نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلە لە ئێراندا پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلە لە ئێراندا

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلە لە ئێراندا

گورچیلە ئەندامێکی لۆپکەی شکڵە. و بە شێوەی جووت و لە بەرانبەری یەکتر لە دوو لایەنی بڕبڕەی پشت دان. گوچیلەکان لە ژێری قەفەسەی سێنگدان. کارکردی سەرەتایی ئەم گورچیلانە دەر کردنی شتە ئاوەکیەکان و مادە زیادەکانە، دەر کردنی ئەم مادەیانە بە مەبەستی پاڵاوتنی خوێنە. ئاکامی ئەم پاکژ کردنەوە، درووست بوونی مێزە. مرۆڤ دەتوانێ بە یەکدانە گورچیلە زیندوو بمێنێت بەڵام هەندێ نەخۆشی قورس وەکوو قەن، فشار خوێنی قورس و یان نەخۆشیگەلی قورسی گورچیلە هەر دوو گورچیلە لە کار دەخەن و نەخۆش ناچار دەبێت پەیوەندی گورچیلە ئەنجام بدات. پەیوەندی گورچیلە جۆرێک نەشتەرگەریە کە لەم جۆرە نەشتەرگەریەدا گورچیلەیەک کە زیانی دیگە لەگەڵ گورچیلەیەکی ساغدا دەگۆڕێت. ئەم گورچیلە ساغە زۆرتر لە لایەن کەسێکەوە دەبەخشرێت کە خۆی لە ژیاندایە.

 

 

پەیوەندی گورچیلە چیە و چۆن ئەنجام دەگرێت؟

پەیوەندی گورچیلە جۆرێک نەشتەرگەریە کە بە مەبەستی دانانی گورچیلەیەکی ساغ( کە لە لایەن کەسێکی دیکەوە بەخشراوە) لە جەستەی کەسێکی نەخۆشدا ئەنجام دەگرێت. کەسێک کە گورچیلەی دەبەخشێت ڕەنگە کەسێک بێت کە لە ژیاندا بێت یان کەسێک کە گیانی لە دەست داوە. پێشکەش کەری گورچیلە زۆرتر کەسێک لە ئەندامانی بنەماڵەیە. لە ئەگەری ئەوەی کە نەخۆش کەسێکی نەبێت کە گورچیلەی پێ ببەخشێت، گرووپی نەشتەرگەری کار نێوی ئەو نەخۆشە دەخەنە نێو ناونامە کەسانێکەوە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی گورچیلە لە کەسانێکن کە گیانیان لە دەست داوە. ئەو گورچیلەیە کە پەیوەند کراوە کاری پاڵاوتنی خوێن ئەنجام دەدات. لە حاڵەتی ئاساییدا ڕەنگە کۆئەندامی بەرگری جەستەی نەخۆش هێرش بکاتە سەر گورچیلەی پەیوەند دراو بۆ ئەوەی کە ئەو گورچیلەیە وەک پێکهاتەیەکی بیانوو دەناسێت. کە واتە پێویستە کە نەخۆشێک کە گورچیلە وەردەگرێت پاش نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلە هەموو ئەو دەرمانانەی کە کۆئەندامی بەرگری کۆنتڕوڵ دەکەن، بخوات، بۆ ئەوەی جەستەی هێرش نەکاتە سەر گورچیلەیەک کە پەیوەند دراوە.

زۆربەی نەشتەرگەرەکان گورچیلەی پەیوەند دراو لە بەشی خوارووی زگ( نزیک بە قن) و خوارتر لە گورچیلەی پێشوو دادەنێن. نەشتەرگەران، خوێنهێنەر و خوێنبەری لکیاو بە گورچیلەی بەخشراو پەیوەند دەدەن بە خوێنهێنەر و خوێنبەر ئێوەوە بۆ ئەوەی خوێن لە گورچیلەی نوێدا بکەوێتە ڕێ. هەروها نەشتەرگەر لولەیەک کە لکیاگە بە گورچیلەوە پەیوەند دەدات بە مێزدانی ئێوەوە. ڕەنگە گورچیلەی نوێ لە زووترین کاتتدا دەست بە کار بکات و یان پاش چەن هەفتە دەست بە درووست کردنی مێز بکات. ئەگەر گورچیلە لە یەکەمین کاتتدا دەست بە کار نەکات، پێویستە کە بۆ دەرکردنی خوێ و مادە زیادەکان لە جەستە، نەخۆش دیالیزی بۆ بکرێت، تا کاتێک کە گورچیلە دەست بە کار بکات. گورچیلە ناساغەکانی ئێوە هەر لە جەستەی ئێوەدا دەمێننۆ و لانابرێن مەگەر ئەوەی کە ببنە هۆی چڵک کردن یان فشاری خوێن، یان پێکهاتەکەیان تووشی شێرپەنجە بێت کە لە ئەگەری ئەم حاڵەتانەدا گورچیلە ناساغەکان لادەبرێن.

 

چۆنیەتی ئەنجام گرتنی پەیوەندی گورچیلە:

پەیوەندی گورچیلە جۆرێک نەشتەرگەری هەستیارە کە تێیدا نەشتەرگەر بڕێک لە ناوچەی خوارووی زگی نەخۆشدا لێدەدات. پاش لابردنی لایەکانی پێست، ئەندامەکان و پریتۆئنی دەمار ئیلیاک کە لە نێو قن دان دەکەونە بەر چاوی نەشتەرگەر. لە نەخۆشگەلی پیاودا پەتی ئێسپێرماتیکیچ دەبێت لا ببرێت. ڕێڕەوی ئیلیاکی ناوەوە، بەربژێری یەکەمە بۆ پەیوەند لە ڕێگای گرافتەوە. لە شێوەی پەیوەند بە کلمپی بە هێز وەکوو بوڵداگ، ڕێڕەوی ئیلیاکی ناوەوە و هەروەها وەریدی ئیلیاکی دەرەوە دەبەسرێن. سەرەتا دەبێت ڕێڕەو و پاشان وەرید بە گورچیلە ئاناستۆمۆز ببن. کە لەم قۆناغەدا هات و چۆی خوێنی گوچیلە سرووشتی دەبێتەوە و هەروەها دەبێت فشار خوێنی نەخۆش بە وردی کونتڕۆڵ بکرێت.

بەشی کۆتایی و دوایین قۆناغی پەیوەند، پەیوەندی قنی بچووک و بەشی پرۆگزیماڵی حاڵب بە مێزدانە کە نێوی یۆرترۆنئۆسیستۆستومیە. لەم بەشەدا بڕێکی بچووکی لە کەنارەی بەرەوەی مێزدان لێدەدرێت و کۆتایی سەرووی حالب دەخەنە نێو مێزدان و نێوی مێزدان بە تەقەڵ پایەدار دەکرێت. بە گشتی پێویستێک بە دانانی درەن لە شوێنی نەشتەرگەریدا نیە و لە کۆتاییدا سۆندێک بۆ کەم بوونەوەی فشاری مێزدان دادەنرێت. نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلە بە گشتی بەینی ۲ تا ۳ کاتژمێر درێژەی هەیە. نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلە پڕۆسەیەکی یەک ڕۆژە نیە و پێش‌ و پاش نەشتەرگەری دەبێت کارگەلێک ئەنجام بدرێت. پاش نەشتەرگەری نەخۆش بە قورسی لە ژێر چاودێریە و تا کۆتایی تەمەن دەبێت لە ژێر چاودێری نێفرۆلۆجیستدا بێت.

باوترین هۆکارەکانی لە کار کەوتنی گورچیلە:

۱ـ قەنێک کە کۆنتڕۆڵ نەبێت.

۲ـ لە سەر بوونی فشار خوێن.

۳ـ نەخۆشیگەلێ هەو کردنی خانەکانی پاڵاوتنی خوێن یان گلۆمرۆنفریت.

٤ـ هەندێ لە نەخۆشیگەلی بۆماوەیی وەکوو نەخۆشی کیستیکی بۆماوەیی گورچیلە، بەردی گورچیلەی گەورە و بەستراو و خواردنی مادە هۆشبەرەکان لە وانەیە هێرۆیین.

۵ـ پلانی خواردنی ناساغ.

 

نیشانەکانی کەم و کوڕی کۆئەندامی گورچیلە:

بە گشتی کەسانێک کە تووشی کەم و کوڕی کۆئەندامی گورچیلە دەبن، هەندێ لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەیان لێدەر ئەکەوێت. هەندێ جاریش نیشانەیەک نیە. ئەو نیشانانەیە کە ڕەنگە دەرکەون بریتین لە:

کەم بوونەوەی ڕێژەی مێز.

ئاوسیانی لاقەکان بە هۆی جەم بوونی شتە ئاوەکیەکان.

تەنی هەناسە کێشان بە بێ هۆکاێکی ڕوون.

خەواڵوویی یان ماندوویی زۆر.

هەوڵ بوونی زۆر.

گێژی.

ئێش یان فشاری سێنگ.

گەشکە.

حاڵەتی کۆما.

 

بارودۆخی پەیوەندی گورچیلە:

بە گشتی دوو جۆر پێشکەشکەر هەیە:

۱ـ پێشکەشکەری زیندوو.

کەسێک کە بە خواستی خۆی گورچیلەی دەبەخشێت و زۆرتر دەتوانن بە کەسێکی نزیکی خۆیانی ببەخشن، بەو هۆیە کە سازگاری بۆماوەیی مرۆڤ لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵە و کەسانی نزیکیدا زۆر زۆرە.

۲ـ پێشکەشکەرێک کە تووشی مردنی مێشک بووە:

بەو مانایە کە کەسێک کە گیانی لە دەست داوە بەڵام گورچیلەی ساغە و دەتوانێت کاری پێ بکرێت، گورچیلەی پەیوەند دەدرێت بە نەخۆشەوە. بە گشتی چوونکە داواکاری بۆ پەیوەندی گورچیلە زۆرە، ناونامەیەک لەو کەسانەی کە بە هەر هۆکارێک تووشی مردنی مێشک بوون بەڵام گورچیلەیەکی ساغیان هەیە، دەخەنە بەر دەستی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە پەیوەندی گورچیلەیە.

بارودۆخی ئەو کەسەی کە گورچیلە وەردەگرێت:

ئەم سێ هۆکارە دەتوانن یارمەتی پزیشک بدەن بۆ ئەوەی بتوانێت پێش بینی بکات کە ئایا کۆئەندامی بەرگری جەستەی نەخۆش( کە لە بەرانبەری چڵک کردن، ڤایرۆس و باکتێریگەلی زیان بار و هەر جۆرە هۆکارێکی بیانوو بەرگری لە جەستە دەکات)  گورچیلەی نوێ قەبووڵ دەکات یان ڕەدی دەکاتەوە.

۱ـ گرووپی خوێنی: گرووپی خوێنی نەخۆش دەبێت بە گرووپی خوێنی ئەو کەسەی کە گورچیلە دەبەخشێت، بخوات. گرووپی خوێنی گرینگترین هۆکارە بۆ پەیوەندی نێوان کەسێک کە گورچیلە دەبەخشێت لەگەڵ کەسێک کە گورچیلە وەردەگرێت. بەڵام هەندێ لە ناوەندەکانی پەیوەند کردنی گورچیلە، رێگاگەلێکیان پەیا کردووە کە بە یارمەتی ئەو ڕێگایانە دەتوانن بە بێ رێکخستنی وەرگر و پێشکەشکەری گورچیلە پەیوەند ئەنجام بدەن.

۲ـ ئانتی ژێن لێکۆسیتی مرۆڤی: شەش دانە ئانتی ژێنی لێکۆسیت لە جەستەدا هەیە کە جۆرێک پرۆتێینن کە یارمەتی کۆئەندامی بەرگری ئێوە دەدەن کە لە نێوان پێکهاتەکانی جەستەی ئێوە و هۆکارە بیانیەکان جیاوازیەک دابنێن. لە ئەگەری ئەوەی کە گرووپی خوێنی ئێوە لەگەڵ کەسێک کە گورچیلە دەبەخشێت بخوێنێت بەڵام ئانتی ژێنەکانی لێکۆسیتی ئێوە هاواهەنگ نەبێت، بازەم دەتوانن نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلە ئەنجام بدەن.

هاواهەنگی ئانتی ژێنەکانی کراس مەچ: دواهەمین پشکنینێک کە پێش پەسەند کرانی پەیوەندی گورچیلە دەبێت ئەنجام بگرێت، پشکنینی کراس مەچی( سازگاری خوێن)خوێنە. کاربەدەستی پشکنینگاە بەشێکی کەم لە خوێنی ئێوە لەگەڵ خوێنی ئەو کەسەی کە گورچیلەتان پێ دەبەخشێت تێکەڵ دەکات بۆ ئەوەی بزانێت کە ئەم تێکەڵە، کاردانەوەیەکی بە دواوەیە یان نە. لە ئەگەری ئەوەی کە هیچ کاردانەوەیەک نەبێت دەتوانن پەیوەندی گورچیلە ئەنجام بدەن.

 

لە ئەگەری هەبوونی هەر کام لەم خاڵانەی ژێرەوە نەخۆش ناتوانێت پەیوەندی گورچیلە ئەنجام بدات:

۱ـ تەمەنی سەرووی ۷۰ ساڵ.

۲ـ شێرپەنجە یان هەر نەخۆشیەکی دەرەوەی گورچیلە کە مەترسیە لە سەر ژیان، وەکوو نەخۆشیگەلی قورسی دەماری دڵ و مێشک.

۳ـ چڵکێ کە چالاک بێت.

٤ـ برینی هەرەس کە چالاک بێت.

۵ـ ناتەوانی نەخۆش بۆ ئەوەی بەرگەی نەشتەرگەری و درمانی پاش نەشتەرگەری بگرێت.

٦ـ تووش بوون بە نەخۆشیگەلێک کە بە کار هێنانی دەرمانی سەرکووت کەری بەرگری قورستریان دەکات.

۷ـ لە ئەگەری تێکچوون لە مێزدان و هتد پێویستە پێش پەیوەندی گورچیلە، تێکچوونەکە چاک ببێتەوە.

ئەو کارانەی کە پێویستە پێش نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلە ئەنجام بێت:

گورچیلەکانی نەخۆش لە ئەگەری ئیمکاندا دەر ناهێنرێن بەڵام لە بارودۆخی تایبەت دا پێویستە گورچیلەکان پێش پەیوەند دەربێن کە ئەم حاڵەتانە بریتین لە:

۱ـ فشار خوێنێک کە لە سەرەوە بێت و کونتڕۆڵ کردنی ئەستەم بێت کە بە هۆی ڕژیانی زۆری ڕنین لە گورچیلەکانی کەسی تووش بوو دێتە دەرەوە.

چڵک کردنی چالاک و دوو لایەنەی گورچیلەکان.

۲ـ شێرپەنجەی سەرەتایی و دوو لایەنەی گورچیلەکان، شێرپەنجەی سەرەتایی بەو مانایە کە شوێنی سەرهەڵدانی شێرپەنجە لە نێو گورچیلەکاندا بووە و شێرپەنجە لە بەشەکانی دیکەی جەستەوە بەرەو گورچیلە نەهاتووە.

۳ـ نەخۆشیەکانی بەردی چڵکی گورچیلەکان.

٤ـ گورچیلەگەلی پلی کیستیک( نەخۆشیەکی زگماکی گورچیلە کە لەم حاڵەتەدا گورچیلەکان پێکهاتەی سرووشتی گورچیلەیان نیە).

۵ـ نەخۆشی گورچیلە کە بە هۆی نەخۆشی سێلەوە بێت( بە هۆی کۆنتڕۆڵی ئەستەمی سێلی گورچیلە لە ڕێگای بە کار هێنانی دەرمان بۆ دەر کردنی سەرچاوەی پیسیەکە لە جەستەی نەخۆش).

٦ـ پێویستە کە نەخۆش وتەکانی پزیشک جوان گوێچکە بگرێت و جێبەجێیان بکات بۆ ئەوەی ئەو ئاکامەی کە دڵخوازیەتی بە دەستی بێنێت.

 

ئەو کارانەی کە پاش نەشتەرگەری دەبێت ئەنجام بگرێت:

نەخۆش پاش نەشتەرگەری دەبێت ئەم قۆناغانەی ژێرەوە تێپەڕ بکات:

چەن ڕۆژ تا هەفتەیەک پشوودان لە نەخۆشخانە: پزیشکان و نەخۆشەوانان بارودۆخی نەخۆش پاش نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلە دەخەنە ژێر چاودێری و هۆشیان بە نیشانەکانی لێکەوتەکان هەیە. گورچیلەی نوێ هەر وەک گورچیلەی ساغی خودی نەخۆش مێز بەرهەم دێرێت. چالاکی گورچیلە زۆر زوو و پاش پەیوەند دەست پێدەکات، ئەم دەست پێکردنی چالاکیە لە هەندێ کەسدا چەن ڕۆژ دەخاوێنێت. ئێش و ناڕاحەتی دەوری برین لە کاتی چاک بوونەوەدا ئاساییە. زۆربەی وەرگرانی گورچیلە دەتوان لە ماوەی ۳ تا ۸ هەفتەدا بگەڕێنەوە بۆ شوێنی کار و چالاکیەکانی دیکەی خۆیان دەست پێبکەنەوە. تا کاتی خۆش بوونەوە( شەش هەفتە پاش نەشتەرگەری) هەڵگرتنی شتی قورستر لە چوار کیلۆ و نیم و هەر جۆرە وەرزشێک جگە لە پیادەڕۆیشتن قەدەغەیە.

 

پشکنینی بەردەوام لە کاتی چاک بوونەوەدا: چاودێری رێک و بەردەوام تا چەن هەفتە پاش هەڵسان لە نەخۆشخانە پێویستە. پێویستە کە نەخۆش چەن جار لە هەفتەدا پشکنینی خوێنی بۆ بکرێت و پزیشکی چارەسەرکەریش چۆنیەتی بەکار هێنانی دەرمان لە هەفتەکانی پاش نەشتەرگەریدا بگۆڕێت. ئەگەر نەخۆش نیشتەجێی شارێکی دیکەیە، دەبێت هاواهەنگیگەلێک کە پێویستە بۆ ناردنی نەخۆش بۆ ناوەندی پەیوەندی گورچیلە بکرێت.

بەکار هێنانی دەرمان بە شێوەی هەتا هەتایی: پێویستە کە نەخۆشەکان پاش نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلە دەرمانگەلێکی تایبەت بخۆن. دەرمانەکانی دژی ڕەد کردنەوەی پەیوەند پێشگری لەوە دەکەن کە کۆئەندامی بەرگری هێرش بکاتە سەر گورچیلەی نوێ و ڕەدی بکاتەوە. خواردنی دەرمانگەلی دیکە مەترسی دەرکەوتنی لێکەوتەگەلێک وەکوو چڵک پاش پەیوەند کەم دەکاتەوە.

 

پلانی خواردن پاش پەیوەندی گورچیلە:

گۆڕینی پلانی خواردن و لە بەر چاو گرتنی پارێزگەلی خواردن پاش نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلە بۆ پاراستنی تەندرووستی و کارکردی باشی گورچیلەی نوێ پێویستە. بەڵام پارێزەکانی خواردن پاش پەیوەندی گورچیلە کەمتر لە ئەو پارێزانەیە کە لە ماوەی دیالیز و پێش نەشتەرگەریدا پێویستە. هەندێ لە دەرمانەکان مەیل بە خواردن دەبەنە سەرەوە و بەستێنێک بۆ چوونە سەرەوەی کێش ساز دەکەن. پاراستنی کێش و لە سنوورێکی ساغدا لە ڕێگای لە بەرچاو گرتنی پلانی خواردن و وەرزش کردنەوە بۆ وەرگرانی گورچیلە بە ئەنازەی هەر کەسێکی دیکە گرینگە، بۆ ئەوەی کە قەڵەوی مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ، چوونە سەرەوەی فشار خوێن و قەن دەباتە سەرەوە. بە گشتی پێویستە کە نەخۆشەکان هۆشیان بە خواردنی کالێریەوە بێت و خواردنی چێشتگەلێک کە بەز و قەنیان زۆرە کەم بکەنەوە.

ئەو خاڵانەی کە پسپۆڕەکانی خواردن پاش پەیوەندی گورچیلە دەینوێنن بریتین لە:

هەر ڕۆژ لانیکەم پەنج جار میوە و سەوزی بخۆن.

خواردنی گریپ فرووت و ئاوی گریپ فرووت قەدەغەیە، بەو هۆیە کە گریپ فرووت لەگەڵ گرووپێک لە دەرمانە سەرکووت کەرەکانی کۆئەندامی بەرگریدا تێکەڵی درووست دەکات.

ئەو فیبرەی کە پێویستە لە خواردنەکانی خۆتان بە دەست بێنن.

شیر و شیرەمەنی کەم چەوری بخۆن، خواردنی شیرەمەنیەکان بۆ پاراستنی کەلسیۆم و فۆسفۆڕ گرینگە.

ماسی، مریشک و گۆشتی بێ بەز بخۆن.

پلانی خواردنی کەم خوێ و کەم چەوریتان هەبێت.

ئەو خاڵانەی کە پەیوەندیان بە پلانێکی خواردنی ساغەوە هەیە، لە بەر چاو بگرن.

هەر ڕۆژ بە ئەنازەی پێویست ئاو و شتگەلی ئاوەکی بخۆن بۆ ئەوەی ئاوی جەستەتان کەم نەبێت.

وەرزش پاش پەیوەندی گورچیلە:

۱۴۰۰/وەرزش و چالاکی جەستەیی ڕۆڵێکی گرینگیان لە ژیانی نەخۆشانی گورچیلە هەیە و بۆ تەندرووستی جەستە و ڕەوان گرینگە. وەرزشی بەردەوام پاش پەیوەندی گورچیلە هێز و توانی نەخۆشەکان دەباتە سەرەوە. هەروەها وەرزش کێش لە ئاستێکی ساغدا دەپارێزێت. دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و پێشگری لە دەرکەوتنی لێکەوتەگەلێک وەکوو چوونە سەرەوەی کۆلێسترۆڵ و فشار خوێنی پاش نەشتەرگەری دەکات. بە نەخۆشەکان دەوترێت کە لە یەکەمین دەرفەتدا دەست بە ڕێگا ڕۆیشتن بکەن. پاش ئەوە دەبێت نەخۆش وردە وردە چالاکی جەستەیی زۆرتر بخاتە نێو پلانەکانی ڕۆژانەیەوە، وەکوو وێنە لانیکەم ۳۰ خولەک لە هەر ڕۆژدا و پەنج ڕۆژ لە هەفتەدا لە نێو پلانەکانیدا بێت. پیاسە، پاسکیل سواری، مەلێ کردن،ڕاهێنانی بەرگری کە پێکدادانی کەم بێت و چالاکیگەلی جەستەیی دیکە کە پێتان خۆشە، پاش نەشتەرگەری ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی شێوەی ژیانێکی چالاک و ساغتان هەبێت. بەڵام پێش هەر وەرزشێک یان گۆڕینی پلانەکانتان لەگەڵ پزیشکی چارەسەرکەرتان قسە بکەن

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام