درباره نەخۆشخانەی هەرە پسپۆڕی چاوی ڕازی
نەخۆشخانەی هەرە پسپۆڕی چاوی ڕازی
خزمەت گوزاری دەرمانی بە نەخۆشانی دەرەوەی وڵات لە ۱۵ ساڵ پێشەوە، لە نەخۆشخانەی هەرە پسپۆڕی چاوی ڕازی پێشکەش دەکرا. و لە ئێستادا و بە پێی ئەوەی کە وەزارەتی دەرمان سەبارەت بە ڕێکخستنی نەخۆشانی دەرەوەی وڵات بە شێوەی جیا و تەرخان کردنی خزمەت گوزاری تایبەت بەم نەخۆشانە گەڵاڵەیەکی پەسەند کردووە، نەخۆشخانەی ڕازی خزمەت گوزاریەکانی ژێرەوەی خستوەتە نێو پلانەکانی خۆی.
نەخۆشخانەی هەرە پسپۆڕی چاوی ڕازی
۱-تەرخان کردنی یەکەیەکی جیاواز لە خشتەی ڕێکخراوەیی لە ژێر چاودێری بەڕێوبەرایەتی جێ بە جێ کردنی نەخۆشخانەکە.
۲- ڕێکخستنی گرووپی یەک گرتوو APD
۳- شوێنی فیزیکی شایان بۆ وەرگرتنی ئەم نەخۆشانە.
٤- هەبوونی کارناسێکی بەرپرس و شارەزا بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی لە کاتی وەرگرتن تا هەڵساندنی ئەم نەخۆشانە لە نەخۆشخانە.
۵- ڕادەست کردنی بەڵگەی پزیشکی نەخۆش و پلان داڕشتن بۆ چاوپێکەوتنەکانی داهاتووی نەخۆشەکان.
٦- چاو پێکەوتن، ناسینەوە، ڕاوێژ و دەرمان کردن لە کورتترین کات بە بێ نۆبە گرتن بۆ نەخۆشانی دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرێت.
نەخۆشە بەڕێزەکانی دەرەوەی وڵات بە تایبەت خۆشەویستانی عەرەب، ئێوە دەتوانن ڕاستەوخۆ و بە بێ هەبوونی وەرگێڕ سەردانی ئێمە بکەن.
بە ئاگاداریتان دەگێنین کە وەرگێڕەکانی ئێمە لە هەموو کاتژمێرێک دا یارمەتی ئێوە دەدەن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ۱۵ دەرسەد داشکاندنیشەوە ئەم یارمەتیە وەرگرن.
شێوەی سەردانی ڕاستەوخۆ
هەناردنی نێو و ژمارە تەلەفۆن.
شرۆڤە کردنی کێشە بۆ دوکتۆری نەخۆشانی نێونەتەوەیی.
لە ئەگەری هەبوونی بەڵگەی پزیشکی، هەناردنی ئەو بەڵگانە بۆ تێلێگرام یان جیمەیل.
٤- وەرگرتنی وڵام.
۵- بەراورد کردنی تێچووی دەرمان.
٦- دیاری کردنی کاتی سەر وەخت و ڕێکەوتن بۆ هاتن و چاو پێکەوتنی دوکتۆر.
۷- هەناردنی سەیارەی تایبەت بۆ فڕۆکەخانە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی نەخۆش.
چالاکیەکانی بەشی نێونەتەوەیی.
۱- تەرخانکردنی یەکەیەکی جیاواز بۆ نەخۆشانی نێونەتەوەیی.
۲- ڕاوێژکاری ڕاستەوخۆ و ئونلاین لەگەڵ دوکتۆرIPD.
۳- پێکهێنانی پێوەندی پاش هەڵسانی نەخۆش لە نەخۆشخانە لەگەڵ دوکتۆری IPD.
٤- هەبوونی ئینتێرنێتی خۆڕایی.
۵- ڕاسپاردنی چێشت و خزمەت گوزاری.
٦- دەست پێگەیشتنی خێرا بە خزمەت گوزاریەکانی هات و چۆی شاری و نێوان شاری.
۷- هەبوونی ئەندامانی شارەزا بە زمانە بیانیەکان.
۸- دەست پێگەیشتنی خێرا و جێی متمانە بە نزیکترین سەڕافی.
۹- دەست پێگەیشتنی ئاسایی و بە متمانە بە نزیکترین هوتێل.
۱۰- ئەگەری پێکهێنانی پێوەندی بە شێوەی فەکس، جیمەیل، تێلێگرام، واتس ئاپ و فەیس بووک.
خزمەتگوزاریەکانی ناسینەوە:
ئەنجیۆگرافی
تاوتوێی دەمارەکانی تۆڕی چاو و پەردەی گۆی چاو بە دوو شێوەی ئەنجیۆگرافی فلۆئۆرسێین و ئەنجیۆگرافی ICG لە نەخۆشخانەی هەرە پسپۆڕی ڕازیدا ئەنجام دەگرێت.
بۆ ئەنجامی ئەم تاقی کاریە، مادەیەکی تایبەت لە باسکی نەخۆش دەوەشێنن. پاشان بە یارمەتی کامێرای ئەم دەزگایە، لە بەشی پشتی چاو وێنە دەگرن.
ئەم تاوتوێ کردنە لە زۆرێک لە نەخۆشیە گرینگەکانی کۆرنییەی چاو وەکوو ڕێتینۆپاتی قەن و خاڵی کردنی پێوەندی دار بە سێن ماکولا، نەخۆشیگەلی بەسیانی دەمار وەکوو بەسیانی ڕێڕەو یان وەریدی تۆڕی چاو بە کەڵکە.
هەروەها ئەگەری بە دەست هێنانی فیلمی ڤیدیۆیی لە بەشگەلی جیاوازی ڕێگا پەیدا کردنی دەرمان لە تۆڕی چاو و پەردەی گۆی چاو لەم نەخۆشخانەیەدا هەیە.
بەراوردی تۆڕی چاو بە بەکار هێنانی OCT:
بە یارمەتی ئەم دەزگایە دەکرێت بەشەکانی تۆڕی چاو و پەردەی گۆی چاو تاوتوێ بکرێت.
لە ئەگەری هاوکاری کردنی باشی نەخۆش و ڕوون بوونی ناوچەی ناوەوەی چاودا وێنەگەلێکی زۆر باش و ڕوون بە دەست دێت. لەم نەخۆشخانەیەدا بە ڕۆژترین تێکنۆلۆجی وێنە گرتنی ئەنجیۆگرافی و OCT بە شێوەی هاوکات هەیە.
فۆندۆسی تۆپۆگرافی:
بە ئەم دەزگایە دەکرێت کێشەی تۆڕی چاو و بەشی بنی چاو تاوتوێ بکرێت و بەر چاو کەوێت.
تۆپۆگرافی( خوێندنی نەخشەی ڕەشینەی چاو):
ئەرکی دەزگای تۆپۆگرافی تاوتوێی بارودۆخی ڕەشینەی چاو پێش و پاش نەشتەرگەری کەم و کورتی ئێنکێساریە. لەم شێوەیەدا، بە هناردنی ئەڵقەگەلی نورانی لە سەر ئاستی ڕەشینەی چاو و پاشان وەرگرتنی پەرچدانەوەی ئەم تیشکانە و تاوتوێیان، دەکرێت تێکچوونگەلێک وەکوو، چەمیانی ڕەشینەی چاو، ئۆسکار( جێگای برین) و لار و لۆچی ڕەشینەی چاو بناسرێت. بەم هۆکارەش، تۆپۆگرافی یەکێک لە سەرەکیترین تاقی کاریەکانی پێش نەشتەرگەری کەم و کورتی ئێنکێساری بۆ ناسینەوەی نەخۆشیگەلی لاری ڕەشینەی چاوە. حەتمەن دەبێت پێش لەیزیک لازک و حاڵەتگەلی هاوشێوە ئەم وێنەگرتنە لە لایەن ئێپتۆمێترگەلی پسپۆڕی ڕازی ئەنجام دەگرێت.
گۆڕەپان دیتنی پریمێتری:
پریمێتری:
تاقی کردنەوەی گۆڕەپانی دیتن: جۆرێک تاقی کاریە کە بۆ تاوتوێی تێکچوون لە دیتنی ناوەندی و ناوچەیی کە ڕەنگە بە هۆی بارودۆخی تایبەتی پزیشکی وەکوو چوونە سەرەوەی
فشاری چاو( گڵوکوم)، جەڵتەی مێشک، لووەکانی مێشک یان بۆ تاوتوێی دەماری دیتن ئەنجام دەگرێت. کاتێ کە بۆ پشکنین دەزگای کۆمپیوتێری بە کار دێنن، ناسینەوە ڕێک و بڕوا پێکراوە. پشکنینی گۆڕەپانی چاو پێکەوتن بە دەزگایەک بە نێوی پریمێتر یان نیوەگۆ کە تێیدا خاڵگەلی ڕووناکی لە سەر لاپەڕەیەکی سپی دەدرەوشێنەوە، ئەنازە دەگیرێن.
IOL Master
نوێترین دەزگایە بۆ دیاری کردنی نومرەی لێنز لە نەشتەرگەریگەلی ئاو مرواری و ئارتیزان و لێنز نێو چاودا.
پێنتاکم:
دەزگایەکە کە بۆ تاوتوێی بەشی بەروو و پشتی ڕەشینەی چاو بۆ ئەنجامی هەموو جۆرە نەشتەرگەریەکی چاکسازی کەم و کورتی ئێنکێساری و پەیوەندی ڕەشینەی چاو و تاوتوێی چەمیانی ڕەشینەی چاو( کراتوکونووس) بە کار دەبرێت.
ئەنازە گرتنی ڕێژەی لاری چاو:
بۆ ناسینەوەی ئێسترابیسم و تەمەڵی چاو.
کراتومێتری:
ئەنازەگرتنی ناڕێکی ڕەشینەی چاو.
A Scan
دیاری کردنی نومرەی لێنز بۆ ئاو مرواری، نەشتەرگەری ئارتیزان و لێنزی نێوەوەی چاو.
تۆپۆگرافی ( سیریوس ـ پیرامیس):
تۆپۆگرافی سیریوس پێشکەوتووترین وێنەیە لە هەمووی گۆشەکانی ڕەشینەی چاو بە مەبەستی هەموو جۆرە نەشتەرگەریەکی چاکسازی کەم و کورتی ئێنکێساری و پەیوەندی ڕەشینەی چاو و تاوتوێی چەمیانی ڕەشینەی چاو( کراتوکونووس).
1 | 2 |
---|---|
سال تاسیس | 1373 |
تعداد تخت | |
تلفن | 989100900710+ |
زبان بیمارستان | فارسی, English |
نشانی بیمارستان | |
وبسایت | https://medtourism24.com |