درباره نەخۆشخانەی پارسی تاران
نەخۆشخانەی پارسی تاران
نەخۆشخانەی پارسی تاران لە ساڵی ۱۳۳۸دا و بە تێکۆشانی گروپێک لە پزیشکانی جوان کە وانە پسپۆڕانەیەکانی خۆیانیان لە بەشگەلی جیاواز لە ئەمریکا و ئەورۆپا خوێندبوو و لە باشترینەکانی کاتی خۆیان بوون، دامەزرا. ئەم گرووپە لە دکتۆرەکان کە پێشڕەوی گرووپە دیکە پزیشکیەکان بوون کە لە تاراندا پێکهاتبوون و شوێنەکانی دیکەی وڵات بوون بریتی بوون لە:
۱ـ دکتۆر حەسەن ئەهری، پسپۆڕی نەخۆشیگەلی منداڵان.
۲ـ دکتۆر سەعید ئەهری، پسپۆڕ لە نەشتەرگەری گشتی.
۳ـ دکتۆر عەبدولحوسەینی ئینتیخابی، پسپۆڕی منداڵ بوون و نەشتەرگەری ژنان.
٤ـ دکتۆر محەمەد حەسەنی توران، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی.
۵ـ دکتۆر مەنووچەری شاهقلی، پسپۆڕ لە نەشتەرگەری پلاستیکدا.
٦ـ دکتۆر محەمەد مەسعوود، پسپۆڕی شکیان و نەشتەرگەری ئیسک.
۷ـ دکتۆر عەبدولقاسمی قائمی، پسپۆڕی نەخۆشیگەلی دەروونی و خوێن.
۸ـ دکتۆر حەسەن فاتح، پسپۆڕی ڕادیۆلۆجی.
مێژووی درووست بوونی نەخۆشخانەی پارس:
نەخۆشخانەی پارس لە یەکەمین نەخۆشخانە تایبەتیەکان بوو کە لەو کاتەدا دامەزرا. گرووپگەلی دیکەی پزیشکی درێژەیان بە ڕێگاکەی نەخۆشخانەی پارس دا، و ئەمە دەسپێکی گەشەی پزیشکی تایبەتی لە تاران و شوێنەکانی دیکەی وڵات بوو. لە سەرەتا نەخۆشخانەی پارس لە شەقامی فەرانسەدا بوو، و ٤۰ کورسی هەبوو، بەڵام بە هۆی گەشە و تەواو بوونێک کە پێویست بوو لە نەخۆشخانەدا ڕوو بدات لە باڵاخانەیەکی نوێدا کە بە مەبەستی نەخۆشخانە درووست کرا بوو، نەخۆشخانەکە ڕۆیشتە شەقامی بلواری ئێلیزابێت( بلواری کشاوەرز). نەخۆشخانەی نوێ لە یەک باڵاخانەی ٤ قاتی درووست بوو کە ۱۰۰۰۰میتری چوارگۆشە پانتایی هەبوو و چوون لە ناوەندی تاراندا بوو لە هەموو بەشەکانی شارەوە دەستی پێدەگەیشت. لە گەڵاڵەی نوێی گەشەی نەخۆشخانەکە کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا درووست بووە پانتایی باڵاخانەی نەخۆشخانەکە بوەتە نزیکەی ۲۲۰۰۰ میتر. و لە ئاکامدا نەخۆشخانەکە لە ئێستادا بەشگەلی کت لب، پست کت، ئای سیو جێنراڵ، ئای سیو دڵ، سی سی یو، ئێم ئاڕ ئای، سی تی سکەن، دیالیز، ڕادیۆلۆجی، سۆنۆگرافی، داپلێری ڕەنگی و هەروەها بەشگەلی ڕادیۆتراپی، فیزیۆتراپی، هەڵگەڕاندنی هێزی دڵی هەیە. لە باڵاخانەی نوێ کلینیکگەلی هەرە پسپۆڕی دڵ وەکوو بەشگەلی ئێکۆ، ئێکۆ قوڕگ، EEGP، تالیۆم ئێسکەن، دڵەڕاوکێی تاقی کردن و بە زوویی بەشی سی تی ئانجیۆگرافیە( MSCT64). و هەروەها کلینیکگەلی ژان و کلینیک stress manegment clinicلە ئێستادا چالاکی دەکات. چاکسازی دامەزراوەگەلی نەخۆشخانەکەیچ ئەنجام دراوە. نەخۆشخانە کەرەستەگەلی پێشکەوتووی ئیرکاندیشێنی هەیە، و بە مەبەستی پێشگری لە پیس بوونی کەش و هەوا تەواوی هەوایەک کە دێتە نێو نەخۆشخانە لە فیلترگەلی تایبەت ڕەد دەبن و نمی باش دەخرێتە سەری، و هەوایەک کە دەچێتە ژوورەکان ی نەشتەرگەری لە فیلترگەلی دژە باکتێری ڕەد دەبن. نەخۆشخانەی پارس لە ئێستادا ۱٦٦ کورسی هەیە کە لە خۆگری ژووری فرە باش، یەک کورسی، دوو کورسی و سێ کورسیە. لە ئێرەدا پێویستە لە هەموو پزیشکەکان و فەرمانبەرانی تایبەتی نەخۆشخانەی پارس کە بووگنە هۆی گەشەیەکی وەها سپاس گوزاری بکەین. نەخۆشخانەی پارس بە هەبوونی سیستەمی بەڕێوەبردنی چۆنیەتی ISO 9001 لە ساڵی ۱۳۷۹ و بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و کارکردی تایبەت توانیویەتی بەرزترین گرێیدی بەرز کردنی تەندروستی(HPH) نەخۆشخانەی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی دەرمان و فێرکاری پزیشکی وڵات وەرگرێت. نەخۆشخانەی پارس یەکێک لە سەرکەوتووترین ناوەندە چارەسەری لە بە دەست هێنانی متمانەی گشتی لە بیری هەمووان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە چۆنیەتی باش بە تایبەت لە نێو سیستەمگەلی بەڕێوەبردنی وڵات لە بەشەکانی ژێرەوەیە:
۱ـ باشترین ناوەندی ناسینەوە و چارەسەری نەخۆشیگەلی ژنان و منداڵ بوون بە ڕێژەی 0 لە سەد مەرگی دایکان لە ماوەی ۲۵ ساڵی ڕابردوودا.
۲ـ باشترین ناوەندی چارەسەری نەخۆشیگەلی مێشک و دەمار و بەکار هێنانی ئێلێکترۆدی مێشکی بۆ یەکەمین جار لە وڵاتدا.
۳ـ باشترین ناوەندی چارەسەری نەخۆشیگەلی بڕبڕەی پشت و ئۆرتۆپێدیک.
٤ـ ناوەندێک شیاو بۆ کێبەرکێ لە نەشتەرگەریگەلی زگ و جوانکاری.
۵ـ تەنیا ناوەندی پڕچەک بە یەکەی چاودێری و چارەسەری نەخۆشگەلی تووش بوو بە ئێپیلێپسی ( EMU).
٦ـ باشترین ناوەندی ناسینەوە و چارەسەری نەخۆشیگەلی دڵ و دەمار، ئانجیۆگرافی و نەشتەرگەری، تەنیا ناوەندی چارەسەری پڕ چەک بە ئانجۆگرافی زیگۆ بە پەستانی هیبریت و ئیمکانی بارە بردن لە دوو کت لب جیا بە مەبەستی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری هاوکات بە نەخۆشەکان.
۷ـ نوێترین یەکەی ڕادیۆتراپی و کێمۆتراپی وڵات بە دوو دەزگا.
۸ـ باشترین ناوەندی وێنەگرتن(MRI) بە کەرەستەگەلی تایبەت لە وڵاتدا و بە کار هێنانی دوو دەزگا سی تی ئێسکەن مولتی ئێسلایس و ئێم ئاڕ ئای ۵/۱ تێسلا.
۹ـ پشکنینگایەک پڕچەک بە دواهەمین تێکنۆلۆجی ناسینەوە کە لەگەڵ ناوەندی واگنێری ئاڵمان هاوکاری و هاوبەشی دەکات و ئیمکانی ئەنجام گرتنی پشکنینی تایبەت لە ئەوروپا بۆ نەخۆشەکان لە ئێران بە دی دێنێت. و ئیمکانی دەست پێگەیشتن بە ئاکامەکان بە شێوەی کارەبایی و لە کورتترین کاتتدا هەیە.
۱۰ـ پێشئاهەنگترین نەخۆشخانەی تایبەتی لە بە کار گرتنی بلیمەتەکان بە مەبەستی چالاکیگەلی فێرکاری،لێکۆڵینەوەیی و چارەسەری لە وڵاتدا بۆ چارەسەری نەخۆشەکان.
۱۱ـ چالاکترین نەخۆشخانەی تایبەتی لە بواری بە کارهێنانی شێوەگەلی نوێی نەشتەرگەری پسپۆڕی و هەرە پسپۆڕی لە بەشگەلی جۆراوجۆر.
۱۲ـ هەبوونی بەشی یۆرۆ داینامیک وەکوو یەکەمین ناوەندی پزیشکی لە چاودێری لە نەخۆشەکانێک کە لە کۆنتڕۆڵی مێزدا لاوازن.
۱۳ـ خۆشناوترین نەخۆشخانەی تایبەتی بە کەمترین سکاڵا لە لایەن خەڵکەوە کە پەیوەندی بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە هەموو بەشەکا و گەڵاڵەی سامان دان نرخی تەندروستی.
۱٤ـ بەشداری پزیشکگەلی پسپۆڕ و شارەزا.
۱۵ـ بە کار گرتنی ئەندامانی شارەزا بە تواناییگەلی زانستی و کارکردی باش.
۱٦ـ هەبوونی بارودۆخی ماڵی باش و ئیمکانی باشتر کردنی ئۆتێلێنگی نەخۆشخانە.
۱۷ـ هەبوونی بیری پلان ڕێژی لە نێو گرووپی بەڕێوبردنی نەخۆشخانە و ڕێکەوتنی نێوان ئەوان.
۱۸ـ هەبوونی قۆناغەکان، شێوەگەلی ڕۆژی چارەسەری، داهێنەرایەتی و نوێگەری لە ڕێگای سیستەمی بەڕێوبەرایەتی چۆنێتی پلان ڕێژ کراو.
۱۹ـ چالاکترین نەخۆشخانەی بەشی تایبەتی لە بواری بە کارهێنانی شێوەگەلی نوێی نەشتەرگەری پسپۆڕانە و هەرە پسپۆڕانە لە بەشگەلی جۆراوجۆر.
۲۰ـ پێشکەوتووترین ناوەندی دەرمانی تایبەتی پێشاهەنگ لە بەڕێوەبردنی کۆڕ و کۆبوونەوە گەلی نێونەتەوەیی live surgery.
۲۱ـ یەکەمین نەخۆشخانەی تایبەتی ئێران کە بە مەبەستی پیادە کردنی ستانداردەکانی متمانە بەخشی نەتەوەیی بەرەی یەکەم لە لایەن وەزارەتی تەندروستی لە ساڵی۱۳۸۷دا وەرگرتوە.
۲۲ـ یەکەمین و تەنیا ناوەندی تەندروستی چارەسەری لە ئێراندا کە دەرەجەی یەکی هەرە باشی لە وەزارەتی تەندروستی و چارەسەری لە ساڵی ۱۳۹٤ وەرگرتوە.
۲۳ـ یەکەمین نەخۆشخانەی تایبەتی وڵات کە بڕوانامەی ئیزۆ ۹۰۰۱ لە ساڵی ۱۳۷۹دا وەرگرتوە.
۲٤ـ یەکەمین نەخۆشخانەی تایبەتی ئێران کە خەڵاتی بەڕێوەبردنی سەوزی لە ساڵی ۱۳۸۳دا گرتووە.
۲۵ـ یەکەمین یەکەی تەندروستی چارەسەری وڵات کە خەڵاتی نەتەوەیی چۆنیەتی ئێرانی لە ئاستی تێکۆشان لە ساڵی ۱۳۸۸ و لە ئاستی بەناو بانگی یەک ئەستێرە لە ساڵی ۱۳۸۹ وەرگرتوە.
۲٦ـ باشترین ناوەندی چارەسەری کە بەشی پڕچەک کراوی تایبەتی نەخۆشانی نێونەتەوەیی هەیە.
نەخۆشخانەی پارس کۆمەڵەیەک لە باشترین پسپۆڕەکان و فەرمانبەرانی خاوەن ئەزموون و شارەزایە کە تێدەکۆشن ڕەزامەندی ئێوە لە ماوەی نیشتەجێبوونتان دابین بکەن.
ئەرک دارێتی و ئامانجەکانی نەخۆشخانە:
ئەرک دارێتی:نەخۆشخانەی پارسی تاران زۆرتر لە ۵۰ ساڵ ئەزمونی هەیە و لە ساڵی ۱۳۳۸دا چالاکیەکانی خۆی لە بەشی ناسینەوە و چارەسەری دەست پێکرد. ئەم نەخۆشخانە دەیەوێت بە بەکارگرتنی گرووپگەلی پزیشکی پسپۆڕ و شارەزا و بە کار هێنانی کەرەستەکانی و تێکنۆلۆجی ڕۆژی پزیشکی، ژیانی باشتر، شادتر و و تەندروستتر بۆ نەخۆشەکان دابین بکات.
نەخۆشخانەکە بە پێکهێنانی بەشگەلی پسپۆڕی و هەرە پسپۆڕی، زنجیرەی تەواوی چارەسەری لە ئاستێکی بەرزی ستانداردە نێونەتەوەییەکان و بە مەبەستی تەواو کردنی پێداویستیەکانی نەخۆشەکانی پێکهێناوە.
بەراورد:
پێشاهەنگترین و جێ متمانەترین ناوەندی چارەسەری لە بواری دەست پێگەیشتن بە بەرزترین ستانداردە ناوچەیی باشتر کردنی تەندروستی تا کۆتایی پلانی شەشەمی گەشەی وڵات.
بایخەکانی نەخۆشخانەی پارس:
۱ـ نەخۆش تەوەر.
۲ـ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پارێزراو.
۳ـ وڵام دانەوە.
٤ـ پاراستنی ئاکاری پزیشکی.
۵ـ پاراستن و لە بەرچاو گرتنی مافی شارومەندی.
٦ـ پشتیوانی ماڵی و پارەیی.
۷ـ خۆبەڕێوبەری و چاودێری لە خۆ.
بەشدارانی سەرەکی:
نەخۆش، هاوڕا، فەرمانبەران و کۆمەڵگا.
یەکەی گەشتیاری تەندروستی: ( IPD).
نەخۆشخانەی پارس وەکوو خۆش ناوترین ناوەندی چارەسەری و بە پێشینەی شەست ساڵ لە ساڵانی هەرە ڕابردووەوە مێوانداری نەخۆشگەلی نێونەتەوەیی و باڵوێزخانەکان بووە. بەم حاڵەوە هاوکات لەگەڵ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ڕاکێش کردنی نەخۆشگەلی نێونەتەوەیی لە وەزارەتی تەندروستی لە ساڵی ۱۳۹۳ توانیویەتی جەوازی فەرمی چالاکی کردن لەم بوارەدا بە دەست بێنێت.
لەم ناوەندەدا هەمووی پێداویستیەکان و فەرمانەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ دەبێت.
ماڵپەڕی نەخۆشخانە بە زمانی فارسی و ئینگلیزی داڕێژراوە و هەروەها زانیاری و ڕێنوێنیگەلی پێویست لە بەشی گەشتیاری تەندروستی بە زمانگەلی کوردی و عەرەبی دامەزراوە.
زنجیرەی وەرگرتنی نەخۆشگەلی نێونەتەوەیی:
نەخۆشگەلی بیانوو بە شێوەی ڕاستەوخۆ و یان لە ژێر چاودێری کۆمپانیایەکی گەشتیاری بە کۆمەڵەکە دەناسرێن، پاشان خێراتن وتن بە نەخۆشەکان و شرۆڤە کاری سەرەتایی لە لایەن کارناسی ناوەندکەوە ئەنجام دبێت. پاش مێوانداری و وەرگرتنی بەڵگەکان، وەرگرتنی نەخۆش ئەنجام دەبێت و بە ڕێنوێنی و هاوڕایی کارناسی ناوەندەکە ناساندن بە بەشی IPD و خەفاندنی ڕۆژ(Day care) ئەنجام دەبێت و پاشان بە پێی پێویستی خزمەتگوزاری دەنێردرێت بۆ بەشی پسپۆڕی.
پاشان پزیشکی بەشەکە دەڕواتە سەر نەخۆش و ڕەوتی چارەسەری دەست پێدەکات.
لە هەر قۆناغێک لە چارەسەریدا کە پێویست بە ئیزنی نەخۆش بێت پاش شرۆڤەی تەواو، ڕەوتەکە ئەنجام دەبێت. پاش هەڵساندنی نەخۆش بە پێی زانیاریگەلێک کە دراوە، زەنگ بۆ نەخۆش لێدەدرێت و قۆناغی نەخۆشی نەخۆش دەڕواتە ژێر چاودێری.
ناونامەیەک لە فەرمانبەران کە شارەزای زمانگەلی دووهەم و سێهەمن کۆ کراوە و لە ناوەندەکا تەواو کردنی خزمەتگوزاری بە نەخۆشەکان دابین دەکەن.
بەشگەلی پسپۆڕی:
فریاکەوتن.
سۆنۆگرافی.
چاودێری تایبەتی ساوایان( NICU).
ناوەکی و منداڵان.
بنکەی تەندروستی.
ڕادیۆلۆجی.
ژووری دەرزی وەشاندن.
خەفاندن.
نازایی.
دەرمانخانە.
منداڵ بوون.
فریاکەوتنی دڵ.
سۆنۆگرافی و ڕادیۆلۆجی.
فیزیۆتراپی.
چاودێری تایبەت(CCU).
چاودێری تایبەت( ICU).
پشکنینگاە.
ئۆرتۆپێدی.
نەشتەرگەری.
ژووری نەشتەرگەری.
نەشتەرگەری دڵ.
ناوەکی دڵ.
پسپۆڕیەکان:
سی و هەناسە کێشان.
ڕۆماتۆلۆجی.
پێست و قژ.
دڵ و دەمار.
چاو.
ناوەکی.
هەرەس.
مێشک و دەمار.
گوێچکە و قوڕگ و کەپۆ.
ئۆرۆلۆجی.
ئۆرتۆپێدی.
ژنان و منداڵ بوون.
منداڵان و مێرمنداڵان.
ئەنکۆلۆجی.
ددان پزیشکی.
ئاڵگەکان.
1 | 2 |
---|---|
سال تاسیس | |
تعداد تخت | |
تلفن | 00989100900710 |
زبان بیمارستان | فارسی, English |
نشانی بیمارستان | |
وبسایت | https://medtourism24.com/ku/ |