دەماربڕینی ددان لە ئێران پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره دەماربڕینی ددان لە ئێران

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره دەماربڕینی ددان لە ئێران

ئەو خاڵە گرینگانەی کە دەبێت لە بارەی دەماربڕینی ددان بزانن

هەمووی ئێمە دێر یان زوو لەگەڵ ئەم شتەدا ڕووبەڕوو دەبینەوە کە واتە باشتر وایە زانیاری سەرەتایی و خاڵگەلێکی دیکە لە بارەی ئەم جۆرە چارەسەریە بزانین. دەماربڕین یان چارە سەری ڕیشە بەم جۆرە وەرگێڕاوەتەوە:

دەمار بڕین ( بە ئینگلیزی Endodontic therap) یان چارە سەری ڕیشک( بە ئینگلیزی root canal therapy) کە لە فارسیدا هەندێ جار ڕووت کاناڵی پێ دەڵێن.

دەمار بڕینی ددان( چارەسەری ڕێڕەوی ڕیشە Root canal treatment) جۆرێک چارەسەری ددان پزیشکی لە بەشی ئەندۆدێنسیە( بە دەمار بڕین بە شێوەی کورت ئەندۆ دەڵێن) کە بۆ چارەسەری چڵکی ناوەندی ددان ئەنجام دەگرێت.

بۆ ئەوەی باشتر لە دەمار بڕین تێبگەن سەرتا دەبێت کەمێک لەگەڵ پێکهاتەی ددان ئاشنا بن.

 

پێکهاتەی ددان:

ددان لە دوو بەشی تاج و ڕیشە پێکهاتووە. تاج هەر ئەو کڵاوە سپییەیە کە لە نێو دەم دا دەیبینن و بە نێوی ددان دەیناسن و ڕیشک بەشێک لە ددانە لە ژێر تاج دا کە ڕیوەتە نێو پووک و پێشەی شەویلکە بە مەبەستی ئەوەی تاج پایەدار بمێنێت.

هەمووی ددانەکان سێ لایەی سەرەکییان هەیە:

لە دەرەوە بەرەو ناو سەرەتا لایەی مینا هەیە کە سپی ڕەنە و هەمووی ددانی لە بەر گرتووە تا پارێزگاری لە بەشە لاوازەکانی ددان بکات. مینا ئەستەمترین مادەیە لە جەستەی مرۆڤدا.

عاج لایەی ژێری مینایە کە ڕەنی بەرەو زەردی دەچێت. لەو شوێنانەی ددان کە مینا لە ناو چووگەس، دەکرێ تاجی ددان ببینین، بە تایبەت لەو کەسانی کە ساوینی ددانیان هەس و ددانەکانیان لە یەک دەدەن لەو بەشەی لە ددان کە پێی دەجوون یان دەبڕن ڕەنگە عاج دەرکەوتوێت. عاج لە مینا نەرم و نیان ترە و زورتر لە مەترسی خەسار دایە.

پاڵپ ناوەندی ددانە کە خانووی دەماری ددان و دەمارە خوێنیەکانە کە ددان تەغزیە دەکەن. پاڵپ تەنیا بەشی زیندووی ددانە. کاتێ کە پاڵپی ددانمان تووشی چڵک دەبێت، دەبێت بە تەواوەتی خاڵی و خاوێن ببێت و بە مادەی تایبەت پڕ ببێتەوە. بەم کارە دەمار بڕین دەڵێن.

 

چێ کاتێک پێویست بە دەمار بڕینی ددان هەیە؟

دەمار بڕین لەو حاڵەتانەی ئەنجام دەگرێت کە پاڵپ بە جۆرێک خەساری دیبێت کە قەرەبوو نەبێتەوە و ڕێگایەک جگە لە خاڵی کردن و خاوێن کردنی پاڵپ و پڕ کردنەوەی بە مادەی پڕکەرەوەی تایبەت، نەبێت. هۆکاری خەساری پاڵپ یەکێک لەم حاڵەتانەی ژێرەوەیە:

شکیانی ددان بە هۆی ڕووداوێک وەکوو ڕووداوی هات و چۆ، کەوتن بە سەر زەوی یان کایە.

ڕزانی قووڵی ددان کە چارەسەر نەبووبێت و گەیشتوێتە پاڵپ.

داکەوتنی پڕ کردنی پێشوو یان نەشیاو کە بوەتە هۆی ئەوەی ڕزان ڕوو بدات.

ئەگەر هەست بە نیشانەگەلێک وەکوو ئێشی ددان یان هەو کردنی شەویلکە یان هەر شتێکی نائاسایی دیکە دەکەن سەردانی دکتۆری ددان بکەن تا بارودۆخی ددانەکانتان تاوتوێ بکات. هەروەها بەردەوام بۆ تاوتوێی پڕکردنەوەکانی پێشووی ددان سەردانی پزیشکی ددان بکەن، بۆ ئەوەی ئەگەر ددانتان جگێ بوەتۆ یان ترەکیگە زووتر بگۆڕێت.

 

نیشانەکانی چڵک کردنی پاڵپی ددان بە شێوەی ژێرەوەیە:

ئێش کردن لە کاتی نان خواردن یان خۆاردنەوەکان، بە تایبەت کاتێ کە دەمای خواردنەوە زۆر سارد یان گەرم بێت.

ئێش کردن لە کاتی هەجوین دا.

لەقی ددان.

ناسینەوەی ڕێک و پێکی بار و دۆخی پاڵپ تەنیا بە وێنە گرتن لە ددان کە بە تیشکی x دەگیرێت، ئەنجام دەبێت.

 

ئەگەر ئێشی ددان لاچوو، بەو مانایە کە پێویستم بە دەمار بڕین نیە؟

سرنج بدەن کە بە پێشڕەوی چڵک کردن ڕەنگە ئەم نیشانانە لە نێو بڕۆن بەو هۆیە کە پاڵپ لە ناو چووگە و دەمارەکان ئیتر پەیامێک نانێرن. ڕەنگە وا بیر بکەنەوە کە ددانتان چاک بوەتۆ بەڵام چڵکەکە پەرەی سەندووە. لە ئاکامدا ڕەنگە نیشانەکانی ژێر دەرکەون:

دووپات بوونەوەی ئێش‌ لە کاتی هەجوین دا.

ئاوسیانی شەویلکە لە دەور و بەری ددانێک کە گیرۆدە بووە.

ڕژیانی شتە ئاوەکیە چڵکیەکان لە ددانەوە.

ئاوسیانی دەموو چاو.

تیرە بوونی ڕەنگی ددان.

لە بیرتان بێت کە ئەگەر ددان ئێشەتان هەیە دەبێت حەتمەن تاوتوێی بکەن. ددانێک کە تووشی چڵک بووبێت لە خۆیەوە چاک نابێتەوە. ئەگەر گرینگی بە ددانەکەتان نەدەن بار و دۆخی خراپتر دەبێت و ددانەکان و پێشەی دەور و بەریان دەکەونە مەترسیەوە. ئەگەر چڵک پەرەی سەندبێت ئەگەری سەرکەوتوویی چارەسەری دەمار بڕینی ددان دێتە خوارەوە

قۆناغەکانی دەمار بڕینی ددان:

بۆ چارەسەری چڵکی پاڵپی ددان، دەبێت ئەو باکتێری و پێکهاتانەی کە خەساریان دیگە لا ببرێن. ئەگەر لە کاتی پێویستدا فریای ددانەکەتان نەکەون ناچار دەبن دەری بێنن. بە هۆی ئەوەی پرۆتێزە دەسکردەکان کە بە جێگەی ددان دایان دەنێن، کێشەی زۆرتان بۆ درووست دەکەن و بەردەوام تێچوو درووست دەکەن بۆتان، باشتر وایە تا شوێنێک کە دەتوانن ددانی سرووشتی خۆتان بپارێزن.

 

۱ـ بۆ دمار بڕینی ددان سەرەتا دەم بێ هەست دەکەن.

۲ـ پاشان پزیشکی ددان کونێک لە نێو تاجی ددان دا درووست دەکات تا دەستی بگات بە پاڵپ.

۳ـ بە بەکار هێنانی ئامێرەکانی پزیشکی وەکوو درەیل و فایل، هەمووی دەور و بەری پاڵپ خاڵی دەبێت و لادەبرێت.

٤ـ کەنارەی پاڵپ و ڕیشک و بە تایبەت لووتکەی ڕیشک بە تەواوەتی دەتاشرێن و تەمیس دەبن.

۵ـ پاش تەمیس کردنی ناوەندی ددان، نۆبەی پڕ کردنی دەگات. دکتۆر بە مادەی پڕکەرەوەی تایبەت  هەمووی پاڵپ پڕ دەکاتەوە و لە ئاکامدا ددان مۆر و مووم دەکات تا ڕێگایەک بۆ هاتنە ناوەوەی باکتریەکان نەمێنێت.

٦ـ لە کۆتاییدا دەبێت ددان ڕۆکێش بکرێت. ڕۆکێش هەر ئەو تاجە دەسکردەیە کە دەنرێتە سەر ددان و دایدەپۆشێت. بەم شێوە ئیتر فشارێکی زۆر ناخرێتە سەر تاجی ڕاستەقینەی ددان و مەرسی شکیانی ددان کەمتر دەبێتەوە.

 

بۆچی هەندێ جار ددانی دەمار بڕاو دیسان دەبێت چارە سەر ببێتەوە؟

ئەگەری ئەوە هەیە کە ددان بە پێی خواستی ئێمە چاک نەبێتەوە و هەر چەن کە چارەسەری سەرەتایی بۆ کراوە، دیسان پێویستی بە چارەسەری ببێت. هۆکارەکانی سەرنەکەوتوویی دەماربڕین دەتوانێ یەکێک لە خاڵەکانی ژێرەوە بێت:

تەنی یان لاری ڕیشەی ددان بوەتە هۆی ئەوەی بڕێ لەو لە دەمار بڕینی سەرەتاییدا باش تەمیس و چارەسەر نەبێت.

پێچاوپێچی پێکهاتەی توێکاری ناسی  وەکوو شاخەگەلی لاوەکی ڕێڕەوی ڕیشە لە چارەسەری سەرەتایی نەناسیاوەتەوە.

پەیوەندی ڕۆکێش یان چاک کردنەوەی دیکە لە سەر ددان، پاش دەماربڕین لە کاتی پێویست ئەنجام نەبووە و کەوتوەتە دواوە.

ساغ کردنەوەی ددانی دەمار بڕاو نەیتوانیوە بەری پیس بوونی نێو دەم بۆ گڵوێزی دەم بگرێت و لە ئاکامدا چڵک کردن دیسان دەستی پێکردووە.

هەروەها بە هۆکارگەلی ژێرەوە ددانێک کە بە سەرکەوتوویی دەماری بڕاوە، ڕەنگە دیسان تووشی کێشە بێت:

ڕزانی ددان.

شکیان، ترەک خواردن یان شل بوونی ڕۆکێش یان ئەو  شوێنەی ددان کە پڕ کراوەتەوە.( کە قەرار بوو بەری هاتنی مادە بیانیەکان بگرێت، ئیتر ناتوانێت).

شکیانی ددان.

لەم ڕەسمەدا ڕێڕەوی ڕیشەی ددان نیشان دراوە. لە وێنەی خواریندا دەبینن کە ڕیشەی ددان ڕێڕەوی لاوەکی هەیە کە ڕەنگە لە کاتی دەمار بڕیندا نەبینرێت و چارەسەری بۆ نەکرێت. کە واتە دەرمانی دەمار بڕین شکست دەهێنێت.

 

ڕێڕەوی لاوەکی ڕیشەی ددان چیە؟

ڕێڕەوی لاوەکی ڕیشەی ددان(Accessory canal) بەشێک لە توێکاری ناسی پێچاوپێچی ڕێڕەوی ددانە کە ڕەنگە لە دەرمانی ڕیشە یان هەر ئەو دەمار بڕینەدا، بەر چاوی پزیشک نەکەوێت. کۆئەندامی ڕیشەی ددان کە لە خۆ گری دەمارەکانی خوێن، دەمار و پێکهاتەی هاوبەند، زۆر پێچاوپێچ و ڕێکە. ئەم کۆئەندامی ڕیشە وەکوو ڕیشەی گیاکان ڕەنگە شاخەگەلی ڕێزی هەبێت کە لە ڕێڕەوی سەرەکی جیا دەبنەوە. ئەم شاخەگەلەی ڕیشە بە گشتی لە دەور و بەردان و ڕیشەی ئەو ددانانەی کە چەن ڕیشەیان هەیە دەگەنە یەکتر و یان لە کۆتایی ڕیشە قەرار دەگرن بەڵام بەم حاڵەشەوە ڕەنگە لە هەر شوێنێکی دیکە لە درێژەی ڕێڕەوی ڕیشەی سەرەکی، ببێت. هەندێ جار ناسینەوەی ڕێڕەوی لاوەکی ڕیشە و تەمیس کردن و پڕ کردنی زۆر ئەستەمە. ئەگەر پێکهاتەیەک لە نێو یەکێک لەواندا بمێنێت دەبێتە سەرچاوەی چڵک دیسان. کە واتە ناسینەوەی و دەرمانی ڕێڕەوی لاوەکی ڕیشە لە دەمار بڕیندا زۆر گرینگە.

 

ئەو پرسیارانەی کە لە بارەی چارەسەری دەماربڕینی ددان دووپات دەبنەوە:

۱ـ ئایا دەماربڕین ئێشی هەیە؟

ئەگەرچی ڕەنگە دەماربڕین بە باوەڕی ئێوە ترسناک بێت بەڵام ئەزموونی ئێش کاتێکە کە سەرچاوەی قووڵی ددان پڕ ببێتەوە. لە ماوەی دەمار بڕیندا ئێشێک هەست ناکەن بەو هۆیە کە لە ژێر کاریگەری بێ هەستیدان. بۆ ئێشی پاش دەماربڕینیچ دەرمانی هێوەر کەر دەدەن پێتان تا لە ئەگەری پێویستدا بیخۆن. ئەم ئێشە بە هێوەرکەرە سادەکان وەکوو ئێستامینیۆفۆن و ئیبۆپرۆفۆن کۆنتڕۆڵ دەبێت.

ڕەنگە پێش دەماربڕین ئانتی بیوتێکتان پێ بدەن بۆ ئەوەی باکتریەکان لە ناو بچن.

بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە سەر ۷۲ لێکۆڵینەوەی دیکە کە لە سەر ئەو نەخۆشانەی کە دەماربڕینیان ئەنجام دابوو، ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە ئێش پێش چارەسەری لە نێوانیاندا زۆر بووە بەڵام پاش ڕۆژێک دوای دەرمان گەیشتوەتە ڕێژەی ناوەند و پاش هەفتەیەک بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بوەتەوە.

ئایا لە کاتی دووگیان بووندا دەتوانین دەماربڕینی ددان ئەنجام بدەین؟

ئەگەر دووگیانن وا باشترە کە هیچ دەرمانێکی هەڵبژێری( وەکوو دەرمانە جوانکاریەکان) ئەنجام نەدەن. بەڵام چارەسەریە پێویستەکانی ددان دەبێت ئەنجام بگرن. دەماربڕین جۆرێک چارەسەریە کە لە هەر قۆناغێکی دووگیانیدا بن نابێت بیخەنە دواوە. بەڵام بە هۆی ئەوەی وێنەی تیشکی x پێویستە بۆ ئەم کارە، وا باشترە کە لە سێ مانگی دووهەم دا بێت ئەم کارە.

 

ئایا لە بارودۆخی کەرەنتینە( بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا) دەکرێت کێشەکانی ددان بخرێنە دواوە؟

بۆ چارەسەریە پێویستەکانی ددان دەبێت زوو سەردانی پزیشکی ددان بکەن. لەو حاڵەتانەی کە ڕۆیشتن بۆ لای پزیشک پێویستە بریتین لە:

ئاوسیانی شەویلکە، گۆنا یان دەموو چاو کە بڵاو بوەتەوە و بەرەو مل یان چاوەکان و دەم ڕۆیشتووە.

ئێشی قورس کە بوەتە هۆی ئەوەی خەوتان بشێوێت و نەتوانن لە سەر شتێک چەق‌ بوەسن.

برینی دەم کە پاش دوو هەفتە چارەسەر نەبووە.

خوێنڕێژی زۆرتر لە ۲۰ دێقە پاش دەرهاوردنی ددان کە فشاری سفتی شەویلکە لە سەر برینپێچیچ ناوەستێتۆ.

شکیانی ددان کە بوەتە هۆی ئێش کردن و خەساری گۆنا و زمان.

داکەوتنی ددان.

خوێنڕێژی بە هۆی برین لە دەمووچاودا.

 

چی جیاوازیەک لە بەینی دەمار بڕینی ددانی بەرەوە و ددانی دواوە هەیە؟

بۆ دەماربڕین دەبێت کونێک لە تاجی دداندا درووست بێت بۆ ئەوەی پزیشکی ددان دەستی بگاتە پاڵپ. بۆ ددانەکانی بەرەوە ئەم کونە لە بەشی پشتی ددان درووست دەبێت بەڵام بۆ ددانەکانی پشت لە بەشی سەرەوەی ددان، یەنی ئەو بەشەی کە نانی پێ دەخۆێن کون درووست دەبێت.

پاش کۆتایی کار بۆ ددانەکانی بەرەوە ئەو کونە بە مادە پڕ کەرەکان پڕ دەبێتەوە. بە گشتی لە مادەی کاتی کەڵک وەردەگرن تا کاتێ کە ڕۆکێشی ددان ئامادە بێت و پەیوەند بکرێت بە ددانەوە. بەڵام هەندێ جار ڕۆکێش بۆ ددانی بەرەوە پێویست نیە بەو هۆیە کە ئەم ددانانە فشاری زۆریان نیە لە سەر. بەڵام بۆ ددانەکانی پشتەوە کە فشاری زۆریان نیە لە سەر زۆرتر ڕۆکێش پێویستە بە مەبەستی ئەوەی بەری ورد بوون و شکیانی ددانەکان بگرێت.

بۆ ڕۆکێش کردنی ددانی بەرەوە کە دەماربڕینی بۆ کراوە دەبێت لە جوانی چاکسازیشدا سرنج بدرێت بەو هۆیە کە جیاوازی ڕەنگی ددانەکان کاریگەری دەخاتە سەر جوانی پێکەنین. تەنانەت کاتێ کە ڕۆکێش ڕێک هاوڕەنگی ددانەکانی دەور و بەر بێت وردە وردە ڕەنگی دەگۆڕێت و جیاوازی ڕەنگ ڕوو دەدات. لە ئەگەری ڕوو دانی ئەم حاڵەتە دەتوانن بە سپی کردنی ددانەکان ئەم کێشە چارەسەر بکەن.

جیاوازی گرینگی دیکە لە دەمار بڕینی ددانی بەر و پشت دا، ژمارەی ڕیشەکانیانە. ددانەکانی بەر ڕیشەی کەمتریان( بە گشتی یەک ڕیشە و یەک ڕێڕەوی ڕیشە) هەیە. بە گشتی ددانی ۰۰۰۰۰۰بچووک یان پەڕە مولێر و ددانە پشتیەکان دوو یان سێ ڕیشەیان هەیە کە هەر کامیان لە خۆگری یەک یان دوو ڕێڕەوی ڕیشەن. هەرچی ژمارەی ڕیشەکان زۆرتر بێت چارەسەری دەماربڕین درێژخاوێن تر دەبێت. ڕەنگە دەرمان لە یەک چاو پێکەوتندا تەواو نەبێت و بۆ تەواو بوون پێویستی بە چەن چاوپێکەوتن بێت.

 

دەمار بڕینی ددان لە ماڵدا بە چی شێوەیەکە؟

دەماربڕینی ددان لە ماڵدا شێوەیەکی سرووشتیە کە بۆ لە ناوچوونی ئێش و چڵکی ڕیشەی ددان لە ماڵدا ئەنجام ئەگرێت. ئەم شێوە کاتیە و بڕێک چڵکی ڕیشەی ددان هێوەر دەکاتەوە، دەبێت حەتمەن لە ئەوەڵین کاتتدا سەردانی ددان پزیشک بکەن.

ئیستە لە درێژەدا چەن شێوە بۆ هێوەر کردنی ئێشی دەمار بە ئێوە دەناسێنین:

لەم کاتانەدا دەتوانن لە کۆمپرێسی ئاو سارد کەڵک وەرگرن. کاتێ کە ددانی ئێوە تووشی هەو کردن و چڵک کردن دەبێت بە کەڵک وەرگرتن لە ئاو سەهۆڵ دەتوانن کەمێک لە ئێش و هەوەکەی ددانتان کەم کەنۆ.

زەردەچۆیچ یەکێک لەو شتانەیە کە هەو و ئێشی ددان کەم دەکاتەوە چوونکە زەردەچۆ تایبەتمەندی دژە هەو کردنی هەیە. دەبێت زەردەچۆ لەگەڵ کەمێک ئاودا تێکەڵ بکەن بۆ ئەوەی وەکوو هەویری پێ بێت پاشان پەمەی پیا بژەنن و بینێنە سەر ئەو بەشەی پووک کە ئێش دەکات. دەبێت ئەم کارە سێ یان چوار جار لە ڕۆژدا ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی هەو کردن و ئێشی ددانتان کەم بێتەوە.

بە کار هێنانی ڕۆنی داری چای: ئەم ڕۆنە دەتوانێت ئێشی دەماری ددان کەم بکاتەوە. دەتوانن چەن دڵۆپە لەم ڕۆنە بنێنە سەر ئەو شوێنەی کە ئێشی هەیە و بیهەنوون و یان لەگەڵ ئاو تێکەڵی بکەن و لە دەمتانا بیچەرخێنن. دەبێت ئەم کارە سێ یان چوار جار ئەنجام بدەن.

بە کار هێنانی ئاو خوێ: بە کار هێنانی ئاو خوێ کە یەکێک لە ڕێگا بە ناو بانگەکانی ئێشی ددانە. ئاوخوێ تایبەت مەندی دژە چڵکی هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی چڵکی ڕیشەی ددان کەمتر بێتەوە. دەبێت ۳ یان ٤ جار ئەم کارەش بکەن.

٦ـ ددانێک کە دەماربڕینی بۆ کرابێت چەنێک تەمەنیەتی؟

لە دەماربڕینی ددان دا بە هۆی ڕزانی ددان و چڵکی ڕیشە، پاڵپی ددان دەرتێرن و پڕی دەکەنەوە. ئەم ددانە چوونکە خەساری بەرکەوتووە بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ددانەکانی دیکە لاوازترە. بەم هۆکارە هەر چیەکیچ کە چارەسەر بێت بەڵام بازەم تەمەنی کەمترە. ددانی دەمار بڕاو ۱۰ تا ۱۵ ساڵ تەمەن دەکات. بەڵام دەتوانن بە بە کار هێنانی ڕۆکێشی ددان و یان شێوەگەلی دیکە دەوامی دەماربڕین زۆرتر بکەن.

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام