درباره جۆرەکانی خزمەتگوزاری ددان پزیشکی لە ئێران
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره جۆرەکانی خزمەتگوزاری ددان پزیشکی لە ئێران
لە بارەی جۆرەکانی خزمەتگوزاری ددان پزیشکی لە ئێران:
هەندێ جار ددانەکان بە هۆکاری سرووشتی یان بە هۆی لە ناو چوونی ددانێک و نەبوونی ئەو ددانە مەودایەک دەکەوێتە نێوانیان. مەودای نێوان ددانەکانی بەرەوە و شەویلکەی سەروو( سەنایا) لە ددان پزیشکیدا بە دیاستم ناوی لێدەبرێت، کە لە ئاکامی ناجۆر بوونی ئەنازەەی شەویلکە و ددان دایە. دەکرێت مەودای نێوان ددانەکان بە ڕۆکێش پڕ بکرێتەوە، بەڵام تێچووی ئەم شێوە زۆرە. جۆرەکانی خزمەتگوزاری ددان پزیشکی لە ئێران: ۱ـ بەستنی مەودای نێوان ددانەکان: ددانەکان هەندێ جار بە شێوەی سرووشتی یان بە هۆی لە ناوچوونی ددانێک و نەبوونی ئەو ددانە مەودایەک لە نێوانیان دا درووست دەبێت. مەودای نێوان ددانەکانی بەرەوە و شەویلکەی سەروو( سەنایا) لە ددان پزیشکیدا بە دیاستم ناوی لێ دەبرێت کە لە ئاکامی ناجۆر بوونی ئەنازەی شەویلکە و ددان دایە. دەکرێت مەودای نێوان ددانەکان بە ڕۆکێش پڕ بکرێتەوە، بەڵام تێچووی ئەم شێوە زۆرە. شێوەی دیکەی بەستنی مەودای نێوان ددان ئۆرتۆدێنسیە کە بە مەبەستی جووڵاندنی ددانەکان ئەنجام دەگرێت. ئۆرتۆدێنسی شێوەیەک دەرمانی درێژخاوێنە و بە پێی مەودای نێوان ددان و قورسی کێشەکە تا چوار ساڵ درێژەی هەیە. هۆکارەکانی مەودای نێوان ددانەکانی بەرەوە: ددانی بەشدار نەبوو: ددانی نەبوو مەودایەک کە لە پێشترەوە بووە و پێوەندی بە خۆیەوە هەیە خاڵی دێڵێت. کێشەی پێوەندیدار بە ددانی نائامادە بە تێپەڕبوونی کات و دەرهاتنی دیکەی ددانەکان پێچاوپێچتر دەبێت. نەخۆشی پووک: گرینگترین هۆکاری درووست بوونی مەودا لە نێوان ددانەکان دا تووش بوون بە نەخۆشی پووکە کە دەبێتە هۆی لە ناو چوونی ماسوولکەی شەویلکە کە ددان هەڵدەگرێت. پاش لە ناوچوونی ماسوولکە، شەویلکە لەق دەبێت، دەجووڵێت و بەم شێوە مەودا دەکەوێتە نێوان ددانەکان. چەکاندنی ئەنگوست: ئەگەر چی چەکاندنی ئەنگوست دەبێتە هۆی تێکچوونی دیپ بایت، بەڵام لە هەندێ حاڵەتتدا ئەم عادەتە دەبێتە هۆی ئەوەی مەودا بکەوێتە نێوان ددانەکان. زمان لێدان: هەندێ کەس عادەتیان وایە کە زمان بدەن لە ددانەکانی پێشەوە لە بەشی سەروو. دەکردنی زمان لە ددان یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی مەودا دار بوونی نێوان ددانەکانە. فرومی لێوی گەورە: فرنوم پێکهاتەیەکە کە پووکەکان و لێوەکان دەلکێنێت بە یەکەوە. ئەگەر فرنوم یان بەنی لێو زۆر گەورە بێت ددانەکانی بەرەوە مەودادار دەبن. لە خوارەوە بوونی لکیان بە ماسوولکە: ماسوولکە کە لێوی سەروو دەلکێنێت بە پووکەکانەوە، لێو لە جێگایەکی شیاودا دەپارێزێت. لە هەندێک لە نەخۆشەکاندا پەیوەندی ئەم ماسوولکە جیاوازە و بە تێپەڕبوونی کات مەودا دەخاتە نێوان ددانەکان. ۲ـ دانانی تاج لە سەر ددان: تاج وەک کڵاوی ددانە. کاتێ کە ددان لاواز بێت یان زۆر خاڵی بێت، بۆ جوانکاری شێوە، ئەنازە و ڕواڵەتی ددان لە تاج کەڵک وەردەگرن. زۆربەی تاجەکان ۵ تا ۱۵ ساڵ دەمێننەوە. ڕەگەزی تاجەکان لە فلز، چینی لکیاو بە فلز، جەوی یان سرامیکن. پێش دانانی تاج، کەمێک ددان دەتاشن و پاشان تاج دەلکێت بە ددانەوە و بە تەواوەتی ددان دادەپۆشێت. ۳ـ بلیچینگ: بلیچینگ یەکێک لە ڕێگاکانە بۆ سپی کردنەوە و لە ئێستادا زۆر بە کار دێت. کەسانێکی زۆر بۆ هەبوونی ددانگەلی جوان و و گۆڕینی ڕەنگی ددان بە ئەنجام دانی بلیچینگ ڕەنگێکی دڵخواز بۆ ددانەکانیان درووست دەکەن. ڕەنی ددانەکان بە چوونە سەرەوەی تەمەن دەگۆڕێت. ئەم ڕەنە ناشیرینە بە هۆی ڕەخنەی ڕەن دانەکان بۆ سەر پێکهاتەی لوولەیی شکڵی مینا و گۆڕیانی مادەی کانزایی عاج درووست دەبێت و دەبێتە هۆی زەرد بوونی ڕەنگی ددانەکان. زۆر کەسیچ بە هۆکارگەلی زگماکی ڕەنگی ددانیان ناشیرینە. بە هۆی ئەوەی سپی بوونی ددان بە شێوەیەک نیشانەی جوانی و لاوی دێتە ئەژمار، و کاریگەری زۆری لە سەر جوانی مرۆڤ هەیە، بەردەوام سپی کردنی ددانەکان کە لە زانستی پزیشکیدا بلیچینگی پێدەوترێت، لایەنگری زۆری هەبووە. ئەم خاڵە جێی ئاماژەیە کە بلیچینگ بۆ ددانێک کە ڕۆکێش و ئیمپلەنتی بێت ئەنجام نادرێت. خاسی و خراویەکانی بلیچینگ: بۆ سپی کردنەوەی ددانەکان کە بلیچینگی پێ دەڵێن، مادەی کیمیایی بە کار دێت، ئەم مادانە کە پرۆکسید هیدرۆجێنیان ناوە، دەبنە هۆی گۆڕیانی ڕەنگی ددان. مادەکانی بلیچینگ دەچنە نێو پێکهاتەی کریتاڵی مینا و ڕەن دانە هەس بووگەکان کە لە نێو هەرەمەکانی مینایەکاندان ئۆکسید دەکەن. بە تێپەڕبوونی کات مادە ئۆکسیدیەکانی بلیچینگ بەرەو عاجی ددان کە وا لە لایەی ژێری مینا دەڕۆن و ڕەنگەکەی ڕۆشن دەبێتەوە. مادەی بە کار هاتوو لە جۆرەکانی بلیچینگ دا جیاوازە و ڕێژەی هەس بوونی هەر کامیچیان جیاوازە. لە حاڵەتگەلێکدا کە پێویستمان بە بلیچینگ لە زووترین کاتتدا بێت لە شێوەی نۆرینگەیی کەڵک وەردەگرین بەڵام شێوەی درووست بە کار هێنانی هەر دوو جۆری بلیچینگە. شێوەکانی بلیچینگ: بە شێوەی گشتی دوو جۆرە بلیچینگ هەیە کە office bleaching و Home bleachingن. دیاری کردنی جۆری بلیچینگ دەبێت لە لایەن پزیشک و لە ژێر چاودێری ددان پزیشک دا ئەنجام بگرێت و پەیوەندی بە خواستی نەخۆشەوە هەیە. بەڵام بە شێوەی گشتی باشترین شێوەی بلیچینگ هەر دوو شێوەیە بۆ ئەوەی دەوامی سپی بوونی ددان زۆرتر بێت و ئاکامێک کە لە مێشکی نەخۆشدایە بە دەست بێت. ٤ـ میناکاری ددان: مینا کاری شێوەیەکی توند و بێ ئێشە. ئەم شێوە بۆ درووست کردنی کەم و کورتی بچووک وەکوو ددانە ناڕێکەکان یان ئەو ددانانەی کە لە سەر یەکن، بە کار دێت. ئاکام زوو بە دەست دێت و پێویستی بە بێهۆش کردن نییە. زۆرتر هاوکات لەگەڵ میناکاری، سپی کردن، ڕۆکێش کردن( ونیر) و باندینگیچ ئەنجام دەبێت. ۵ـ باندینگ یان پەیوەندی ددان: ئەو ددانانەی کە لە لایەن ددان پزیشکەوە و بە مەبەستی پڕ کردن خاڵی بوونەتۆ، پێویستیان بە چاکسازی هەیە. هەروەها ئەگەر ددانەکان بشکێن و یان تووشی شکیان لە لێوی ددان بن، دەبێت چاک بکرێنەوە. باندینگ یەکێک لە شێوەکانی چاک سازی ددانە. باندینگ کارێکە کە لە کاتی ئەنجامی دا مادەگەلێک کە ددانیان پێ پڕ دەکرێتەوە دەڕۆنە نێو لایەکانی میناوە و بەشە خاڵیەکانی ددان پڕ دەکاتەوە. جنسی باندینگ کامپۆزیتە کە لە کەمترین ماوەدا دەلکێت بە ددانەوە. دەتوانن ڕەنگی باندینگی ددان بە پێی ڕەنگی ددان هەڵبژێرن و یەک ڕەنگ بوونی ددان و باندینگ دەبێتە هۆی ئەوەی کەس بە بوونی باندینگ لە دەم نەزانێت. ٦ـ پڕ کردنەوە بە کامپۆزیت: کامپۆزیتی ددانی، هەویرێکە تێکەڵ لە سرامیک و مادەی لاستیکی کە بۆ پڕ کردنی چاڵەکانی ددان بە کار دەڕوات. و دەتوانێت بە ڕەنگێک کە هاوڕەنگی ددان بێت چاڵەی ددانی مرۆڤ پڕ بکاتەوە. پاش دانانی مادەی تایبەت لە سەر ددان، کامپۆزیت دەکرێتە نێو چاڵە و پاشان بە نوورێکی شینی تایبەت سفت دەبێتەوە. خاسیەکانی کامپۆزیت: باشی سەرەکی کامپۆزیت چاکسازی جوانی ددانەکانە. ددان پزیشک دەتوانێت بە تێکەڵ کردنی ڕەنگەکان، ڕەنگی گونجاو بۆ ددانی نەخۆش بدۆزێتەوە و بە کاری بێنێت. بە پێچەوانەی ئامالگام، کامپۆزیت وەکوو چەسپ دەچەسپێت بە ددانەوە و کە واتە پزیشک تەنیا بەشە ڕزاوەکان و کرم خواردووەکانی ددان لا دەبات و چاڵەکە پڕ بکاتەوە و پێویستی کەمتری بە تاشینی ددان بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ چاک سازی بە ئامالگام دا هەیە. خراویەکانی کامپۆزیت: شانسی هەستیاری ددان لە کاتی هەجویندا، پاش پڕ کردن بە کامپۆزیت کەمتر لە پڕ کردن بە ئامالگامە. ڕەنگی کامپۆزیتیچ ڕەنگە وردە وردە و بە هۆی خواردنی چێشت و خواردنەوەی ڕەنگدار وەکوو چای و قەهوە بگۆڕێت. خراپی دیکەی کامپۆزیت درووست کردنی ترەکی زۆر بچووک لە نێوان کامپۆزیت و دداندایە کە دەتوانێ ببێتە هۆی ڕینی باکتری و ڕزانی دووهەمی لە بەشە قووڵەکانی ددان دا. بە گشتی سفتی و پایەداری کامپۆزیت لە ئامالکام کەمترە. بەم هۆکارەش بۆ ددانەکانی هاڕین هەڵبژاردەی یەکەم نیە. ۷ـ کرادینگ: کرادینگ هەر ئەو ناڕێکی و شپرزەیی ددانە کە بە بێ ئۆرتۆدێنسی ئەنجام ئەگرێت. ددان پزیشکی جوانکاری بە پێی مادەکانی چاک سازی ناڕێکیەکانی ددان درووست دەکات و ڕواڵەتێکی سرنج ڕاکێش بۆ ئێوە درووست دەکات. ۸ـ ئۆرتۆدێنسی: ئۆرتۆدێنسی بەشێک لە ددان پزیشکیە کە ددان و شەویلکەگەلێک کە لە جێگای خۆیاندا نەبن چاک دەکاتەوە. ئەو ددانانەی کە لە جێگایەکی نەگونجاودا بن و شێوازێکی ناشیرینیان هەیە، دەبنە هۆی درووست بوونی کێشەی تەندرووستی جۆراوجۆر. تەمیس کردنی ددانەکان ئەستەمتر دەبێت. نەخۆشێک کە ددانی ناڕێکی ببێت مەترسی تووش بوون بە ڕزانی و نەخۆشیگەلێکی وەکوو پریۆدنتاڵیان لە سەرە. ئەم بارودۆخە فشارێکی زۆر دەخاتە سەر ئەو ددانانەی کە ئەرکی هەجوینی نانیان لە سەرە، و بە دوای ئەوەدا لە درێژخاوێن دا لێکەوتەی جۆراوجۆری هەیە، وەکوو: ڕزانی ددانەکان. کێشەی شەویلکە. باش نەهەجوینی ددانەکان و کێشەی کۆئەندامی هەرەس. سەر ئێشە. کێشەی Tmj. هەست بە ئێش لە ناوچەی مل، شان و پشت. هەروەها ددانی ناڕێک و لار کاریگەری دەخاتە سەر جوانی ڕواڵەتی مرۆڤ. خاسیەکانی کەڵک وەرگرتن لە چارەسەری ئۆرتۆدێنسی بریتین لە: دەمی ساغ. ڕواڵەتی سرنج ڕاکێش. ددانگەلێک کە ڕەنگە تەمەنی زۆرتریان هەبێت. پسپۆڕی ددان لەم بوارەدا بە نێوی ئۆرتۆدێنتیست دەناسرێن. چارەسەری بە ئۆرتۆدێنسی چۆنە؟ جۆرگەلێکی جیاواز لە ئامێرەکانی ئۆرتۆدێنسی هەیە. ئۆرتۆدێنسی جووڵانەوەیی و دایمی کە هەر دوویان دەبنە هۆی گۆڕیانی بارودۆخی ددانەکان و شەویلکە. دەزگای ئۆرتۆدێنسی بە ئارامی فشارێک دەخاتە سەر ددانەکان و شەویلکە کە وردە وردە گۆڕیانی دڵخواز بە دی دێرن. قورسی ناشیرینی ددانەکان و تەمەن و تایبەتمەندیە فیزیۆلۆژیکەکانی نەخۆش دیاری دەکات کە کام جۆرە ئۆرتۆدێنسی بۆ چارەسەری باشترە. پسپۆڕی ئۆرتۆدێنسیە کە لە هەر قۆناغێکدا و بە پێی پشکنینی بارودۆخی نەخۆش شێوەی دەرمان و ئۆرتۆدێنسی دیاری دەکات و ئەنجامی دەدات. ئۆرتۆدێنسی یەکێک لە پسپۆڕیەکانی ددان پزیشکیە کە بە مەبەستی ڕێک کردنی ددانەکان و هاوئاهەنگی شەویلکە بە کار دەبرێت. لە سەرەکیترین ئەرکەکانی ئۆرتۆدێنسی، ناسینەوە، پێشگری و چارەسەری ناڕێکیەکانی ددانی شەویلکەییە. ئەم کارە دەکرێت بە دەرمانەکانی جووڵانەوەیی یان دایمی، ئۆرتۆدێنسی بە براکێتگەلی هاوڕەنگی ددان( سرامیکی) ( کامپۆزیتی)، یان بە ئۆرتۆدێنسی شاردراوە و بە سیستەمی لینگوال( دانانی براکتەکان لە پشتی ددانەکان) یان ئۆرتۆدێنسی شاردراوە بە پلاکی ڕوون( lnvisaling) و هتد ئەنجام بگرێت. ئۆرتۆدێنسی دایمی دەتوانێ بە شێوەگەلی Root، Edgewise، straight، یان دیمۆن و هتد ئەنجام بگرێت. هەروەها دەتوانرێت لە تکنیکگەلی نوێ وەکوو مینی ئێسکرۆ mini screw بۆ چارەسەری ناڕێکیەکان کەڵک وەر بگیرێت. جۆرەکانی ئۆرتۆدێنسی: جۆرگەلێکی جیاواز لە ئامێرەکانی ئۆرتۆدێنسی هەیە. ئۆرتۆدێنسی جووڵانەوەیی و دایمی کە هەر دوویان دەبنە هۆی گۆڕیانی بارودۆخی ددانەکان و شەویلکە. دەزگای ئۆرتۆدێنسی بە ئارامی فشارێک دەخاتە سەر ددانەکان و شەویلکە کە وردە وردە گۆڕیانی دڵخواز بە دی دێرن. قورسی ناشیرینی ددانەکان و تەمەن و تایبەتمەندیە فیزیۆلۆژیکەکانی نەخۆش دیاری دەکات کە کام جۆرە ئۆرتۆدێنسی بۆ چارەسەری باشترە. پسپۆڕی ئۆرتۆدێنسیە کە لە هەر قۆناغێکدا و بە پێی پشکنینی بارودۆخی نەخۆش شێوەی دەرمان و ئۆرتۆدێنسی دیاری دەکات و ئەنجامی دەدات. باشترین تەمەن بۆ ئەنجامی ئۆرتۆدێنسی چی تەمەنێکە: وا باشترە کە هەر جۆرە ناڕێکیەکتان لە شەویلکە و ددانی منداڵ دا بەر چاو کەوت، ئیشانی پزیشکی پسپۆڕی ئۆرتۆدێنسی بدەن. تەنانەت ئەگەر منداڵی ئێوە ژێرەوەی ۸ ساڵ تەمەنی بێت. بە سەردانی پێش وەختە دەتوانن ئامادەیی پێویست بۆ دەست پێکردنی چارەسەریەکی باشی ئۆرتۆدێنسی بە دەست بێنن. باشترین تەمەن بۆ دەست پێکردنی ئۆرتۆدێنسی لە دەسپێکی ۸ ساڵەیی تا پێش پێگەیشتوویی منداڵە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە کەسانی سەرووی ۱٤ یان ۱۸ ساڵ تەمەن ناتوانن ئۆرتۆدێنسی ئەنجام بدەن. چارەسەری ئۆرتۆدێنسی لە گەورە ساڵاندا بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ منداڵان ڕەنگە ماوەی زۆرتر درێژەی هەبێت. بەڵام لە ئاکامدا دەگەنە دەرئەنجامی دڵخوازی خۆتان.