درباره نەخۆشخانەی ئاتیە

نەخۆشخانەی ئاتیە

لە ساڵی ۱۳۷٦ بیرۆکەی دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی لە تاراندا بۆ چارەسەری نەخۆشەکان و ئەو بریندارانەی کە کێشەی ئۆرتۆپێدیان( ئیسک) هەبوو، لە لایەن دکتۆر خەلیلی عەلیزادەوە، پزیشکی پسپۆڕی ئۆرتۆپێدی و دەست باس کرا.

ئەم کەسە کە پێشتر ڕەزایەتی سەرەکی بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی نەشتەرگەری سنووردار بە نێوی ناوەندی نەشتەرگەری دەستی تارانی لە وەزارەتی تەندروستی وەرگرتبوو، لە نامەیەکدا خوازیاری ئەوە بوو کە ئەم ناوەندە تایبەتی بێت بە نەخۆشخانەیەکی پسپۆڕی، کە لەگەڵ ئەم داواکاریەدا هاودەنگی کرا.

 

دکتۆر خەلیلی عەلیزادە:

دکتۆر عەلیزادە هاوڕایی و هاودەنگی ٤ کەس لەو دکتۆرانەی کە لە نەخۆشخانەی ساساندا هاوکاری بوونی، وەرگرت.

ئەم چوار کەسە بریتی بوون لە:

۱ـ خواڵێخۆشبوو دکتۆر عەلی هونەرمەند.

۲ـ دکتۆر غوڵام حوسەینی کازمیان.

۳ـ دکتۆر عەلی شارامی موەسەقی.

٤ـ دکتۆر سەید ئەحمەدی ڕزوان.

 

چالاکترین ئەندام و هاوکاری گرووپەکە، دکتۆر عەلی هونەرمەند بوو کە لە شەوی ۱۸ خەرمانانی  ساڵی ۱۳۷۷دا گیانی لە دەست دا. ئەم کەسە لە هەموو قۆناغێکدا هاوڕا لەگەڵ دکتۆر عەلیزادە چالاکی دەکرد.

کۆڕوکۆبوونەوەی هاواهەنگی و ڕاکێش کردنی دکتۆرەکان بۆ هاتن بە گرووپی سەرەتایی، لە نۆرینگەی دکتۆر عەلیزادەدا کە لە شەقامی ۱۸ شەهرارا بوو، بەڕێوە دەچوو.

لە یەکێک لەم کۆبوونەوانەدا، خوالێخۆشبوو دکتۆر مستەوفی، باڵاخانەی ئێستای نەخۆشخانەی ئاتیەی وەکوو شوێنێکی باش بۆ دامەزراندنی نەخۆشخانەکە بە هەمووان ناساند.

ئەم ناوچە بۆ درووست کردنی ناوەندێکی نەشتەرگەری تایبەت، باڵاخانەی پزیشکان بە ۱۰۲ نۆرینگە و بنکەی تەندرووستی پڕ چەک بە یەکەی دەرمانخانە و پشکنینگاە و ڕادیۆلۆجی، بە نێوی کلینیکی ئێران زەوین بوو.

بۆ دەست خستن و جێبەجێ کردنی کارەکان، کۆمپانیای پزیشکی کوشک ئاتیە، بە بەشداری ٤ کەسەوە بەڕێوە چوو و پاش کەمێک دکتۆر محەمەد ڕەحیم دێهقانیچ هاتە نێو ئەم کۆمپانیایە.

لە مانگی بەفرانباری ساڵی ۱۳۷۷ پاش ماوەیەکی درێژ و هاواهەنگیەک کە کرابوو، باڵاخانەی ئێستای نەخۆشخانەی ئاتیە لە کۆمپانیای ستیا، کە ساحێوی باڵاخانەکە بوو کڕیا، و کارگەلی جێبەجێی و گۆڕینی بە مەبەستی درووست کردنی نەخۆشخانەیەکی پسپۆڕی بە نێوی ئاتیە بە ڕەزامەندی وەزارەتی تەندروستیەوە ئەنجام بوو. بۆ درووست کردن ئەو چتەی کە وەکوو نەخۆشخانەی ئاتیە دەیبینین، زەحمەتی زۆر کێشیاگە کە لێرەدا شرۆڤە ناکرێت.

ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە سێبەری مێهرەبانی خودا، ڕۆڵێکی زۆر گرینگی لە بەڕێوە بردن و ڕێکخستن و بە دەست هێنانی پارەی پێویست و خەتەر کردن و خەرج کردنی باشی ئەو پارەیانەی کە بە دەست هاتوو و دابەش کردنی کات بە پێی کاتێک کە لە بەر دەستتدا بوو، زۆر دیاریە.

 

نەخۆشخانەی ئاتیە لە زەوییەک بە پانتایی ٤۳۰۰ میتری چوارگۆشە و ژێربەنای ۲٤۰۰۰ میتری چوارگۆشە و لە ۱۲ نهۆمدا ساز کراوە. ئەم نەخۆشخانەیە لە ۱۵ ڕێبەندانی ۱۳۷۷ و بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باش و توند لە هەموو بەشە پزیشکیەکاندا دەستی بە کار کرد. بەڕێوبەران، پزیشکان، نەخۆشەوانان و فەرمانبەرانی دیکەی نەخۆشخانە کە بە گشتی وەک بنەماڵەیەکن، بنەمای کاریان ڕەزامەندی نەخۆشان و ئەو کەسانەیە کە سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن، بووە، و تا ئێستا لەم ڕێگایەدا تێکۆشانی بێ وچانیان کردووە.

بنەماڵەی ئاتیە باوەڕیان وایە کە دەبێت لە فێرکاری ڕۆژی دونیا لە هەموو بەشێکدا بارەیان هەبێت، کە واتە لە ڕێگای دەورەی فێرکاری ناوەوە و دەرەوەی وڵات زانستی خۆیان دەبەنە سەرەوە و بە شوێن بە دەست هێنانی ڕەزامەندی نەخۆشەکانن.

 

بەشگەلی پسپۆڕی: (نەخۆشخانەی ئاتیە)

فریاکەوتن.

سۆنۆگرافی.

چاودێری تایبەتی ساوایان( NICU).

ناوەکی و منداڵان.

بنکەی تەندروستی.

ڕادیۆلۆجی.

ژووری دەرزی وەشاندن.

خەفاندن.

نازایی.

دەرمانخانە.

منداڵ بوون.

فریاکەوتنی دڵ.

سۆنۆگرافی و ڕادیۆلۆجی.

فیزیۆتراپی.

چاودێری تایبەت(CCU).

چاودێری تایبەت( ICU).

پشکنینگاە.

ئۆرتۆپێدی.

نەشتەرگەری.

ژووری نەشتەرگەری.

نەشتەرگەری دڵ.

ناوەکی دڵ.

 

پسپۆڕیەکان:

سی و هەناسە کێشان.

ڕۆماتۆلۆجی.

پێست و قژ.

دڵ و دەمار.

چاو.

ناوەکی.

هەرەس.

مێشک و دەمار.

گوێچکە و قوڕگ و کەپۆ.

ئۆرۆلۆجی.

ئۆرتۆپێدی.

ژنان و منداڵ بوون.

منداڵان و مێرمنداڵان.

ئەنکۆلۆجی.

ددان پزیشکی.

ئاڵگەکان.

 

خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان:

پشکنینی تیلت.

نەشتەرگەری پلاستیک و چاکسازی.

ئەندێسکۆپی و کلۆنۆسکۆپی.

درووست کردنی ئۆکسیجێن.

نەشتەرگەری بە لاپاراسکۆپی.

نەشتەرگەری شەویلکە و دەمووچاو.

ڕادیۆلۆجی.

ئەنجیۆگرافی.

فیزیۆتراپی.

لاپاراسکۆپی ناسینەوە.

پشکنینی بۆماوەیی.

پشکنینگەلی ناسینەوەی پزیشکی.

ژووری دەرزی وەشاندن.

هۆلتێر مانیتۆرینگ.

تاقیکاری وەرزش.

فریز کردنی تۆم.

و IVP.

سۆنۆگرافی و ڕادیۆلۆجی.

ژووری نەشتەرگەری.

و IUI.

1 2
سال تاسیس
تعداد تخت
تلفن00989100900710
زبان بیمارستانفارسی, English, العربیه
نشانی بیمارستان
وبسایتhttps://medtourism24.com/ku/

گالری تصاویر

بخش های تخصصی

تخصص ها

خدمات پزشکی

امکانات و خدمات رفاهی