درباره نەخۆشخانەی پسپۆڕی عیرفان

نەخۆشخانەی پسپۆڕی عیرفان

لە بارەی نەخۆشخانەی پسپۆڕی عیرفان

نەخۆشخانەی تایبەتی پسپۆڕی و هەرە پسپۆڕی عیرفان لە مێژووی ۱۲/۱۲/۱۳۸۵ و بە مەبەستی خزمەتگوزاری تەندروستی دەرمانی و چاودێری پێشکەوتوو و بە پابەندبوون بە بایخەکان و  کەرامەتگەلی مرۆڤایەتی، دەستی بە کار کرد. ئەم نەخۆشخانە ۱۸۰ کورسی چالاکی هەیە کە ژووری یەک کورسی، دوو کورسی و بەشی تایبەت لە خۆدەگرێت. و لە زەوییەک بە پانتایی ٤٤۸۰ میتری چوارگۆشە و ژێر بەنای ۲۰۰۰۰ لە ۹ قاتدا درووست کراوە. ئەم نەخۆشخانەیە یەکێک لە پڕ چەکترین نەخۆشخانەکانی وڵاتە کە بە پێی دوایین ستانداردەکانی نەخۆشخانە دامەزراوە و وەکوو نەخۆشخانەیەکی جێنراڵ بە ژوورگەلێکی نەشتەرگەری پڕچەک بە هەموو بەشە پسپۆڕی و هەرە پسپۆڕیەکان،پلان ڕێژی کراوە و درووست کراوە. بەشداری مامۆستاگەلی پسپۆڕ، پزیشکانی شارەزا و ئەندامانی دڵسۆز، ئەم ناوەندەی وەکوو باشترین  نەخۆشخانەی تایبەتی ئێران لە دڵ و مێشکی نەخۆشان دەرهاوردووە.

 

بایخەکانی عیرفان

۱ـ بە دەست هێنانی ڕەزامەندی خودای گەورە لە ڕێگای بە دەست هێنانی ڕەزامەندی خەڵکەوە.

۲ـ چاندنی بایخگەلی مرۆڤانە و ئایینی.

۳ـ بە دەست هێنانی دەرئەنجامی دڵخواز لە ئەنجامی ئەرکەکان.

٤ـ پاراستنی یاسا و بنەما ئاکاریە پزیشکیەکان و ئاوێزەی مافی نەخۆشەکان و فەرمانبەران.

۵ـ پەرەدانی کەلتووری هاوبەشی کۆمەڵگا بە مەبەستی بردنە سەرەوەی تەندروستی کۆمەڵگا.

٦ـ پاراستنی دادپەروەری و دوری لە جیاوازی دانان.

۷ـ ڕێزدانان بۆ بایخە ئایینی و قەومیەکانی نەخۆشەکان و فەرمانبەران.

 

ئەرکەکانی نەخۆشخانە:

نەخۆشخانەی عیرفان گرووپێک لە دکتۆران، نەخۆشەوانان و ئەندامانی شارەزا و دڵسۆزن کە بە مەبەستی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری دەرمانی و چاودێری بە چۆنیەتی باشەوە کە بە پێی ستانداردە نەتەوەیی و نێونەتەوەیەکانە و بە مەبەستی پاراستنی بەرگری و کەرامەتی مرۆڤانەی نەخۆشەکان  تێدەکۆشن.

 

خاڵە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی عیرفان:

۱ـ بە دەست هێنانی پلە و پایەی هەرە باش و ئەرێنی بە پێی بەراوردی وەزارەتی تەندروستی، سێ ساڵ لە سەر یەک.

۲ـ بەشداری کردنی دکتۆرگەلی پسپۆڕ و ئەندامانی دڵسۆز و بەرپرس.

۳ـ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پزیشکی نوێ لە ئاستی نێونەتەوەییدا.

٤ـ هەبوونی پێشکەوتووترین پشکنینگاە و ناوەندی وێنە گرتنی پزیشکی بە کارکردێکی باش و ڕێکەوە.

۵ـ تووندی کارکردن بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و وڵام دانەوەی بەرپرسانە.

٦ـ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە پزیشکان و نەخۆشانی بەڕێز.

۷ـ جێبەجێ کردنی هەمووی ستانداردە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان.

۸ـ بە دەست هێنانی پایەی دیاموند( ئەڵماس)، باشترین پلە و پایەی متمانە بەخشی نێونەتەوەیی کەنەدا( ACI) لە ساڵی ۲۰۱٦.

۹ـ بە دەست هێنانی بڕوانامەی IPD، وەرگرتنی نەخۆشگەلی بیانوو لە وەزارەتی تەندروستی، چارەسەری و فێرکاری پزیشکی.

 

بەراورد و ئامانجەکانی نەخۆشخانەی عیرفان:

ئێمە دەمانەوێت وەکوو باشترین نەخۆشخانەی تایبەتی پێشکەش کەری خزمەتگوزاری تەندروستی، چارەسەری و چاودێری بە چۆنیەتی باش و بە پێی ستانداردە نەتەوەیی و نێونەتەوەیەکان و بە مەبەستی بردنە سەرەوەی تەندروستی نەخۆشگەلی ئێرانی و غەیرە ئێرانی لە ئاستی وڵاتدا بین.

 

تێکنۆلۆجیە پزیشکیەکانی نەخۆشخانەی عیرفان:

۱ـ نەشتەرگەری دڵ بە شێوەی باز و بێ وەستانی دڵ.

۲ـ پەرتەو دەرمانی بە ڕێنوێنی وێنە.

۳ـ پەرتەو دەرمانی لە ئاستی مدولە( IMRT).

٤ـ پەیوەندی خانەگەلی کارکردی مێشک و ئێسک لە منداڵان و گەورەساڵاندا.

۵ـ سی تی ئێسکەنی مولتی دتکتۆر.

٦ـ ئانجیۆگرافی کەم کردنی دیجیتاڵ(DSA).

۷ـ ئامبولیزاسیۆن فیبرۆمی منداڵ دان.

۸ـ مامۆگرافی دیجیتاڵ.

۹ـ سۆنۆگرافی ٤ ڕەهەندی.

 

بەشگەلی پسپۆڕی:

فریا کەوتن.

سۆنۆگرافی.

چاودێری وێژەی ساوایان(NICU).

دەروونی و منداڵان.

دەرمانخانە.

نەشتەرگەری.

ژووری نەشتەرگەری.

نەشتەرگەری دڵ.

دەرونی دڵ.

1 2
سال تاسیس
تعداد تخت
تلفن00989100900710
زبان بیمارستانفارسی, English, العربیه
نشانی بیمارستان
وبسایتhttps://medtourism24.com/ku/

گالری تصاویر

بخش های تخصصی

تخصص ها

خدمات پزشکی

امکانات و خدمات رفاهی