درباره لێنزی نێوان چاو لە ئێران
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
| ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 |
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره لێنزی نێوان چاو لە ئێران
لێنزی نێوان چاو لە ئێران:
لێنزی نێوان چاو،لێنزگەلێکن کە لە ڕێگای نەشتەرگەریەوە بۆ هەمیشە دەخرێنە ناو گۆی چاو. ئەم لێنزانە دوو دەستەن. دەستەیەکیان لە کاتی نەشتەرگەری ئاو مرواری دەنرێنە کار و دەستەی دیکە ئەو لێنزاننە کە بە جێگەی چاویلکە، لیزیک یا PRK لە نێو چاودا جێگریان دەکەن.
لێنزی نێوان چاو هاوکات لەگەڵ نەشتەرگەری ئاو مرواری:
ئەم لێنزانە لە بەساڵاچووان و یان ئەو کەسانەی کە بەر هۆکارێک تووشی ئاو مرواری بوون و پێوستیان بە نەشتەرگەری ئاو مرواری هەیە هاوکات لەگەڵ نەشتەرگەری و بە جێگەی هاوێنە ی سرووشتی دەخرێتە نێو چاو. بەو هۆیە کە لە کاتی نەشتەرگەری ئاو مرواری، هاوێنەی سرووشتی چاو دەردێت و دەبێت بە جێگەی هاوێنەی دەسکرد دابنرێت.
لێنزی نێوان چاو بۆ چاک سازی لاواز بوونی چاو:
ئەم جۆرە لێنزانە لە کەسانی لاو کە عەیبی ئەنکساری دەرەجەی سەری چاویان هەیە( لاوازبوونی قورسی چاو) بە کار دێت. لە ژمارەگەلی سەردا زۆرتر لیزیک یان PRK هەڵبژاردەیەکی باش نیە و ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچوون لە کاتی دیتندا پاش نەشتەرگەری. کە واتە لەم ژمارانەدا جێگری باشتر و شیاوتر، دانانی لێنزگەلی تایبەتی نێوان چاوە کە دەبێتە هۆی باشتر دیتنی نەخۆشەکان. ئەم لێنزانە هەر ئەو کاریگەری لێنزی بەردەستیان ( Contact Lens) هەیە کە بڕێ کەس بە کار دێن و لە شەودا کاتی خەوتن لە چاو دەریان دێنن. باشی لێنزی نێوان چاو بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ لێنزی بەردەست ئەوەیە کە لێنزی نێوان چاو هەتا هەتایین و کێشەی هەڵگرتن و پاک کردنەوەیان و دانان و لابردنیان لەگەڵ نیە.
ئەم لێنزانە دوو جۆرن، یەکێک لەوانە ICL ناوە و لە پشت گلێنەی چاو و ڕەنگینە دادەنرێت. نموونەی دیکە ئارتیزان( Artisan) یا ئارتی فلەکس( Artiflex) لە بەر گلێنەی چاو دادەنرێت و بە دوو دانە گیرە کە لە نێویدا جێگر بووە دەلکێتە ڕەنگینەوە. هەر کام لەم لێنزانە خاسی و خراپی خۆیان هەیە و ناکرێ بێژین کامی باشترە. و هەڵبژاردنی جۆری لێنز بە ڕای پزیشک و ئەزموونی ئەوەوە پێوەندی هەیە.
ئەم لێنزانە دەتوانن تا ڕادەیەکی زۆر نزیک دیتن و ئاستیگماتیسم چاک بکەنەوە، بەڵام کارکردیان لە دوور دیتندا سنووردارە. مەرجی دانانی ئەم لێنزانە ئەوەیە کە لە قووڵایی ژووری چاو لانیکەم سێ میلیمێتر بێت، کە ئەم بابەتە لە وێنەگرتنەکاندا دەردەکەوێت. بۆ تاوتۆێ و نووسینی ئەم لێنزانە پێویستە کە وێنەگەلی جیاواز لە چاو بگیرێت. ئەگەر ئەم لێنزانە کاریگەریان لە سەر تۆڕی چاو نەوێت و نەشتەرگەریان ئەگەری جگێ بوونی تۆڕی ناباتە سەرەوە، بەڵام بەو هۆیە کە لە کەسانی نزیک بیندا تۆڕی چاوی ناسک پێش نەشتەرگەری تاوتوێی هەمە لایەنە تۆڕی چاو ئەنجام ئەگرێت و لە ئەگەری پێویستدا ڕاوێژکاری پسپۆڕی تۆڕی چاو ئەنجام ئەگرێت.
وەکوو دیکەی نەشتەرگەریەکان ئەم لێنزانیچە ڕەنگە لێکتوتەیان هەبێت بەڵام بە خۆشیەوە لێکەوتەیان دەگمەنە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا چارەسەر دبێت. ئەم لێکەوتانە بریتین لە وەرەم کردن و خوێنڕێژی نێوان چاو، چڵک کردنی نێوان چاو، دەرچوونی لە خۆی لێنز یان بە هۆی زەبرەوە، ئاو مرواری و لێڵی ڕەشێنەی چاو، بەڵام دەبێ بزانین باشیەکانی ئەم لێنزانە زۆرترە لە مەترسی لێکەوتەکانیانە و ئاکامیان لە درێژخایەندا لە ژمارەگەلی سەرودا باشتر لە دیکەی نەشتەرگەریەکانە.
لە ئێستادا لە کلینیکی پارسیاندا ئەگەری کەڵک وەرگرتن لەم جۆرە لێنزانەی بۆ نەخۆشەکان دابین کردووە و لەو جۆرانەی کە پزیشک ڕای وا بێت کە ئەم لێنزانە باشن، ئەم لێنزانە دەنووسن بۆ نەخۆش. جێگای ئاماژەیە کە ئەم لێنزانە دواهەمین تێکنۆلۆجی ڕۆژی دنیا لە ڕووی چاکسازی عەیبی ئەنکساری دێنە ئەژمار.