گەشتیاری تەندرووستی لە ئێستادا بەشێک لە پێشەی گەشتیاریە کە ڕوو بە پەرەسەندنە لە هەموو جیهاندا، بە هۆی تێچووی کەمی خزمەتگوزاریە پزیشکیکان لە ئێران، ئەم بەشە یەکێک لە بەشەکان بۆ پەرەپێدانی ئابووری دێتە ئەژمار و دەرفەتێکی باشە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بە گەشتیاران و هەروها بە دەست هێنانی ڕەزامەندی ئەو نەخۆشانەی کە لە دەرەوە بۆ چارەسەری سەردانی ئێران دەکەن. هەروەها دەرفەتێکە بۆ بردنەسەرەوەی جێگە و پێگە و ئابووری وڵات.
ئێران تا کوو ئێستا گەشەیەکی زۆری لە زانستی پزیشکیدا هەبووە، بە جۆرێک کە لە ئێستادا لە بواری زانستگەلێک وەکوو زانستی خانەگەلی بونیادی و چاک کردنەوەی لێکەوتە مرۆغەیەکان لە ڕێژەی وڵاتانی هەرە باشی جیهاندایە. هەروەها لە بواری نازایی، بابەتی ڕادیۆلۆجی هێرشی، گورچیلە و جەرگدا توانای کێبرکێی لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتووی جیهاندا هەیە. ئەزموونی شەڕی ۸ ساڵەی ئێران و لێکەوتەکانی هێرشی کیمیایی و کەم ئەندام بوون، دەتوانێت وەکوو خاڵێ بەهێزی ئێران بۆ یارمەتی دان بە وڵاتانی دراوسێ و هاوبەش کردنی ئەو ئەزموونانە لەگەڵ وڵاتانی جیهان بێتە ئەژمار.
سەرەڕای ئەم خاڵانە، پێشکەش کردنی چاودێری تەندرووستی هەرزان لە نێو وڵاتانی لە حاڵی پێشکەوتن و تەنانەت وڵاتانی ناوچەکە خاڵێکی ئەرێنی کێبرکێ بۆ ئێران دێتە ئەژمار. چۆنیەتی و ڕێژەی زۆری سەرکەوتوویی نەشتەرگەریەکان لە ئێراندا، لە ئاستی کێبەرکێ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ڕکابەردایە. گەشەی ئێستای ئێران لە زانستی پزیشکی نوێ، هەبوونی دکتۆرگەلی پسپۆڕ و پەستانی سرووشتی( کەش و هەوای جیاواز و کانیاوی ئاوی کانزایی) و گەشتیاری دەتوانێت ئێران وەکوو یەکێک لە وڵاتانی بەناوبانگ لە بواری گەشتیاری تەندرووستیدا بە هەمووان بناسێنێت.
لە ساڵانی ڕابردوودا گرینگی زۆر بە بەهێز کردنی ژێرخانە دەرمانیەکان و بەشداری بەشی تایبەتی بۆ پێشکەش کردنی پێداویستییەکانی تەندرووستی و دەرمانی دراوه، و هەبوونی میراتی مێژوویی دەوڵەمەند و کەنارەی بەحرەکان و جۆراوجۆری خواردەمەنیەکان و پەستانی سرنج ڕاکێشی کەلتووری جۆراوجۆر و داب و نەریتی ئێران دەتوانێت وەکوو خاڵگەلی سەرەکی لە پلانەکانی گەشتیاری پزیشکی لە ئێران بێتە ئەژمار.
کە واتە گرینگترین پلانەکانی ئەم کۆمپانیایە بە شێوەی ژێرەوەیە:
ئاسانکاری بۆ هات و چۆی گەشتیاران و ماوەی ڤیزا بە پێی قۆناغی دەرمان.
بەکار هێنانی کەرەستەی بە ڕۆژی دیجیتاڵ و بە کار هێنانیان بۆ تاوتوێی تەندرووستی ئەو کەسانەی کە خوازیارن و پەیجۆری کردنی ڕەوتی چارەسەری.
ناساندنی گرووپی پزیشکی پسپۆڕ و ناوەندی چارەسەری پێشکەوتوو و پڕ چەک.
ئیمکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی پێش لە سەفەر و دیاری کردنی کاتی چاو پێکەوتن.
ئیمکانی نیشتەجێ بوون لە باشترین و نزیکترین شوێن بە ناوەندی چارەسەری.
دابین کردنی ئیمکانی مانەوە بۆ هاوڕا یان هاوڕایان و هاوئاهەنگی بۆ هەبوونی وەرگێڕێک لە ئەگەری پێویستدا.
پێشکەش کردنی پەکەیجی جۆراوجۆری دەرمانی و گەشتیاری بە نرخێکی باش.
چاودێری و تاوتوێی بەردەوامی خزمەتگوزاریە پێشکەش کراوەکان بە نەخۆشەکان.