درباره نەشتەرگەری جوانکاری زگ
تامی تاک یان ئێبدۆمینۆپلاستی، جۆرێک نەشتەرگەرییە کە بە مەبەستی چاک کردنەوەی ڕواڵەت و کێش هاتنی پێستی زگ ئەنجام ئەدرێت. ئەم جۆرە نەشتەرگەریە، بریتیە لە هەڵگرتنی بەز و پێستی زیادە و بە مەبەستی چاک بوونەوەی شانەکانی ژێری لەش کە پاڵپشتی پێست و بەز دەکات ئەنجام ئەوێت. نەشتەرگەری جوانکاری زگ ئەتوانێت جوانکاری یان ساغ کردنەوەشی لەگەڵ بێت.
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره نەشتەرگەری جوانکاری زگ
تامی تاک یان ئێبدۆمینۆپلاستی، جۆرێک نەشتەرگەرییە کە بە مەبەستی چاک کردنەوەی ڕواڵەت و کێش هاتنی پێستی زگ ئەنجام ئەدرێت. ئەم جۆرە نەشتەرگەریە، بریتیە لە هەڵگرتنی بەز و پێستی زیادە و بە مەبەستی چاک بوونەوەی شانەکانی ژێری لەش کە پاڵپشتی پێست و بەز دەکات ئەنجام ئەوێت.
نەشتەرگەری جوانکاری زگ ئەتوانێت جوانکاری یان ساغ کردنەوەشی لەگەڵ بێت.
مەبەست لە جوانکاری زگ هەڵگرتنی پێست و بەزی زیادەی بەشی ناوەندی و کۆتایی نێو زگ و هەروەها چاک کردنەوەی ئەو ماسوولکەیانەیە کە لە یەک جیا بوونەتەوە.
ئەم شێوە جوانکاریە هەروەها دەتوانێت پێشگری لەوە بکات کە زگ بە هۆکارەکانی هەبوونی پێست و بەزی زیادە و شل بوونی ماسوولکەکان بداتە دەرەوە.
سەرەڕای ئەوەی کە نەشتەرگەری زگ وەک شێوەیەک لە نەشتەرگەری جوانکاری دێتە ئەژمار، بەڵام دەتوانێت بڕێ کات کاری کارکردی چاک کردنەوەشی هەبێت.
۱- چاک کردنی ناشیرینی و ناڕێکیەکانی زگ کە بە هۆی مناڵ هاوردن درووست بوون، چاخی و کێشی زیادە، کەم کردنەوەی کێشی زۆر، لووەکان و نەخۆشینەکانی دیکە.
۲- چاک کردن و یان هێوەرکردنی کەم و کورتیە پێکهاتەیەکانی زگ.
۳- چاک کردنی کارکردی ماسوولکەکانی نێو زگ.
٤- چاک کردنەوەی فتقی نێو زگ کە بە هۆی نەشتەرگەری دڵ درووست بووە.
نەشتەرگەری جوانکاری زگ:
نەشتەرگەری جوانکاری زگ یەکێک لە نەشتەرگرییە جوانکاریەکانە کە زۆر قورسە و پێویستی بە پشوو و ڕاکشان بۆ ماوەی یەک ڕۆژ هەیە.
باشتر ئەوەیە کە ئەم نەشتەرگەریە لە ناوەندە دەرمانیە پڕچەکەکان و نەخۆشخانەکان ئەنجام بدرێت.
جێگای ئاماژەیە کە ئەگەری تووش بوون بە ئامبولی لەم جۆرە نەشتەرگەریەدا زۆرتر لە دیکەی نەشتەرگەریەکانە، بەڵام بە گشتی بە بەڕێوبردنی خاڵە پێویستەکان ئەم مەترسیە زۆر کەم دەبێتەوە، بەڵام هیچ کات بە تەواوەتی لە ناو ناچێت.
نەشتەرگەری جوانکاری زگ لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لەگەڵ لیپۆساکشنی هاڵیکا و گەدە ئەنجام ئەبێت. هەروەها دەبێ بزانین کە لەبەر کردنی گێن بۆ ماوەی سێ مانگ پاش نەشتەرگەری پێویستە.
نەشتەرگەری ئێبدۆمینۆپلاستی بۆ کەسانێک کە BMI جەستەیان لەسەرەوەیە و جەستەیان قەڵەوە باش نییە. بە هۆی ئەوەی بەم نەشتەرگەریە بەزەکانی زگ و هاڵیکایان لە ناو دەچێت. هەروەها بۆ ئەوانەی باسک، ڕان و ئەندامی دیکەیان قەڵەوە بە کار نایەت. لە بارودۆخێکی وەهادا باشتر وایە کە نەخۆش سەرەتا چارەسەری قەڵەویەکەی بکات پاشان بڕواتە شوێن ئەم نەشتەرگەرییەدا.
: نەشتەرگەری هاوکات لەگەڵ ئێبدۆمینۆپلاستی
نەشتەرگەری دیکە هاوکات لەگەڵ ئێبدۆمینۆپلاستی لە حاڵێکدا کە بەز کەم بێت و تەمەنی نەخۆش لە سەرەوە نەبێت ئەکرێت هاوکات لەگەڵ نەشتەرگەری جوانکاری مەمکە ئەنجام بدرێت. بەڵام نەشتەرگەری ئێبدۆمینۆپلاستی هاوکات لەگەڵ نەشتەرگەریەکانی مناڵدان و سزاریەن باش نییە.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا نەشتەرگەری جوانکاری زگ هاوکات لەگەڵ نەشتەرگەری لیپۆساکشێنی زگ و هاڵیکا ئەنجام ئەدرێت.
ئایا نەشتەرگەری جوانکاری زگ بۆ من دەشێت؟
بڕیاردان لە سەر ئەنجامی نەشتەرگەری جوانکاری زگ بڕیارێکی کەسایەتیە و بە هەموو کەسێک ناوترێت کە ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام بدات.
هەر بەم هۆکارە دەبێت هەموو نەخۆشێک پێش نەشتەرگەری لەگەڵ دوکتۆر قسە بکات. دوکتۆر بە تاوتوێ کردنی بارودۆخی جەستەیی و هتد… بڕیار دەدات کە ئێوە شیاوی ئەم نەشتەرگەریە هەن یان نە.
ئەنجامی نەشتەرگەری جوانکاری زگ لە ئەم حاڵەتانەی ژێرەوە باش نییە:
۱- بۆ کەسێک کە نەتوانێت بێهۆش بێت.
۲- ئەگەری خوێن لێ چوون بوێت کە ئەبێتە هۆی ئەوەی چاک بوونە بکەوێتە دواوە.
۳- ئەگەر دەرکەوتنی لێکەوتەی نەشتەرگەری زۆر بێت.
: خاڵێکی گرینگ کە دەبێت ئاماژەی پێ بکەین ئەوەیە کە نەشتەرگەری زگ جێگری کەم کردنی کێش نییە و یان ناوێت وەک جێگرێک بۆ پلانی ڕاهێنان و یاری سەیری بکرێت.
: دەبێت ئەمەتان لە بەرچاو ببێت سەرەڕای ئەوەی کە ئەم دەرئەنجامانە هەتا هەتایین بەڵام ئاڵ و گۆڕەکانی کێشی ئێوە دەتوانێت کاردانەوەی ببێت لە سەر دەرئەنجامەکانی نەشتەرگەری. هەر بەم هۆیە ئەگەر دەتانەوێت لە داهاتوودا مناڵتان بێت یان کێشی خوتان بێرنە خوارەوە دەبێت بە دوکتۆرەکەتان بڵێن.
ئەو کەسانەی تایبەتمەندیەکانی ژێرەوەیان هەیە بژاردەیەکی باشن بۆ ئێبدۆمینۆپلاستی:
۱- تەندروستی جەستەیی و کێشی لەشی با دەوام و زۆر باشیان هەیە.
۲- ئەو کەسانەی کە چاوەڕوانی دەرکەوتەی ڕاست بینانە و بە جێن.
۳- ئەوانەی دووکەڵیەکان ناکێشن.
٤- ئەوانەی زگیان زلە و هاتوەتە بەرەوە.
۵- ئەوانەی پێستی زگیان شل و لۆچ بووە.
٦- ئەوانەی بە هۆی مناڵ هاوردن پێستی زگیان لۆچ بووە و ترەکیوە.
نەشتەرگەری جوانکاری پێست زۆربەی کاتەکان لەگەڵ بێهۆشی بەڕێوە ئەچێت و پێش هەڵبژاردنی جۆری بێهۆشی، هەر جۆرە دەرمانێکی ب…
: پڕۆسەی نەشتەرگەری جوانکاری زگ
بە مەبەستی نەشتەرگەری جوانکاری زگ بڕێکی ئاسۆیی لە نێوان ئەو شوێنەی کە مووی کۆ ئەندامی زاو و زوێ دەڕوێت و ناوکە دەدرێت. شێواز و درێژی بڕەکە بە ئەنازەی بافت و بەزێک کە دەبێت لا ببرێت پێوەندی هەیە.
لە قۆناغی دواتردا پێست هەڵ دەگیرێت و ئیزنی دەست پێگەیشتن و چاک کردنەوەی ماسوولکەکان ژێرەوە ساز دەبێت.
بڕێکی دیکە لە دەور و بەری ناوکە لێ دەدرێت تا کوو هەر جۆرە بافت و بەزێکی زیاوه لە بەشی سەرەوەی زگ لا ببرێت.
پاش دابەزاندنی ئاڵ و گۆڕەکانی پێوەندی دار بە لابردنی پێست و بەزی زیادە ئەو پێستەی کە ماوەتەوە تەقەڵ دەدرێت و کونێکی نوێ بو ناوکە ساز دەبێت.
چی چاودێریهایەک پاش نەشتەرگەری جوانکاری زگ پێویستە؟
پاش نەشتەرگەری برینپێچێک دەخەنە سەر زگ بە مەبەستی ئەوەی کە پارێزگاری لە تەقەڵەکان بکات. هەروەها ئەم برینپێچە وەرەم و هەوکردنی زگ کەم دەکاتەوە.
ڕەنگە بۆ کۆ کردنی خوێن و شتە ئاوەکیە ئیزافیەکان بە شێوەی کاتی لوولەیەک لە ژێر پێست دا دا بنێن.
خاڵگەلێک لەم بارەوە:
۱- شێوەی چاودێری کردن لە تەقەڵەکان.
۲- شێوەی چۆن خواردن و کاتی خواردنی دەرمانەکان.
۳- تاوتوێ کردنی شوێنی نەشتەرگەری و گرینگی دان بە بارو دۆخی جەستەیی.
٤- کاتی سەردانی دوکتۆر لە داهاتوودا.
۵- خۆ پارێزی و نەکێشانی دووکەڵیەکان.
هەمووی ئەم خاڵانەی سەرەوە دەخرێتە بەر دەستی نەخۆش.
نەخۆش دەبێت هەموو پرسیارەکانی لای دوکتۆر باس بکات. پرسیارگەلێک وەکوو:
۱- نەخۆش دەبێت لە کام دەرمان بخوات؟
۲- پاش چی ماوەیەک دوای نەشتەرگەری دەبێت برینپێچ لا ببرێت؟
۳- ئایا تەقەڵەکان دەکێشنە دەرەوە؟ چەن وەخت پاش نەشتەرگەری؟
٤- چی کاتێک پاش نەشتەرگەری بۆ دەسپێکردنی کاری ڕۆژانە و یاری کردن باشە؟
۵- کاتی سەردانەوەی دیکەی نەخۆش بۆ نۆرینگە دەبێ کەی بێت؟
ئەگەر نەخۆش پاش نەشتەرگەری هەست بە ئێش بکات دەتوانێت لەو دەرمانانەی کە دوکتۆر ئیزنی داوە کەڵک وەرگرێت.
ئەو گێنە تایبەتەی کە دەیدەنە دەست نەخۆش، دەبێت بۆ ماوەی شەش حەفتە لە بەر بکرێت تا کوو بەرگری لە کۆ بوونەوەی شتە ئاوەکیەکان بگرێت و زگیش بپارێزێت.
تا چەن حەفتە پاش نەشتەرگەری دەبێت کار و چالاکی قورسی جەستەیی کە دەبێتە هۆی فشار لە سەر زگ و تەقەڵەکان ئەنجام نەدرێت.
ئایا پاش نەشتەرگەری ئۆسکار دەمێنێتەوە؟
تەواوی شێوازەکانی نەشتەرگەری هێرشی ئۆسکاریان لەگەڵە. بەڵام دوکتۆر هەمووی هێزی خۆی دەخاتە گەڕ کە ئەو بڕانەی کە دەدرێن لە سەر هێڵی سرووشتی بن و پاش ماوەیەک لە ناو بچن.
بڕینی نەشتەرگەری ئێبدۆمینۆپلاستی چۆنە؟
زۆربەی کات ئەو بڕە کە دەدرێت هەر وەک بڕینی نەشتەرگەری سزاریەن وایە ئەم بڕینە لە ژێر زگ و لە نێوان دوو بەشی پێشەی قن دایە.
بڕێکی بچووکیش لە دەوری ناوک دەدرێت کە لە بڕێ لە حاڵەتەکاندا ئەم بڕە نادرێت، وەکوو ئەو حاڵەتانەی کە ئافرەت لاواز بێت و پێستی ژێری زگی شل بوویەت.
: ئایا دانانی درن( ئامرازێک بۆ کۆ کردنی شتە ئاوەکیە زیاویەکان) لە نەشتەرگەری دا پێویستە؟
دانانی دوو دانە درن پاش نەشتەرگەری پێویستە و تا کاتێ کە دەردان قەت نەبێت ئەو دوو درنە دەبێت لە نێو جەستە بمێنن.
نەخۆش پاش فێرکاری پێویست هەر بە درنەکانەوە لە نەخۆشخانە هەڵدەستێت. زۆربەی کات سێ یان چوار ڕۆژ پاش نەشتەرگەری درنەکان دەر دێنن.
دەرئەنجامی هەڵبژاردن و ڕاوێژکاری باش و شیاو لە نەشتەرگەری ئێبدۆمینۆپلاستی:
دەرئەنجامی ڕاوێژکاری و هەڵبژاردنی درووست و بە جێی نەشتەرگەری ئێبدۆمینۆپلاستی پاش ساڵێک خۆی دەردەخات.
زامەکان بێ ڕەنگ دەبنەوە و هەموو شتێک ئەو جۆرەیە کە نەخۆش گەرەکی بووە.
لە سەرەتادا دەبێت لەگەڵ نەشتەرگەری زگ ڕاوێژکاری بکرێت و پاشان ئەگەر حاڵەتێکی باش بێت دەکرێت بە فەننی تایبەت نەشتەرگەری بۆ بکرێت. بەو هۆیە کە ئەگەر دوکتۆر شارەزایی باشی نەبێت ڕەنگە نەشتەرگەری لێکەوتە و مەترسی لەگەڵ بێت.
دەرئەنجامەکانی نەشتەرگەری جوانکاری زگ
لابردنی پێست و بەزی زیادە، لە ناوبردنی لۆچەکانی زگ، و هەروەها کێشانی درزەکانی ماسوولکەی زگ دەبێتە هۆی ئەوەی ئێوە زگێکی ڕێکتر و بتەوترتان هەبێت. سەرەڕای ئەمە خاڵێک کە دەبێت لە کۆتاییدا ئاماژەی پێ بکەین ئەوەیە کە نەشتەرگەری جوانکاری زگ دەرئەنجامی درێژخاوێنی هەیە بەڵام چوونە سەرەوەی تەمەن و ئاڵ و گۆڕەکانی کێش دەتوانێت کاریگەری بخاتە سەر دەرئەجامی نەشتەرگەریەکە.