درباره ووەکانی کەپۆ و سینووسەکان
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره ووەکانی کەپۆ و سینووسەکان
ووەکانی کەپۆ و سینووسەکان:
ئێپیدیمیلۆجی:
۱ـ کەمتر لە ۳ لە سەدی بێدەرمانیەکانی هەناسەی دەزگای هەرەس.
۲ـ کەمتر لە ۱ لە سەد، هەمووی لووەکان.
۳ـ پیاوان ۲ بەرابەری٤_ لە دەهەی پەنج تا هەفت زۆرتر.
٤ـ ٤٤ لە سەدی نەخۆشەکان پیشەیان پەیوەندی بە نیکێل، کرۆم و پیشەی چێو بووە.
۵ـ جگەرە و ئەلکول.
٦ـ ڤایرۆسی پاپیلوما.
نیشانەکان:
۱ـ دەم ۲۵ـ۳۰ لە سەدی لە نێو ددان، تریسمۆس، پری کام.
۲ـ کەپۆ: ۵۰ لە سەدی بەسریان، خوێنڕێژی، ئاو تکیان، گیریان.
۳ـ چاو: ۲۵ لە سەدی بە شێوەی دوو دانەی دیتن، ڕژیانی فرمێسک، ئێش، ئێگزوفتامووس.
٤ـ دەموو چاو: ژان، ئێسیمتری، ئاوسیانی گۆنا.
۵ـ گوێچکە: کەم بوونەوەی ژنەوتنی دووهەمین بە ئۆتیت سرووزی.
ناسینەوە:
۱ـ پشکنینی جەستەیی.
۲ـ ئەندێسکۆپی لووت.
۳ـ بیوپسی.
٤ـ ڕادیۆگرافی.
جۆرەکانی لوو:
کەپۆی دەرەوە:
۱ـ کراتۆزگەلێک کە بە هۆی تیشکی خۆرەوە بێت، کیستی ناوەندی و خاڵەکان.
۲ـ ڕینۆفیما: بە هۆی گەشەی زۆری هاڵگی نێوەنجی.
۳ـ کارسینۆمی خانەی سەنفەرشی: گەشەی توند، ئەگەری مێتاستاز.
٤ـ بازال سێل کارسینۆما: بۆ ماوەیەکی زۆر بچووک و پاشان بە شێوەی شوێنکاری گەشە دەکات.
کەپۆی ناوەوە:
۱ـ پاپیلۆمی سەنفەرشی : لە نێو وێستیبۆلی لووتدایە و دەبێتە هۆی جووڵیانی شوێنکاری لە کاتی چارەسەری بە ئێکسێزیۆن و یان دیاترمیدا.
۲ـ پۆلیپی لووت: باوترین لووی کەپۆ، زۆرتر لە تووش بووان بە ڕینیتدایە، بە پێچەوانەی چڵەکانی لووت ژانی نییە بەڵام دەجووڵێت. دەتوانێ لووت ببەستێت. چارەسەری بە کورتۆنی شوێنکاری یان سیستەماتیک یان ئێسپرێی ئێسترۆییدیە، بەڵام زۆرتر دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت. ئەگەری قەیراناوی بوونی زۆرە.
۳ـ پاپیلۆمایوارونە: کەمتر بڵاو دەبێتەوە، لە ڕووی پێکهاتە ناسیەوە بێمەترسیە بەڵام لە ڕووی بالینیەوە بێدەرمانە بەو هۆیە کە ڕەنگە لووتی ڕوو بە ڕوو گیرۆدە بکات. سەرچارەکەی لە لێواری لووتەوە دێت و هاوشێوەی پۆلیپی گۆشتیە. چارەسەری ئێکسیزیۆن بە شێوەی شوێنکاریە. ڕادیۆتراپی قەدەغەیە.
٤ـ ئێدنۆما، لێنفانژیۆما و هێمانژیۆما کە بڵاو بوونەوەیان کەمترە و بێمەترسیترن.
۵ـ ئێنجیۆفیبرۆما: لە مێرمنداڵانێکدا کە پێشینەی گیریانی لووتیان هەبێت لەگەڵ خوێنڕێژیدایە. ئەم جۆرە زۆرتر لە نازۆفارێنکسدا دەبینرێت و لە ئەگەری بریندار بووندا ژانی نییە.
سینووسەکان:
۱ـ ئێستێیوما: لە تەمەنی ٤۰تا۱۵ ساڵەییدا دەردەکەوێت و بڵاو بوونەوەیچی کەمە، بڵاو بوونەوەی لە سینووس ئێتمۆیید و پاشان ماگزیلاریدایە. چارەسەری بە شێوەی ئێکسیزیۆنی شوێنکاریە.
۲ـ ئێگزوستووز: لە سینووس فرۆنتاڵ، بە پێچەوانەی ئێستۆما گەورە نابێت.
۳ـ کندرۆما: بە گشتی لە سێپتۆم دایە و دەگمەنە.
٤ـ پۆلیپ: بە گشتی زۆرن و لە ڕادیۆگرافیدا ڕێک و تۆپەڵ و بە بێ خراپ بوونی ئێسکەکانن.
۵ـ دیسپلازی فیبرۆ: ئێسک نەرم دەبێتەوە و بە جێگای ئەوە پێکهاتەی فیبرۆی نا سرووشتی جێگر دەبێت. زۆرتر لە کەسانی لاودا ڕوو دەدات. زۆرتر لە سینووسی ماگزیلادایە و بە گشتی، دەگمەنە. ڕەنگە ببێتە هۆی گیریانی لووت و سینووس یان خوریانی کەلەی سەری بە دواوە بێت. چارەسەریەکەی لە ڕێگای نەشتەرگەریەوەیە.
لووە بێدەرمانەکان:
۱ـ ئێسکوامووس سێل کارسینۆما: باوترین جۆری لووی بێدەرمانی کەپۆ و سینووسەکانە و لە جۆری سینووسی ماگزیلادا باوترە پاشان لە سینووسی ئێتمۆیید و لووت و پاشان لە فرۆنتاڵدا باوترە.
شوێنی هێرش کردن:
بە نێوی لووت،گیریان یان خوێنڕێژی.
پێکهاتەی پەیوەندی دەوری ئیسک یان کەناری ئێنترۆم، ژانی بەردەوام.
لێوارەی سەرووی ئێنترۆم پرۆپتۆز و دوو کونی لووت.
لێواری سەرووی لەقی ددان لە شەویلکەی سەروودا.
ناسینەوە:
لە ڕێگای بیوپسی و ڕادیۆگرافیوەیە و چارەسەری بە ماگزیلکتۆمی و پەرتەو دەرمانیە کە یان پاش نەشتەرگەری و یان ۸ یا ۱۰ هەفتە پێش نەشتەرگەریە و شیمی دەرمانی کە بۆ لووە گەورەکانە.
۲ـ مێلانۆما: هەم لە سینووس و هەم لە لووتدا دەبینرێت و چارەسەریەکەیچی لە ڕێگای شیمی دەرمانی و پەرتەو دەرمانیەوەیە.
۳ـ نوور بلاستۆما: گەشەی زۆر کەمە و دەرمانەکەیچی لە ڕێگای ئێکسیزیۆنەوەیە.
لووەکانی کەپۆ و سینووس:
لووەکانی کەپۆ و سینووس کە نزیکی لووتن زۆر مەترسیدارن و زۆربەی کات وەک شێرپەنجە دێنە ئەژمار. ئەم لێکەوتە لە کوونەکانی لووت و سینووسەکاندا باو نییە. جگە لە لووە دەگمەنەکان، لووە بێمەترسیەکان بریتین لە: ئێستێۆم: ئەم جۆرە زۆرتر لە سینووس فرۆنتاڵ و ئێتۆیید دا باوە، بەڵام لە ئیسکەکانی ماگزیلا و ئێسفۆنیددا بە دەگمەن ڕوو دەدەن. هۆکاری ئەم جۆرە ڕوون نییە، ڕەنگە ئەم لێکەوتە لەگەڵ سەندرۆمدا هاوڕا بێت.
فیبرۆمی ئیسک ساز: وشەیەکی باشتر ڕووداوی لیفی ئێسکی بێمەترسیە. کە بریتیە لە دیسپلازی لیفی، فیبرۆمی ئیسک ساز و فیبرۆمی سیمان ساز، جۆری شوێنکاری لە بەشی دیسپلازی لیفی ئێسکە پەیکەری دەمووچاون. ئەمانە زۆرتر لە بەشی ناوەندی دەمووچاو ولە کەلە سەر لە نێو منداڵان و مێرمنداڵاندا ڕوو دەدەن.
پاپیلۆم: پاپیلۆمی سەرەوخوار باوترین جۆری پاپیلۆمی سینووسین کە ۷۰ لە سەدی لووەکان لەم جۆرە لووانە و ۳ لە سەدی نئۆپلازیەکان لە خۆ دەگرن. بە هۆی ئەوەی مەترسی قەیراناوای بوون، گەشەی زیان بار، ئەگەری خراپ بوونی چەن ناوەندی و مەترسی گۆڕانی بێدەرمان، چارەسەری نەشتەرگەری پاپیلۆمی سەرەوخوار زۆر ئەستەمە.
جێگای ئاماژەیە کە جۆرگەلێکی دیکەی لووی کەپۆ و لووت هەیە، لەوانەیە: هێمانێژیۆم، کەندرۆم، فیبرۆم و لووی خانەی گەورە، فیبرۆمی ئیسک ساز و هتد.
چۆن لووەکانی لووت و سینووس دەناسرێنەوە؟
پێشینەی پزیشکی و پشکنینی جەستەیی سەر و مل یەکەمین هەنگاوە بۆ ناسینەوەی لووی کەپۆ و سینووس. لە هەندێ کەسدا بۆ دیتنی کونی لووت و سینووسەکان لە فیبری نووری کەڵک وەردەگرن.
ئەگەر نەخۆش گومانی شێرپەنجەی لووی کەپۆ و سینووسی لە سەر بێت، بۆ ناسینەوەی باشتر دەبێت PET، MRI،CT ئەنجام بدات.
ڕێگای دیکە بۆ ناسینەوەی شێرپەنجە ئەندێسکۆپیە. بە بە کار هێنانی ئەندێسکۆپی بەشێک لە لوو لە کاتی بێهۆشی یان بە هەستیدا لادەبرێت بۆ ئەوەی ئەنازە و جۆری لوو دەرکەوێت.
چۆن لووەکانی کەپۆ و سینووس چارەسەر دەبن؟
بە پێی جۆری لوو، شێوەی دەرمانیچ دیاری دەبێت. ئەگەر لوو بچووک بێت بە ئەندێسکۆپی لا دەبرێت. ئەگەر لوو زیانی خستوێتە سەر چاو، مێشک و دەمار یان بەشەکانی دیکە، لە شێوەی نەشتەرگەری باز بۆ چارەسەری کەڵک وەردەگرن.