بەردی گورچیلە پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره بەردی گورچیلە

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره بەردی گورچیلە

بەردی گورچیلە یەکێک لە باوترین نەخۆشیەکانە کە کاریگەری خستوەتە سەر کۆمەڵگای ئەمڕۆژە، و ڕێژەی پەرەسەندنی ئەم نەخۆشیە بە پێی تەمەن، ڕەگەز و شوێنی ژیان لە نێوان ۱۵ـ۱لە سەد ڕاپۆرت کراوە و ساڵانە زۆرتر دەبێت.

 

هۆکارەکانی درووست بوونی بەردی گورچیلە:

بەردەکانی دەزگای مێز و بەردی گورچیلە بە هۆی جەم بوونی زۆری هەندێ مادەی کانرایی لە نێو مێز و هەس بوونەوەیان بە شێوەی یەک دانە بلوور لە دەزگای مێزدا درووست دەبن.

دوو هۆکاری گشتی بۆ درووست بوونی بەردی گورچیلە هەیە:

۱ـ کەم بوونی خواردنی شتە ئاوەکیەکان و یان کەم بوونی ئاو لە نێو جەستەدا کە دەبێتە هۆی ئەوەی مێز هەس ببێتەوە و مەترسی درووست بوونی بەردی گورچیلە دەڕواتە سەرەوە.

۲ـ چوونە سەرەوەی بە کار هێنانی مادەی کانزایی یان دەر کردنی زۆری ئەم مادەگەلە لە مێز.

 

هۆکارەکانی درووست بوونی بەردی گورچیلە چیە؟

۱ـ خواردنی کەمی شتە ئاوەکیەکان.

۲ـ خواردنی زۆری گۆشتی سوور و سوێری.

۳ـ چڵک کردنە مێزیەکان.

٤ـ قەڵەوی و کێشی زۆر.

۵ـسۆنداژی درێژخاوێن.

٦ـ هۆکارگەلی بۆ ماوەیەیی و پێشینەی بنەماڵەیی.

۷ـ پێشینەی نەخۆشیگەلی دیکە وەکوو، نێقرێس، زۆرکاری پاراتیرۆیید، قەن، فشار خوێن، کەم و کوڕی گورچیلە، زگ چوونی درێژخاوێن، پێشینەی نەشتەرگەری لە سەر ڕێخۆڵاکان و هتد.

۸ـ خواردنی هەندێ دەرمان وەکوو خواردنی زۆری تەواوکەرەکانی ویتامینD.C. دەرمانگەلی ڕەوان کەر، فۆرۆزماید، ئێفدێرین و هتد.

 

نیشانەکانی بەردی گورچیلە کامانەن؟

ئێشی نادیار لە هاڵیگا.

ئێشگەلی تێژ و ماوەیی کە لە پاڵووەکانەوە دەست پێدەکات و تا کشاڵەی ڕان و گوندێن تیر دەکێشێت.

سووتیان و دووپات بوونەەی مێز و هەست کردن بە تەواو دەرنەکردنی مێز.

هەبوونی خوێن لە نێو مێزدا.

یاو و لەرزین لە ئەگەری ئەوەی کە هاوکات چڵک کردنی مێز ببێت.

هەوڵ بوون و ڕشانەوە.

 

هەندێ کەس ڕەنگە هیچ نیشانەیەکیان نەبێت بەم هۆکارە پێویستە لەو کەسانەی کە پێشینەی بەردی گورچیلەیان هەیە بە شێوەی ٦ مانگ تا ۱ ساڵ سۆنۆگرافی بدەن بە مەبەستی ئەوەی لە درووست بوونی بەردی نوێ ئاگادار بن.

 

ڕێگای ناسینەوەی بەردی گورچیلە چیە؟

پشکنینی مێز بۆ دیتنی خوێن لە نێو مێزدا.

سۆنۆگرافی گورچیلە بۆ دیتنی بەرد و یان هێدرۆنفرۆز.

سی تی ئێسکەنی زگ و قن بۆ دیتنی بەرگەلی سرنج ڕاکێش و تاوتوێی ئەنازە و شوێنی بەرد.

 

رێگاکانی چارەسەری بەردی گورچیلە کامانەن؟

بە گشتی بەردگەلی خوارووی ٦ میلی مێتر پێویستیان بە نەشتەرگەری نیە و بە دەرمان چارەسەر دەبن بەڵام ئەگەر بەرد گەورەتر بێت بە پێی ئەنازە و ژمارە و شوێنی بەرد شێوەگەلێکی جۆراوجۆر بۆ چارەسەری هەیە.

شێوەی نەشتەرگەری باز.

نەشتەرگەری لە ڕێگای درووست کردنی بڕێکی بچووک لە سەر پێست(PCNL).

نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپیک.

نەشتەرگەری لە ڕێگای ڕێڕەوۆ(RIRS).

بەرد شکاندنی دەرەوەی ئەندام(ESWL).

 

لێکەوتەکانی بەردی گورچیلە:

بەردەکانی دەزگای مێز، لە ئەگەری چارەسەر نەبووندا دەتوانن ببنە هۆی کەم و کوڕی کۆئەندامی گورچێلە، دووپات بوونەوەی چڵک کردنە مێزیەکان، تەنی و تەنانەت بڵاوبوونەوەی چڵک لە جەستە و گیان لە دەستدان

چی کارگەلێک بۆ پێشگری لە تووش بوون بە بەردی گورچیلە ئەنجام دەدرێت؟

هەندێ ڕێکاری گشتی هەیە کە بۆ پێشگری لە بەرد لە تەواوی نەخۆشەکاندا دەبێت ئەنجام بگرێت کە لە خۆگری ئەم حاڵەتانەی ژێرەوەیە:

خواردنی زۆری شتە ئاوەکیەکان: بە تایبەت بۆ کەسانێک کە لە کەش و هەوای گەرمدا دەژین یان ڕێژەی ئارەق کردنیان لە شوێنی کاردا زۆرە وەکوو کرێکارەکان و یان نانواکان.

کەم کردنەوەی خواردنی هەندێ خواردەمەنی وەکوو گۆشتی سوور، خوێ، ئاجیل، ئیسفەناج.

کەم کردنەوەی ساردیەکان، چای و قەهوە.

کەم کردنەوەی خواردنی ئاو میوەی ناسرووشتی: ئاو پرتەقاڵ و ئاوی لیمۆ کە دەبنە هۆی درووست بوونی بەرد.

 

لە ئەگەری ئەوەی کە نەخۆش نەشتەرگەری بۆ کراوە و بەردەکەیان دەر هێناوە باشتر وایە کە بەردی نەخۆش بۆ تاوتوێ بچێت بۆ پشکنینگا. بۆ ئەوەی ڕەگەزی بەرد دەرکەوێت و بە پێی ئەو بەردە و پشکنینەکانی دیکە پلانێکی خواردن و دەرمانی باش بە مەبەستی پێشگری لە دووپات بوونەوەی درووست بوونی بەرد، بۆ نەخۆش دیاری بکرێت

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام