درباره نەخۆشی شەکرە جۆری یەکی منداڵ
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
| ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | نەخۆشی شەکرە جۆری یەکی منداڵ |
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره نەخۆشی شەکرە جۆری یەکی منداڵ
نەخۆشی شەکرە جۆری یەکی منداڵ
پێشەکی نەخۆشی شەکرە جۆری یەکەم یەکێ لە بەربڵاوترین نەخۆشیگەلی درێژخایەن لە منداڵدایە. هۆکاری ئەم نەخۆشییە رووخانی خانەکانی بێتا پانکیراسە و ئاکامی دەبێتە لە ناوچوونی بەرهەم هێنانی ئەنسۆلین لە جەستەدا. زۆرتر لە منداڵاندا دەرئەکەوێ بەڵام ٢٥ لە سەدا لە پێگەیشتواندا دەسپێدەکات. بەربڵاوترین جۆری نەخۆشی شەکرە لە منداڵاندایە و لە ئامریکادا ٧٥ لە سەدی نەخۆشەکان لە تاکەکانی ژێر ١٩ ساڵ شکڵی گرتووە.
گیرۆ ناسی:
رادەی دەرکەوتنی ئەم نەخۆشییە بە پێی ناوچەی جوگرافیایی، تەمەن، جنس، پێشینەی بنەماڵەیی و رەگەزی جیاوازە.
جۆراوجۆری جوگرافیایی: لە ئەورووپا و چیندا هەرچی لە هێڵی ئوستوا دوورترەو بین رادەی دەرکەوتن دەچێتە سەرەوە، بەڵام لە ئامریکادا ئەم ڕادەی جیاوازییە بە پێی دووری لە هێڵی ئوستوا دیار نادرێت. کاتێک کە تاکێک لە ناوچەیک بەربڵاوی کەمەوە بۆ ناوچەیک بەربڵاوی زۆرەوە کۆچ دەکات، رادەی تەشەنە بە پێی وڵاتی مەبەست دەچێتە سەرەوە. کە نیشاندەری ئەوەیە هۆکارەکانی ئاقاری لە رادەی دەرکەوتنی نەخۆشیدا رۆڵی هەیە. زۆرترین ڕادەی دەرکەوتن پێوەندی هەیە بە وڵاتی فەنلاند لەهەر١٠٠هەزار جەماوەر ۳۷ کەس ژێر ١٥ ساڵ و ساریدینیا بە ڕادەی دەرکەوتنی ٤٥ لە هەر ١٠٠٠٠٠کەس ژێر ١٥ ساڵدایە. ئەم ڕادەی دەرکەوتنە ٤٠٠ بەرامبەر رادەی دەرکەوتن لە وڵاتگەلێ وەکوو ڤێنێزوئێلا و بڕێک لەو وڵاتانەی وەکوو چینە کە بەرامبەرە لە گەڵ ١تا ٥کەس لە هەر ١٠٠٠٠٠٠کەس جەماوەر ژێر ١٥ ساڵ .
تەمەن و جنس: زۆرترین ڕادەی دەرکەوتن پێوەندی هەیە بە دوو گروپی تەمەنی ٤تا ٦ ساڵ و ١٠ تا ١٤ ساڵ (قۆناخە سەرەتاییەکانی بلۆق) ٤٥ لە سەدی دەرکەوتنەکان پێوەندی هەیە بە ژێر ١٠ ساڵەوە.
هەرچەنە زۆربەی نەخۆشیگەلی خۆپارێزی لە کچانا بەربڵاوترە، بەڵام سەبارەت بە شەکرەی جۆری یەکەم جیاوازیک نێوان کچ و کوڕ نیە.
چوونە سەرەوی دەرکەوتن: ڕادەی دەرکەوتنی نەخۆشی شەکرە جۆری یەکەم لە چوونە سەرەوەدایە. ئەم ڕادەی سەرکەوتنە لە ئەورووپا، رۆژهەڵاتی نەوەڕاست و ئوستورالیا ساڵانە ٢ تا ٥ لە سەدە. هۆکاری ئەم چوونە سەرەوە دیار نییە. ئەم چوونە سەرەوە زۆرتر لە منداڵانی ژێر ٥ ساڵ روو ئەدات. ئەگەر ئەم چوونە سەرەوەی دەرکەوتنە بەم شێوە بەردەوام بێت، لە مەودای نێوان ساڵگەلی ٢٠٠٥ تا ٢٠٢٠ ڕادەی تەشەنەی ئەم نەخۆشییە لە منداڵانی ژێر ٥ ساڵ دوو بەرابەر دەبێتەو.
هۆکارە مەترسییەکان:
هۆکاری ژێنێتیکی و ئاقاری لە دەرکەوتنی نەخۆشی جۆری یەکەم رۆڵیان هەیە.
هۆکارە ژێنێتیکییەکان: ڕادەی دەرکەوتنی ئەم نەخۆشییە لە خزمی دەرەجە یەکی تاکە توشیارەکان زۆرتر لە کەسانی دیکەیە
. بەختی دەرکەوتنی لە تاکەکاندا بێ پێشینەی بنەماڵەیی ٤ لە سەدە.
. بەختی دەرکەوتنی لە منداڵانێ کە دایکیان توشیارە ١تا ٤ لە سەدە.
. بەختی دەرکەوتنی لە منداڵانێ کە باوکیان توشیارە ٣ تا ٨ لە سەدە.
. بەختی دەرکەوتنی لە منداڵانێ کە باوک و دایکیان توشیارە ٣٠ لە سەدە.
. بەختی دەرکەوتنی لە برا و خۆشکانی منداڵی توشیار ٣تا ٦ لە سەدە.
بەختی دەرکەوتن لە منداڵانی لفەدوانەی لێکنەچوو ئەگەر یەکێک توشیار بێت ٨ لە سەدە.
بەختی دەرکەوتن لە لفەدوانەی بەرامبەر ئەگەر یەکێ توشیار بێت ٣٠تا٥٠ لەسەدە.
هۆکارەکانی ئاقاری نەخۆشی شەکرە جۆری یەکەم لە منداڵدا:
کەسانێکە لە باردان یەک کەوتن لە گەڵ چەند هۆکاری ئاقاری دەتوانێ ببێتە هۆی وەڵامە پارێزەکانەوە کە لە ئاکامدا خانەکانی بێتا دەڕۆخێن. بەڵام ئەم هۆکارە ئاقاریگەلە لە چیدان؟ هێشتا بە شێوەی رێک ناکرێ سەبارەت بە هۆکارە ئاقاریانەی کە لە دەرکەوتنی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم رۆڵیان هەیە ڕادەربڕین بکەین بەڵام هۆکارەکانی ژێرەوە لە جێ شکی بۆختاندان:
چڵکگەلی ڤایرۆسی بە تایبەت دژە ڤایرۆسەکان
واکسەنەکان
پارێزی خواردەمەنی، بە تایبەت خواردنی شیری مانگا لە مانگەکانی سەرەتای لە دایک بوون.
بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی باشتر
قەڵەوی
کەم بوونی ڤیتامینی D
هۆکارەکانی پێوەندیدار بە پێش لە دایک بوون وەکوو تەمەنی دایک، پێشینەی مەسمومییەتی دوو گیانی، زردەیی کۆرپەیی و کێشی کەم لە کاتی لە دایک بوونی
گۆڕانی وەرزی، ڕادەی دەرکەوتنی نەخۆشی لە وەرزگەلی سەردی ساڵ بە پێی وەرزگەلی گەرم زۆرترە، لە بڕێک لە توێژینەوەکاندا گۆڕانی وەرزی لە ڕادەی دەرکەوتنی نەبینراوە و لە بڕێکی دیکەدا ڕادەی دەرکەوتنی لە وەرزی گەرمدا زۆرتر بووە.
خۆپێشاندانی جەستەیی:
نەخۆشی بە سێ شێوەی ژێرەوە دەرئەکەوێ
. دەرکەوتن بە شێوەی کلاسیک
. دەرکەوتن بە شێوەی کێتواسیدۆز
. دەسپێکردن بە شێوەی نەخۆشیکی بێ هێما
جۆری کلاسیک: ئەم جۆرە بەربڵاوترین شێوەی نیشاندانی نەخۆشیە، نیشانەکانی نەخۆشی بریتین لە:
١.زۆر ئاو خواردن: کاتێ کە ڕادەی شەکری خوێن دەگاتە ١٨٠ میلی گرام یان زۆرتر دەبێتەوە بە شێوەی زۆر میز کردن دەرئەکەوێ، ڕاداشتنی شەکر (گلۆکۆز) لە میزدا دەبێتە هۆی لە دەسدانی ڕادەیکی زۆر ئاو و خوێگەل و لە سەرەتادا منداڵێک کە شەوانە بۆ میز کردن بە خەبەرەو نابوو، خەبەر دەبێتەوە و لە بڕێکیشیاندا میز کردن لە شەدا روو ئەدات، تەنانەت لە بابەتگەلی توندتردا منداڵ لە رۆژیشدا خۆی تەڕ دەکات.
٢.زۆر ئاو خواردن: زۆر ئاو خوادرن دەبێتە هۆی لە دەسدانی ڕادەیکی زۆر ئاو و خوێ و لە ئاکامدا هەستی تینوویی لە تاکدا دەورووژێنێ و نەخۆش لە دەسدانی ئاوی زۆر قەرەوی دەکاتەوە.
٣. نزم بوونی کێش: بە هۆی لە دەس چوونی رادەیکی زۆر لە ئاوی جەستە و هەروەها ڕاداشتنی گلۆکۆزی زۆر، کێشی نەخۆش بەردەوام کەم دەبێتەوە و بە هۆی کەم بوونی ئەنسۆلین ڕادەیکی زۆر لە چەوریەکانی جەستە و پڕۆتێئینەکان ئەڕۆخێن تا لە جگەردا شەکر پێک بێنن و ئەم زێدە شەکرگەلە لە میزدا دەر ئەدرێن. لە سەرەتادا ئێشتیایان زۆر دەبێتەوە و تاک بە زۆر خواردن قەرەوی ئاو و گلۆکۆزە لە دەسچووەکان دەکاتەوە بەڵام بە پێشکەوتنی نەخۆشی ڕادەی لە دەسدان زۆرتر لە ڕادەی خواردنە و لە ئاکامدا کێش بەردەوام کەم دەبێتەوە. لە بابەتگەلی نەخۆشی شەکری پێشکەوتوو و چارەسەر نەکراو کۆبوونەوەی ماکە کەوتوویەکان و چوونەسەرەوەی ئێسمولالیتی خوێن دەبێتە هۆی بێ ئێشتیای و تەنانەت دۆخی ڕشانەوە و ڕشانەوە کە دەبێتە هۆی زۆرتر کەم کردنی کێش.
لە نیشانەگەلی دیکەی دەتوانین ئاماژە بە چڵکگەلی قارچی زاوزێ دەوروبەری کووم لە کچاندا بکەین.
هەروەها چوونە سەرەوەی شەکری خوێن رەنگە ببێتە هۆی ناڕێکی شکاوی نیسکەی چاو و لە دیتندا کێشە دورس بکا. ئەم کێشەی دیتنە کاتیە بە چارەسەری شەکرە چاک دەبێت.
کێتواسیدۆزی شەکرەیی: دووهەمین شێوەی بەربڵاوی خۆپیشاندانی نەخۆشییە. هێماکان لە سەرەتا وەکوو فۆرمی کلاسیکە بەڵام زۆر توندتر. سەرەڕای زۆر خواردنی ئاو، زۆر میز کردن و کەم بوونی کێش نیشانەگەلێ وەکوو بۆنی ئەسێتۆن لە دەمدا، خەواڵوویی بێ حاڵیکی زۆر دەبینرێت.
نەخۆشی شەکرەیی جۆری یەکەم لە ٣٥ لە سەدی بابەتەکاندا بە شێوەی کێتواسیدۆزی شەکرەیی دەرئەکەوێ. لە منداڵانی ژێر ٦ ساڵ و ئەو کۆمەڵگایانەی بە بارودۆخی ئابووری کۆمەڵایتی خوارەوە ڕادەی دەرکەوتن بە شێوەی کێتواسیدۆزی شەکرەیی دەرئەکەوێ. لە منداڵانی ژێر ٦ ساڵ و ئەو کۆمەڵگایانەی بە بارودۆخی ئابووری کۆمەڵایەتی خوارەوە رادەی دەرکەوتن بە شێوەی کێتواسیدۆز زۆرترە.
منداڵانی توشیار بە کێتواسیدۆز دەبێ حەتمەن لە نەخۆشخانە بخەوێندرێن و چارەسەر بکرێ.
دەسپێکردن بە شێوەی بێ نیشانەیی
نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم لە منداڵانی شیرەخۆردا زۆر دەگمەنە و زۆرتر نەخۆشی شەکرەی ئەم گرووپە تەمەنیە جۆری یەکەم نییە و زۆرتر بە هۆی ناڕێکییەکانی ژێنێتیکی بە دی دێت کە دەبێتە هۆی نزم بوونەوەی بەرهەم هێنانی ئەنسۆلین.
منداڵان بە تەمەنی خوارەوە زۆر ئامادەی لە دەس چوونی زێدەی ئاوی جەستەن، چونکە توانای بە دەسهێنانی شلەمەنی زۆرتر یان بۆ قەرەوی کردنەوە نییە. بە واتایکی دیکە بەسراوە بە دایکی خۆیانەوە و ئەگەر دایک بابەتی زۆر میز کردنی منداڵە شیرەخۆرەکەی نەزانێت و قەرەوی تینوویەتی نەکاتەوە، ئاوێکی زۆر لە دەس ئەدات. لە منداڵانی گەورەتردا خۆیان دەتوانن ئاو بخۆنەوە و شلەمەنی بە دەس بێنن، بۆیە بەختی لە دەسدانی ئاو بە شێوەی کێتواسیدۆز دەرئەکەوێ. لە منداڵانی ژێر ٦ ساڵ زۆرتر بە شێوەی کێتواسیدۆز دەرئەکەوێ. لە منداڵانی ژێر ٢ ساڵ چڵکگەلی قارچی ناوچەی پۆشەک دەتوانێ یەکێ لە نیشانەکانی لە سەرەوە بوونی قەنی خوێن بێت.
پێزانینی نەخۆشی شەکرە جۆری یەکەم
پێزانینی نەخۆشی شەکرە بە پێی یەکێ لەم چوار بابەتەی ژێرەوەیە:
١. قەنی پلاسمای دڵ خاڵی زۆرتر یان بەرامبەر ١٢٦ میلی گرام لە سەدا زۆرتر لە ٢ بار تاقیکاری. دڵ خاڵی بریتییە لە نەخواردنی چێشت لانیکەم بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر.
٢. قەنی خوێن لە هەر کاتێک لە رۆژدا بەرامبەر یان زۆرتر لە ٢٠٠ میلی گرام لە سەدا بۆ تاکێک کە نیشانەکانی توشیار بوونی هەیە.
٣. قەن خوێن بەرامبەر یا زۆرتر لە ٢٠٠ میلی گرام لە سەدا، ٢ کاتژمێر دوای خواردنی گلۆکۆز بە ڕادەی ٧٥.١ g بۆ هەر یەک کیلۆگرام کێش(لانی زۆر ٧٥ گرام). بەم تاقیکاریە ئەزمونی بەرگە گرتنی گلۆکۆز (oGTT) دەگوترێت.
بۆ پێزانینی شەکرەی جۆری یەکەم لە ئەزموونی بەرگەگرتنی گلۆکۆز بە دەگمەن کەڵک ئەگرن، چونکە زۆرتر رادەی قەن خوێن لەم نەخۆشانە بەهەڵکەوت زۆرتر لە ٢٠٠ میلی گرام لە سەدایە و پێویست بە ئەزموونی بەرگری گلۆکۆز نییە.
٤. HbA1C زۆرتر یان بەرامبەر لەگەڵ ٥.٦ لە سەدایە. لەم ئەزموونە بۆ پێزانینی شەکری جۆری ٢ لە پێگەیشتواندا کەڵک ئەگرن. دەبێ سەرنج بدەن کەHbA1Cکەمتر لە ٥.٦ لە سەدا، پێزانینی شەکرە رەت ناکاتەوە، واتا تاک رەنگە نەخۆشی شەکرەیی بێت و هاوکات HbA1C ژێر ٥.٦ لە سەدا بێت.
بوونی قەن لە میزدا (گلۆکۆز ئوری) بە تەنیایی رەنگە نیشاندەری نەخۆشی شەکرە نەبێت. لە کاتێ کە قەن لە میزدا دەبینرێت دەبێ بە تاقیکاری خوێن بوونی نەخۆشی شەکرە بسەلمێنێ. چونکە لە بڕێک لە نەخۆشیگەلی گورچیلەی منداڵ، بە قەنی خوێنی سروشتی خوێن رەنگە قەن لە میزدا ببینرێت. بۆیە بوونی قەن لە میزدا جێگای گومانە بەڵام نەسەلمێنراوە.
نەخۆشی شەکرە جۆری ١یا٢؟
لە شەکرەی جۆری یەکەم کەمایەتی ئەنسۆلین هەیە بەڵام لە شەکرەی جۆری دووهەم خۆڕاگری بە ئەنسۆلین و کەمایەتی رێژەیی ئەنسۆلین هەیە. جیاکاری ئەم دووجۆر نەخۆشی شەکرەیە بە پێی مێژوویی نەخۆشی سەحەیاتی جەستەیی و ئاکامی تاقیکاری شکڵ دەگرێت.
١.خۆپیشاندای جەستەیی
پێوەندییەکانی جەستەیی: زۆربەی منداڵانی توشیار بە نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢ قەڵەونBMI□۹۵( بە پێی تەمەن و جنس)بەڵام زۆربەی لە منداڵانی نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢ قەڵەو نین و پێشینەی نزم بوونی کێشیان لە حەوتە ئاخرەکاندا هەیە. هەرچەنە لە ٢٥ لە سەدی بابەتەکاندا منداڵانی توشیار بە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک زێدە کێشیان هەیە BMI(نێوان ٨٥تا٩٥لە سەدا بە پێی تەمەن و جنس )
تەمەن:نەخۆشی شەکرە جۆری دوو زۆرتر لە نیشانەگەلێ وەکوو ئاکانتوزیس نیکریکانس (پێستێکی پتەو و رەش) لە پشتی مل، ژێر مل، ژێر باڵ، ژێر مەمک و لە بابەتگەلێکی توندتردا لە کورتامیخ، پڕ گوشاری خوێن، ناڕێکی چەوریەکانی خوێن، هێلکەدانی پۆلی کیستیکیش دەبینرێت، ئەم نیشانەگەلە زۆر کەم لە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک دەبینرێت. لە ئەمریکادا ٥٠ تا ٩٠ لە سەدی بابەتەکانی نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢ میرمنداڵان ئاکانتوزیس تیگریکانس دەبینرێت.
پێشینەی بنەماڵەیی: لە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک تەنیا ١٠ لە سەدی بابەتەکان پێشینەی بنەماڵەیی هەیە بەڵام نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢ ٧٥ تا ٩٥ لە سەدا بابەتەکان پێشینەی بنەماڵەییان هەیە.
٢.دۆزراوەکانی ئەزموونگەهی:
دژە جەستەییەکان: لە نەخۆشی جەستەی جۆری یەک- دژە جەستەییەکان دژ بە خانەکانی بێتا، گلۆتامیک ئەسید دێ کەربۆ کسیلات((GAD)،تیرۆزین فۆسفاتاز(IA٢) ،ئەنسۆلین و ترانسپۆر تێرزینک٨(ZnT٨)دەبینرێت، هەرچەنە نەبوونی دژە جەستەییەکانی سەرەوە پێزانینی نەخۆشی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک نانێتە لاوە.
هەروەها لە ٣٠ لە سەدی بابەتەکان کە توشیاری نەخۆشی شەکرەی جۆری دووهەمن رەنگە دژە جەستەییەکانی سەرەوە ببینرێت. لە راستیدا ئەم کەسانەی توشیار بە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک لە پێشکەوتندا خاو بوونەوە و لە گەورە ساڵیدا خۆپیشاندانی جەستەیی خۆی نیشان داوە.
پێزانینی ئەنسۆلین و peptide C-
رادەی زۆری ئەنسۆلین و peptide C- نیشاندەری نەخۆشی شەکری جۆری دوو هێندەی دوو ماکەی سەرەوە لە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک زۆر لە خوارەوەیە. ئەگەر نەخۆشی شەکرە بە هۆی رووخانی خانەگەلی بێتا دورس بێت جۆری یەکی پێدەلێن، ئەگەر ئەم رووخانە بە هۆی کاردانەوەگەلی پارێزی بێت A1 و ئەگەر بە هۆی هۆکارگەلی دیکە بێت B١ی پێدەڵێن.