بە جەم بوونی نایاسایی خانەکان لە نێو مێشک دا لووی مێشک دەوترێت پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره بە جەم بوونی نایاسایی خانەکان لە نێو مێشک دا لووی مێشک دەوترێت

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره بە جەم بوونی نایاسایی خانەکان لە نێو مێشک دا لووی مێشک دەوترێت

بە جەم بوونی نایاسایی خانەکان لە نێو مێشک دا لووی مێشک دەوترێت، کەلەی سەر کە دەوری مێشکی گرتووە زۆر پتەوە. هەر جۆرە گەشەیەک لەم ناوچە سنووردارەدا دەبێتە هۆی ساز بوونی کێشە. ڕەنگە لووی شێرپەنجە بێ دەرمان یان  بێ مەترسی بێت.بە گەشەی لووی بێ مەترسی یان بێ دەرمان فشاری نێو کەلەی سەر دەڕواتە سەرەوە. لەم بارودۆخەدا مێشک بەر زیان دەکەوێت کە دەتوانێ گیان لە دەس دانی بە شوێنەوە بێت.

لووەکانی مێشک بە دوو دەستەی یەکەمین و دووهەمین دابەش دەبن. سەرچاوەی لووی یەکەمین لە نێو مێشکدایە. زۆربەی لووە یەکەمینەکانی مێشک لە جۆری بێ مەترسین. لووە دووهەمەکانی مێشک کە بە نێوی لووی مێشکی مێتاسازیش‌ دەناسرێن، کاتێ ڕوو دەدەن کە پێکهاتەکانی شێرپەنجەی ئەندامێکی دیکە وەکوو سی یان مەمک بەرەو مێشک دەڕۆن.

 

جۆرەکانی لووی مێشک:

سەرچاوەی لوو لە نێو مێشکدایە و ڕەنگە لە بەشەکانی ژێرەوەش ڕوو بدات.

خانەکانی مێشک.

غەشای دەوری مێشک بە نێوی مەنێنژ.

خانەکانی دەمار.

ئاڵگەکان.

ڕەنگە لووی جۆری یەکەم بێ مەترسی یا بێ دەرمان بێت. باوترین جۆری لووی مێشک لە گەورەساڵان دا گلومیا و مەننژیۆمە.

گلیوما:

بەو لووانەی کە سەرچاوەیان خانەی گلیایی بێت، لووی گلومیا دەوترێت. ئەم لووانە بە گشتی:

لە پێکهاتەی کۆ ئەندامی دەماری ناوەندی پشتیوانی دەکەن.

مادە پێویستە بە کەڵکەکان دەگێننە دەماری ناوەندی.

شتە بێ کەڵکەکانی خانەیی پاک دەکاتەوە.

نۆرۆنە مردووەکان کووت کووت دەکات.

ڕەنگە گلومیا لە جۆرەکانی خانەی گلیایی ساز بێت.

 

جۆرەکانی لووی کە بە هۆی خانەی گلیایی درووست دەبن.

لووی ئاسترۆسیت وەکوو ئاسترۆسیتما کە سەرچاوەی لە مێشکدایە.

لووی ئەلیگودندروگلیال کە بە گشتی لە لووبی  پێش گێجگاه دان.

گلیۆبلاستوما کە سەرچاوەکەی لە خانەی مێشکدایە و قورس ترین جۆری لووە.

 

دیکەی لووەکانی جۆری یەکەمی مێشک:

لە لووەکانی جۆری یەکەمی مێشک دەکرێت بە ئەم جۆرانەی ژێرەوە ئاماژە بکرێت:

لووی هیپۆفیزم کە زۆرتر بێ مەترسین.

لووی ئاڵگی پینە ئال کە ڕەنگە بێ مەترسی یان بێ دەرمان بن.

ئاپاندیۆم کە زۆرتر بێ مەترسیە.

کرانیۆفارنژیۆم کە زۆرتر لە منداڵاندا دەرئەکەوێت و بێ مەترسیە بەڵام دەتوانێ نیشانەی باڵینی وەکوو گۆڕان لە چاو پێکەوتن و پێگەیشتووی پێش وەختەی بەدواوە بێت.

لێنفۆمی یەکەمی کۆ ئەندامی ناوەندی دەمار( CNS) کە لە جۆری بێ دەرمانە.

لووی ژێرم سێل مێشک کە ڕەنگە بێ مەترسی یان بێ دەرمان بێت.

مەنێنژیوم کە سەرچاوەکەی مەنێنژە.

شوانوما کە لەو خانانەی کە بەرگی پارێزگاری کەری دەمار ( غەلاف میلین) بەرهەم دێنن و خانەکانی شوانیان پێ دەوترێ ڕوو دەدات.

زۆربەی حاڵەتەکانی لوو مەنێنژیۆم و شوانوما لە کەسانی بەینی ٤۰ تا ۷۰ ساڵ تەمەندا ڕوو دەدەن. مەنێنژیۆم زۆرتر لە ژنان دا باوە تا پیاوان. بەڵام ڕێژەی تووش بوون بە جۆری شوانوما لە بەین ژن و پیاودا بەرابەرە‌. ئەم لووانە بە گشتی بێ مەترسین بەڵام بە هۆی ئەنازە و شوێن کێشەگەلێکیان لەگەڵە. مەنێنژیۆم و شوانومای شێرپەنجە زۆر کەمە بەڵام دەتوانێ زۆر هێرش بەرانە بێت.

,: لووی مێشکی دووهەمین:

زۆربەی شێرپەنجەکانی مێشک لە جۆری لووی مێشکی حاڵەتی دووهەمینین. ئەم لووانە لە بەشێک لە جەستەدا درووست دەبن و پاشان بەرەو مێشک دەڕۆن. شێرپەنجەهای ژێرەوە دەتوانن بەرەو مێشک پێشڕەوی بکەن.

شێرپەنجەی سی.

شێرپەنجەی مەمک.

شێرپەنجەی گورچیلە.

شێرپەنجەی پێست.

لووە مێشکی دووهەمیەکان هەمیشە بێ دەرمانن. لووی بێ مەترسی لە بەشێک لە جەستە بەرەو بەشێتر پێشڕەوی ناکەن.

 

هۆکارە مەترسیدارەکان بۆ تووش بوون بە لووی مێشک کامەن؟

لە درێژەدا بەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی تووش بوون بە لووی مێشک ئاماژە دەکەین:

پێشینەی بنەماڵەیی:

تەنیا ۵ تا ۱۰ لە سەدی هەمووی شێرپەنجەکان بۆماوەیین . زۆر کەم هەڵدەکەوێت کە بۆماوەیی هۆکاری لووی مێشک بێت. ئەگەر لە بنەماڵەتان دا چەن کەس تووشی لووی مێشک بوون، لەگەڵ پزیشکی مێشک و دەماری خۆتان دا قسە بکەن. پسپۆڕی مێشک و دەمار ئێوە دەنێرێت بۆ لای ڕاوێژکاری بۆماوەیی.

تەمەن:

مەترسی تووش بوون بە جۆرەکانی لوو بە چوونە  سەرەوەی تەمەن زۆرتر دەبێت.

ڕەگەز:

بە گشتی، تووش بوون بە لووی مێشک لە نێوان سپی پێستەکان دا باوترە. و ئەگەری تووش‌ بوون بە مەنێنژیۆم لە نێوان ڕەگەزی ئافریقایی ئەمریکی زۆرترە.

هەبوون لە بەر مادە کیمیاییەکان:

بوون لە بەر مادە کیمیاییە تایبەتەکان، وەکوو ئەو  مادانەی کە لە شوێنی ئیش دا لەگەڵیان سەرو کارتان هەیە، مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجەی مێشک دەبەنە سەرەوە.

هەبوون لە بەر تیشک:

مەترسی تووش بوون بە لووی مێشک لە نێوان ئەو کەسانەی کە وان لە بەری تیشکی دەزگای تەمیس کەری هەوادا زۆرترە. ڕەنگە لە ڕێگای تەمیز کەرەوەکان بۆ شێرپەنجە لە بەر ئەم تیشکانە قەرار بگرن. ڕژیانی ئەتۆمی دەتوانێ ئێوە بخاتە بەر ئەم تیشکانە. ڕووداوی هەستەیی فۆکۆشیما و چڕنۆبیل نموونەهایەک لەم شێوەنە.

تووش نەبوون بە نەخۆشی ئاوڵە:

بە وتەی ڕێکخراوەی لووی ئەمریکا، ئەو کەسانەی کە لە منداڵی دا تووشی نەخۆشی ئاوڵە بوون ئەگەری تووش بوون بە لووی مێشک لە ناویاندا کەمترە.

[,: نیشانەکانی لووی مێشک کامەن:

نیشانەکانی لووی مێشک بە ئەنازە و شوێنی لوو پێوەندی هەیە. بڕێ لە لووەکان بە هێرش کردن بە خانەی مێشک، مێشک تووشی زیانی ڕاستەوخۆ دەکەن. و بڕێتر فشار دێرنە دەور و بەری مێشک. ئەگەر لوو فشار بێرێتە سەر خانەی مێشک، تووشی نیشانەکانەگەلێکی بەرچاو دەبن.

سەرئێشە لە باوترین نیشانەکانی لووی مێشکە. ڕەنگە تووشی سەرئێشەهایەک زن کە:

لە کاتی بەیانی و لە خەو هەستان قورستر بێت.

لە کاتی خەودا ڕوو بدات.

لە کاتی پژمین، قۆزین و وەرزش قورستر بێت.

هەروەها ڕەنگە ئەزموونی نیشانەکانی ژێرەوەشتان بێت:

ڕشانەوە.

لێڵ بوونی دیتن و یان دوودانەیی چاو پێکەوتن.

گێژی.

لەرز( بە تایبەت لە گەورە ساڵان).

لاواز بوونی ئەندام یان بەشێک لە دەمووچاو.

گۆڕان لە کارکردی مێشک.

 

لە باوترین نیشانەگەلیتر دەکرێ ئاماژە بە ئەمانە بکرێت:

لەتر بردن.

لە دەس چوونی بیر.

گێژی.

تێکچوون لە خۆندن و نووسین.

گۆڕان لە توانایی ژنەفتن، چەشتن و بۆ کردن.

کەم بوونەوەی ئاستی هۆشیاری وەکوو خەواڵوویی و لە دەس چوونی هۆشیاری.

کێشە لە قورتدانی شتەکان.

گێژی و سەرگێژە.

کێشەی چاو، وەکوو کەوتوویی پێڵوو و هاوسان نەبوونی گلێنە.

جووڵانەوەگەلێک کە کونتڕۆڵ نابێت.

لەرزینی دەس.

لە دەس دانی هاوسانی.

کونتڕۆڵ نەبوونی مێزەڵدان.

بێ هەستی یان مووچرکە لە بەشێک لە جەستەدا.

کێشە لە قسە کردن یان تێگەیشتن لە قسەی کەسانیتر.

گۆڕان لە ئاکار و ئەخلاق، کەسایەتی، هەست و کردار.

تێکچوون لە ڕێگا رۆیشتن.

لاواز بوونی ماسوولکەکانی دەمووچاو، دەست و پێ.

 

نیشانەکانی جۆری لووی هیپۆفیز:

ڕەنگە لووی هیپۆفیز نیشانەکانی ژێرەوەی لەگەڵ بێت:

هاتنە دەرەوەی شتە ئاوەکیەکان لە مەمک یان ڕژیانی شیر( galactorrhea).

نەبوونی سووڕی مانگانە لە ژناندا.

گەورە بوونی پێکهاتەی مەمک لە پیاوان یا گانیکۆمستیا(gynecomastia).

گەورە بوونی دەست و پێ.

هەستیار بوون لە بەرانبەر سەرما و گەرما.

زۆربوونی مووی جەستە یان هیرسۆتیسم(مووی زۆر).

گۆڕیان لە چاو دیتن، وەکوو لێڵ بوونی دیتن یان باریک دیتن.

 

لووی مێشک چۆن دەناسرێتەوە؟

‌بۆ ناسینەوەی لووی مێشک سەرتا دەبێت پشکنینی جەستەیی ئەنجام بگرێت و هەروەها پێشینەی پزیشکیتان تاوتوێ بکرێت.

پشکنینی جەستەی لەخۆگری پشکنینی تەواو و ڕێکی دەمار ناسیە. پزیشک پشکنینێک ئەنجام دەدات تا دڵنیا بێت کە دەماری کەلەسەر ساغە. ئەم دەمارە وا لە نێو مێشکدا.

پزیشک بە بەکار هێنانی دەزگای پشکنینی چاو ڕۆشنایی دەگرێتە نێو گلێنە و نێوی تۆڕی چاو. پشکنینی چاوتان بۆ ئەنجام دەدات. ئەم دەزگایە بە پزیشک ئیزنی ئەوە دەدات کە کاردانەوەی گلێنە لە بەرابەر نووردا تاوتوێ بکات. هەروەها دەتوانێ ڕاستەوخۆ سەیری چاو بکات و دەرکەوتنی هەر جۆرە ئاوسیانێک لە نێو دەماری دیتن دا لە بەر چاو بگرێت و پشکنینی بۆ بکات. بە چوونە سەرەوەی فشار لە کەلەی سەردا ئاڵ و گۆڕهایەک لە دەماری دیتن دا دەرئەکەوێت.

هەروەها ڕەنگە پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار ئەم خاڵانەی ژێرەوە لە بەر چاو بگرێت:

هێزی ماسوولکەکان.

ڕێککەوتن.

بیر.

توانایی لە وەدەست هێنانی وڵامی پرسیارە بیرکاریەکان.

لە ئەگەری پێویست، پاش پشکنینی جەستەیی پشکنینی دیکەش دەنووسرێت. ئەم پشکنینانە بریتین لە:

سی تی ئێسکەنی سەر:

پزیشک بە کەڵک وەرگرتن لە سی تی ئێسکەن دەتوانێ سەبارەت بە دەزگای تیشکی X ئیسکەنێکی رێک و پێکتر ئەنجام بدات. دەکرێ ئەم کارە بە بێ کۆنتراست ئەنجام بگرێت.

کۆنتراست بە کەڵک وەرگرتن لە ڕەنی دەسکرد بە دەست دێت. کە یارمەتیدەری پزیشکە بۆ ئەوەی بڕێ لە پێکهاتەکان وەکوو دەمارەکانی خوێن ڕوونتر ببینێت.

ئێم ئاڕ ئای:

لە ئێم ئاڕ ئای لە ڕەنگێکی تایبەت بۆ ناسینەوەی لوو کەڵک وەردەگیرێت. جیاوازی ئێم ئاڕ ئای لەگەڵ سی تی ئێسکەن ئەوەیە کە لەم شێوەدا لە تیشک کەڵک وەر ناگیرێت و بە گشتی وێنەیەکی رێکتر لە پێکهاتەی مێشک دەداتە دەست.

 

ئانجیۆگرافی:

لەم شێوەدا لە ڕەنگێک کەڵک وەردەگرین کە دەکرێتە نێۆ دەمار، بەتایبەت بەشی کشاڵەی ڕان.  ئەم ڕەنە دەڕواتە نێو خوێنبەرەکانی مێشک و بە پزیشک ئیزنی ئەوە دەدات کە خوێن گەیاندن بە مێشک ببینێت. ئەم زانیاریانە لە کاتی نەشتەرگەریدا بە کار دێن.

 

وێنە گرتن لە کەلەی سەر بە کەڵک وەرگرتن لە تیشکی X:

ڕەنگە لووی مێشک ببێتە هۆی شکیانی پێشەی کەلەی سەر کە وێنەگرتن بە تیشکی X ئەم شکیانە ئیشان دەدات.  تیشکی X هەروەها بنەخاڵەکانی کەلسیۆم کە لە نێو لوودایە بە ڕوونی نیشان ئەدات. ئەگەر شێرپەنجە گەیشتوێتە پێشە، بنەخاڵەکانی کەلسیۆم لە خوێندا دەبینرێن.

 

هەڵگرتنی پێکهاتە:

لە هەڵگرتنی پێکهاتەدا بەشێکی بچووک لە لوو لادەبرێت. پسپۆڕێک بە نێوی نۆرۆیاتۆلۆجیست ئەمە تاوتوێ دەکات. لە شێوەی پێکهاتە لابردندا شێوەی بێ مەترسی یان بێ دەرمانی لوو دەردەکەوێت. هەروەها دەکرێت بزانرێت کە لوو سەرەتا لە مێشک دا درووست بووە یان لە بەشەکانی دیکەی جەستە.

 

چارەسەری لووی مێشک:

چارەسەری لووی مێشک بەم خاڵانەی ژێرەوە پێوەندی هەیە:

جۆری لوو.

ئەنازەی لوو.

شوێنی لوو.

ساغی گشتی نەخۆش.

باوترین دەرمانی لووی بێ دەرمانی مێشک نەشتەرگەریە.

مەبەست لە نەشتەرگەری ئەوەیە کە بێ زیان گەیاندن بە بەشە ساغەکانی مێشک، تا ئەو شوێنە ڕێگای هەس شێرپەنجە لاببرێت. لە حاڵێکدا کە شوێنی بازێ لە لووەکان ئیزنی نەشتەرگەری ساکار و هێمن دەدات، ڕەنگە لووەکانی دیکە لە بەشێکدا بن کە ئەنازەی لابردنی لوو سنووردار بکات. تەنانەت لابردنی بەشێک لە لوویش کەڵکی باشی هەیە.

مەترسیەکانی نەشتەرگەری بریتین لە چڵک کردن و خوێنرێژی. لووە بێ مەترسیەکان کە مەترسی بالینی لەگەڵە لە ڕێگای نەشتەرگەریەوە لادەبرێن. لووەکانی مێشک جۆری مێتاساژ بە پێی ئەو شتانەی کە وتراوە و لە پێوەندی بە شێرپەنجەی سەرەکی چارەسەر دەکرێن.

دەکرێ نەشتەرگەری هاوکات لەگەڵ شێوەهای چارەسەری دیکە وەکوو پەرتەو دەرمانی و شیمی دەرمانی ئەنجام بگرێت.

جەستە دەرمانی، ئیش دەرمانی، وتار دەرمانی یارمەتیدەری نەخۆشە بۆ چاک بوونەوە پاش نەشتەرگەری.

بەراورد:

بەراوردی لووی مێشک بەو خاڵانەی ژێرەوە پێوەندی هەیە:

جۆری لوو.

ئەنازەی لوو.

شوێنی لوو.

ساغی گشتی نەخۆش.

چارەسەری لە وەختی خۆیدا بەری دەرکەوتنی لێکەوتەگەلێک دەگرێت کە بە گەشەی لوو ڕوو دەردەکەون، و فشار دەخەنە سەر کەلەی سەر و پێکهاتە. ئەگەر نیشانەکان ئێوە تووشی دڵەڕاوکێ دەکەن سەردانی پزیشکی مێشک و دەمار بکەن.

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام