درباره نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیای تاران
نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیای تاران
نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیای تاران لە ساڵ ۱۳٦٦ و بە مەبەستی دابین کردنی پێداویستیەکانی چارەسەری هەرە پسپۆڕی کە لە ئەو ساڵانەدا نەخۆشەکان بۆ چارەسەری ناچار بوون بڕۆنە دەرەوەی وڵاتەوە دامەزراوە و بە هاوکاری شارەزاترین ئەندامانی پزیشکی و پێشکەوتووترین کەرەستەکانی پزیشکی درێژە بە بەڕێوەبردنی ئەرکی خۆی دەبات.
لە بارودۆخی ئێستادا ئەم کۆمەڵە نەخۆشخانەیە کە لە زۆربەی بەشە پسپۆڕیەکان وەکوو، نەشتەرگەری دڵ، نەشتەرگەری پەراسوو، نەشتەرگەری ئەژنۆ، نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت و هتد چالاکە و بە شێوەی خۆژیو خەریکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەرمانی بە خەڵکە.
ڕەشنووسی ئەرکەکانی نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیا( ص):
ئەم نەخۆشخانەیە خزمەتگوزاری چارەسەری پسپۆڕی و هەرە پسپۆڕی وەک ئەرکی خۆی دەزانێت و لە چوارچێوەی یاساگەلی تەندروستی و چارەسەری وڵاتدا و بە بەکار هێنانی بنەماکانی ژێرەوە چالاکی دەکات:
۱ـ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی، چارەسەری بە بنەماڵەی بەرزی شەهیدان، کەم ئەندام بووان، کەسانی خۆبەخش و کەسانی دیکە لە کورتترین کات و بە چۆنیەتی زەمانەت کراو و تێچوویەکی کەم کە هەموو بوارێکی تەندروستی و ڕەزامەندی نەخۆشەکان لە بەر چاو دەگرێت، خەریکی چالاکیە.
۲ـ دابین کردنی چاودێری پزیشکی لە ئاستی پێشگری، ناسینەوە، چارەسەری و گەڕاندنەوەی هێزی نەخۆش بە پێی دەسکەوتە زانستی و ستانداردە نەخۆشخانەیەکانە.
۳ـ ئەم نەخۆشخانەیە چەقبەستن لە سەر گرینگی دان بە کڕیارەکان و بە کارهێنانی توانا و هاوبەشی فەرمانبەران، بە پێی دواهەمین دەسکەوتە زانستیەکان بە شێوەی کاریگەر بە ئەرکی خۆی دەزانێت.
٤ـ بەشداری کردن لە فێرکاری و لێکۆڵینەوە بە کەڵک وەرگرتن لە زانست و تێکنۆلۆجیەکانی ڕۆژی دونیا کە بە پێی بنەمای ئاکاری پزیشکی بێت.
بەراوردکاری نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیا(ص):
هەمووی نەخۆشەکان خوازیاری وەرگرتنی چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانەی خاتەمن و نەخۆشخانەی خاتەم هێمای سەرکەوتووی هەموو نەخۆشخانەکانە لە ناوچەکەدا.
ئێمە لە داهاتوودا دەبینە یەکێک لە پێشکەوتووترین نەخۆشخانەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەیی لە ئاستی نێونەتەوەییدا و بە هێزی مرۆڤی پسپۆڕ و دڵسۆز، کەرەستەگەلی باش و بەڕێوبەرایەتی کاریگەر بە مەبەستی بردنە سەرەوەی تەندروستی کۆمەڵگا تێدەکۆشین و کار دەکەین.
و چونکە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری دەرمانی بە بنەماڵەی شەهیدان، کەم ئەندام بووان و خۆبەخشان و ناساندنی نەخۆشخانەی ئیسلامی گرینگترین تایبەتمەندی و ئەرکی نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیایە، بڵاوکردن و پەرە پێدانی کەلتووری قورئانی و زانستی ئیسلامی لە نێو خەڵک، گرووپەکان و ڕێکخراوەی نەخۆشخانەکان لە سەرەتاییترین بایخەکان بۆ ئێمە دێتە ئەژمار.
بایخەکانی نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیا:
نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیا( ص) بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی و چاندنی بایخەکانی ژێرەوە ئەم دە خاڵەی ژێرەوەی کردوەتە سەرمەشقی خۆی و پاراستنیان بە پێویست دەزانێت:
۱ـ لە بەرچاو گرتنی بنەما و یاساکانی دین بە پێی قورئان و بە کار هێنانیان لە هەڵسوکەوت لەگەڵ فەرمانبەراندا.
۲ـ تێکۆشانی جدی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی بیر و باوەڕەکانی ئێمام خومەینی و ڕێبەر لە نێوان فەرمانبەران.
۳ـ گرینگی دان بە کەرامەتی زاتی و سەربەستی مرۆڤ لە هەر قەوم و ڕەگەزو و دینێک، کە سەردانی نەخۆشخانەکە بکات.
٤ـ گرینگی دان بە بەرز کردنی زانست و لێکۆڵینەوە لە بڕیاردان و چالاکیەکاندا لە هەموو بەشێکی نەخۆشخانە بە ڕوانگەی ئیسلامی و ناوچەیی.
۵ـ تێکۆشان بۆ پاراستنی گەورەیی، سەربەرزی، سەربەخۆیی، سەربەستی و گەشەی ئێرانی ئیسلامی لە شرۆڤە و دیاری کردنی ڕامیاری گشتی لە بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەدا.
٦ـ گرینگی دان بە بەڕێوبەری و پلان داڕشتنی چۆنیەتی و زانایی.
۷ـ سرنج لە بەراوردکردنی شێوەی کار کردنی بەشگەلی جۆراوجۆری نەخۆشخانە بە پێی یاساگەلێک کە نێردراوە.
۸ـ گرینگی دان بە جێبەجێ بوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەرزکردنەوەی ئاکاری کۆمەڵگای پزیشکی، نەخۆشەوانی و کاریگەری.
۹ـ پاراستنی بنەماگەلی بەرگری کردن لە نەخۆشەکان و فەرمانبەران.
۱۰ـ سرنج دان بە چاک بوونی بەردەوامی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی کەلتووری بارە بردن.
بایخگەلی تاکە کەسی زاڵ بە سەر نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیا(ص):
بەڕێوەبرایەتی کات.
پاراستنی ویژدانی پیشەی و کاری.
ئامادە بوون لە سەری کاتی دیاری کراو لە شوێنی کار.
بەرز کردنەوەی بەشی داهێنەرایەتی و نوێگەری.
تێکۆشان بە مەبەستی پاراستنی ڕاز و زانیاریەکان.
بەرپرس بوون و بەڕێوە بردنی ئەرکەکان.
بایخگەلی گرووپی زاڵ لە سەر نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیا:
بەڕێوبەرایەتی کات.
درووست کردنی شوێنک و حاڵەتێکی خۆمانی و متمانەی دوو لایەنە.
بەڕێوە بردنی ئەرک لە ئەنجامی ئەرکە گرووپیەکاندا.
ئامانجە بەرزەکانی نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیا(ص):
۱ـ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری هەمە جۆرە بە بنەماڵەی شەهیدان، کەسانی خۆبەخش کەم ئەندام بووانی بەڕێز، بەڕێوبەران و کاربەدەستانی وڵات، خەڵکی کۆمەڵگا و مێوانانی بیانوو بە زەمانەت کردنی باشترین چۆنیەتی، بەرگری و کاریگەری خزمەتگوزاریەکان.
۲ـ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری لە ئاستی پێشگرانە، ناسینەوە، چارەسەری و هێز دان بە پێی خواستی نەخۆش و گەیشتن بە ڕەزامەندی دڵخوازی نەخۆش.
۳ـ کەڵک گرتن لە کەلتووری ئیسلامی بە مەبەستی گەیشتن بەو شتەی خواستی نەخۆشە لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریەکاندا.
٤ـناسینەوە و بە کار هێنانی نوێترین دەسکەوتەکان لە بەشی تەندروستی و چارەسەری و خزمەتگوزاری نەخۆشخانەیی بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە زانست و تێکنۆلۆجی ڕۆژی دونیا بۆ پاراستن و زۆر کردنی تەندروستی نەخۆشەکان.
۵ـ پێکهێنانی پەیوەندی و هاوکاری کاریگەر لەگەڵ ناوەندە زانستی و لێکۆڵینەوەیەکانی جێهان.
٦ـ دامەزراندنی سیستەمی زانیاری و پەیوەندی بەهێز و بەربڵاو.
۷ـ پاراستنی ستانداردگەلی دڵخواز نەتەوەیی و نێونەتەوەیی.
۸ـ دەست پێگەیشنی ساکاری کۆمەڵگا بە خزمەتگوزاریەکانی نەخۆشخانە.
۹ـ دامەزراندنی سیستەمی فێرکاری فەرمانبەران و نەخۆشەکان بە پێی پێداویستیەکای ئەوان.
۱۰ـ گەشەی بەرپرسیارێتی ناوەکی و بە دەست هێنانی ڕێز لە دەرەوە.
۱۱ـ درووست کردنی کەلتورێکی باز کە خوازیاری هاوبەش کردنی ڕێگاگەلی نوێی بەڕێوەبردن و چاودێری لەگەڵ ناوەندە چارەسەریەکانی دیکە بە شێوەی بە کەڵک و کاریگەره.
۱۲ـ پێکهێنانی سیستەمێکی فێربووی سەرکەوتوو بە مەبەستی بە دەست هێنانی باشترین کارامەی تاکە کەسی و فەننی بە مەبەستی دابین کردنی پێداویستیەکان و چاوەڕوانیەکانی خەڵک بێت.
۱۳ـ بە کار هێنانی پێکهاتەی شیاو، تێکنۆلۆجی ڕۆژ ونوێترین شێوەکانی چارەسەری بە مەبەستی خزمەتگوزاری ناسینەوەیی و چارەسەری بە زۆرترین توندی و بە دەست هێنانی زۆرترین ئاستی ڕەزا مەندی.
۱٤ـ پێکهێنانی پەیوەندی پایەدار لەگەڵ ئەو کەسانەی کە مادەی سەرەتایی و کەرەستەکان دابین دەکەن، بە مەبەستی دڵنیا بوون لە دەست پێگەیشتنی بەردەوام بە کەرەستەکان و مادە کاریگەرەکان.
۱۵ـ گەشە پێدانی ئەندازیاری سیستەم و دەست پێگەیشتن بە زۆرترین هاواهەنگی نێوان بەشەکان.
۱٦ـ هەناردنی گرووپی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ نێوان کۆمەڵگا و پێشکەش کردنی چاودێری چارەسەری لە ئەوبەری دیوارەکانی نەخۆشخانەوە.
,: ئامانجە کورت ماوەکانی نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیا(ص):
۱ـ تێگەیشتی باشی ڕوانگە و چاوەڕوانیەکانی ئەو کەسانەی کە لە ڕێکخراوەکەدا بەشدارن.
۲ـ هەبوونی شوێنێکی باش و دڵگر و هێوەر و شوێنی ئاکاری و هەستەکی دڵخواز.
۳ـ تێکۆشان بە مەبەستی کەمترین ماوە لە نێوان کاتی وەرگیران، پشکنینی جەستەیی، ئەنجامی پشکنینی ناسینەوەی و کەم کردنەوەی هەڵەکان.
٤ـ کەم کردنەوەی تێچووی خزمەتگوزاری بۆ دەست پێگەیشتنی ماڵی کۆمەڵگا.
۵ـ چاک کردنەوەی بەردەوامی ڕێژەی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە بەکار هێنانی ستانداردە دڵخوازەکان و ئەنجامی لێکۆڵینەوەی چەندی و چۆنی.
٦ـ دەست پێگەیشتنی بەردەوام بە سەرچاوەگەلی باش و پێداویستیە کاریگەرەکان.
۷ـ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری یارمەتی باش لە کاتی قەیرانگەلی کۆمەڵایەتی و پێشهاتی پێش بینی نەکراودا.
۸ـ گەشەدان هێڵەکانی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بۆ دڵنیا بوون لە بەر بڵاو بوونی چاودێریە چارەسەریەکان.
۹ـ بە دەست هێنانی ڕەزا مەندی نەخۆشەکان سەبارەت بە ئەوەی کە کاتی چاوەڕوانی ماقووڵ لە ئاکامدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە خزمەتگوزاری باشتر وەرگرن.
1 | 2 |
---|---|
سال تاسیس | |
تعداد تخت | |
تلفن | 00989100900710 |
زبان بیمارستان | فارسی, English, العربیه |
نشانی بیمارستان | |
وبسایت | https://medtourism24.com/ku/ |