نەخۆشی ئاوی ڕەش یان گڵوکوم ( Glaucoma) پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره نەخۆشی ئاوی ڕەش یان گڵوکوم ( Glaucoma)

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات
1

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره نەخۆشی ئاوی ڕەش یان گڵوکوم ( Glaucoma)

هۆکاری نەخۆشین: گڵوکوم بە هۆکار یان هۆکارگەلی جۆراوجۆر بە دی دێت. جۆرێک لەم نەخۆشیە لە نێو منداڵاندا دەبینرێت کە پێی دەڵێن گڵوکومی زگماکی. نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە، چۆڕیانی ئاو لە لووت، هەستیاری قورس بە ڕووناکی و ئێسپاسم و بەستراو بوونی پێڵووکان لە بەر ڕووناکی ئاساییدایە. پاش ئەمە بە تێپەڕبوونی کات ڕەشێنەی چاوی منداڵ گەورە دەبێت. کە واتە هەرکە ئەم نیشانانتانە دی دەبێ بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی چاو بکەن. جۆرێکی دیکەی گڵوکوم یان ئاوی ڕەش لە گەورەساڵاندا دەبینرێت کە بە شێوەی قورس و بەردەوام دەردەکەوێت. شێوەی قورسی ئەم نەخۆشینە بە کەم بوونەوەی هێزی دیتن، ئێشی قورس لە دەوری چاو و توێڵ و ڕشانەوە دەردەکەوێت، و نیشانەکانی فرە زوو دیاری دەدات. کە واتە گڵوکومی قورس فرە زوو و بە ئاسانی دەناسرێتەوە. لە هۆکارەکانی دیکەی ئاوی ڕەش دەکرێ بە وەبەر زەبر کەوتنی چاو ئاماژە بکرێت. ئەو کەسانەی کە وەبەر زەبر کەوتون وان لە مەترسی تووش بوون بەم نەخۆشیەدا. و دەبێت لە کاتی وەبەر زەبر کەوتن بە مەبەستی تاوتوێی فشار پشکنینی چاویان بۆ بکرێت. پاشانیش پێویستە کە لەم بارەوە چەن جارتر پشکنینیان بۆ بکرێت بەو هۆیە کە گڵوکوم ڕەنگە لە ماوەی دێرتردا خۆی دەرخات.

 

لە بارەی نەخۆشی ئاوی ڕەش یان گڵوکوم( Glaucoma).

ئاوی ڕەش بریتیە لە چوونە سەرەوەی فشاری نێوی گلێنەی چاو. کە واتە باس کردنی ئاوی ڕەش لە چاودا نیە، بەڵام چوون چوونە سەرەوەی فشاری نێوان چاو دەتوانێ فشار بخاتە سەر دەماری دیتن و خراپی هەمیشەی بە شوێنەوە بێت و لە ئاکامدا ببێتە هۆی کوێری، ئەم ناوەیان پێداوە.

فشاری سرووشتی چاو چەنێکە؟

بە گشتی بەینی ۱۲تا ۲۰ میلیمتر جیوە، بەڵام ڕەنگە  لە کەسانی جیاوازدا فەرقی بێت.

بۆچی گڵوکوم نەخۆشیەکی مەترسیدار دێتە ئەژمار؟

بەداخەوە چوونەسەرەوەی فشار نێوان چاو لە زۆربەی حاڵەتەکاندا وردە وردە ڕوو دەدات و نیشانەیەک وەدەر ناخات کە مرۆڤ لە سەرەتادا پێی بزانێت. لە لایکی دیکەوە چوونکە کەم کەم ناوچەی و مەیدانی دیتنی مرۆڤ دەرگیر دەکات، و دیتنی ناوەندی نەخۆش تا کاتی پێشڕەوی نەخۆشی دەمێنێتەوە، نەخۆش بە لەدەس چوونی هێزی دیتنی خۆی نازانێت. و کاتێ دەزانێت کە ۹۰ لە سەدی هێزی دیتنی خۆی لە دەست دابێت.

 

هۆکارەکانی نەخۆشی:

گڵوکوم بە هۆکارگەلی جۆراوجۆر ڕوو دەدات، جۆرێکی ئەم نەخۆشیە لە منداڵاندا  دەبینرێت کە گڵوکومی زگماکی پێ دەوترێت لە بارەی نەخۆشی ئاوی ڕەش یان گڵوکوم( Glaucoma).

هۆکاری نەخۆشین: گڵوکوم بە هۆکار یان هۆکارگەلی جۆراوجۆر بە دی دێت. جۆرێک لەم نەخۆشیە لە نێو منداڵاندا دەبینرێت کە پێی دەڵێن گڵوکومی زگماکی. نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە، چۆڕیانی ئاو لە لووتەوە، هەستیاری قورس بە ڕووناکی و ئێسپاسم و بەستراو بوونی پێڵووکان لە بەر ڕووناکی ئاساییدایە. پاش ئەمە بە تێپەڕبوونی کات ڕەشێنەی چاوی منداڵ گەورە دەبێت. کە واتە هەرکە ئەم نیشانانتانە دی دەبێ بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی چاو بکەن. جۆرێکی دیکەی گڵوکوم یان ئاوی ڕەش لە گەورەساڵاندا دەبینرێت کە بە شێوەی قورس و بەردەوام دەردەکەوێت. شێوەی قورسی ئەم نەخۆشینە بە کەم بوونەوەی هێزی دیتن، ئێشی قورس لە دەوری چاو و توێڵ و ڕشانەوە دەردەکەوێت، و نیشانەکانی فرە زوو دیاری دەدات. کە واتە گڵوکومی قورس فرە زوو و بە ئاسانی دەناسرێتەوە. لە هۆکارەکانی دیکەی ئاوی ڕەش دەکرێ بە وەبەر زەبر کەوتنی چاو ئاماژە بکرێت. ئەو کەسانەی کە وەبەر زەبر کەوتون وان لە مەترسی تووش بوون بەم نەخۆشیەدا. و دەبێت لە کاتی وەبەر زەبر کەوتن بە مەبەستی تاوتوێی فشار پشکنینی چاویان بۆ بکرێت. پاشانیش پێویستە کە لەم بارەوە چەن جارتر پشکنینیان بۆ بکرێت بەو هۆیە کە گڵوکوم ڕەنگە لە ماوەی دێرتردا خۆی دەرخات.

 

چۆن دەکرێت لە قۆناغی سەرەتاییدا بە هەبوونی گڵوکوم بزانین؟

بە ئەنجام دانی پشکنینی چاو پزیشیکی و ئەنازە گرتنی فشاری چاو، پسپۆڕی چاو دەتوانێت ئەم نەخۆشینە بناسێتەوە و چارەسەری دەس پێ بکات. پزیشکان دەڵێن کەسانی سەروی ٤۰ ساڵ تەمەن، ئەوانەی کە پێشینەی بنەماڵەیی گڵوکومیان هەیە و ئەوانەی تووشی زەبری قورسی چاو بوون، بە مەبەستی کونتڕۆڵ و ئەنازەگرتنی فشاری سەر چاو هەر یەک یان دوو ساڵ سەردانی پزیشکی چاو بکەن

: ئایا گڵوکوم نیشانەهایەکی دیکەی هەیە؟

ئەم نەخۆشیە بە دوو بەشی دژوار و درێژخایەن دابەش دەبێت. لە جۆری درێژخایەندا کە زۆربەی نەخۆشەکان لە خۆ دەگرێت، بەداخەوە هیچ نیشانەیەکی سەرەتایی بوونی نیە و هەر ئەو جۆرەی کە ئاماژەمان پێ کرد لە قۆناغێک کە زۆر پێشڕەوی کردبێت پێی دەزانین. لەم قۆناغەدا ڕەنگە پزیشک تەنیا بتوانێت هێزی دیتنێک کە ماوەتۆ هەڵگرێت و بۆ هێزی لە دەس چووگ کارێک ناتوانێت بکات. جۆری دووهەمی نەخۆشی دژوارە و لە پڕێکدا فشاری چاو دەڕواتە سەرەوە، لەم حاڵەتەدا نەخۆش تووشی ئێش، سووربوونەوە، و قورسی چاو دەبێت و تووشی هەوڵ بوونیش دەبێت. نەخۆش دەبێت زووتر سەردانی پزیشک بکات تاکوو نەخۆشیەکەی بناسننەوە و چارەسەری بۆ بکەن.

چارەسەری نەخۆشینەکە چیە؟

لە دەزگایەکی تایبەت بە مەبەستی ئەنازە گرتنی فشاری نێو چاو کەڵک وەردەگیرێت. هەروەها بۆ تاوتوێی خەساری دیتن و ڕێژەی پێشڕەوی گڵوکوم لە دەزگایەک بە نێوی پریمتری( مەیدانی دیتن) کەڵک وەردەگیرێت.

لە ئێستادا لە کلینیکی پارسیان دواهەمین تێکنۆڵۆجی ناسینەوەی گڵوکوم، وەکوو پریمتری پێشکەوتووی هامفری هەیە.

 

ئاکامی چارەسەری:

لە ئەگەری ئەوەی کە نەخۆشین لە کاتی خۆیدا بناسرێتەوە و نەخۆش لە کاتی خۆیدا دەرمانەکانی بە کار بێنێت، دەسکەوتی چارەسەری نەخۆشی باش دەبێت.

 

پێشگری کردن:

گرینگترین بابەت، سەردان لە کاتی باش و ناسینەوەی پێش وەختەی نەخۆشینە. پێشگری لە زەبر و زیانەکانی چاو دەتوانێ ببێتە هۆی پێشگری کردن لە گڵوکومی چاو.

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام