درباره ایا شێوەیەک جگە لە نەشتەرگەری بۆ جوانکاری لووت بوونی هەیە؟
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره ایا شێوەیەک جگە لە نەشتەرگەری بۆ جوانکاری لووت بوونی هەیە؟
ایا شێوەیەک جگە لە نەشتەرگەری بۆ جوانکاری لووت بوونی هەیە؟
عەمەلیاتی جوانکاری بە بێ نەشتەرگەری چییە؟
بە نەشتەرگەریە جوانکاریەکانی لووت کە بە بێ عەمەلیات بە ڕێوە دەچن لیفتی لووت یان ڕینۆپلاستی بێ نەشتەرگەری دەوترێت. لەم جۆرەدا لە شێوەگەلێک کەڵک وەردەگرن کە کەمتر هێرشین بۆ ئەوەی لووتێکی جوان و شازتان هەبێت. لە درێژەدا ئاماژە دەکەینە ئەم شێوەگەلە.
شێوەگەلی نەشتەرگەری بە بێ ئەنجامی عەمەلیات بۆ لووت کامانەن؟
۱ـ وەشاندنی فیلێر: ئەم شێوەیە بە بێ هەستی شوێنکاری لە نۆرینگەی پزیشکدا ئەنجام دەگرێت. فیلێرێک کە بە کار دێت لەم شێوەدا دەتوانێ ژێل یان بەز بێت کە لەو شوێنانەی لووتەدا کە پێویستە دەوەشێت. وەشاندنی فیلێر دەتوانێ کەم و کورتیەکانی لووت لە ناو ببات. هەندێ لەو فیلێرانە بۆ کەم کردنەوەی ئاوسیاگی و قوزی سەر لووت بە کار دێن و هەندێکی دیکە بۆ پڕ کردنەوە و شکڵ دان بە لووت.
۲ـ لە شێوەی وەشاندنی ژێل، ژێلگەلێک بە کار دێن کە لەگەڵ پێکهاتەی جەستەدا سازگارن و لە یەک ساڵدا جەستە وەریان دەگرێت و هیچ خەسارێک ناگەیەننە جەستە. بەڵام دەبێت لە ناوەدێکی بڕوا پێکراودا بەرهەم هاتبێتن. یەکێک لە خاڵە گرینگ و باشەکانی ئەم شێوەیە ئەوەیە کە هەر کات کە نەخۆش ئاکامی کاری بە دڵ نەبێت، پزیشک دەتوانێت بە بەکار هێنانی گیراوەی ژێلی بە نێوی ئەسید هیالورۆنیک، ئەو ناوچەیەی کە مەبەستە خاڵی بکات، بۆ ئەوەی گۆڕانی مەبەست لە لووتدا درووست بێت.
لیفتی لووت بە بە کار هێنانی دەزگ: بە کەڵک وەرگرتن لە دەزگی تایبەت کە لە نەشتەرگەری جوانکاری بە کار دێن دەتوانن شێواز و شکڵێکی جوان بدەنە لووتتان، جۆرێک شێوەی کێشانە کە لووت ڕێک دەکات.
٤ـ نەشتەرگەری جوانکاری لووت بە لەیزر: ئەم شێوەیە بۆ لێکەوتەکانی پێستی لووت باشترە و ناکرێت وەکوو نەشتەرگەریەکی دەرمانی چاوی لێبکەین. لەم جۆرە نەشتەرگەریەدا کوونەکانی لووت ڕێکتر و جوانتر دەبن.
ڕینۆپلاستی یان نەشتەرگەری لووت بە بێ عەمەلیات، شتێک کە لە ئێستادا خەڵک هەڵیدەبژێرن!
ئایا شێوەی نەشتەرگەری لووت بە شێوەی ئاوەکی شێوەیەکی بڕوا پێکراوە؟!
ڕەنگە لووتێکی جوان و شاز بۆماوەیی بێت، بەڵام بە ڕاستی متمانەی بە خۆی مرۆڤ دەگۆڕێت.
بەڵام ڕەنگە بەم بارودۆخەشەوە زۆر کەس بۆ نەشتەرگەری لووت سەردانی ناوەندە پزیشکیەکان بکەن.
وەکوو نموونە شێوەی نوێی نەشتەرگەری لووت بە بێ عەمەلیان لایەنگری زۆری پەیدا کردوە.
ئەم شێوە نەشتەرگەریە بە بێ عەمەلیات نێوی ڕینۆپلاستی ئاویە. لەم شێوەدا لە ئەسید هیالۆرانیک بۆ شکڵ دان بە لووت کەڵک وەردەگرن.
ڕەنگە وێنەکانی پێش و پاش نەشتەرگەری زۆرێک لە نەخۆشەکانتان دیبێت.
هەندێ جار بە هۆی هەڵەیەکی بچووک لە ڕینۆپلاستیدا بەرەو لای ئەم شێوەیە دێن.
سرنج ڕاکێشە کە زۆرتر بۆ چاک سازی لووتگەلێک کە پۆلیان فرە ڕێکە سەردانی نۆرینگە دەکەن.
لەم شێوە نەشتەرگەریەی لووت بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکانی عەمەلیاتی کەڵک وەرناگرن.
زۆرتر لە دەوری لووتدا ئەنجام دەگرێت، لیفتی گۆشەی لووتکەی لووت یان قوز دان و ڕێک کردن.
ڕینۆپلاستی بە بێ نەشتەرگەری، وەکوو شێوەی چاندنە، کە واتە ئەنازەی لووت ناگۆڕێت.
هۆشتان بێت کە فیلێر زیان نەگەیەنێتە پێستتان، چوونکە ڕەنگە ببێتە هۆی نێکرۆز.
بەڵام ئەنجامی ئەم شێوەیە ڕاوەستاوە، بە هۆی ئەوەی لێکەوتەی هەبوو.
ئەم شێوە نەشتەرگەری لووتە بە بێ عەمەلیات یان ڕینۆپلاستی چۆن ئەنجام دەگرێت؟
بە هۆی ئەوەی کە لووت لە تایبەتمەندیەکانی دەمووچاو دێتە ئەژمار، بەم شێوە جوانکاریانە دەکرێت هاوسانی بخرێتە نێو دەمووچاو
: ئەم شێوە جوانکاریانە بە بێ نەشتەرگەری زۆرتر وەکوو جۆرێک ساغ کردنەوە دێنە ئەژمار.
بەو مانایە کە بۆ لە ناو بردنی کەم و کورتی زگماکی یان کەم و کورتیەک کە بە هۆی نەشتەرگەری پێشتر بووە ئەنجام دەگرن.
بەڵام بەم حاڵەشەوە ئەم شێوەیە بە گشتی بە مەبەستی جوانکاری ئەنجام دەبێت، و دەتوانێ کەم و کورتیە زگماکیەکان لە ناو ببات.
بە هۆی ئەوەی کە هێرشیش نییە، ئاوسیان و شین بوونەوەی کەمە.
ئەم شێوەیە بۆ کەم کردنەوەی ئەنازەی لووت نییە.
ڕەنگە ئەنازەی لووت بچووکتر بێت، بەڵام بە هۆی ڕیکتر بوونی لووتە.
ڕێنۆپلاستی بە بێ نەشتەرگەری یان وەشاندنی فیلێر بۆ ئەم حاڵەتانەی ژێرەوە باشە:
چاندنی بریجی ساف و ڕێکی لووت.
گەڵاڵەی پێشنیار کراو بۆ نووکی لووت.
چاکسازی و بچووک کردنەوەی ئەنازەی کونی لووت.
کەم کردنەوەی دەروەزیگی لووت.
پڕ کردنی کۆڵەکەی بەرەوەی لووت.
زۆر کردنی لەتراڵی شەویلکەی سەروو بەرەو شوێنێ هەمرۆیی شکڵ.
چاک سازی ناشیرینی لووت کە بە هۆی نەشتەرگەری پێشەوە بێت.
زیانە ترۆماییەکان.
تێچووی نەشتەرگەری جوانکاری بە بێ عەمەلیات چەنێکە؟
بە هۆی کێشەی ناسەقامگیری قیمەتەکان و بان و خوار کردنی قیمەت کە لە ئێستادا هەیە ئێمە ناتوانین تێچووی نەشتەرگەری بە شێوەی ڕێک و پێک بۆ ئێوە ئازیزان بەراورد بکەین، بەڵام بە گشتی بە پێی فاکتۆرگەلێک وەکوو: ئەو مادەیەی کە بۆ وەشاندن بە کار دێت، و سەر و کارمان لەگەڵیان هەیە و هەروەها قیمەتی جیاوازی جۆرەکانی ژێل و فیلێر و شوێنی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە و نۆرینگە و هەروەها پسپۆڕی پزیشک نرخەکان دیاری دەکرێن.
دەرئەنجام:
دەبێت بزانن ئەو کەسانەی کە لووتیان گۆشتی و گەورەیە ناتوانن لە شێوەی لەیزری لووت کەڵک وەرگرن. هەروەها کەسانێک کە هێشتا نەگەیشتوونەتە تەمەنی خۆ ناسین ناتوانن شێوەگەلی نەشتەرگەری جوانکاری لووت بە بێ عەمەلیات بە کار بێرن بۆ جوانکاری.