درباره نەشتەرگەریگەلی جوانکاری و پلاستیکی چاو
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره نەشتەرگەریگەلی جوانکاری و پلاستیکی چاو
چاو دەلاقەی پەیوەندی ئێمەیە لەگەڵ دونیای دەرەوە و ڕۆڵێکی گرینگی هەیە لە پەیوەدیە کۆمەڵایەتیەکانی ئێمەدا. بە گشتی لە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکاندا دیتن و چاو لێکردن هەنگاوی یەکەمە. بەم هۆکارەش ڕواڵەتی چاوەکان کاریگەیەکی زۆری لە سەر ڕای کەسانی دیکە لە سەر ئێمە و هەروەها متمانە بە خۆمان هەیە. بە زۆر بوونی تەمەن، ئاڵ و گۆڕهایەک لە پێکهاتەی پێڵووەکان بە دی دێت کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ ڕواڵەتێکی بەساڵاچوو و ماندووی بێت. بەشی زۆری ئەم ئاڵ و گۆڕانە بریتیە لە: درووست بوونی چرچ و لۆچی ڕێک لە کن پێڵووەکان، کێش هاتن و شل بوونی پێستی پێڵووەکان کە بڕێ کات دەبێتە هۆی شۆڕ بوونەوەی پێست لە لێواری پێڵووەوە. جەم بوونی چەوری لە ژێر پێستی پێڵووەکان، شل بوونی ماسوولکەکانی پێڵوو، داکەوتوویی پێڵووەکان و برۆ.
لە بارەی نەشتەرگەریگەلی جوانکاری و پلاستیکی چاو:
چاو دەلاقەی پەیوەندی ئێمەیە لەگەڵ دونیای دەرەوە و ڕۆڵێکی گرینگی هەیە لە پەیوەدیە کۆمەڵایەتیەکانی ئێمەدا. بە گشتی لە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکاندا دیتن و چاو لێکردن هەنگاوی یەکەمە. بەم هۆکارەش ڕواڵەتی چاوەکان کاریگەیەکی زۆری لە سەر ڕای کەسانی دیکە لە سەر ئێمە و هەروەها متمانە بە خۆمان هەیە. بە زۆر بوونی تەمەن، ئاڵ و گۆڕهایەک لە پێکهاتەی پێڵووەکان بە دی دێت کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ ڕواڵەتێکی بەساڵاچوو و ماندووی بێت. بەشی زۆری ئەم ئاڵ و گۆڕانە بریتیە لە:
۱ـ درووست بوونی چرچ و لۆچی ڕێک لە کن پێڵووەکان،
۲ـ کێش هاتن و شل بوونی پێستی پێڵووەکان کە بڕێ کات دەبێتە هۆی شۆڕ بوونەوەی پێست لە لێواری پێڵووەوە.
۳ـ جەم بوونی چەوری لە ژێر پێستی پێڵووەکان.
٤ـ شل بوونی ماسوولکەکانی پێڵوو.
۵ـ داکەوتوویی پێڵووەکان و برۆ.
کۆی ئەم ئاڵ و گۆڕانە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕواڵەتی مرۆڤ بە ساڵاچوو و ماندوو بێتە بەرچاو. هەروەها لە ئەگەری ئەوەی کە ئەم حاڵەتە قورس بێت دەتوانێ بە بەستنی مەیدانی دیتن کاریگەری بخاتە سەر دیتنی مرۆڤ. نەشتەرگەری چاکسازی پێڵوو جۆرێک نەشتەرگەری جوانکاریە کە بە مەبەستی چاک کردنەوەی ئەم ئاڵ و گۆڕانە و دەرکەوتنی ڕواڵەتێکی جوانتر و گەشتر ئەنجام دەگرێت. بێلفارۆپلاستی کە یەکێک لە باوترین شێوەکانی نەشتەرگەری جوانکاریە بە لابردنی پێست، چەوری و ماسوولکەی زیادە و چاک سازی پێڵوو دەبێتە هۆی چاک سازیەکی بەرچاو لە ڕواڵەتی مرۆڤدا و ڕواڵەتێکی کەم تەمەنتر و گەشتر بە مرۆڤ دەبەخشێت. ئاکامەکانی ئەم جۆرە نەشتەرگەریە تا ساڵهای ساڵ یان تا کۆتایی تەمەن کاریگەری دەخاتە سەر ڕۆاڵەتی مرۆڤ.
نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوو بۆ چی کەسانێک دەبێت؟
باشترین بژاردەکانی نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوو ئەوانەن کە تەمەنیان سەروی ۳۵ بێت و داکەوتوویی پێڵوو یان ئاوسیانی ژێری چاو ڕواڵەتیانی بە شێوەی ناشیرین گۆڕابێت. بۆ ئەنجامی نەشتەرگەری پێویستە کە مرۆڤ ساغ بێت و نەخۆشیەکی دیکەی نەبێت. بە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی ئەنجام گرتنی نەشتەرگەری بەردەوام لە زیاد بووندایە، بۆ ئەوەی کە نەخۆش بگاتە ئەو ئاکامانەی کە دەیەوێت، دەبێت چاوەڕوانی ماقووڵ و ڕاست بینانەی بێت. بۆ گەیشتن بە ڕوانگەیەکی درووست دیتنی وێنەی پێش و پاش نەشتەرگەری لە کەسانی دیکە و قسە کردن لەگەڵ ئەوانەی کە پێشتر نەشتەرگەریان بۆ کراوە دەتوانێ یارمەتیدەر بێت.
هەروەها دەبێ بزانین کە نەشتەرگەری چاکسازی پێڵوو ئەم کێشانەی ژێرەوە چارە سەر ناکات:
لۆچەکانی دەوری پێڵوو، نێوی برۆکان و بانی توێڵ( بۆ چارەسەری ئەم لۆچانە بوتاکس کردن شێوەیەکی باشە).
ئەڵقەی ڕەشی دەوری چاو.
داکەوتوویی برۆ.
دەبێت لە بیرتان بێت کە نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوو جۆرێک نەشتەرگەریە و لێکەوتەکانی بە ئاسایی لە ناو ناچێت. کە واتە بۆ ئەنجامی ئەم نەشتەرگەریە ڕاوێژکاری رێک و پسپۆڕانە پێویستە.
جۆرەکانی نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوو:
دەبێت لە بیرتان بێت کە نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوو جۆرێک نەشتەرگەریە و لێکەوتەکانی بە ئاسایی لە ناو ناچێت. کە واتە بۆ ئەنجامی ئەم نەشتەرگەریە ڕاوێژکاری ڕێک و پسپۆڕانە پێویستە.
نەشتەرگەری پێڵووی سەروو:
لە نەشتەرگەری پێڵووی سەروودا پێستی زیادە و چەوری( کە بە شێوەی ئاوسیان لە سەر پێڵوو دەردەکەون) لا دەبرێن. هەروەها ئەگەر داکەوتوویی پێڵووش بێت دەکرێت لە کاتی نەشتەرگەریدا ئەویش چارەسەر بکەن. نەشتەرگەری پێڵووی سەروو دەبێتە هۆی چاک بوونەوەی شێواز و جێگای پێڵوو. هەروەها ئەگەر داکەوتوویی پێڵوو و پێستی زیادە دیتنیان سنووردار کردبێت ئەم کێشەیشە چارە سەر دەبێت. و بە گشتی ڕواڵەتێکی جوانتر و زیرەکتر دەبەخشێتە مرۆڤ. برێ کات نەشتەرگەری بردنە سەرەوەی برۆش لەگەڵ نەشتەرگەری پێڵووی سەروو ئەنجام دەگرێت.
نەشتەرگەری پێڵووی خواروو:
نەشتەرگەری پێڵووی خوارو زۆرتر بە مەبەستی لابردنی کیسەی چەوری ژێری پێڵووی خواروو کە حاڵەتی ئاوسیانی چاو درووست دەکات ئەنجام دەگرێت. بە گشتی بەشێک لە پێستی پێڵووی خواروویچ لادەبرێت. ئەم ئاڵ و گۆڕانە دەبنە هۆی ئەوەی ڕواڵەتی مرۆڤ جوانتر دەرکەوێت.
نەشتەرگەری لە ڕێگای مۆلتەحێمەوە ( Transconjunctival Blepharoplasty):
ئەم شێوە زۆرتر لە کەسانی لاودا ئەنجام دەگرێت کە پێستیان هێشتا تایبەت مەندی کێش هاتنی خۆی لە دەس نەداگە و دەوامی سفتی هەیە. لەم شێوەدا بە بێ ئەوەی کە پێست دەستکاری بێت لە ڕێگای بڕێکی پشت پێڵووی خوارەوە( لە لای مۆلتەحێمە) کیسە چەوریەکانی ژێری پێڵوو لادەبرێت. خاسی ئەم شێوە ئەوەیە کە پێویستی بە بڕدان لە سەر پێستدا نییە.
پێش نەشتەرگەری چی کارگەلێک دەبێت بکرێت؟
پێش نەشتەرگەری پشکنینێکی ڕێک و پێکی چاو پێویستە. تاقی کردنەوەی دیتن و ئەنازەگرتنی ڕێژەی ڕژیانی فرمێسکی چاو دەبێت پێش نەشتەرگەری ئەنجام بگرێت. ( لەو کەسانەی کە ڕژیانی فرمێسک کەمتر لە حاڵەتی ئاساییە ئەنجامی نەشتەرگەری دەتوانێ ببێتە هۆی وشکی چاو و بڕێ کات لێکەوتەی جدی و مەترسیداری هەیە). ئەگەر تووشی نەخۆشیەکی تایبەتن، دەرمانێکی تایبەت دەخۆن، یان بە شتێک هەستیارن دەبێت حەتمەن بە پزیشکەکەتان بڵێن.
نەشتەرگەری چۆن ئەنجام دەگرێت؟
دەکرێت نەشتەرگەری جوانی پێڵوو لە نۆرینگە، دەرمانخانە یان نەخۆشخانە ئەنجام بگرێت. بە گشتی نەشتەرگەری بە شێوەی سەرپێیە و پێویستی بە خەفتن لە نەخۆشخانە نیە. ماوەی ئەنجامی نەشتەرگەری دەگۆڕێت و بە پێی ئەوەی کە نەشتەرگەری لە سەر پێڵووی خواروو یان سەروو یان هەردوویان بێت پەیوەندی هەیە و لە ۱ تا ۳ کاتژمێر دەخاینێت. نەشتەرگەری زۆرتر بە شێوەی بێ هەست کردنی شوێنکاری ئەنجام دەگرێت و بە پێی بار و دۆخی نەخۆش و وتەی دوکتۆر ڕەنگە نەخۆش بە تەواوەتی بێهۆش بکرێت.
لە نەشتەرگەری پێڵووی سەروو سەرەتا بە بڕێکی تەریب لۆچگەلی سرووشتی پێڵوو درووست دەبێت. لە ڕێگای ئەم بڕەوە پزیشک بەشێک وەک مانگ لە پێست و ماسوولکەکانی ژێر پێست و تەقریبەن هەمووی چەوریەکە لا دەبات. لە ئەگەری داکەوتووی پێڵوو هەر لەم قۆناغەدا بە کەڵک وەرگرتن لە تەقەڵگەلێک کە دەچنە نێو پێستەوە ئەوەش چاک دەبێتەوە. پاشان شوێنی بڕ دراو بە تەقەڵگەلی زەریف دەوەسرێتەوە.
لە نەشتەرگەری پێڵووی خواریشەوە بڕ لە خوارەوەی برژانگەکانەوە بە شێوەی لایەی سرووشتی پێڵوو درووست دەبێت. چەوری زیادە لادەبرێت و ئەگەر پێستی زیادەش بێت بڕێکی وەک مانگ لە پێست لا دەبەن و شوێنی بڕ بە تەقەڵی زەریف دەوەسێتەوە.
لە نەشتەرگەری بە شێوەی مۆلتەحێمە( جۆش دان) بڕ لە پشتی پێڵوودا( لە لایەنی نێوی پێڵوو) درووست دەبێت و چەوری زیادەش لەم شوێنەوە دەر دێت. پاشان شوێنی بڕەکە بە تەقەڵ دەدروێتەوە
چاودێریەکانی پاش نەشتەرگەری:
لە دوای نەشتەرگەری شوێنی بڕەکە و تەقەڵەکان بە پوماد چەور دەکرێت و لە ئەگەری پێویستدا چاو برینپێچ دەکرێت. پاش ئەوەی کە کاریگەری دەرمانی بێ هەست کەر تەواو بوو هەست دەکەن کە پێڵووەکانتان دەکێشرێن و ئێشیان هەیە. ئەم حاڵەتە دژوار نیە و بە خواردنی دەرمانە هێوەرکەرەکان کۆتایی پێ دێت. لە ئەگەری دەرکەوتنی هەر جۆرە ئێشێکی قورس یان کەم بوونی هێزی دیتن پەیوەندی بگرن بە پزیشکەکەتانەوە. وا باشترە کە تا چەن ڕۆژ پاش نەشتەرگەری لە کیسەی سارد کەڵک وەرگرن و سەرتان بەرەو بان بگرن.( بۆ خەفتنیش چەندانە ژێرسەر بخەنە ژێری سەرتان). ئەم کارانە وەرەم و شین بوونەوەی شوێنی نەشتەرگەری کونتڕۆڵ دەکات. ڕێژەی وەرەم و خوێن مردوویی شوێنی نەشتەرگەری لە کەسانی جۆراوجۆردا، جیاوازە. بە گشتی وەرەم و خوێن تێزان پاش حەفتەیەک دەگاتە تەشقی خۆی و لە ماوەی ۲ تا ٤ حەفتەدا لادەچێت. تا دوو حەفتە پاش نەشتەرگەری هەست بە هاتنی شتی ئاوەکی لە پێڵوو و لکیانیان دەکەن. بە کار هێنانی دڵۆپەی باش بە لاچوونی ئەم حاڵەتە کۆمەک دەکات. لە حەفتەگەلی سەرەتایی پاش نەشتەرگەری ڕەنگە داکەوتنی فرمێسک، هەستیاری لە بەرانبەر ڕووناکی و ئاڵ و گۆڕ لە دیتندا( تاری دیتن یان بە شێوەی دوو دانەیی چاو پێکەوتن) درووست بێت کە وردە وردە لا دەچێت. لە دوو سێ حەفتەی یەکەم پاش نەشتەرگەری پێویستە بەردەوام لە لایەن پزیشکەوە پشکنینتان بۆ بکرێت. تەقەڵەکان پاش ٤ یان ۵ ڕۆژ تا یەک حەفتە پاش نەشتەرگەری لادەبرێن. پاش لا بردنی تەقەڵەکان هەو کردنی پێڵوو وردە وردە چاک دەبێتەوە و نەخۆش ڕواڵەتێکی باشتر پەیدا دەکات.
گەڕانەوە بۆ چالاکیە ئاساییەکانی ڕۆژانە:
زۆربەی ئەو کەسانەی نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت پاش دوو ڕۆژ دەتوانن شت بخوێنن و تەلەڤزیۆن ببینن. تا دوو یان سێ حەفتە پاش نەشتەرگەری نابێت لێنزی بەردەست بە کار بێنن و دەبێت چاویلکەی شیاو بە کار بێنن. پاش یەک حەفتە تا ۱۰ ڕۆژ کە هەمووی تەقەڵەکان لاچوون و شوێنی برین پەیوەندی خوارد دەتوانن چالاکی پیشەیی خۆتان دەست پێ بکەن. لەم کاتەوە دەتوانن بە پێی وتەی پزیشک لە ئامێرەکانی مەکیاژ بۆ داشاردنی شینی و شوێنی بڕ کەڵک وەرگرن. تا ۳ یان ٤ حەفتە پاش نەشتەرگەری چاو بە توندی بە خۆر، با و تەپ و تۆز هەستیار دەبێت. لەم ماوەدا باشترە کە چاویلکەیەکی بەرخۆر و کرێمێکی دژە خۆری تایبەتی دەوری چاو بە کار بێنن.
تا ٤ یا ۵ ڕۆژ باشتر وایە کە نەخۆش چالاکیەکانی خۆی کەم کاتەوە و پشوو بدات. هەروەها تا ۳ یا ٤ حەفتە نابێت چالاکی قورس وەکوو( چەمیان، هەڵگرتنی شتەکان لە زەوی و وەرزشی هێزی) ئەنجام بگرێت. ئەم چالاکیانە فشار خوێن دەبەنە سەرەوە و ئەگەری خوێنڕێژی لە شوێنی نەشتەرگەریدا هەیە.
لێکەوتەکانی نەشتەرگەری:
لە ژێر دەستی نەشتەرگەری بە ئەزموون دا، لێکەوتەی نەشتەرگەری زۆر باو نیە. بەڵام وەکوو هەر نەشتەرگەریەکی دیکە ئەگەری لێکەوتەگەلێک وەکوو چڵک کردنی شوێنی برین یان هەستیاری لە بەرانبەر مادەی بێهۆش کەر هەیە. بە گرینگی پێ دان بە وتەکانی پزیشک پێش و پاش نەشتەرگەری، ئەگەری دەرکەوتنی لێکەوتەکان کەم دەبێتەوە.
ئەو لێکەوتانەی پاش نەشتەرگەری کە دژوار نیەن بریتین لە: بە شێوەی دوودانەیی دیتن یان تاری لە دیتن دا بە شێوەی کاتی، ئاوسیانی پێڵوو، هاوسان نەبوونی شوێنی بڕ لە دوو لاوە، جۆشی سپی بچووک لە سوێنی تەقەڵەکاندا. ئەم لێکەوتانە کاتین و پاش چەن حەفتە چاک دەبنەوە.
پاش نەشتەرگەری لە بڕێ کەسدا بە تایبەت لە کاتی خەفتن پێڵووەکان بە تەواوەتی نابەسرێن. ئەم حاڵەتە دژوار نیە و پاش چەن حەفتە وردە وردە باشتر دەبێت. بە کار هێنانی دڵۆپەی فرمێسکی دەسکرد و پومادی تەڕ کەر لە کاتی خەفتن دا بە کونتڕۆڵی ئەم حاڵەتە کۆمەک دەکات. بەڵام ئەگەر ئەم حاڵەتە قورس بێت و ببێتە هۆی باز مانی کۆرنییە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی زام بوونی کۆرنییە. و لێکەوتەی جدی دیتنی بە شوێنەوەیە و دەبێت نەشتەرگەری چاک ببێتەوە.
لە حاڵەتگەلێکی زۆر دەگمەن دا ڕەنگە پاش نەشتەرگەری خوێنڕێژی قورس ڕوو بدات و بە فشار هاوردن لە سەر دەماری دیتن ببێتە هۆی کەم بوونەوەی هێزی دیتنی قورس و هەمیشەیی. بۆ ڕوونەدانی ئەم حاڵەتە نابێت نەخۆش سەری بێرێتە خوارەوە و چالاکی قورس ئەنجام بدات و لە ئەگەری دەرکەوتنی هەر جۆرە ئێش یان کەم بوونەوەی هێزی دیتن بە زوویی لە لایەن پزیشکەکەیەوە پشکنینی بۆ بکرێت.
هەبوونی بڕێک نەخۆشی بەستێنی ئەگەری دەرکەوتنی لێکەوتەی نەشتەرگەری زۆرتر دەکات. نەخۆشیگتلێک وەکوو زۆرکاری تیرۆئید یان کەم کاری تیرۆئیدی چاو، وشکی چاو، نەخۆشیەکانی دڵ، فشار خوێن و قەن مەترسی نەشتەرگەری دەبەنە سەرەوە. هەروەها پێشینەی دڕیانی تۆڕی چاو یان ئاوی ڕەشیچ( گڵوکوم) دەتوانێ مەترسی نەشتەرگەری زۆرتر بکات.
بۆ تێگەیشتن لە هەمووی ئەم کێشانە و پێشگری لە دەرکەوتنیان پێویستە نەخۆش هەمووی کێشە پزیشکیەکانی خۆی، ئەو دەرمانانەی کە دەیانخوات و نەخۆشیەکانی خۆی لای دوکتۆرەکەی باس بکات و ڕاوێژکاریەکی باشی پێش نەشتەرگەری هەبێت. ئاکامەکانی نەشتەرگەری:
چاک بوونەوەی برین قۆناغێکی وردە وردەیە. شوێنی بڕ تا ٦ومانگ بە شێوەی پەمەیی کاڵە و پاش ئەم ماوە وردە وردە وەک خەتێکی چەرمگی زەریفی پێ دێت و تەواو لادەچێت.
نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوو ئاکامی باشی بە دواوەیە کە بریتین لە:
چاک بوونەوەی مەیانی دیتن.
چوونە سەرەوەی متمانە بە خۆ.
کاریگەری باشی ئەم نەشتەرگەریە لە سەر ڕواڵەتی مرۆڤ تا ساڵهای ساڵ و بڕێ کات تا کۆتایی تەمەن دیارە