نەخۆشی ئانسفاڵیتی(وەرەم کردنی) مێشک پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره نەخۆشی ئانسفاڵیتی(وەرەم کردنی) مێشک

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات
1خۆشی ئانسفاڵیتی مێشک

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره نەخۆشی ئانسفاڵیتی(وەرەم کردنی) مێشک

لە بارەی نەخۆشی ئانسفاڵیتی(وەرەم کردنی) مێشک:

ئانسفاڵیت لە وشەدا بە مانای هەو کردن و ئاوسیانە. کە واتە کاتێ کە لە ئانسفاڵیتی مێشک قسە دەکرێت مەبەست هەو کردنێکە کە بە هۆی جۆرێ ڤایرۆس لە مێشکدا درووست دەبێت. نەخۆشی ئانسفاڵیتی مێشک یان هەر ئەو هەو کردنی پێکهاتەی مێشکە نەخۆشیەکی زۆر دەگمەنە کە ئەو کەسانەی کە تووشی ئەم نەخۆشیەن زۆر کەمن. بەڵام بە دەست هێنانی زانیاری لە بارەی ئەم نەخۆشیە ئەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەری کە کۆنتڕۆڵی نیشانەکان و پێشگری لە پێشڕەوی ئەم نەخۆشیە هەبێت. بەم بۆنەوە لەم دەقەی دەرمانکەدەدا دەمانەوێت زانیاریگەلێک لە بارەی ئەم نەخۆشیە بە ئێوە بگێنین.

 

لە بارەی نەخۆشی ئانسفاڵیتی مێشک:

ئانسفاڵیت لە وشەدا بە مانای هەو کردن و ئاوسیانە. کە واتە کاتێ کە لە ئانسفاڵیتی مێشک قسە دەکرێت مەبەست هەو کردنێکە کە بە هۆی جۆرێ ڤایرۆس لە مێشکدا درووست دەبێت. نەخۆشی ئانسفاڵیتی مێشک یان هەر ئەو هەو کردنی پێکهاتەی مێشکە نەخۆشیەکی زۆر دەگمەنە کە ئەو کەسانەی کە تووشی ئەم نەخۆشیەن زۆر کەمن. بەڵام بە دەست هێنانی زانیاری لە بارەی ئەم نەخۆشیە ئەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەری کە کۆنتڕۆڵی نیشانەکان و پێشگری لە پێشڕەوی ئەم نەخۆشیە هەبێت. بەم بۆنەوە لەم دەقەی دەرمانکەدەدا دەمانەوێت زانیاریگەلێک لە بارەی ئەم نەخۆشیە بە ئێوە بگێنین.

نەخۆشی  ئانسفاڵیتی مێشک چیە؟

نەخۆشی ئانسفاڵیتی مێشک بە مانای هەوکردنی پێکهاتەی مێشکە، کە جۆرێک ڤایرۆس هۆکاری ئەم نەخۆشیەیە. لە بەعزێ کەسدا ئانسفاڵیتی مێشک بە بێ هیچ نیشانەیەک ڕوو دەدات. بەڵام لە بەعزێک کەسدا، سەرئێشە، سەرگێژە، بارگژی و کێشەی جووڵانەوەی و نیشانەهایەک هاوشێوەی ئانفولانزای لەگەڵە.

نەخۆشی ئانسفالیتی مێشک لە حاڵەتی گشتیدا بە دوو جۆری یەکەمین و دووهەمین دابەش دەبێت.

 

ئانسفالیتی جۆری یەکەم:

لە ئانسفالیتی جۆری یەکەم ڤایرۆس بە شێوەی ڕاستەوخۆ پێکهاتەی مێشک دەخاتە ژێر کاریگەری. کەواتە  چڵک کردنی ئەم ڤایرۆسە ڕەنگە لە یەک شوێن دا کۆ ببێتەوە و یان بە شێوەی بەربڵاو لە جەستەدا بێت.

 

ئانسفالیتی جۆری دووهەم:

ئانسفالیتی جۆری دووهەم زۆرتر بە هۆی کاردانەوەی کۆئەندامی بەرگری جەستە بە چڵک کردن لە شوێنەکانی دیکەی جەستەدا ڕوو دەدات. لەم حاڵەتەدا جەستە بە جێگەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەکانەی کە بوونەتە هۆی چڵک کردن، هێرش دەکاتە سەر خانە ساغەکانی مێشک.

 

هۆکاری دەرکەوتنی نەخۆشی ئانسفالیتی مێشک چیە؟

بە گشتی نەخۆشی ئانسفالیتی مێشک لە کاتی تووش بوون بە چڵک کردنێکی ڤایرۆسی یان پاش چڵک کردن ڕوو دەدات. هەر بەم بۆنەوە ئانسفاڵیت ڕەنگە پاش تووش بوون بە ئانفوڵانزا، سوورکە،ملەخڕە، ئاوڵە، هاری و تەنانەت تێمیسکیش دەرکەوێت. لەم بەینەدا ئەگەری ئەوەی کە ڤایرۆسی تێمیسک ببێتە ئانسفاڵیت و بارودۆخی دەروونی نەخۆش بگۆڕێت زۆرە. ئەم ڤایرۆسە لە بڕێ حاڵەتی تایبەت دا ڕەنگە ببێتە هۆی بارگژی کە دەبێتە هۆی بە کۆما ڕۆیشتن و گیان لە دەست دانی نەخۆش.

لە بڕێک لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا چڵک کردنی قارچی،باکتێری،مێملە و هتد…. دەتوانێ ببێتە هۆی تووش بوون بە نەخۆشی ئانسفاڵیت. سەرەڕای ئەمە بەعزێ کات ئەو چڵکانە لە گیاندارەکان یان خواردنی بڕێ لە دەرمانەکانیش دەتوانێت هۆکارێک بۆ سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشیە بێت.

ئانسفاڵیت مێشک چی نیشانەهایەکی هەیە؟

زۆربەی ئەو کەسانەی کە تووشی ئانسفاڵیتی مێشک دەبن نیشانەهایەکی وەکوو ئانفوڵانزایان هەیە. بەڵام لە حاڵەتە قورسەکانی ئەم نەخۆشیەدا، ڕەنگە نەخۆشی بە نیشانەگەلێک وەکوو ئەم نیشانانەی ژێرەوە دەرکەوێت:

یاو.

نەخۆشی.

خەواڵوویی.

کۆما.

ئاڵ و گۆڕی ئاکاری و دەروونی.

گێژی.

سەر ئێشە.

هەست بە گێژی و سووک بوونی سەر.

هەست بە بێ هێزی.

بارگژی.

ئێشی ماسوولکەکان.

بێ هەستی و هەست کردن بە فەلەج بوون لە دەست و بەشێک لە دەمووچاو.

کێشە لە قسە کردن دا.

دەرکەوتنی هەوی بچووک و نەرم لە کەلەی سەر، لە ئەگەری دەرکەوتنی نەخۆشی لە ساوا.

هەستی هەوڵ بوون و ڕشانەوە.

ورووژێنی.

ناسینەوەی ئانسفاڵیتی مێشک چۆن ئەنجام ئەگرێت؟

تاوتوێی پێشینەی پزیشکی و پشکنینی جەستەیی لەگەڵ تاو و توێی نیشانەکان لە لایەن پزیشکی پسپۆڕ پایەی ناسینەوەی ئانسفاڵیتی مێشکە. بەڵام بۆ تاوتوێی ڕێکتری ئەم نەخۆشیە پێویست بە پشکنینی زۆرترە.

سی تی ئێسکەن یان ئێم ئار ئای:

وێنەگرتن یەکێک لە باشترین ڕێگاکانی ناسینەوەی لووی مێشکە. لەم شێوە بۆ ناسینەوەی لووی مێشکیچ کەڵک وەردەگرن. تاوتوێی شتە ئاوەکیەکانی مێشک: تاوتوێی شتە ئاوەکیەکانی مێشک باشترین ڕێگایە بۆ ناسینەوەی چڵک و هەوی مێشک. شرۆڤەی ئەم شتە ئاوەکیانە دەتوانێ ڕێگا باز بکات بۆ ناسینەوەی نەخۆشیە باکتێریایە. ئەم شێوە بە نێوی پشکنینی CFS دەناسرێت.

شێوەی ئێلێکترۆانسفالوگرام: لەم شێوەدا لە ئێلێکترۆدە لکیاگەکان بە سەر بۆ تۆمار کردنی چالاکیە کارەباییەکانی مێشک کەڵک وەردەگیرێت. هەبوونی نموونەی ناسرووشتی لەم چالاکیانەدا ڕێگایەکە بۆ ناسینەوەی ئانسفاڵیتی مێشکە.

بیوپسی لە مێشک: لە حاڵەتگەلێکی فرە دەگمەن دا ڕەنگە ناسینەوەی ئانسفاڵیت لە ڕێگای بیوپسی مێشکەوە بێت. ئەم شێوە زۆرتر بۆ حاڵەتگەلێکە کە جەستەی نەخۆش کاردانەوەی ئەرێنی لە بەرابەر دەرماندا نەبێت.

پشکنینی خوێن م مێز: پشکنینی خوێن و مێز یەکێک لە باشترین شێوەکانە بۆ ناسینەوەی نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان. کە واتە بۆ ناسینەوەی ئانسفاڵیتیش بە کەڵک دێت.

 

لێکەوتەکانی نەخۆشی ئانسفاڵیتی مێشک کامەن؟

لێکەوتەی نەخۆشی ئانسفاڵیتی مێشک لە ژمارەیەکی کەم دا ڕەنگە ببێتە هۆی حاڵەتی کۆما و یان مردنی مێشکی. بەڵام بڕێ لە لێکەوتە کاتیەکان کە لە ماوەی چەن مانگدا لە ناو دەچن بریتین لە:

هەست بە ماندوویی بەردەوام.

کێشە لە بیر.

لاوازی ماسوولکەکان.

فەلەجی ڕوویی.

تێکچوون لە قسە کردن.

 

چارەسەری نەخۆشی ئانسفاڵیتی مێشک چۆن ئەنجام ئەگرێت:

چارەسەری ئانسفاڵیتی مێشک بە ئاستی پێشڕەوی   و قورسی نەخۆشیەکە پێوەندی هەیە. لە کاتێکدا کە ئەم نەخۆشیە بە شێوەی کەم خۆی دەرخات چاودێری پشتیوانی و پشوودان بۆ چارەسەری کافیە.

خواردنەوەی زۆری شتە ئاوەکیەکان  دەتوانێ لە چاک بوونەوەی نیشانەکانی ئانسفاڵیت ڕۆڵێکی گرینگی هەبێت. خواردنی دەرمانی دژە هەو کردن وەکوو ئیبۆپرۆفۆن، ناپرۆکسێن و ئیستامینیۆفۆن دەتوانێت سەئێشە و یاوی نەخۆشی ئانسفاڵیت کەم بکاتەوە.

لە ئەگەری پێشڕەوی ئانسفاڵیتی مێشک لە ڕێگای هاتنی ڤایرۆس لە گیاندارانی دیکە بۆ مرۆڤ، کەڵک وەرگرتن لە دەرمانی دژی ڤایرۆس بۆ کەم کردنی نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە پێویستە.

چی هۆکارگەلێک ئەگەری دەرکەوتنی ئانسفاڵیتی مێشک دەباتە سەرەوە؟

ئەگەرچی ئەگەری دەرکەوتنی ئانسفاڵیتی مێشک بە هۆی ڤایرۆسەکانەوە لە هەمووان هاوسانە. بەڵام بڕێ هۆکار هەیە کە ئەگەری تووش بوون دەبەنە سەرەوە و بەستێنی ئەم نەخۆشیە لە مرۆڤ دا زۆرتر دەکەن. ئەم هۆکارانە بریتین لە:

تەمەن: ئەگەری تووش بوون بە ئانسفاڵیت لە بەعزێ تەمەندا زۆرتر لە تەمەنەکانیترە. و له تەمەنی سەرودا زۆر والە بانترۆ. بەم هۆکارەیە کە مناڵان و گەورەساڵان زۆرتر لە مەترسی تووش بوون بەم نەخۆشیەدان.

لاوازی کۆئەندامی بەرگری: لە حاڵەتی گشتی دا لاوازی کۆئەندامی بەرگری لەش ئەگەری تووش بوون بە زۆرێک لە نەخۆشیەکان زۆر ئەکات. چوونکە جەستە توانای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەم نەخۆشیانەی نیە. کە واتە ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان دەڕواتە سەرەوە.

ناوچەی جوگرافیا: بە گشتی لەو ناوچانەی کە خەڵک زۆرتر لە بەر هێرشی گیاندارەکان و ئازەبەدان، تووش بوون بە ئانسفاڵیتیش زۆرتر ڕوو دەدات.

ئاڵ و گۆڕی وەرزەکان: لەو وەرزانەی ساڵ کە ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشیە چڵک کەرەکان زۆرترە ڕێژەی تووش بوون بە ئانسفاڵیتیش دەچێتە سەرەوە.

ئاکامگیری:

لەم بەشە لە دەرمکەدەدا زانیاری و خاڵگەلێکمان لە بارەی نەخۆشی ئانسفاڵیت بە ئێوە وت. هەر چەندە کە ئەم نەخۆشیە زۆر دەگمەنە بەڵام لە حاڵەتی گشتیدا زانیاری سەبارەت بەم نەخۆشیە دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگی لە کونتڕۆڵی ئەم نەخۆشیە هەبێت.

ئەگەری ئێوە یان یەکێک لە ئازیزانتان تووشی ئەم نەخۆشیەن دەبێت بە زووترین کات لەگەڵ پزیشکێکی پسپۆڕی مێشک و دەمار قسە بکەن.

ماڵپەڕی دەرمانکەدە ئەگەری دەست پێگەیشتنی ئێوە بە زانیاری لە بارەی پزیشکە پسپۆڕەکان و گرتنی نەوبەتی بۆ ئێوە ساکار کردووە. کە واتە لە ڕێگای ماڵپەڕی دەرمانکەدەوە  لە چەن چرکەدا دەتوانن لە لای باشترین پزیشکەکان نۆبە بگرن.

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام