درباره بلیچینگ یان یپ کردنەوەی ددان:
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره بلیچینگ یان یپ کردنەوەی ددان:
ە بارەی بلیچینگ یان یپ کردنەوەی ددان:
بلیچینگی ددان یەکێک لە ڕێگاکانی سپی کردنەوەی ددانە کە ددان پزیشکەکان بە کاری دەبەن. ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی بەو ڕەنی ددان لە ناو بچێت و هەروەها ڕەنی ناشیرینی ددان کە بە هۆی عادەتە خراوەکانی خواردن، نەپاراستنی تەمیسی و تەنانەت جگەرە کێشان درووست بووە چاک ببێتەوە. کە واتە ڕێژەی سپی بوونی ددان پاش بلیچینگ هەڵئەگەڕێتۆ بۆ پارێزگاری کردن لە تەمیسی دەم و ددان لە لایەن مرۆڤەوە. چۆنیەتی خواردنی چێشت و خواردنەوەکان لە سەر دەوامی بلیچینگ کاریگەرە. خاڵی دیکە لە بارەی بلیچینگ کە دەبێت لە بەر چاومان بێت، ڕەگەزی ددانە کە لە هەر کەسێکدا جۆرێکە.
بلیچینگی ددان:
بلیچینگ هەر ئەو بە کار هێنانی مادەی ئۆکسید کەرەوە وەکوو پراکسید هیدرۆجێنە کە دەبێتە هۆی ئەوەی ددانەکان چەن بەرابەر سپیتر ببنەوە.
بلیچینگی ددان یەکێک لە ڕێگاکانی سپی کردنەوەی ددانە کە ددان پزیشکەکان بە کاری دەبەن. ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی بەو ڕەنی ددان لە ناو بچێت و هەروەها ڕەنی ناشیرینی ددان کە بە هۆی عادەتە خراوەکانی خواردن، نەپاراستنی تەمیسی و تەنانەت جگەرە کێشان درووست بووە چاک ببێتەوە. کە واتە ڕێژەی سپی بوونی ددان پاش بلیچینگ هەڵئەگەڕێتۆ بۆ پارێزگاری کردن لە تەمیسی دەم و ددان لە لایەن مرۆڤەوە. چۆنیەتی خواردنی چێشت و خواردنەوەکان لە سەر دەوامی بلیچینگ کاریگەرە. خاڵی دیکە لە بارەی بلیچینگ کە دەبێت لە بەر چاومان بێت، ڕەگەزی ددانە کە لە هەر کەسێکدا جۆرێکە.
وێنەکانی پێش و پاش بلیچینگی ددان لە نۆرینگەی ددان پزیشکی ئارکا:
درەوشانەوە و چەرمگی ددان.
بە بێ زەبر گەیشتن بە ددان.
بلیچینگی ددان:
بلیچینگی ددان یەکێک لە ڕێگاگەلی چەرمگ کردنەوەی ددانە کە لە ئێستادا زۆر بە کار دێت. کەسانێکی زۆر بۆ بە دەست هێنانی ددانگەلێکی جوان و گۆڕینی ڕەنی ددانەکانیان لەم شێوە کەڵک وەر دەگرن. ڕەنی ددانەکان وردە وردە و بە چوونە سەرەوەی تەمەن دەگۆڕێت. ئەم ڕەنە ناشیرینەی ددان بە هۆی ڕەخنە کردنی مادە ڕەنگییەکان بە پێکهاتەی لوولەی شکڵی مینا و گۆڕیانی مادەی کانزایی ڕوو دەدات و دەبێتە هۆی زەرد بوونی ددانەکان. زۆر کەسیچ بە هۆکارگەلی زگماکی ڕەنی ددانیان جوان نیە. بە هۆی ئەوەی کە چەرمگی ددانەکان نیشانەیەک لە لاوی وجوانی دێتە ئەژمار و لە جوانی مرۆڤدا زۆر کاریگەرە، بەردەوام سپی کردنی ددان کە لە زانستی پزیشکیدا بلیچینگی پێ دەوترێت، لایەنگری زۆری هەیە. ئەم خاڵە گرینگە کە بلیچینگی ددان لە سەر ددانی ڕووکەش کریاگ و هەروەها ڕووکەشی ئیمپلەنتی ددان ئەنجام نادرێت.
جۆرەکانی بلیچینگ:
بە شێوەی گشتی دوو شێوە لە بلیچینگ بوونی هەیە کە یان لە نۆرینگە یان لە ماڵ ئەنجام دەگرێت. نووسینی شێوەگەلی بلیچینگ دەبێت لە لایەن پزیشک و لە ژێر چاودێری نەشتەرگەری جوانکاریدا ئەنجام بگرێت و جۆری بلیچینگ پەیوەندی بە خواستی نەخۆشەوە هەیە. بەڵام بە شێوەی گشتی باشترین شێوەی نووسین و ئەنجام هەر دوو شێوەکەیە، بۆ ئەوەی سپی بوونی ددانەکان زۆر بێت و ئاکامەکەیچی بە دڵی نەخۆش بێت.
خاڵە گرینگەکان بۆ پارێزگاری کردن لە بلیچینگی ددان:
پاش سپی کردنی ددانەکانتان پێویستەلە چەن کاتژمێری سەرەتایی پاش چارەسەری، پووکەکانی خۆتان بە ئاوی گەرم بشۆرن و بیشێلن بە مەبەستی ئەوەی خۆێن گەیاندن بە پووک توند بێتەوە و پێشگری لە هەر جۆرە هەوکردنێک بکرێت.
تا ٤۸ کاتژمێر پاش بلیچینگی ددان نابێت لەگەڵ خواردەمەنەیە ڕەنگ دارەکان پێوەندیتان بێت و دەبێت خۆتانیان لێ بپارێزن.
پاراستنی ئاکامی چارەسەری بەم بابەتەوە پەیوەندی هەیە کە ئێوە پاش سپی کردنی ددانەکانتان چەنێک ئەو خاڵانە کە بۆ چاودێری بە ئێوە وتراوە بەڕێوە دەبەن.
خواردنەوەی زۆری قەهوە و چایی ڕەش، جگەرە کێشان، خواردنی زۆری ساردی ڕەنگدار و گرینگی نەدان بە تەمیسی دەم و ددان دەبنە هۆی ئەوەی لە ماوەیەکی کورتتدا ڕەنگی ددان وەک خۆی لێ بێتەوە.
تا حەفتەیەک پاش چارەسەری و لە دانیشتنە نێو دەرمانیەکاندا، لە خواردنی ئاو لیمۆی تازە و ئاوی سێو خۆتان بپارێزن و وەکوو مۆبایلەکەتان، فڵچەی ددانەکەتان لەگەڵ خۆتان ببەن و پاش هەر خواردنێک فڵچە لێ بدەن
ئافیس بلیچینگ:
لەم شێوەدا کە نێوی سپی کردن لە نۆرینگەیە، ژئلی بلیچینگ بە هەسی سەرەوە و بۆ ماوەیەکی کورت و دیاری کراو دەخرێنە سەر ددان و لەم شێوەدا تووندی سپی بوونی ددان بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ شێوەیەک کە لە ماڵەوە ئەنجام دەگرێت زۆرترە، بەڵام لە ئەگەری درووست بەڕێوە نەچووندا ڕەنگە ببێتە هۆی هەستیاری کاتی لە نێو پووک و ئاوی دەم دا. کە واتە ددان پزیشک دەبێت شارەزایی باشی لە بلیچینگ دا بێت. لەم شێوەدا بۆ بەرگری کردن لە پەیوەندی مادەی ئۆکسیدکەرەکان لەگەڵ پووک لە ژێلی تایبەت کەڵک وەردەگرن کە بە شارەزاییەکی تەواو دەخرێنە سەر پووک و بە نەوای شین سفت دەکرێنەوە.
ئەو مادەیەی کە لە بلیچینگی ددان بە کار دێت پراکسید هیدرۆجێن( نۆرینگەیی) و یان کاربامید پراکسید ( لە ماڵەوە)یە. ژێلی بلیچینگی سپی کەری ددان بە گشتی ۳۵ لە سەد پراکسیدی هیدرۆجێن هەسە.
لە مەزاتخانەی ئامێرەکانی پزیشکی، ئامێر و شتی یارمەتی دەری دیکەش هەیە کە بە پێی پێکهاتەیان لە دەستەبەندیگەلێک وەکوو لەیزر، پلاسما ئارک، ئێڵ ئی دی، دیودها و هتد قەراریان دەدەن و ئەم خاڵەتان لە بیر بێت کە لە ئاکامدا ژێلی بلیچینگە کە ددانەکانی ئێوە سپی دەکاتەوە و جۆری ئامێریچ کاریگەری هەیە لە سەر چاڵاک کردنی ژێلەکان.
بلیچینگ لە ماڵەوە:
لەم شێوەدا ددان پزیشک قاپی ددانی ئێوە دەگرێت بۆ ئەوەی ئامێرێک بە نێوی تری بلیچینگ بۆ ئێوە ساز بکات. ئەم ئامێرە هاو شێوەی ددان و ڕوونە. دەبێت مادەکەی بلیچینگ بنێنە نێو تری و ئەو ناوچانەی پەیوەندی دار بە ددان و پاشان تریەکە بخەنە سەر ددان.
بە پێچەوانی وتەی پزیشکەکان دەرەنجامەکانی بلیچینگ هەتا هەتایی نیە و بە شێوەی گشتی پاش چەن مانگ پێویستی بە دووپات کردنەوە هەیە.
سپی بوونی ددان پێویستی بە بە کار هێنانی بەردەوام و درووستی بلیچینگ هەیە، ڕەنگە لە ڕۆژانی یەکەمدا سپی بوونی ددان زۆر بەرچاو نەبێت، بێ هیوا مەبن و درێژەی پێ بدەن. بە شێوەی گشتی لە زۆربەی خەڵکدا کاتی پێویست بۆ سپی بوونی ددانەکان دوو حەفتەیە. هەر چەندە ڕەنگە لە هەندێ کەسدا بە پێی هۆکاری ناشیرینی ددان ئەم ماوە زۆرتر بێت.
مادەی بلیچینگ بە شێوەی دەرزی . پاش وەشاندنی مادەی تری دەبێت پیستوونەکەی کەمێک بەرەو دواوە بکێشرێت بە مەبەستی ئەوەی مادە لە ژێر فشاردا نەڕژێت و بە فیڕۆ نەچێت. مادەی بلیچینگ بخەنە سەر دەرەکیترین بەشی تری لە چاڵەکانی ددان و پاشان تری بنێنە نێو دەم و کەمێک فشاری بدەن. بەشە زیادەکانی مادەکە بسڕن و پاش بە کار هێنان، بە ئاوی سارد تری بشۆرن.
ددانەکان تا چی ماوەیەک پاش بلیچینگی ددان، سپی دەمێنن؟
ئەم بابەتە پەیوەندی بە ڕەگەزی ددان، پاراستنی تەمیسی دەم و پلانی خواردنی مرۆڤەوە هەیە. بە کار نەهێنانی چێشت و خواردنەوە ڕەنگدارەکان یارمەتیدەری مانەوەی ڕەنگە لە سەر ددانەکان.
بە شێوەی گشتی هۆکارە کاریگەرەکان لە سەر دەوام و چۆنیەتی بلیچینگ بریتین لە :
۱ـ ڕەگەزی ددانەکان.
۲ـ پاراستنی تەمیسی.
۳ـ جۆری پلانی خواردنی مرۆڤ.
٤ـ مادەی بە کار هاتوو لە بلیچینگی ددان.
۵ـ شێوەی ئەنجامی کاری بلیچینگ لە لایەن پزیشکەوە.