لە بارەی نەخۆشی MS پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره لە بارەی نەخۆشی MS

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات
1نەخۆشی MS

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره لە بارەی نەخۆشی MS

لە بارەی نەخۆشی MS

پێش ئەوەی لەم بارەوە دەس بکەین بە قسە، بڕێ ئامار ئەنێمە بەردەستتان کە لەگەڵ گرینگی ئەم نەخۆشیە ئاشنا بن. نزیکی ۲,۳ ملوێن کەس لە جیهان دا تووشی ئەم نەخۆشیەن و شارەکانی تاران و ئیسفەهان لە ئێراندا زۆرترین ڕێژەی تووش بووان بەم نەخۆشیەیان هەیە. ئەگەری تووش بوون بەم نەخۆشیە لە نێو ژناندا سێ تا چوار بەرابەر زۆرترە. ئیسە بزانین ئەم نەخۆشیە چی جۆرە نەخۆشیەکە و چی کاریگەریەکی لە سەر مێشک هەیە.

و MS نەخۆشی بێهێز کەری کۆئەندامی ناوەندی دەمار، یەنی مێشک و نۆخاعە. لە MS دا کۆئەندامی بەرگری جەستە هێرش دەکاتە سەر غەڵافی بەرگریکەر کە فیبرە دەماریەکانی داپۆشاوە و دەبێتە هۆی کێشەی پێوەندی نێوان مێشک و ئەندامەکانی دیکەی جەستە. ئەم نەخۆشیە دەتوانێ ببێتە هۆی خەساری هەمیشەیی یان  خراوکردنی دەمار. نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە زۆر جیاوازە و پێوەندی بە ئاستی زیانێ کە دەیگێنێت و ئەوەی کە کام دەمار دەچێتە ژێر کاریگەری، هەیە.

بەداخەوە بڕێ لەو کەسانەی کە تووشی MS قورسن ڕەنگە توانای ڕێگا چوون بە شێوەی سەربەخۆ، بۆ ماوەی کورت یان هەمیشە لە دەست بدەن بەڵام کەسانی دیکە ڕەنگە بۆ ماوەی درێژ خاوێن هیچ جۆرە نیشانەیەکی نوێیان نەبێت و وا بیر بکەن کە چاک بوونەتۆ.

 

هیچ جۆرە چارەسەریەک بۆ MS نیە بەڵام دەرمانەکان دەتوانن بە چاک بوونە لە هێرشەکان، درووست کردنی قۆناغی نەخۆشی و بەڕێوبەری نیشانەکان کۆمەک بکەن.

نیشانەکانی MS زۆرتر کاریگەری دەخەنە سەر جووڵیان، وەکوو:

بێ هەستی یان لاواز بوون لە یەک یان چەن دانە لە ئەندامەکاندا کە زۆرتر لە یەک بەشی جەستەدا ڕوو دەدات، یان لە پێ و جەستە.

هەست بەوە کە کارەبا گرتووییتی کە هاوکاتە لەگەڵ جووڵەگەلێکی تایبەت لە مل، بە تایبەت کاتی چەماندنی مل بەرەو بەر.

لەرزین، هاوسان نەبوون یان ڕێگا ڕۆیشتنی بێ دەوام.

لە نیشانەکانی دیکەی MS دەکرێ ئاماژە بەمانەی ژێرەوە بکرێت:

لە دەس چوونی بەشێک یان هەمووی هێزی دیتن. زۆرتر  هەرجار لە یەک چاودا و هەمیشە هاوڕا لەگەڵ ئێش لە کاتی جووڵاندنی چاو.

زمان گرتن.

لە درێژەدا دەمەوێت لە بارەی هۆکارەکانی تووش بوون بە MS قسەتان بۆ بکەم.

بڕۆینە سەر هۆکارەکانی تووش بوون بە MS:

هێشتا ڕوون نیە کە بۆچی نەخۆشی MS لە مرۆڤەکاندا دەرئەکەوێت بەڵام وا دیارە تێکەڵێک بێت لە هۆکارە بۆماوەیەکان و هۆکاری شوێن. زۆربەی تووش بووان بە MS پێشینەی قۆناغێکی نەخۆشیان بووە. ئەگەر گەرمای جەستە بچێتە سەرەوە نیشانەکانیMS بە شێوەی کاتی خراپتر دەبن بەڵام وەک زۆرتر بوونی نیشانەکانی نەخۆشی لە بەرچاو ناگیرێت.

[,: ئەگەر تووش بووی نەخۆشی MS هەن یان کەسێک لە نێو ژیانتانایە کە تووشی MS بۆ هێوەر کردنی نیشانەکانی ئەو خاڵانەی کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێ دەکەین لە بەر چاو بگرن، چونکە دەتوانێ کاریگەر و بە کەڵک بێت بۆتان:

زۆر پشوو بدەن و سرنج بدەنە عادەتەکانی خەوتنتان. بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە خەوتنتان بە ئەنازەیە.

ئەگەر تووشی MS کەم یان نێوەنجین وەرزشی بەردەوام دەتوانێ یارمەتیتان بدات بۆ چاک بوونی هێزی ماسوولکەکان، هاوسانی و ڕێککەوتوویی.

زۆرتر بە چوونە سەرەوەی گەرمای جەستە نیشانەکانی MS لە بەعزێ کەسدا خراپتر دەبێت.

بەرگری کردن لەوەی کە نەخۆش بڕواتە بەر گەرما دەتوانێ یارمەتیدەر بێت.

پلانی خواردنی باشتان هەبێت. لێکۆڵینەوەکان دەریخستووە کە ویتامین D دەتوانێ بۆ تووش‌ بووان بە MS کەڵکی باشی هەبێت.

دڵەڕاوکێ ڕەنگە نیشانەکانی ئێوە بجووڵێنێت یان خراوتریان بکات.

یوگا، هەنوین، مێدیتیشێن یان هەناسەی قووڵ کێشان دەتوانێ یارمەتی نەخۆش بدات.

لە ئاکامدا بەردەوام لە بیرتان بێت کە بە هەبوونی یەکدانە یان چەندانە نیشانە نابێت بە دڵنیاییەوە لە بارەی MS یان هەر نەخۆشیەکی دیکە گەیشتە ئاکام.

هەمیشە و هەمیشە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار باشترین ڕێگایە بۆ تاوتوێی نیشانەکان، بە هۆی ئەوەی بڕێ کات نیشانەگەلێکمان هەس کە پێوەندیەکی بە نەخۆشیەوە نیە و دەتوانێ سەرچاوەی دەماری بێت یان بە پێی ئەو شتانەی کە دەیانخۆین بێت.

ئەگەر نیشانەگەلێکتان هەس کە و دڵەڕاوکێی تووش بوون بەم نەخۆشیەتان هەس دەتوانن لە ماڵپەڕی دەرمانکەدە کاتێک لە لای پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار بگرن و نیشانەکان تاوتوێ بکەن.

لە کۆتاییدا سپاس لە کاتێک کە داتان نیا، ساغی و تەندرووستی خۆتان و ئازیزانتان گرینگ بێت بۆتان.

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام