی بکرێت، بەڵام ڕەنگە لە ڕۆژی نەشتەرگەریدا کۆدنییەی شیاو بۆ پەیوەند لە بانکی چاودا نەبێت و نەشتەرگەری بخرێتە ڕۆژێکی دیکە.
پەیوەندی کۆرنییە بە بێهۆشی تەواوەوە ئەنجام دەبێت. بەڵام ئەگەر بە هۆی نەخۆشیگەلی دیکە وەکوو کێشەی دڵ یان سی ئەگەری بێهۆشی تەواو بۆ نەخۆش نەبێت، نەخۆش بە دەرمانی خەوهێنەر خەواڵوو دەبێت و چاو بە شێوەی شوێنکاری بێ هەست دەبێت. لەم حاڵەتەدا نەخۆش هەست بە ئێش ناکات. لە کاتی نەشتەرگەری پزیشک بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێری میکرۆسکۆپی بەشێکی گۆیی شکڵ لە ناوەندی کۆرنییەی نەخۆش هەڵدەگرێت و بە جێگای ئەو یەک بەش بە شێوەی گۆیی و شیاو لە کۆڕنییەی ساغ دادەنێت و بە تەقەڵگەلێکی زۆر جوان و ڕێک بە چاوی نەخۆشیا ئەدروێت. نەشتەرگەری چاو یەک تا دوو کاتژمێر درێژەی هەیە. بە پێی بارودۆخ، بڕێ کات سەرەڕای پەیوەندی کۆرنییە، نەشتەرگەری ئاو مرواری یان ئاوی ڕەش هاوکات ئەنجام دەگرێت، پاش تەواو بوونی نەشتەرگەری چاو برینپێچ دەکرێت.
پاش نەشتەرگەری چاو چی بارودۆخێکی هەیە؟
بە گشتی پاش نەشتەرگەری کاتێ کە نەخۆش دێتەوە هۆش هەست بە ئێش و ناڕاحەتی دەکات کە ئاساییە و نابێت ببێتە هۆی دڵەڕاوکێ. ڕۆژی پاش نەشتەرگەری برین باز دەبێت و چاو پشکنینی بۆ دەکرێت. لە ڕۆژی یەکەمی پاش نەشتەرگەری دیتن بە تەواوەتی لێڵە. لێڵی دیتن وردە وردە چاک دەبێتەوە. کە واتە لە ڕۆژان و حەفتەگەلی سەرەتایی پاش نەشتەرگەری ناوێت چاوەڕێی دیتنی باش بین. ئێش و هەستیاری و ڕژیانی فرمێسک پاش ۳٤ ڕۆژ چاک دەبێتەوە. پاش دوو ڕۆژ دوای نەشتەرگەری نەخۆش لە نەخۆشخانە هەڵدەستێت، بەڵام تا ۳ یا ٤ حەفتە پاش نەشتەرگەری، پێویستە کە هەر چەن وەخت جارێک لە لایەن پریشکەوە پشکنینی بۆ بکرێت.
چاودێریگەلێک کە پاش نەشتەرگەری پێویستە:
پاش نەشتەرگەری پەیوەندی کۆرنییە چاو بە زەبر هەستیار دەبێت و ڕەنگە تەنانەت بە زەبری بچووکیش تووشی زیان بێت. کە واتە پێویستە حەفتەی یەکەمی پاش نەشتەرگەری پەیوەند لە پارێزەری پلاسیکی(شیلد) کەڵک وەربگیرێت تا چاو زەبری پێ نەگات. هەروەها لەم ماوەدا دەبێت لە چەمیان، زۆر کردن و هەڵگرتنی شتی قورس خۆتان بپارێزن. لەم ماوەدا نابێت سەری خۆتان بەر ئەو بەر بچەمێننۆ. ئەگەر پێویست بوو شتێک لە زەوی هەڵگرن نابێت لە ناوقەدەوە بچەمێنۆ، بەڵکوو ئەژنۆ بچەمێننۆ و سەرتان ساف بێت. لە ئەگەری شۆردنی سەردا هۆشتان بێت کە ئاو و شامپوو نەڕواتە نێو چاو. لەم ماوەدا تەنیا دەتوانن لە نێو وەرزشەکاندا پیادەڕەوی بکەن. لەم ماوەدا نابێت چاوتان بماڵن یان بیخورێنن.
ئەگەر ئیشی ئێوە ئیشی فەرمانگەییە پاش دوو حەفتە دەتوانن بڕۆنەوە سەر ئیشەکەتان، بەڵام ئەگەر ئیشی ئێوە پێویستی بە چالاکی جەستەیە دەبێت بۆ دەسپێکردن بە کار ٦ حەفتە ڕاوەستن.
بە هۆی ئەوەی کە پاش نەشتەرگەری پەیوەندی چاو، پێکهاتە فرە دێر جۆش دەخواتەوە و پاش جۆش خواردنیش هیچ کات محکمی کۆرنییەی ئاسایی نیە، پزیشکان دەڵێن:
بەردەوام چاویلکەی بەری خۆر یان چاویلکەی پزیشکی گەورە کە شووشەی سفتی هەیە، بە کار بێنن تا کوو لە زەبری لە ناکاو بەرگری بکەن.
وەرزشگەلێک وەک جۆدۆ، زۆران گرتن و تۆپی پێ، کە ئەگەری زەبر زۆرە لە ناویاندا ئەنجام مەدەن.
لەو چالاکیانەی کە ئەگەری زەبر زۆرە لە ناویاندا خۆتان بپارێزن و لەگەڵ هیچکەس شەڕو پێکدادان مەکەن.
لە کاتی مەلێ کردن و وەرزشگەلی ئاسایی لە چاویلکەی پارێزگاری کەری تایبەت کەڵک وەرگرن.
دەبێ بزانن کە پشت گوێچکە خستنی ئەم خاڵانە دەتوانێ مەترسی لە دەست دانی هێزی دیتنی بە دواوە بێت.
دڵۆپەی چاو تا چی ماوەیەک دەبێت بە کار بێت؟
بەگشتی پاش پەیوەندی کۆرنییەی چاو پێویستە تا چەن حەفتە پاش نەشتەرگەری دڵۆپەی ئانتی بیوتیک بە کار بێت و تا چەن مانگ لە دڵۆپەی ئێسترۆئیدی کە وەرەمی چاو کونتڕۆڵ دەکات کەڵک وەربگیرێت. بڕێ کات دڵۆپەکانی دیکە وەکوو فرمێسکی دەسکرد یان دڵۆپەی خوار هێنەری فشاری چاویش دەنوسرێت بۆ نەخۆش. پاش نەشتەرگەری دەبێت حەتمەن دڵۆپە بە پێی وتەی پزیشک و بە شێوەی ڕێک بە کار بێن. و لە خۆوە نابێت دەرمانەکانتان قەت کەن. بە کار هێنانی نادرووستی دەرمان دەتوانێ ببێتە هۆی لە ناوچوونی کۆرنییەی پەیوەندی و هێزی دیتن.
پشکنینەکانی چاو چەن وەخت یەکجار دەبێت دووپات ببێتەوە؟
لە ڕۆژانی پاش نەشتەرگەری پشکنین بە شێوەی هەر ڕۆژە. پاش یەک دوو هەفتە دەبێتە ۳تا ٤ ڕۆژ یەک جار. و وردە وردە ماوەی پشکنینەکان درێژتر دەبێتەوە بە جۆرێک کە لە ٦ مانگی یەکەمی پاش پەیوەندی کۆڕیینەی چاو هەر چەن حەفتە یەک جار پشکنینی چاو دووپات دەبێتەوە. پاش شەش مانگ ماوەی پشکنینەکان دێرتر و درێژتر دەبێتەوە و دەگاتە ۳ تا ٦ مانگ. پزیشک هەر جار نەخۆش لە بابەتی ڕێژەی دیتن، بارودۆخی تەقەڵەکان، ئەگەری ڕەد کردنەوەی پەیوەند و لێکەوتەی دەرمانەکان وەکوو ئاو مرواری و ئاوی ڕەش تاوتوێ دەکات.
دەبێ بزانن کە لە هەر کاتێک پاش پەیوەندی کۆرنییە تەنانەت ئەگەر چەن ساڵیش لە نەشتەرگەری گوزەرا بێت لە ئەگەری دەرکەوتنی هەر حاڵەتێکی نائاسی وەکوو کەم بوونەوەی دیتن، ڕژیانی فرمێسک، ئێش، هەست بە شتێکی دەرەوە کردن، ترس لە ڕووناکی یان سوور بوونەوەی چاو، دەبێت حەتمەن تا ۲٤ کاتژمێر دواتر سەردانی چاو پزیشک بکەن.
تەقەڵەکان کەی لادەبرێن؟
هەر ئەو جۆرەی کە وتمان کۆرنییەی پەیوەند دراو بە چەندانە تەقەڵی رێک و جوانی میکرۆسکۆپیەوە دەچەسپێتە چاودا. ئەم تەقەڵانە نالکێن و دەبێت لە کاتی خۆیدا پزیشک دەریان بهێنێت. ئەم تەقەڵانە زۆر ڕێک و جوانن و نەخۆش هەست بە بوونیان ناکات. تەقەڵەکان دەبنە هۆی گۆڕیانی شێواز و کێش هاتنی کۆرنییەی چاو لە گۆشەگەلی جیاوازدا و ئاستیگماتیسم درووست دەکەن. پاش چەن مانگ پزیشک بۆ دەرمانی ئاستیگماتیسم بڕێ لە تەقەڵەکان دەستکاری دەکات یان لایان دەبات. پاش یەک دوو ساڵ کە کۆرنییەی پەیوەند دراو بە تەواوەتی جۆشی خوارد هەمووی تەقەڵەکان لادەبرێن.
چی ماوەیەک پاش پەیوەندی کۆرنییە دیتن بە تەواوی چاک دەبێت؟
پاش پەیوەندی کۆرنییە دیتن تارە و بە دەست هێنانی دیتنی تەواو ڕەنگە تا کاتی جۆش خواردنی تەواوی کۆرنییە و لابردنی هەمووی تەقەڵەکان( پاش دوو ساڵ) درێژەی هەبێت. لە مانە سەرەتاییەکانی پاش نەشتەرگەری ڕەنگە دیتن بگۆڕێت و کەم و زۆر بێت، بەم هۆکارە لە مانگە سەرەتاییەکاندا ڕەنگە چاویلکەی پزیشکی یارمەتی دیتن نەکات. پاش چەن مانگ بە کار هێنانی چاویلکەی پزیشکی شیاو یان لێنزی بەردەست ئەستەمە بتوانێت کۆمەکێک بە چاکبوونەوەی دیتن بکات. لە بەشێکی کەم لە نەخۆشەکاندا پێویستە لە سەر کۆرنییەی پەیوەندی نەشتەرگەری دووپات ببێتەوە بۆ ئەوەی ئاستیگماتیسم کەم ببێتەوە و هێزی دیتن چاک ببێتەوە.
کێشەکان و لێکەوتەکانی پەیوەندی کۆرنییە:
باوترین لێکەوتەی پەیوەندی کۆڕیینە تووش بوون بە ئاستیگماتیسمە( چەمیاگی نەشیاوی کۆرنییە) کە بە ڕێک کردن و لابردنی تەقەڵەکان و بە کار هێنانی چاویلکە یان لێنز چاک دەبێتەوە.
لێکەوتەی گرینگی دیکە قەبووڵ نەکردنی پەیوەند یان بە دواوە هناردنی پەیوەندە کە ئەگەر لە کاتی خۆیدا چارەسەر نەبێت دەبێتە هۆی لێڵ بوونی کۆرنییەی پەیوەنددراو. هناردنە دواوەی پەیوەند کاتێک ڕوو دەدات کە کۆئەندامی بەرگری نەخۆش کۆرنییەی پەیوەندی وەک پێکهاتەیەکی بیانوو دەناسێت و دەیەوێت لە ناوی ببات. ئەم حاڵەتە دەتوانێت لە دوو حەفتە پاش پەیوەندەوە دەس پێ بکات بەڵام بە گشتی پاش چەن مانگ دەس پێ دەکات. ئەگەر ڕەد کردنەوەی پەیوەند زوو بناسێتەوە بە بە کار هێنانی دڵۆپەی ئێسترۆییدی و حبی خواردن یان وەشاندنی دەرمان لە دەوری چاو کۆنتڕۆڵ دەبێت. بەڵام لە حاڵەتگەلی پێشکەوتووی ڕەد کردنی پەیوەنددا ڕەنگە بە دەرمان کونتڕۆڵ نەبێت و پێویستی بە ئەنجامی دووبارەی پەیوەند بێت کە ڕێژەی سەرکەوتووی بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ نەشتەرگەری یەکەم کەمترە. بەم هۆکارە پزیشکان دەڵێن لە ئەگەری دەرکەوتنی هەرکام لەم نیشانانەی ژێرەوە لە چاوێکدا کە کۆڕیینەی پەیوەندی هەیە لە ماوەی ۲٤ کاتژمێردا سەردانی چاوپزیشک بکەن:
ئێش.
سووربوونەی چاو یان دەوری کۆرنییە.
هەستیاری لە بەرانبەر ڕووناکیدا.
داکەوتنی فرمێسک بە شێوەی ناسرووشتی.
تاری له دیتن.
هەست بە شتێک لە دەرەوە کە دەتوانێ بە هۆی شل بوون یان دڕیانی تەقەڵەکانەوە بێت.
لێکەوتەکانی دیکەی پەیوەندی کۆرنییە زۆر باو نیەن، بەڵام ئەگەری لێکەوتەگەلێک وەکوو خوێنڕێژی نێو چاو، چڵک کردن، ئاو مرواری، ئاوی ڕەش، دژوار بوونی نەخۆشی پێش لە کۆرنییەی پەیوەنددراو و دڕیانی پەردەی تۆڕی چاو بوونی هەیە.
ئاکامی نەشتەرگەری پەیوەندی کۆرنییە:
ئاکامی نەشتەرگەری پەیوەندی کۆرنییە تا ڕێژەیەکی زۆر بە نەخۆشی سەرەتایەک پەیوەندی هەیە کە پەیوەندی کۆرنییە بە هۆیەوە ئەنجامی گرتکە.
لە کەسانێکدا کە بە هۆی قوزی کۆرنییە( کراتوکونوس)، لەکەگەلێک کە چڵک کردن نیەن، کۆرنییە و ئاوسیانی کەمی کۆرنییە نەشتەرگەریان بۆ کراوە ڕێژەی سەرکوتوویی نەشتەرگەری فرە باشە و لە نزیکەی ۹۰ لە سەدە. لەو حاڵەتانەی کە پەیوەندی کۆرنییە بە هۆی لەکە یان وەرەم کردنی کۆرنییە ئەنجامی گرتبێت ڕێژەی سەرکەوتوویی بانی ۸۰ لە سەدە. لە حاڵەتەکانی فریاکەوتن کە پەیوەندی کۆرنییە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی چڵک کردن یان چاک کردنەوەی کونی کۆرنییە ئەنجام بگرێت ئەگەری ڕووناک مانی کۆرنییەی پەیوەندی کەمترە بەڵام پەیوەندی کۆرنییە بۆ پارێزگاری تاقەکانی چاو ئەنجام دەبێت.
وتەی کۆتایی:
ئاسایە کە تەواوی ئەو شتانەی کە پەیوەندی بە نەشتەرگەری پەیوەندی کۆرنییەوە هەیە لەم بەشە کورتەدا جێی نابێتەوە، کە واتە لە هەر حاڵەتێکی جێگای گوماندا لەگەڵ پزیشکی دەرمانکەری خۆتاندا قسە بکەن. هەروەها لە بیرتان بێت کە پارێزگاری لە چاو بکەن لە بەرابەر زەبردا.
دەرمانەکانتان بە پێی وتەی دوکتور بخۆن و لە سەر خۆ دڵۆپەکانی چاو قەت مەکەن.
لە ئەگەری دەرکەوتنی ئێش، تاری له دیتن، داکەوتنی فرمێسک یان سوور بوونەوەی چاو لە ماوەی ۲٤ کاتژمێردا سەردانی دوکتور بکەن.