پشکنینی پرۆستات پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره پشکنینی پرۆستات

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره پشکنینی پرۆستات

پرۆستات ئاڵگێکە کە بە ئەنازەی گوێزێک دەبێت و لە ژێر مێزداندایە. ئەم ئاڵگە یارمەتیدەرە بۆ بەرهەم هاتنی ئاوی مێنی. شێرپەنجەی پرۆستات لە نێو پیاوانی سەرووی ۵۰ ساڵ تەمەندا زۆر باوە.

 

مەبەست لە پشکنینی پرۆستات چیە؟

پزیشکی پسپۆڕی گورچیلە و ڕێڕەوی مێز بە پشکنینی پرۆستات دەتوانێت ئاوسیان و هەو کردنی پرۆستات بناسێتەوە. هەروەها لە ناسینەوەی شێرپەنجەی پرۆستات، کە دووهەمین جۆری شێرپەنجەی باو لە نێوان پیاوانی ئەمریکادایە، کاریگەرە.

ئەم پشکنینە جۆری پشکنینی دیجیتاڵی ئەندامی دانشتن(DRE) و پشکنینی ڕێژەی ئانتیژێنی تایبەتی پرۆستاتە(PSA). ئەگەر نیشانەکانی وەرەم کردنی پرۆستاتتان هەبێت، پزیشک داواتان لێدەکات کە پشکنین ئەنجام بدەن. هەندێ لە پزیشکەکان ئەم کارە وەک بەشێک لە پشکنینی بەردەوام ئەنجام دەدەن.

 

چی کەسانێک دەبێت پشکنینی پرۆستاتیان بۆ بکرێت؟

هەمووی پیاوان دەبێت لە تەمەنی ۵۰ ساڵیدا پشکنینی شێرپەنجەی پرۆستاتیان بۆ بکرێت. ڕێکخراوەی شێرپەنجەی ئەمریکا (ACS) بەو پیاوانەی کە مەترسی زۆریان لە سەرە دەڵێت کە لە ٤۵ ساڵەیەوە لەم بارەوە لەگەڵ پزیشکی ئۆرۆلۆجی قسە بکەن.

ئەگەر لە ڕەگەزی ئافریقایی- ئەمریکایی بن یان یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئێوە پێش ٦۵ ساڵەیی تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە، مەترسی زۆرترتان لە سەرە. ئەگەر زۆرتر لە یەک کەس لە ئەندامانی بنەماڵەتان پێش لە ٦۵ ساڵەیی تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بوبێت، باشتر وایە کە زووتر بڕۆنە ژێر چاو دێری پزیشک و پشکنینتان بۆ بکرێت.

بە پێی بەراوردەکانی ڕێکخراوەی شێرپەنجەی ئەمریکا، ژمارەی نوێی تووش بووان بە شێرپەنجەی پرۆستات لە ساڵی ۲۰۱٦ لە ولایەتە یەکگرتووەکان ۱۸۰۸۹۰ کەس بووە. نزیکەی ۲٦۱۲۰ کەس گیانی خۆیان لە دەست داوە. چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات پێش ئەوەی بڵاو ببێتەوە ساکارترە. بەم حاڵەوە ڕەوتی پێشڕەوی هەندێ لە شێرپەنجەکانی پرۆستات ئەوندە هێواشە کە پێویستیان بە چارەسەری نیە. بەشێکی زۆری ئەم شتە پەیوەندی بە تەمەن و هۆکارگەلی دیکە هەیە.

لە بارەی هۆکارگەلی پڕ مەترسی لەگەڵ پزیشکەکەتان قسە بکەن و لێی بپرسن کە ئایا دەبێت هەر ساڵ پشکنینی پرۆستاتتان بۆ بکرێت یان نە.

 

پشکنینی دیجیتاڵی ئەندامی دانشتن چییە؟

باوترین ڕێگا بۆ پشکنینی تەندرووستی پرۆستات لە ڕێگای DRE ئەنجام دەبێت. ئەم پشکنینە توند و ساکارە.

بۆ ئەنجامی ئەم پشکنینە، دەبێت لە حاڵەتی وێسیاگ دا لە ناوقەدەوە بچەمێنەوە یان پاڵ کەون و ئانیشکەکانتان بەرەو قەفەسەی سێنگەوە بوەنە ناوەوە.

پزیشک دەسکێش دەکاتە دەست و ئەنگووستی چەور کراوی خۆی دەباتە نێو ئەندامی دانشتن. بە یەک دەست فشار دەخاتە سەر پرۆستات و بە دەستی دیکە کوڵۆک دەساوێت. ئەم کارە تەنیا چەن چرکە درێژەی هەیە.

ڕەنگە بۆ چرکەیەک هەستێکی ناخۆشتان ببێت. هەروەها ئەگەر پرۆستاتی ئێوە هەڵماسی بێت، هەست دەکەن پێویستە مێزتان دەر بکەن.

پزیشک دەتوانێت بزانێت ئەنازە و شێوەی پرۆستاتتان سرووشتیە یان نە. بە گشتی DRE مەترسیەکی نییە.

 

پشکنینی ئانتی ژێنی تایبەتی پرۆستات چیە؟

پزیشکی ئۆرۆلۆجیست دەتوانێ بۆ تاوتوێی ڕێژەی PSA خوێنی ئێوە بگرێت بۆ ئەوەی شێرپەنجەی پرۆستاتی ئێوە تاوتوێ بکرێت. ئانتی ژێنی تایبەتی پرۆستات جۆرێک پرۆتێینە کە بە ئاوەکی بوونی مێنی کۆمەک دەکات.

هاتنی هەندێ لە ئانتی ژێنە تایبەتەکانی پرۆستات بۆ ناو خوێن سرووشتیە. هۆکارگەلێکی زۆر دەبنە هۆی چوونە سەری PSA، وەکوو:

هەوکردن یان چڵک کردنی پرۆستات.

ئاوسیانی پرۆستات.

هەندێ لە شێرپەنجەکانی پرۆستات.

هەندێ لە جۆرەکانی شێرپەنجەی پرۆستات دەبنە هۆی هاتنە خوارەوەی ڕێژەی PSA.

پێش لە ئەنجامی ئەم پشکنینە، لە بارەی خاسی و خراویەکانی ئەم شێوەیە لەگەڵ پزیشک قسە بکەن. ڕەنگە ئاکامی تێستی PSA بە هەڵە ئەرێنی یان نەرێنی بێت. کە واتە پێویستتان بە پشکنین و دەرمانی زۆرترە کە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێی زۆر لە نێو ئێوەدا.

 

چۆن بۆ ئەنجامی پشکنینی پرۆستات ئامادە بم؟

ئەگەر تووشی بواسیر، دڕیانی شوێنی دانشتن یان کێشەگەلی دیکە لە دەوری شوێنی دانشتن دان، دەبێت بە پزیشکەکەتان بڵێن. ئەگەر بە شێوەی سرووشتی هەناسە بکێشن و هێوەر و لەسەرخۆ بن، پشکنین بۆتان ساکارترە.

ئەگەر دەرمان یان تەواوکەرێکی تایبەت دەخۆن، پێش ئەنجامی PSA بە دکتۆرەکەتان بڵێن. هەروەها ئەگەر لەم دوایانەدا هاتنی ئاوتان بووە، لە سەر ڕێژەی PSA کاریگەری دادەنێت. لە دکتۆرەکەتان بپرسن کە ئایا پێویستە پێش ئەنجامی تێست لە چالاکی جنسی پارێز بکەن یان نە.

 

پاش ئەنجامی پشکنینی پرۆستات چی دەبێت؟

دەبێت نموونەی خوێن بۆ تاوتوێ بدرێت بە پشکنینگاە. کە واتە ئاکام زوو ئامادە نابێت. کە ئاکام ئامادە بوو، پزیشک خەوەر دەداتە ئێوە.

ڕاپۆرتی پشکنینگاە ڕێژەی PSA خوێن بەم جۆرە نیشان دەدات:

ژێریng/mL٤سرووشتی.

٤ تا ۱۰ ng/mL نێوەنجی.

سەرووی۱۰ ng/mL.

 

دکتۆری پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و ڕێڕەوی مێز سەرەڕای تاوتوێی ڕێژەی PSA، توندی گۆڕیانی ئەم ڕێژەیە تاوتوێ دەکات. هۆکارگەلێکی زۆر لە سەر PSA کاریگەریان هەیە. کە واتە ئاکامی پشکنینەکان دەبێت بە وردی لە لایەن دکتۆری پسپۆڕەوە تاوتوێ بکرێت. پزیشک تەواوی ئەم زانیاریانەی ئێوە لە بەر چاو دەگرێت. ئەگەر دەرئەنجامی پشکنینی PSA ئاسایی نەبێت، بە مانای شێرپەنجەی پرۆستات نیە. لە سەرۆ بوونی ڕێژەی PSA لە زۆربەی پیاواندا نیشانەی شێرپەنجەی پرۆستات نییە. بە پێی سەرچاوەی بڕوا پێکراو، نزیکی ۲۵ لە سەدی ئەو پیاوانەی کە بە هۆی لە سەرۆ بوونی ڕێژەی PSA پێکهاتە لابردن ئەنجام دەدەن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبن.

هەروەها ڕەنگە دەرئەنجامی DRE و پشکنینی PSA لە پیاوانی تووش بوو بە شێرپەنجەی پرۆستات دا ئاسایی بێت.

 

هەنگاوی پاش پشکنینی پرۆستات چییە؟

ئەگەر دکتۆر لە پشکنینی شوێنی دانشتندا شتێکی بەر دەست کەوێت کە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ، ئەو شتە بە ئێوە دەڵێت، وەرەمی پرۆستات، بە تایبەت بە چوونە سەرەوەی تەمەن، شتێکی ئاسایی و باوە.

لە ئەگەری نائاسایی بوونی دەرئەنجامی PSA پشکنینی زۆرتر پێویستە. ڕەنگە پزیشک دواتان لێ بکات پشکنینەکە دووپات بکەنەوە. ئەگەر گومانی شێرپەنجەی پرۆستاتتان لە سەر بێت، پشکنینگەلێکی دیکەتان پێ پێشنیار دەکەن.

وەک نموونە، لە سۆنۆگرافی ترانسێرکتاڵ دا دەتوانن بە شەپۆلی دەنگ لە پرۆستات وێنە بگرن. لەم پشکنینەدا، پزیشک ئامێرێکی بچووک دەباتە نێو شوێنی دانشتن . ئەم تێستە دە خوڵەک دەخایەنێت، و دەتوانێت ناخۆش بێت بەڵام بە گشتی لێکەوتە و ئێشی هەتا هەتایی نییە.

لابردنی پێکهاتەیچ بە پەسەند یان ڕەد کردنی ئەگەری شێرپەنجە کۆمەک دەکات. دکتۆر لەم شێوەدا بە دەرزی چەن نموونەیەک پێکهاتە لە پرۆستات دەگرێت. ڕەنگە بۆ ڕێنوێنی دەرزی لە شوێنی شیاو لە سۆنۆگرافی ترانسێرکتاڵ دا بە کار بێت. نموونەی پێکهاتە لە ژێر میکرۆسکۆپ دا تاقێ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی نیشانەی شێرپەنجە دەرکەوێت.

هەڵگرتنی پێکهاتە ۱۰ تا ۱۵ خولەک درێژەی هەیە. ڕەنگە پاش لا بردنی پێکهاتە سووتیان یان خوێنڕێژیتان هەبێت.

دەرئەنجامی لابردنی پێکهاتە، هەنگاوی دواتر دیاری دەکات.

 

وتەی کۆتایی:

لە بارەی پشکنینی پرۆستات خوێندتان و ئێستا دەزانن بۆ دڵنیا بوون بۆ تووش نەبوون بەم شێرپەنجەیە دەبێت هەر چەن وەخت جارێک، دەبێت پشکنینتان بۆ ئەنجام بدرێت. بەم مەبەستە و بۆ زانیاری زۆرتر و یان سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ئۆرۆلۆجی بۆ ئەنجامی پشکنینی پرۆستات، دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی دەرمانکەدە بکەن و نەوبەت وەرگرن

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام