درباره نەشتەرگەری پێڵوو یان بێلفارۆپلاستی
نەشتەرگەری پێڵوو یان بێلفارۆپلاستی جۆرێک نەشتەرگەریە بۆ ساغ کردنەوەی پێڵوو ئەم جۆرە نەشتەرگەریە دەتوانێ لە سەر هەر دوو پێڵووی بان و خوار یان تەنیا یەکێک لەو دوو پێڵووە ئەنجام بگرێت. بێلفارۆپلاستی هەم بۆ جوانکاری دەور و بەری چاو و هەم بۆ چارەسەری کێشەی کارکردی چاو کەڵکی هەیە. ئەمڕۆ دەمانەوێت سەبارەت به بەشە جیاوازیەکانی نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوو قسەتان بۆ بکەین. لە کارکردەکانیەوە بگرە، تا ئەو پارەیەی کە تێی دەچێت و هەروەها لێکەوتەکانی ئەم جۆرە نەشتەرگەریە.
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | نەشتەرگەری پێڵوو یان بێلفارۆپلاستی |
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره نەشتەرگەری پێڵوو یان بێلفارۆپلاستی
لە بارەی نەشتەرگەری پێڵوو یان بێلفارۆپلاستی:
نەشتەرگەری پێڵوو یان بێلفارۆپلاستی جۆرێک نەشتەرگەریە بۆ ساغ کردنەوەی پێڵوو ئەم جۆرە نەشتەرگەریە دەتوانێ لە سەر هەر دوو پێڵووی بان و خوار یان تەنیا یەکێک لەو دوو پێڵووە ئەنجام بگرێت.
بێلفارۆپلاستی هەم بۆ جوانکاری دەور و بەری چاو و هەم بۆ چارەسەری کێشەی کارکردی چاو کەڵکی هەیە.
ئەمڕۆ دەمانەوێت سەبارەت به بەشە جیاوازیەکانی نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوو قسەتان بۆ بکەین. لە کارکردەکانیەوە بگرە، تا ئەو پارەیەی کە تێی دەچێت و هەروەها لێکەوتەکانی ئەم جۆرە نەشتەرگەریە.
۱- نەشتەرگەری پێڵوو بریتیە لە لابردنی پێست و بەزە زیادەکانی پێڵووی سەرەوە یان خوارەوە، کە بە هۆی چوونە سەرەوەی تەمەن درووست دەبن ئەم جۆرە نەشتەرگەریە لە ئاکامدا ئەبێتە هۆی ئەوەی چرچ و لۆچەکانی دەوری چاو لە ناو بچێت و هەروەها پێشگری لە لۆچ بوون و شل بوونی پێڵوو ئەکات.
۲- چاوەکان گرینگترین بەشی جوانی ڕواڵەتن و بێلفارۆپلاستی یەکێک لە باشترین ڕێگاکانە بۆ جوانکاری پێستی دەور و بەری چاو.
۳- ئەم جۆرە نەشتەرگەریە پێویستی بە پشوو و خەوتن لە نەخۆشخانە نیە. و هەروەها ئەگەر پێویست بێت دەکرێت لە بێهۆشی شوێنکاری بۆ ئەم جۆرە نەشتەرگەریە کەڵک وەربگیرێت.
٤- لێکەوتەکانی پاش نەشتەرگەری پاش چەن ڕۆژ چاک دەبنەوە و قۆناغی نەخۆشی پاش چەن حەفتە تێپەڕ دەبێت.
۵- بە شێوەی گشتی نەشتەرگەری پیڵوو بە مەرجی ئەوەی بە دەست پزیشکێکی شارەزا و لە ناوەندێکی جێگای متمانە بەڕێوە بچێت، مەترسی و لێکەوتەی نەرێنی کەمە.
نەشتەرگەری بێلفارۆپلاستی چیە؟
هۆکاری سەرەکی زۆرێک لەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئەم جۆرە نەشتەرگەریە ئەنجام بدەن ئەوەیە کە پێستی زیادەی دەوری چاو لاببەن و پێشگری لە شل بوون و لۆچ بوونی پێڵوو بکەن.
ئەم جۆرە نەشتەرگەریە پێستی دەوری چاوی ئێوە بتەو و لیفت دەکاتەوە و ڕواڵەتێکی جوانتر و سرنج ڕاکێشتر و وریاتر دەبەخشێتە ئێوە.
بڕێ کات لە بێلفارۆپلاستی بۆ لە ناو بردنی کێشەکانی دیتن کە بە هۆی لۆچ بوونی پێڵووکان درووست بوون کەڵک وەردەگیرێت.
لە ڕەوتی ئەم جۆرە نەشتەرگەریەدا، پێستی زیادە، ماسوولکە و بڕێ کات ڕەفیسکەکان لە دەوری پێڵووی سەرین و خوارین لادەبرێت. بڕێ کاتیش تەنیا پێستی زیادە لادەبرێت.
نابێت بێلفارۆپلاستی پێڵووی سەرین کە بڕێ کات بە لیفت یان بردنە سەرەوەی پێڵووناوی لێ دەبەن، لەگەڵ نەشتەرگەری لابردنی کەوتووی و شل بوونی پێست دا تێکەڵ بکرێت. لە نەشتەرگەری پێڵوودا ماسوولکەکان و ڕەفیسکەکانی سەرین کە ئەرکی لە سەرەوە دانیانی پێڵوویان لە سەرشانە، بتەو دەبنەوە تاکوو کێشە لە ناو بچێت.
بێلفارۆپلاستی کاتێک دەبێتە هۆی لە ناو چوونی شل بوونی پێڵوو کە پێستی زیادە پێڵووی قورس کردبێت و هەروەها پێڵووکان داکەوتوون.
کە واتە ئەم دوو نەشتەرگەریە جیاوازن بەڵام هەر دوویان دەتوانن داکەوتوویی و شل بوونی پێڵووی چاو چارەسەر بکەن.
بێلفارۆپلاستی جوانکاری:
بێلفارۆپلاستی جوانکاری ئاماژە بە بەشێک لەم جۆرە نەشتەرگەریەیە کە لە ڕوانگەی دوکتۆرەکانەوە پێویست نییە. بەڵام دەبێتە هۆی ئەوەی ڕواڵەتی ئێوە جوان و سرنج ڕاکێش دەرکەوێت.
بەداخەوە پێڵووی سەرین و بڕێ کاتیش پێڵووی خوارین بە هۆی چوونە سەرەوەی تەمەن و کۆ بوونی بەز، ئەئاوسێن و وەرەم دەکەن.
هەر ئەم چوونە سەرەوەی تەمەنە بڕێ کات دەبێتە هۆی داکەوتن و ئاوسیانی پێڵووەکان.
کاتێ کە تەمەن دەچێتە سەرەوە، وردە وردە پێستی ئێوە شل دەبێت و ماسوولکەکانی لاواز دەبن و هەروەها بەشەکانی بەزی پێڵوو تووشی ئاوسیان دەبن و زۆرتر خۆیان دەردەخەن.
لە ڕوانگەی جوانکاریەوە ئەم خاڵانە دەتوانن جوانی وسرنج ڕاکێشی چاوەکان و ڕواڵەتی ئێوە لە ناو ببەن و ببنە هۆی ئەوەی ڕواڵەتی ئێوە ماندووتر و پیرتر دەرکەوێت.
پزیشکانی پسپۆڕ لە بەشە جیاوازەکانی پزیشکی ئیزنی ئەنجام دانی نەشتەرگەری پێڵوویان هەیە.
پزیشکانی پسپۆڕی چاو، پزیشکانی نەشتەرگەری جوانکاری، پزیشکە پسپۆڕەکانی گوێچکە و حەڵق و لووت دەتوانن ئەم جۆرە نەشتەرگەریە ئەنجام بدەن.