درباره نەخۆشخانە و ناوەندەکانی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی نووری تاران

 نەخۆشخانە و ناوەندەکانی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی نووری تاران:

کۆمەڵەی چاو پزیشکی نوور لە ساڵی ۱۳۷۲ و بە ڕێخستنی یەکەمین کلینیکی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی لە ئێران، لە شەقامی موتەهەری دەستی بە کار کرد. ئەم ناوەندە یەکەمین قۆناغی چالاکیەکانی نوور بوو و لە ساڵی ۱۳۹۲ بە کەڵک گرتن لە باڵاخانەگەلی نوێ و کەرەستەگەلی پێشکەوتوو پەرەی سەند و هێشتا خەریکی خزمەتگوزاریە. ڕێخستنی نەخۆشخانەی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی نوور لە سەرەتای بلواری ئیسفەندیار لە ساڵی ۱۳۸٦ درێژەی جووڵانەوەیەک بوو کە لە ساڵی ۱۳۷۲دا دەستی پێکردبوو و لە ساڵی ۱۳۷۹ بە پەرەسەندنی کلینیکی ئێکسایمێر لە شەقامی بابەک بەهرامی درێژەی پێدرا.

نەخۆشخانەی نوور یەکەمین نەخۆشخانەی  پسپۆڕی چاو پزیشکی تایبەتی وڵاتە کە بە هەبوونی سیستەمی هەناردن و ڕاوێژکاری هەرە پسپۆڕی، چاو پزیشکانی شارەزا و زاڵ بە سەر زانستی ڕۆژی چاو پزیشکی، کەرەستەگەلی ناسینەوە و چارسەری ڕۆژی دونیا و ئەندامانی دڵۆڤان و کارزان، لە شوێنێکی جوان و هێوەردا، خزمەتگەلێکی باش‌ و شیاو پێشکەشی هاووڵاتیانی ئازیز دەکەن و بەردەوام لە هەموو بەشەکانی زانستی، کارکردی و تێکنۆلۆجیکیدا پێشاهەنگ بووگن و خاستر بوونی خۆیان لە وڵات و ناوچەکەدا سەلماندووە.

دامەزراندنی نەخۆشخانەی نوور بوەتە هۆی ئەوەی بۆ یەکەمین جار هەموو بەشەکانی خزمەتگوزاری چاو پزیشکی، لە خوارترین و سەرەتاییترین ئاست تا پێشکەوتووترین نەشتەرگەریە نوێکانی دونیای چاو پزیشکی، لە یەک باڵاخانە و ژێری یەک سەرباندا پێشکەش بکرێت. بە واتای دیکە نەخۆشەکان بۆ تەواو کردنی ڕەوتی ناسینەوە و چارەسەری خۆیان پێویستیان بە ڕۆیشتنە دەر لە کۆمەڵەکە نییە، و هەمووی خزمەتگوزاریەکان بە شێوەی یەک جار وەردەگرن. بۆ دابین کردنی ڕاحەتی و ساکاری زۆرتری نەخۆشەکان، کلینیکی ژمارە ۸۲ لە ساڵی ۱۳۹۲ لە شەقامی ئێسفەندیار دامەزرا و و هەمووی خزمەتگوزاریە کلینیکی و پاراکلینیکیەکان لە باڵاخانەی نەخۆشخانەکە ڕۆیشتە ناوەندی نوێ، و ئەم شوێنە درووست بوو. هاووڵاتیان لە کاتێکی کورتتردا دەستیان بە خزمەتگوزاری بە چۆنیەتی باشی چاو پزیشکی گەیشت. لەم ناوەندەدا پێشکەوتووترین کەرەستەکانی ناسینەوە، چارەسەری و یارمەتی دیتن لەوانەیە( لێنز، چاویلکە و کەرەستەگەلی تایبەتی نەخۆشگەلی لۆویژێن) لە کن چاوپزیشکانی شارەزا و ئەندامانی کارزان خەریکی چالاکین. دامەرزاندنی نووری ئەلبۆرز، زۆر بوونی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە سەردانی ناوەندەکە دەکەن، گرینگی چارەسەریگەلی چاو پزیشکی و چۆنیەتی باشی خزمەتگوزاریەکانی نەخۆشخانەی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی نوور بوە هۆی ئەوەی لە ساڵی ۱۳۹۲دا بە دامەزراندنی کلینیکی نووری ئەلبۆرز خزمەتگوزاری بە شارومەندانی نیشتەجێی ئەم پارێزگایە بە تایبەت شاری کەرەج و دەور و بەرەکەی لە بواری چەندی و چۆنیەوە گەشە بکات، و لە هات و چۆی نەخۆشەکان بۆ تاران و کێشەگەلی هات و چۆیی کە بە هۆی سەردانی نەخۆشەکان درووست دەبێت، کەم ببێتەوە. ئەم ناوەندەی چارەسەری بە هەمان چۆنیەتی و ستانداردگەلێک کە لە پێش‌ نەخۆشخانەی نوور و ئەو کلینیکگەلە کە پەیوەندیدارن و لە تاراندان هەمووی بەشەکانی چاو پزیشکی( ناسینەوە، چارەسەریگەلی سەر پێی و نەشتەرگەریگەلی چاو) لە خۆ دەگرێت و لەگەڵ بیمەکانی پایە، تەواو کەری و ڕێکخراوەیی ڕێکەوتەنامەی هەیە.

 

ناساندنی نەخۆشخانە و ناوەندە هەرە پسپۆڕیەکانی چاو پزیشکی نووری تاران:

کلینیکی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی نوور لە بلواری ئێسفەندیار پلاکی ۸۲ لە ساڵی ۱۳۹۲ دەستی بە کار کرد. ئامانجی دامەزراندنی ئەم ناوەندە کەم کردنەوەی قەرەباڵغی نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی نوور و توندی لە ئەنجامی خزمەتگوزاری کلینیکی و پاراکلینیکی بە هاووڵاتیانی ئازیز و نەخۆشگەلی بەڕێز بوو.

کلینیکی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی نوور، دەسکەوتێکی گەورە و بایخدار لە بەشی چاو پزیشکیدا دێتە ئەژمار، بەو هۆیە کە توانیویەتی بە چەقبەستن لە سەر چالاکی ناسینەوە و چارەسەری لە سەردانی زۆر و چەن جارەی نەخۆشەکان و هاوڕایانیان بە ناوەندگەلی چاو پزیشکی کەم بکاتەوە و لە هەمان حاڵیشدا باشترین دەرمانگەلی چاوی بە کەڵک وەرگرتن لە پێشکەوتووترین کەرەستەکان و پێداویستیەکانی ڕۆژی دونیای چاو پزیشکی پێشکەش‌ بکات.

 

نەخۆشگەلی نێونەتەوەیی IPD:

لە کلینیکی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی نوور جگە لە شوێنی نوێ و تێکنۆلۆجیگەلی هەرە پێشکەوتوو، ژێرخانگەلی شیاو لە بەشی گەشتیاری تەندروستی پێکهاتووە و توانیویەتی پەستانێکی زۆر باش بخاتە نێو ئەم بەشەی چارەسەری وڵات.لەم کلینیکەدا بە چاو کردن لە گرێبەستی IPD تەواوترین خزمەتگوزاریەکانی چاو پزیشکی بە نرخێکی باش ئاراستەی نەخۆشگەلی بیانوو دەکرێت.

ڕێنوێنی خزمەتگوزاریەکان:

کلینیکی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی نوور، زۆرتر لە ۵۰ خزمەتی ناسینەوەیی، چارەسەری و پاراکلینیکی لە شوێنێکی دڵگر لەگەڵ تەلار سازی و داچنینی جیاواز پێشکەشی نەخۆشانی بەڕێز دەکات.

پشکنینی چاو پزیشکی: وەکوو تۆڕی چاو:

۱ـ گلوکوم( ئاوی ڕەش)، ئێسترابیسم و ناڕێکی چاو، کۆرنییە و نەخۆشیگەلی سەرووی چاو، بنکەی تەندروستی جوانکاری وەکوو نەشتەرگەریگەلی جوانکاری پێڵوو، وەشاندنی‌ بوتاکس، کلینیکی منداڵ، کلینیکی قەن.

۲ـ وێنە گرتن: تۆپۆگرافی، پێنتاکم، پاکیمێتری، ئارب ئێسکەن. OCT.

۳ـ خزمەتگوزاری تایبەتی نەخۆشگەلی تۆڕی چاو و قەن: ئانجیۆگرافی، فۆتۆگرافی، لەیزری تۆڕی چاو SLT.

٤ـ خزمەتگوزاری پاراکلینیکی: ئێکۆگرافی، تۆنۆمێتری، IOL Master، contrast sensitivity، Aberrometry، ECC، OPD scan.

چاویلکە: درووست کردن و فیتینگی چاویلکە( فریم و هاوێنە) بە کەرەستەگەلی پێشکەوتوو.

ڕێنوێنی قاتەکان:

قاتی ژێر زەوی :

ئەم قاتە لەخۆگری لابی کلینیک، وەرگرتنی ڕاستەوخۆی نەخۆشەکان و درووست کردنی چاویلکەیە. لە کۆتایی ئەم قاتەدا کافی شاپ نوور دامەزراوە و چرکەگەلێکی خۆشتان بۆ درووست دەکات.

قاتەکانی یەکەم، دووهەم، چوارەم و شەشەم:

لەم قاتانەدا چوار کلینیک، بەشگەلی جێنێراڵ و بەشی کۆرنییە هەیە.

قاتی سێهەم:

لەم قاتەدا دوو کلینیکی پەیوەندیدار بە گڵوکوم و پاراکلینیک تایبەتی ئەم پسپۆڕیە یەنی پریمیتری دامەزراوە.

قاتی پەنجوم:

تۆڕی چاو و یەکەی ئانجیۆگرافی و OCT هەیە.

قاتی هەفتەم:

ئێسترابیسم و خزمەتگوزاری پەیوەندیدار بە ئەم بەشە وەکوو ئۆرتۆپێدیک هەیە.

هەروەها ناوەندی ڕاوێژکاری و نۆبە دانانی ژووری نەشتەرگەری، یەکەی بیمە، یەکەی وەرگرتنی نەخۆشگەلی نێونەتەوەیی IPD و یەکەی لێنز لەم قاتەدایە.

چوار قات ژێر زەوی :

بە شێوەی تایبەتی خزمەتگوزاری لەیزرتراپی تێدا ئەنجام دەبێت.

ئیمکاناتی گشتی:

لە تایبەتمەندیەکانی کلینیکی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی نوور، هەبوونی کەرەستەگەلی و ئاسانکاری جۆراوجۆری ڕاحەتی و خزمەتگوزاریە.

هەمووی قاتەکان بە شێوەیەکە کە پێویست نییە کە نەخۆش سەردانی قاتەکانی دیکە بکات و هەر قات یەکەی وەرگرتن، سندوق، پاراکلینیک و ئێپتۆمێتری تایبەتی هەیە.

تەواوی قاتەکان ئاودەست خانەیان هەیە.

هەموو قاتەکان سیستەمی دەنگ و ڕەنگ، پیجینگ، دەزگای ڕاگەیاندن و کوژاندنەوەی ئاگر و دەرچوونی دۆخی کتوپڕی هەیە.

دەزگای بانکی ATM لە قاتەکانی ژێر زەوی، سێهەم و پێنجەمدا هەیە.

ڕووناکی و کونتڕۆڵی دەما لە کلینیکەکەدا بە شێوەی مەژودار ئەنجام دەبێت. سەرەڕای ئەمە خەتی تەلەفونی هەمڕا و ئینتەرنەت لە هەموو قاتەکاندا بە شێوەی باش هەیە.

بۆچی نەخۆشخانەی چاو پزیشکی نوور:

نەخۆشخانە و کلینیکی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی نوور بە پێشینەی زۆرتر لە بیست ساڵ چالاکی بەردەوام یەکەمین ناوەندی چاو پزیشکی بەشی تایبەتی ئێرانە کە لە ئاستی جیهانیدا، جۆراوجۆرترین و نوێترین خزمەتگوزاری ناسینەوە و چارەسەری چاو پزیشکی پێشکەشی خەڵکی ئێران و کەسانی بیانوو دەکات. ئەم کۆمەڵەیە بە بەشداری پزیشکانێک کە بە سەر زانستی ڕۆژی چاو پزیشکیدا زاڵن، و کەرەستەگەل و ژوورگەلی نەشتەرگەری زۆر نوێ و پێشکەوتوو، جگە لە پێشکەش کردنی جۆرەکانی دەرمان و ئەنجامی نەشتەرگەریگەلی قورسی چاو، هەر ساڵە لە کۆڕ و کۆبوونەوەگەلی نێونەتەوەیی بە شێوەی بەر چاو بەشداری دەکات، و بەردەوام لە لایەن کۆمەڵگای چاو پزیشکی ئێران و جیهانەوە دەسخۆشیان لێدەکرێت.

نەخۆشخانە و کلینیکی چاو پزیشکی نوور لە بە کارگرتنی زۆرێک لە تێکنیکە دەرمانیەکان وەکوو نەشتەرگەریگەلی پەیوەندیدار بە کەم و کورتی ئێنکێساری وەکوو نەشتەرگەری لازک و پی ئاڕ کی، نەشتەرگەری فێمتۆلیزیک و نەشتەرگەری فێمتۆ ئێسمایل، کۆرنییە، تۆڕی چاو لە ئێراندا بە تەواوەتی پێشاهەنگە بە شێوەیەک کە دەتوانین بڵێین خزمەتگوزاریەکانی بەشی چاو لە ئێراندا لە ئاستی جیهانیدان.

لە کۆمەڵەی چاو پزیشکی نووردا هەموو پلانێک وەکوو هەموو کەرەستەکان و پێشبینی پێویست بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریەکی چارەسەری سەرکەوتوو داڕێژراوە. چاو پزیشکانی نەخۆشخانەی نوور لە بواری جێگا و پێگای زانستی و بالینیەوە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتدا ناسراون، نەخۆشەوانانی دڵۆڤان و دڵسۆز بەرزتر و باشتر لە ستانداردە نێونەتەوەیەکان فێرکاریان دیگە و فەرمانبەرانی دیکە لە بەشگەلی جۆراوجۆر قۆناغگەلی سەرەکی فێرکاریان تێپەڕاندووە بۆ ئەوەی بتوانن باشترین خزمەتگوزاری بە نرخێکی باشەوە پێشکەشی نەخۆشەکان بکەن. تایبەتمەندیەکان و خاڵە بەهێزەکانی ناوەندی چاو پزیشکی نوور تەنیا ئەم خاڵانە نییە. بێ گومان ئێوە بە دیتنی شوێنی جوان، بەشکۆ و هێوەرکەری ئەم نەخۆشخانە سەرسام دەبن، ڕەنگە لە چاو پێکەوتنی یەکەمدا بە هەڵە وا بزانن کە ئەوە ئۆتێلێکی ۵ ئەستێرەیە بەڵام متمانەتان بە چاوی خۆتان هەبێت، ئێوە لە نەخۆشخانە و ناوەندی هەرە پسپۆڕی چاو پزیشکی نووردان.

شانازیەکان:

۱ـ ئەنجامی یەکەمین نەشتەرگەری چاکسازی کەم و کورتی ئێنکێساری بە بە کار هێنانی لەیزر ئێکسایمێر و لەیزیک لە ئێران.

۲ـ ئەنجامی نەشتەرگەری لەیزری بۆ چاکسازی لێڵیەکانی کۆرنییە.

۳ـ ئەنجامی زۆرترین نەشتەرگەری چاکسازی کەم و کورتی ئێنکێساری لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناویندا.

٤ـ ئەنجامی ڕینگی نێوان کۆرنییە بۆ چاکسازی نزیک دیتن و کراتۆکۆنوس( چەمیانی کۆرنییە بۆ یەکەمن جار لە ئێران).

۵ـ ئەنجامی یەکەمین نەشتەرگەری کاتارێکت بە شێوەی فیکۆ و یەکەمین نەشتەرگەری کاتارێکت بە بەکار هێنانی لەیزر.

٦ـ دامەزراندنی یەکەمین کلینیکی قەن بۆ پەیجۆری کێشەکانی چاو لە نەخۆشانی تووش بوو بە قەندا.

۷ـ ئەنجامی یەکەمین نەشتەرگەری CXL لە ئێران بۆ کۆنتڕۆڵی کراتۆکۆنۆس.

۸ـ  بە کار هێنانی جۆرەکانی نوێی پەیوەند کورنییە.

۹ـ ئەنجامی یەکەمین چاندنی ڕەنگینەی دەسکرد و گۆڕینی ڕەنگی چاو لە ئێران.

۱۰ـ دامەزراندنی تەواوترین و پڕچەکترین کلینیکی LOw vision لە ئێران.

۱۱ـ دانانی جۆرەکانی لێنزی نوێی نێو چاو وەکوو بۆ یەکەمین جار لە ئێران.

۱۲ـ دامەزراندنی یەکەمین کلینیکی هەرە پسپۆڕی کراتۆکۆنۆس و یەکەمین کلینیکی هەرە پسپۆڕی نەخۆشیگەلی سەری کۆرنییە.

۱۳ـ دامەزراندنی یەکەمین ناوەندی لێکۆڵینەوە تایبەتی چاو پزیشکی ئێران بە جەوازی وەزارەتی تەندروستی، چارەسەری و فێرکاری پزیشکی.

۱٤ـ ئەنجامی یەکەمین نەشتەرگری پەیوەندی کۆرنییەی دەسکرد لە ئێران.

۱۵ـ ئەنجامی تەکنیکی نەشتەرگەری فێمتوئێسمایل بۆ چاکسازی کەم و کورتی ئێنکێساری لە نەخۆشگەلی مایوپیا.

بەشگەلی پسپۆڕی:

فریاکەوتن.

بنکەی تەندروستی.

خەفاندن.

دەرمانخانە.

نەشتەرگەری.

ژووری نەشتەرگەری.

پسپۆڕی:

چاو.

1 2
سال تاسیس
تعداد تخت
تلفن
زبان بیمارستانفارسی, English
نشانی بیمارستان
وبسایتhttps://medtourism24.com/ku/

گالری تصاویر

بخش های تخصصی

تخصص ها

خدمات پزشکی

امکانات و خدمات رفاهی