بارەی مێزی خوێناوی; هۆکارەکانی، نیشانەکان و ڕێگاکانی چارەسەری پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره بارەی مێزی خوێناوی; هۆکارەکانی، نیشانەکان و ڕێگاکانی چارەسەری

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره بارەی مێزی خوێناوی; هۆکارەکانی، نیشانەکان و ڕێگاکانی چارەسەری

 مێزی خوێناوی ; هۆکارەکانی، نیشانەکان و ڕێگاکانی چارەسەری:

هەبوونی خوێن لە نێو مێزدا دەتوانێت مەترسییەک بێت لە سەر تەندرووستی ئێوە. ئەگەر چی مێزی خوێناوی یان هێماچۆری لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بێ مەترسیە، بەڵام هەندێ جار دەتوانێت نیشانەی نەخۆشیەکی جێدی بێت. مێزی خوێنی بە نێوی هێماچۆری ماکرۆسکۆپی، گەرووس یان Gross “پێ دەوترێت. جۆرێک مێزی خوێناوی کە تەنیا لە ژێر میکرۆسکۆپدا دیار بێت، نێوی هێماچۆری میکرۆسکۆپی ناوە. ئەم لێکەوتە کاتێک دەناسرێتەوە کە دکتۆر پشکنین لە سەر مێزی نەخۆش ئەنجام بدات. لە هەر حاڵەتدا، دیاری کردنی هۆکاری خوێنڕێژی زۆر گرینگە، لەم حاڵەتەدا پەیوەندی بە هۆکاری بە دیهاتنی ئەو حاڵەتەوە هەیە.

نیشانەکانی مێزی خوێناوی:

هێماچۆری دەبێتە هۆی ئەوەی ڕەنگی مێز، سوور و پەمبەیی  ببێت. ئەم ڕووداوە بە هۆی هەبوونی خڕۆکەی سوور لە مێزدا ڕوو دەدات. کەمێک لە خوێن دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی مێز سوور ببێتەوە. لەم حاڵەتەدا مرۆڤ ئێشی نییە مەگەر ئەوەی کە لەتی مێیگی خوێن دەرچێت لە جەستەی. مێزی خوێناوی زۆرتر بە بێ هیچ نیشانەیەکی تایبەت ڕوو دەدات.

 

چی کاتێک پێویستە سەردانی دکتۆری ئۆرۆلۆجیست بکەن؟

باشتر وایە هەر کە خوێنتان لە نێو مێزدا چاو پێکەوت دکتۆری خۆتان ببینن. هەندێ لە لە دەرمانەکەن وەکوو EX_lax(ڕەوان کەر) و هەندێ مادەی خۆراکی تایبەت وەکوو چۆنەری سوور، ڕێواس و تووی سووریش دەتوانن ببنە هۆی سوور بوونی ڕەنگی مێز.

گۆڕیانی ڕەنگی مێز بە هۆی خواردنی هەندێ دەرمان، مادەی خۆراکی تایبەت و یان وەرزش، لە چەن ڕۆژدا لە ناو دەچێت. مێزی خوێناوی ڕواڵەتێکی جیاوازی هەیە بەڵام ڕەنگە نەتوانن بە باشی شرۆڤەی بکەن. لەم حاڵەتەدا باشترین کار ئەوەیە کە پاش گۆڕیانی ڕەنگی مێز سەردانی دکتۆرەکەتان بکەن.

 

هۆکارەکانی مێزی خوێنی یان هێماچۆری:

لە ئەم نەخۆشیەدا گورچیلەکان یان بەشەکانی دیکەی ڕێڕەوی مێز ئیزنی ئەوە بە خڕۆکە سوورەکان دەدەن کە بڕژێنە نێو مێزەوە. هۆکارگەلی جیاواز دەتوانن ببنە هۆی ئەم ڕژیانە. لە ئەم هۆکارگەلە دەکرێت ئاماژە بەم حاڵەتانەی ژێرەوە بکرێت:

چڵکی ڕێڕەوی مێز: ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوو دەدات کە باکتریەکان لە ڕێگای خوێن دێنە نێو جەستەوە و لە مێزداندا بڵاو دەبنەوە. نیشانەکانی ئەم حاڵەتە بریتین لە:

هەست بە دووپات بوونەوەی مێز کردن، ئێش و سووتیان لە کاتی مێز کردندا و توند بوونەوەی بۆی مێز.

لە هەندێ کەس، بە تایبەت کەسانی بە ساڵاچوودا، ڕەنگە هێماچۆری میکرۆسکۆپی تەنیا نیشانەی نەخۆشی بێت.

 

چڵکی گورچیلە(پیلۆنفریت): ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوو دەدات کە باکتێری لە ڕێگای خوێنەوە دەڕواتە نێو گورچیلەکان. نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە هاوشێوەی چڵکی مێزدانە. هەرچەندە کە چڵک کردنی گورچیلە زۆرتر دەبێتە هۆی یاو و ئێشی هاڵیکا.

 

بەردی گورچیلە یان مێزدان: هەندێ جار مادەگەلی کانزایی نێو مێز هەس دەبنەوە و دەبنە هۆی درووست بوونی کریستاڵ لە سەر کەنارەی مێزدان و گورچیلە. لە درێژەدا ئەم کریستاڵانە دەبنە بەردی بچووک و سەخت. ئەم بەردانە زۆربەی کات ئێشیان لەگەڵ نییە. بەم هۆکارەش زۆربەی کات مرۆڤ بەم بەردانە نازانێت، مەگەر کاتێک کە ببنە هۆی بەسیان و یان لە ڕێگای مێزەوە بێنە دەر. لەم حاڵەتەدا، زۆرتر نیشانەگەلی تایبەت لە نەخۆشدا دەرئەکەوێت. بەردی گورچیلە  و بەردی مێزدان دەتوانن ببنە هۆی نەخۆشی هێماچۆری میکرۆسکۆپی.

 

گەورە بوونی پرۆستات: ئاڵگی پرۆستات رێک لە ژێر مێزداندایە و بەشی سەرووی ڕێگای مێزی داپۆشتوە. و بە گشتی بە چوونە سەرەوەی تەمەن و گەیشتن بە نێوان ساڵی گەورە دەبێت. پرۆستات کە گەورە دەبێت فشار دەخاتە سەر ڕێگای مێز و بەری هات و چۆی مێز دەگرێت. نیشانەکانی گەورەیی پرۆستات بریتین لە:کێشە لە دەرکردنی مێز، دووپات بوونەوەی مێز، زوو دەرکردنی مێز و هێماچۆری گرووس یان میکرۆسکۆپی لەوانەن. بەڵام چڵک کردنی پرۆستاتیش دەتوانێت نیشانەگەلێکی هاوشێوەی لەگەڵ بێت.

نەخۆشی گورچیلە: هێماچۆری میکرۆسکۆپی یەکێک لە نیشانە باوەکانی گلۆمرۆلۆنفریتە کە تێیدا دەزگای پاڵاوتنی گورچیلەکان هەڵەماسێت. گلۆمرۆلۆنفریت دەتوانێت بەشێک لە یەک نەخۆشی دەزگایی وەکوو قەن بێت و یان بە شێوەی جودا ڕوو بدات. چڵک کردنی ڤایرۆسی یان ئێسترپتۆکوکی، نەخۆشیگەلی دەماری خوێن و کێشەگەلی بەرگری وەکوو نێفرۆپاتیlgA، کە دەبێتە هۆی ئەوەی موولوولە بچووکەکانی پاڵاوتنی خوێن لە نێو گورچیلەدا دەرگیر بن، دەتوانن ببنە هۆی گلۆمرۆلۆنفریت.

شێرپەنجە: هێماچۆری گەرووس دەتوانێت یەکێک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی پێشکەوتووی گورچیلە، مێزدان و یان پرۆستات بێت. بە داخەوە  ڕەنگە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتایی نەخۆشیدا، یەنی کاتێک کە چارەسەری بۆ دەکرێت، هیچ نیشانەیەکی نەبێت.

تێکچوونی بۆماوەیی: ئانێمی داسی شکڵ جۆرێک تێکچوونی بۆ ماوەیە کە لە نێویدا هێمۆگڵۆبینی نێو خڕۆکە سوورەکان تووشی کێشە دەبێت و

: ئەم شتە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی خوێن لە نێو مێزدا، هەم بە شێوەی هێماچۆری گرووس و هەم بە شێوەی هێماچۆری میکرۆسکۆپی.

سەندرۆمی ئاڵپۆرت کە کاریگەری دەخاتە سەر خڕۆکە سوورەکان و کارکردی هاوشێوەی ئانێمی داسی شێوازە دەبێتە هۆی پەیدا بوونی هەر دوو جۆری هێماچۆری.

خەساری گورچیلە: بەر زەبر کەوتن یان خەسارەکانی دیکەی گورچیلە، وەکوو نموونە ڕووداوی هات و چۆ یان وەرزشێک کە پێکدادانی زۆر بێت، دەتوانن لە هۆکارگەلی هێماچۆری بەر چاو بن.

دەرمانەکان: دەرمانەکانی دژی شێرپەنجە وەکوو سیکلۆفسفاماید و ئانتی بیووتیکگەلێک وەکوو پنی سیلین دەتوانن ببنە هۆی هێماچۆری. هەندێ جار خواردنی دەرمانگەلی دژی ئەستەم بوونەوە وەکوو ئاسپیرین و هێپارین و هاوکات لەگەڵ بارودۆخێکدا کە دەبنە هۆی خوێنڕێژی مێزدان، دەبنە هۆی هێماچۆریەک کە بەرچاو بێت.

وەرزشی قورس: زۆر دەگمەنە کە یاری قورس ببێتە هۆی تووش بوون بە نەخۆشی هێماچۆری و  هۆکاریچی ڕوون نییە. ڕەنگە هۆکارەکەی زیانی مێزدان، لە دەس چوونی ئاو یان شکیانی خڕۆکە سوورەکان بە هۆی وەرزشی هەوازی بەردەوام بێت.

ڕاکەران زۆرترین کەسانێکن کە تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن. بەڵام هەر کەسێکی دیکەش ڕەنگە پاش وەرزشی قورس تووشی هێماچۆری بەر چاو ببن.

بەڵام دەبێت بزانن کە پاش وەرزش دیتنی خوێن لە نێو مێزدا بە مانای ئەوە نییە کە خوێنڕێژی بە هۆی وەرزشەوەیە. بۆ ناسینەوەی باشتر دەبێت سەردانی پزیشک بکەن.

 

چی هۆکارگەلێک دەبنە هۆی قورستر بوونی نیشانەکانی هێماچۆری؟

هەموو کەسێک و لەوانەیە منداڵان و مێر منداڵانیچ تووشی هێماچۆری دەبن. ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی چوونە سەرەوەی ئەگەری تووش بوون بریتین لە:

تەمەن: پیاوانێک کە تەمەنیان سەرووی ۵۰ ساڵە هەندێ جار بە هۆی گەورە بوونی پرۆستات تووشی هێماچۆری دەبن.

چڵک کردن: ئاوسیانی گورچیلە پاش چڵک کردن ڤایرۆسی یان باکتریایی یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی هێماچۆری بەر چاوە لە نێو منداڵاندا.

پێشینەی بنەماڵەیی: هەبوونی پێشینەی نەخۆشی گورچیلە یان بەردی گورچیلە لە بنەماڵەدا، بەستێنی تووش بوون بە هێماچۆری لە نێو مرۆڤدا ساز دەکات.

دەرمانگەلی تایبەت: ئاسپرین، دەرمانی دژی ئێش کە ئێسرۆییدی نەبێت و ئانتی بیوتیکگەلێک وەکوو پنی سیلین دەبنە هۆی زۆر بوونی ئەگەری تووش بوون بە هێماچۆری.

وەرزشی قورس: ڕاکەرەکانی ماراتۆن زۆر مەترسی تووش بوون بە هێماچۆریەک کە سەرچاوەکەی وەرزشی هەبێت لە سەریانە. هەندێ جار بەم جۆرە هێماچۆریە ((هێماچۆری ڕاکەرەکان)) دەڵێن. بەڵام هەر کەسێکی دیکە کە وەرزشی قورس بکات ڕەنگە تووشی ئەم نەخۆشیە بێت.

 

ناسینەوەی مێزی خوێناوی یان هێماچۆری:

پشکنین و تاقێکاریەکان لە ناسینەوەی هێماچۆریدا ڕۆڵی گرینگیان هەیە. ئەم پشکنینانە لە خۆگری خاڵانی ژێرەوەن:

پشکنینی جەستەیی: کە لە خۆگری پێشینەی پزیشکی مرۆڤیش دەبێت.

پشکنینی مێز: تەنانەت ئەگەر هێماچۆری لە ڕێگای پشکنینی مێزیچەوە دەرکەوتوێت، مرۆڤ دەبێت شکنینێکی مێزی دیکە ئەنجام بدات بۆ ئەوەی دەرکەوێت کە دەرچوونی خوێن لە ڕێگای مێزەوە ئەنجام دەگرێت یان نە.

هروەها دەتوانن چڵک کردنی ڕێڕەوی مێز و هەبوونی مادەی کانزایی کە دەبنە هۆی درووست بوونی بەردیچ بناسن.

 

پشکنین لە ڕێگای وێنە گرتن: لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پشکنینێکی وێنە گرتن بۆ ناسینەوەی هۆکاری هێماچۆری پێویستە. بەم مەبەستەش ڕەنگە دکتۆر  داوای CT ئیسکەن، MRI و یان سۆنۆگرافی بکات.

سیستۆسکۆپی( وێنە گرتن لە مێزدان).

لەم شێوەدا دکتۆر لوولەیەک لەگەڵ دووربین دەخاتە نێو مێزدانی نەخۆش بۆ ئەوەی لە ڕووی هێماچۆریەوە مێزدان تاوتوێ بکات.

هەندێ جار هۆکاری هێماچۆری ناناسرێتەوە:

لەم حاڵەتانەدا ڕەنگە پزیشک لە پشکنینگەلی باو بۆ پەیگیری کردنی بارودۆخی نەخۆش کەڵک وەرگرێت. بە تایبەت کاتێ کە نەخۆش هۆکارگەلی بەستێنی بۆ شێرپەنجەی مێزدان وەکوو جگەرە کێشان، هەبوون لە بەر ژەهر و یان پێشینەی ڕادیۆ تراپی هەبێت.

: چارەسەری مێزی خوێنی یان هێماچۆری:

بۆ دەرمان ڕەنگە، بە پێی هۆکاری مێزی خوێناوی، دەرمانگەلێ وەکوو ئانتی بیوتیک بۆ چارەسەری چڵکی مێز، دەرمانی بچووک کەرەی پرۆستات و یان بەکار هێنانی شەپۆل بۆ شکاندنی بەردی مێزدان و گورچیلە بە کار بێت. لە هەندێ حاڵەتتدا هیچ دەرمانێکی تایبەت پێویست نییە. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە نەخۆش پاش نەشتەرگەریچ دەبێت دیسان سەردانی پزیشکی گورچیلەی خۆی بکات و دڵنیا بێت کە هێماچۆری درێژەی نییە.

بە ئیحتماڵی زۆر نەخۆشەکان سەرەتا سەردانی پزیشکی بنەماڵەیی یان چارەسەرکەری سەرەتایی دەکەن و ئەوان لە ئەگەری پێویستدا نەخۆش دەنێرن بۆ لای ئۆرۆلۆجیست.لێرەدا ئاماژە دەکەین بە خاڵگەلێک کە بۆ ئامادە کردنی نەخۆش بۆ سەردانی پزیشک پێویستە:

 

وەکوو نەخۆشێک چی کارگەلێک دەتوانن ئەنجام بدەن؟

باشتر وایە پێش چاو پێکەوتن پێڕستێک لەم خاڵانە لە بەر دەستتان دا بێت:

نیشانەکان و کاتی دەست پێکردنی ئەم نیشانانە: تەنانەت ئەو حاڵەتانەی کە ڕەنگە پەیوەندیان نەبێت، دەبێت لەم پێڕستەدا بن.

پێشینەی پزیشکی گرینگ: ئەو نەخۆشیانەی کە بە بۆنەیانۆ لە ژێر چاودێریدان. پێشینەی بنەماڵەیی نەخۆشیگەلی مێزدان و گورچیلەیچ گرینگە.

هەمووی دەرمانەکان: ئەو ویتامین و تەواوکەرانەی کە وەریان دەگرن لەگەڵ دۆوزی بە کار هێنانیاندا.

 

ئێوە ئازیزان بۆ بە دەست هێنانی زانیاری لە بارەی نیشانەکانی مێزی خوێنی یان هێماچۆری و شێوەی چارەسەری ئەم نەخۆشیە دەتوانن لە ڕێنوێنیەکانی پسپۆڕی ئۆرۆلۆجی کەڵک وەرگرن. بەڵام بۆ بە دەست هێنانی ئەم ڕێنوێنیانە پێویست نییە چاوەڕوان بن کە پلانی چارەسەری شیاو بۆ خۆتانتان دەست کەوێت. دەتوانن لە چاو قوچانێکدا و بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵپەڕی دەرمانکەدە ئەم زانیاریانە بە دەست بێنن.

گرووپی دەرمانکەدە پاش تاوتوێی پێداویستیەکانی نەخۆشگەلی جیاواز و پزیشکەکان، ئیمکانی نەوبەت وەرگرتن لە باشترین دکتۆرەکانی ئۆرۆلۆجیان لە ماڵپەڕی خۆیاندا بۆ ئێوە ساز کردووە. بۆ هەڵبژاردنی پزیشکی مەبەستی خۆتان بە بێ سەردانی نۆرینگە و زەنگ لێدان، دەتوانن بۆ وەرگرتنی نەوبە سەردانی نێوی باشترین پزیشکەکان بکەن و بە پێی یەکەمین نۆبەی چۆڵی دکتۆر، ڕای نەخۆشەکان، ژمارە تەلەفون و شوێنی نۆرینگە، بە شێوەی ئۆنلاین نۆبەی خۆتان وەرگرن.

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام