درباره ئۆرتۆدێنسی( چاکسازی ناڕێکیەکانی ددان) لە ئێران
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره ئۆرتۆدێنسی( چاکسازی ناڕێکیەکانی ددان) لە ئێران
لە بارەی ئۆرتۆدێنسی( چاکسازی ناڕێکیەکانی ددان) لە ئێران:
یەکێک لە بەشەکانی پسپۆڕی ددان پزیشکی لە ئێراندا ئۆرتۆدێنسیە کە بە مەبەستی چاک سازی کێشەکانی دددان و شەویلکە ئەنجام دەگرێت. لەم بەشە لە پزیشکیدا ددانە ناڕێکەکان ڕێک دەکرێنەوە. ئەم بەشە بە شێوەی تایبەت لەگەڵ ناسینەوە و چارەسەری کێشەکانی ددان و شەویلکە و لاریەکانی ددان و ناوچەی شەویلکە پەیوەندی هەیە. ددانی ناڕێک و ناشیرین و بەرەو دەرەوە هاتوو هەم دەتوانن ڕواڵەتی دەمووچاوی ئێوە بخەنە مەترسیەوە و کاریگەری بخەنە سەر ژیانی ئێوە و هەروەها دەتوانن کارکردی قوڵایی دەم و ساغی کۆئەندامی هەرەس تووشی کێشە بکەن.
کاتێ کە ددانەکان ڕێک نەبن چێشت بە شێوەی باش ناهەجوێت و تەندرووستی کۆئەندامی هەرەس دەکەوێتە مەترسیەوە. رێک نەبوونی ددان دەبێتە هۆی ڕزانی ددان و نەخۆشی پووک. پاش چارەسەری ئۆرتۆدێنسی نەخۆش باشتر دەتوانێ چێشت بخوات و چۆنیەتی ژیان بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر دەڕواتە سەرەوە. و مرۆڤ بەهرەی زۆرتری لە جوانی و لە کاتی قسە کردن و پێکەنین دا وە بەر دەکەوێت. کە واتە ئۆرتۆدێنسی نە تەنیا ڕواڵەتی دەمووچاو و ددانی ئێوە باشتر دەکات، بەڵکوو ڕۆڵێکی گرینگیچی لە تەندرووستی گشتی جەستەدا هەیە. پاراستنی تەمیسی لە کەسانێکدا کە ددانی ڕێکیان هەیە ساکارترە و ئەگەری ڕزان، تووش بوون بە نەخۆشیەکانی پووک و خەساری جومگەی ناوچەی گێجگاهی شەویلکە کەمترە. چاک سازی ناڕێکیەکانی ددانی شەویلکەیی دەتوانێ شێوەی پێکەنین درووست بکاتەوە و جوانی و تەندرووستی ببەخشێتە مرۆڤ. کاتێ کە ددانەکانی پووکی سەرو و خواری ئێوە ناڕێک بێت و دوو شەویلکە پێکەوە هاوئاهەنگ نەبن و شەویلکەی سەروو لە بەرتر و شەویلکەی خوارو لە دواتر بێت یان بە پێچەوانە و یان تێکەڵێک لەم دووانە بێت، بەم جۆرە کێشانە ماڵ ئێکڵۆژێن یان ناڕێکی ددان دەوترێت. چارەسەری ناڕێکیەکانی شەویلکە و دەموو چاو بە دوو دەستەی گەورە دابەش دەبێت. یەکیان چارەسەری کێشەکانی شەویلکەیە کە پێی ئێژن دەرمانی ئۆرتۆپێدی شەویلکە و دەمووچاو یان ئۆرتۆدێنسی شەویلکە. و ئەوی دیکە درووست کردنەوەی ددانە ناڕێکەکانە کە پێی دەڵێن ئۆرتۆدێنسی ددان.
ئۆرتۆپێدی( چاکسازی ناشیرینی ماسوولکەکان) شەویلکە و دەموو چاو یان ئۆرتۆدێنسی شەویلکە:
مەبەست لە ئەنجامی ئەم چارەسەریە درووست کردنە شەویلکەکانە. لە زۆربەی نەخۆشەکاندا ڕەنگە دوو شەویلکە لەگەڵ یەک جیاواز بن. هەنگاوی سەرەتایی لە چارەسەری درووست کردنی شەویلکەیە و بە وتەیتر دەبێت سەرەتا شەویلکە درووست بێت و پاش درووست کردنی شەویلکە ددانەکان ڕێک بن، بەو مانایە کە ددانەکان بە شێوەی ڕێک لە سەر شەویلکە دابنرێن. هەموو کات لە سەرەتادا چارەسەری بۆ شەویلکە دەکرێت. جووڵیانی دوو شەویلکە بە دەزگاگەلی جووڵانەوەیی لە دەرەوەی دەم دا ئەنجام دەگرێت.
ئۆرتۆدێنسی ددان:
کاتێ کە ددانەکان ناڕێک بن بە کەڵک وەرگرتن لە ئۆرتۆدێنسی پایەدار دەکرێت ئۆرتۆدێنسیان بۆ بکرێت. لە ئۆرتۆدێنسی ددان دا، شەویلکەکان ناجووڵێن و یان جووڵانەوەیەکی زۆر بچووک لە شەویلکەکان ڕوو دەدات. بە ئۆرتۆدێنسی پایەدار تەنیا ددانەکان دەجووڵێن. بە جووڵیانی ددانەکان دەکرێت ددانە ناڕێکەکان بە شێوەیەکی ڕێک بچنرێن و کێشەی قەرەباڵغی و ماوەی نێوان ددانەکان و ناڕێکی نێوانیان چارەسەر بکرێت.