درباره نەخۆشخانەی پسپۆڕی مێهری تاران
نەخۆشخانەی پسپۆڕی مێهری تاران
لە بارەی نەخۆشخانەی پسپۆڕی مێهری تاران:
نەخۆشخانەی پسپۆڕی مێهری تاران یەکەمین نەخۆشخانەی تایبەتی ئێرانە کە لە ساڵی ۱۳۲۵دا بە تێکۆشانی خوالێخۆشبوو ئاغەی دکتۆر محەمەد عەلی سەدر و چەن دانە لە هاوڕێکانی کە هەموویان مامۆستا و دکتۆری بە ناو بانگ بوون، دامەزرا و لە شەقامی ئەمیریەی تاراندا دەستی بە کار کرد. لە ساڵی ۱۳٤۱ ڕی بۆ شوێنی ئێستایەی خۆی کە لە شەقامی زەرتەشتدایە. نەخۆشخانەی مێهر ئێستا پێشینەی زۆری هەیە و یەکێک لە گەورەترین، پڕ چەکترین و خۆش ناوترین نەخۆشخانەی تایبەتی وڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوینە.
بنکەکانی تەندروستی نەخۆشخانەی مێهر:
کۆگەی بنکەی تەندروستی نەخۆشخانەی مێهر گەورەترین کلینیکی پسپۆڕی و هەرە پسپۆڕیە لە نێو نەخۆشخانە تایبەتیەکانی وڵاتتدا. ئەم کۆگە دەرمانیە هەموو ڕۆژانی هەفتە لە بەیانی تا پاش نیوەڕۆ کار دەکات و هەموو پسپۆڕەکانی بەشی پسپۆڕی و هەرە پسپۆڕی و مامۆستا بە ناوبانگەکانی زانکۆکانی ئێران لەوێدا هەن و مێوانداری لەو کەسانە دەکەن کە سەردانی ئەم شوێنە دەکەن.
فێرکاری و لێکۆڵینەوە لە نەخۆشخانەی مێهر:
نەخۆشخانەی مێهر بە مەبەستی گەشەپێدانی فێرکاری و لێکۆڵینەوەیچدا هەنگاوگەلێکی زۆر گەورەی هەڵگرتووە. دکتۆرە بەڕێزەکان و ئەندامانی بەشی زانستی زانکۆکان لە کەرەستەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بە باشترین شێوە لە بواری فێرکاری و لێکۆڵینەوەدا کەڵک وەردەگرن. جگە لە ئەو کۆڕو کۆبوونەوانەی کە بە شێوەی هەفتەیی بۆ دکتۆرەکان و نەخۆشەوانەکان بەڕێوە دەچێت و هەروەها پۆلگەلی فێرکاری چاکتر کردنی چۆنیەتی بەڕێوەبردن، ئەم نەخۆشخانەیە هەر چەن وەخت جارێک لە بەشگەلی جۆراوجۆردا دووپات کردنەوەی فێرکاری کۆکراو بە ڕێوە دەبات و بەم شێوە یارمەتی کۆمەڵگای پزیشکی دەدات بۆ فێرکاری بەردەوام. ساڵوێنی کۆبوونەوە، کتێبخانە و ناوەندی ئینتەرنەتی نەخۆشخانە بە مەبەستی فێرکاری و بردنەسەرەوەی زانست و بە ڕۆژ کردنی زانیاریەکان لە خزمەت پزیشکان و فەرمانبەرانی چالاکدایە. جێگەی فەخر و شانازیە کە پاش تێپەڕبوونی زۆرتر لە ۷۰ ساڵ لە دەست بە کار کردنی ئەم نەخۆشخانەیە، ئێستاکەیش نەخۆشخانەی مێهر وەکوو یەکێک لە سەرەکیترین و خۆش ناوترین نەخۆشخانە تایبەتیەکانی وڵات لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکیدا لە پێشەوەیە. زۆرتر لە ۱۵۰ دکتۆری پسپۆڕ کە زۆرێکیان لە مامۆستا بەناو بانگەکانی زانکۆکانی وڵاتن، لەو پەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیدا خەریکی چارەسەری نەخۆشەکان و خزمەت کردن بە ئەوانن.
ئامانجەکانی نەخۆشخانەی مێهر:
۱ـ بردنە سەرەوەی چۆنیەتی لە پێشکەش کردنی خرمەتگوزاری تەندروستیدا.
۲ـ بردنە سەرەوەی پارێزگاری و بەرگری نەخۆشەکان.
۳ـ گەشە پێدانی سەرچاوەکان و چاک کردنی ژێرخانەکانی نەخۆشخانە.
٤ـ زۆر بوونی ڕەزامەندی نەخۆشەکان و فەرمانبەران.
۵ـ زۆربوونی بارە بردن.
ناساندنی گەشتیاری تەندروستی لە نەخۆشخانەی مێهردا:
لە لایەکەوە بە هۆی ئەوەی کە ئێران لە بواری زانستی پزیشکیدا گەشەی زۆر هەبووە و لایکی دیکەوە بە هۆی هەبوونی سەرچاوەی سرووشتی دەرمانی وەکوو کانیاوەکانی ئاوی گەرمی کانزایی، ناوچەگەلی پڕ لە سەوزەڵانی سرووشتی و هەبوونی شوێنە ئایینیەکان ئێران هەر ساڵە مێوانداری ژمارەیەکی زۆری گەشتیارە کە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی و گەشتیاری سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن.
نەخۆشخانەی تایبەتی مێهر توانیویەتی جەوازی فەرمی و بڕوانامەی نێونەتەوەیی بە هۆی لە بەر چاوگرتنی ستانداردە پزیشکیەکان لە ئاستی جیهانیدا وەرگرێت. کە واتە بە دڵنیایی و بیری ئارامەوە بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی و نەشتەرگەری سەردانی ئەم نەخۆشخانەیە بکەن و جگە لە بەرەبردن لە جوانیەکان و شوێنە سرنج ڕاکێشەکانی شاری تاران، قۆناغی دەرمانی خۆتان تەواو کەن. بە جۆرێک کە ڕەوتی پشکنین، ناسینەوە و چارەسەری لە پاڵی نیشتەجێبوونی دڵخوازی نەخۆش و هاوڕاکانی لە ژوورە تایبەتەکان و VIP نەخۆشخانە، بە ساکاری پلان ڕێژی دەکرێت. تەنیا ئەوە بەسە کە زەنگ بۆ کارناسی نەخۆشە نێونەتەوەیەکان ( IPD) لێبدەن.
کارناسی IPD نەخۆشخانە سەرەڕای وڵام دانەوە بە هەموو پرسیارەکان، زانیاریگەلی پێویست دەخاتە بەردەستی ئێوە. لەم قۆناغەدا داواتان لێدەکەن بەڵگە پزیشکیەکانتان بنێنە بەر دەستی کارناسی IPD. ئێوە دەتوانن بەڵگەکانتان لە ڕێگای تێلێگرام یان واتساپەوە بنێرن بۆ ژمارە تەلەفونی کارناسی IPD. کارناسی IPD پێشینەی پزیشکی ئێوە لەگەڵ پسپۆڕەکان و پزیشکانی ئەو بەشەدا تاوتوێ دەکات و پاش تاوتوێی تەواو، شرۆڤەی دەرمان، ماوەی خەوتنی نەخۆش لە نەخۆشخانە و بەراوردی تێچووی دەرمان بە ئێوە دەڵێتەوە.
لە ئەگەری ئەوەی کە بتانەوێت سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن ڕۆژێک بۆ ئێوە دیاری دەکەن و ئێوە دەتوانن بە پێی ئەو کاتەی کە بۆتان دیاری کراوە تاوتوێگەلی پێویست ئەنجام بدەن و بۆ سەفەرەکەی خۆتان ئەو کارانەی کە پێویستە ئەنجامی بدەن. ڤیزا و پەتەی
سەفەری خۆتان ئامادە بکەن و دڵەڕاوکێی شوێنی نیشتەجێ بوونتان نەبێت، چوونکە نەخۆشخانەی تایبەتی مێهر بۆ نیشتەجێ بوونی نەخۆشە نێونەتەوەیەکان و هاوڕاکانیان ژووریVIP دیاری کردوە. هەروەها لە نزیکی نەخۆشخانەی تایبەتی مێهردا ئۆتێل و شوێنگەلی نیشتەجێ بوونی شیاو هەیە کە بۆ وەرگرتنی ژووری نیشتەجێ بوون دەتوانن لەگەڵیان ڕێککەون.
لە کاتی سەردانتان بۆ نەخۆشخانەی تایبەتی مێهر لەو ڕۆژەی کە بۆتان دیاری کراوە کارناسی بەشی نەخۆشگەلی نێونەتەوەیی یارمەتیتان دەدات بۆ پێکهێنانی پەروەندە، بە مەبەستی ئەوەی ڕەوتی کورت کردنەوە، کۆ کردن و تۆمار کردنی زانیاریە کەسیەکانتان و هەروەها پێشینە پزیشکیەکانتان لە دەزگای زانیاری نەخۆشخانەدا بە ساکاری تۆمار بکرێت. پاشان ئێوە و هاوڕاکەتان ڕێنوێنی دەکرێن بۆ ئەوەی بڕۆنە ژووریVIP، بۆ ئەوەی ماندوویی سەفەر لە لەشتان دەربچێت و ئامادەی چالاکی و پشکنینە پزیشکیەکان بن. لە ئەگەری ئەوەی کە پێویستتان بە مادەیەکی خۆراکی، جل یان هەر کەرەستەیەکی دیکە هەیە بە کارناسی VIP بڵێن و ئەو کارناسە یارمەتیتان دەدات تا لە کاتی مانەوەتان لە نەخۆشخانە هەست بە ڕاحەتی و هێوەری بکەن. کاتێ کە ئامادە بوون پشکنین و تاقی کاریتان بۆ دەکرێت. دەرئەنجامی پشکنینەکان بۆ دیاری کردنی ڕێکتری شێوەی دەرمان یارمەتی دەدات. نەخۆشخانەی تایبەتی مێهر بەردەوام تێدەکۆشێت کە بە پێی ئەو کاتەی کە ئێوە هەستان خزمەتگوزاریەکانتان بە زووترین کات بۆ ئەنجام بە بێ ئەوەی چۆنیەتی کارەکە بێتە خوارەوە.
هەبوونی شوێنی تایبەتی بۆ نەخۆشە نێونەتەوەیەکان کە بە پێی ستانداردە جیهانیەکانە و هەروەها بەشداری دکتۆرگەلی پسپۆڕ و شارەزا لە نەخۆشخانەی تایبەتی مێهردا، کاتی چاوەڕوانی کردن بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ نەخۆشە نێونەتەوەیەکان زۆر کورت کردوەتەوە. پاش خەواندن لە نەخۆشخانە بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ پەیوەند گرتن لە نێوان نەخۆشەکان و هاوڕاکانیان، جلگەلێک بە ڕەنگی تایبەت دیاری کراوە بۆ ئەوەی نەخۆش بە ئاسایی لە نەخۆشخانەدا هات و چۆ بکات و فەرمانبەران، نەخۆشەوانان و وەرگێڕان بتوانن یارمەتیان بدەن. هەروەها وەرگێڕگەلی زمانی ئێنگلیزی، عەرەبی و تورکی بە شێوەی ۲٤ کاتژمێری لە نەخۆشخانەدا هەن تا لە ئەگەری پێویستدا لە کن ئێوە و هاوڕاکانتان بن.
پاش تەواو کردنی چارەسەری و تێپەڕاندنی قۆناغی چاک بوونەوە، پشکنینە کۆتاییەکانتان ئەنجام دەگرێت و لە ئەگەری پێویستدا، پلانێکی تەواو بە مەبەستی سەردانی دیکەی ئێوە دیاری دەکرێت.
دکتۆرەکان، ئەندامانی دەرمان و ئەو نەخۆشەوانانەی کە لەم بەشەدا هەن، بە مەبەستی ئاسانکاری لە ڕەوتی چاک بوونەوەی ئێوەدا، شێوەگەلی چارەسەریتان فێر دەکەن. بەم جۆرە، لە کاتی گەڕانەوەتان بۆ وڵاتی خۆتان دەتوانن پلانی دەرمانیەکەتان ببەنە بەرەوە.
پاش تەواو بوونی ڕەوتی چارەسەری، تێچوویەک کە دەبێت بیدەن لە لایەن بەشی ماڵی IPD حیساب دەکرێت و دەدرێتە دەستی ئێوە.
ئەگەر بۆ ڕۆیشتن بە فڕۆکەخانە پێویستتان بە سەیارەی جێ متمانە و وەرگێڕی زمانی ئێنگلیزی هەبێت، نەخۆشخانە هاواهەنگیگەلی پێویست ئەنجام دەدات.
پایەی نەخۆشخانەی مێهر:
نەخۆشخانەی مێهر لە بواری پایە بەندی و متمانە بەخشیدا لە گرووپی نەخۆشخانەگەلی دەرەجە یەکدایە، بە نزیکەی ۳۰۰ کورسی لە بەشە جیاوازەکانی پسپۆڕی، هەرە پسپۆڕی و گرووپگەلی پاراکلبنیکی پڕ چەک، ئامادەی خزمەتگوزاری بە نەخۆشگەلی ئازیزە.
ناوەندی وێنە گرتنی پزیشکی نەخۆشخانەی مێهر:
ناوەندی وێنەگرتنی نەخۆشخانەی مێهر کۆمەڵەیەک ئامێر و کەرەستەی وەکوو RayـX، سۆنۆگرافی ڕەنگی و داپلێکس، سی تی ئێسکەن ٦٤ و ئێم ئاڕ ئای هەیە، کە لە تەواوی شەوانە ڕۆژی ڕۆژانی تەحتیلیشدا چالاکی دەکەن. لەم ناوەندەدا کارگەلی دەستتێوەردانی بە مەبەستی سۆنۆگرافی و سی تی ئێسکەن ئەنجام دەگرێت.
فێرکاری و لێکۆڵینەوە لە نەخۆشخانەی مێهردا:
فێرکاری و لێکۆڵینەوە لە نەخۆشخانەی مێهر:
نەخۆشخانەی مێهر بە مەبەستی گەشەپێدانی فێرکاری و لێکۆڵینەوەیچدا هەنگاوگەلێکی زۆر گەورەی هەڵگرتووە. دکتۆرە بەڕێزەکان و ئەندامانی بەشی زانستی زانکۆکان لەئامێرکانی ئەم نەخۆشخانەیە بە باشترین شێوە لە بواری فێرکاری و لێکۆڵینەوەدا کەڵک وەردەگرن. جگە لە ئەو کۆڕو کۆبوونەوانەی کە بە شێوەی هەفتەیی بۆ دکتۆرەکان و نەخۆشەوانەکان بەڕێوە دەچێت و هەروەها پۆلگەلی فێرکاری چاکتر کردنی چۆنیەتی بەڕێوەبردن، ئەم نەخۆشخانەیە هەر چەن وەخت جارێک لە بەشگەلی جۆراوجۆردا دووپات کردنەوەی فێرکاری کۆکراو بە ڕێوە دەبات و بەم شێوە یارمەتی کۆمەڵگای پزیشکی دەدات بۆ فێرکاری بەردەوام. ساڵوێنی دانیشتن و کۆبوونەوە، کتێبخانە و ناوەندی ئینتەرنەتی نەخۆشخانە بە مەبەستی فێرکاری و بردنەسەرەوەی زانست و بە ڕۆژ کردنی زانیاریەکان لە خزمەت پزیشکان و فەرمانبەرانی چالاکدایە. جێگەی فەخر و شانازیە کە پاش تێپەڕبوونی زۆرتر لە ۷۰ ساڵ لە دەست بە کار کردنی ئەم نەخۆشخانەیە، ئێستاکەیش نەخۆشخانەی مێهر وەکوو یەکێک لە سەرەکیترین و خۆش ناوترین نەخۆشخانە تایبەتیەکانی وڵات لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکیدا لە پێشەوەیە. زۆرتر لە ۱۵۰ دکتۆری پسپۆڕ کە زۆرێکیان لە مامۆستا بەناو بانگەکانی زانکۆکانی وڵاتن، لەو پەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیدا خەریکی چارەسەری نەخۆشەکان و خزمەت کردن بە ئەوانن.
بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە:
بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە ٦ کورسی چالاک،۱ کورسی ئێزۆلە، ژووری تایبەتی CPR، ژووری نەشتەرگەری ئێستریل و ژووری گەچ گرتنی هەیە و ئامادە خزمەتگوزاری بە نەخۆشگەلی بەڕێزە.
تەواوی کورسیەکانی نەخۆشخانەکە بە شێوەی جیا جیان و دەزگای مانیتۆرینگ و ئۆکسیجێن گەیاندن و ساکشێن سانتراڵیان هەیە۰ ژووری CPR تەواوی کەرەستەکانی زیندوو کردنەوە وەکوو ترالی وێژەی گەورەساڵان و ترالی تایبەتی ساوایان و منداڵان و دەزگای مانیتۆرینگ، دەزگای گەیاندنی ئۆکسیجێن، ساکشێن و دەزگای وێنتیلاتۆر سانترال و پەرتابڵیان هەیە.
خزمەتگوزاریەکانی ئەم بەشە بریتین لە:
پشکنین بۆ نەخۆشەکان بە شێوەی شەوانە ڕۆژی لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی بەشی فریاکەوتن لە هەموو ڕۆژێکی هەفتەدا ئەنجام دەگرێت.
پشکنینی پسپۆڕی دڵ و منداڵان بە شێوەی شەو و ڕۆژ ئەنجام دەگرێت.
لە ئەگەری پێویست بە خەفاندنی نەخۆش لە هەر بەشێکی نەخۆشخانەدا بە زەنگ لێدانێک بۆ دکتۆر ئەو کارانەی کە بۆ خەفاندن پێویستە جێبەجێ دەبێت.
نەشتەرگەریە سەرلاقیەکان لە لایەن پزیشکی بەشی فریاکەوتن و لە ئەگەری پێویستدا لە لایەن نەشتەرگەری پسپۆڕ لە ژووری نەشتەرگەریدا ئەنجام دەگرێت.
وەرگرتنی نەخۆش بە مەبەستی خوێن دان بە نەخۆش لە تەواوی شەوانە ڕۆژدا لە بەشی فریاکەوتندا ئەنجام دەگرێت.
خزمەتگوزاریەکانی وەشاندن، برینپێچ کردن و دەرهاوردنی تەقەڵ بە پەسەند کردنی پزیشکی بەشی فریاکەوتن لە شەوانەڕۆژدا ئەنجام دەبێت.
, بەشی منداڵ بوون:
بارودۆخی شوێنی: ئەم بەشە لە ٤ نهۆم درووست بووە.
لەم بەشەدا جۆرەکانی خزمەتگوزاری وەکوو، ژنانی دووگیان و سەردانی سەر پێی، کولپسکووپی، ژێرچاودێری، منداڵ بوون بە شێوەی سرووشتی، خەتەنەی منداڵان، ئامادە بوونی پێش سەزاریەن ئەنجام دەگرێت. لە خاڵە گرینگەکانی ئەم بەشە هەبوونی دکتۆری پسپۆڕی ژنان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کاتژمێر ۷ بەیانی تا ۷ شەوە. ئەم بەشە لەخۆگری ۲ دانە ژووری منداڵ بوون بە شێوەی سرووشتی و بە کەرەستەگەلی تەواو، ژووری پشکنین بە دوو کورسی ئاسایی و ژنیکۆ، ۱ ژووری لیبر بە دوو کورسی، ۱ ژوور پەرە ئێکلامپێسی بە دوو کورسیە و ئامادەی خزمەتگوزاری بەو کەسانەیە کە سەردانی ئەم بەشە دەکەن.
پۆست کەت.
جێگای شوێنەکە: ئەم بەشە لە قاتی ٦ نەخۆشخانەکەدایە.
لەم بەشەدا نەخۆش بە جۆرەکانی نەخۆشیگەلی دەروونی و نەشتەرگەری بە تایبەت نەخۆشگەلی دڵ کە پاش ئەنجامی ئەنجیۆگرافی، ئانجیۆپلاستی و یان دانانی ئێستەنت پێویستیان بە چاودێری هەیە لە بەشی کۆت لەبەوە دەنێردرێن بۆ ئەم بەشە و دەڕۆنە ژێر چاودێری. ئەم بەشە ۷ کورسی پڕچەک بە دەزگای مانیتۆرینگی هەیە.
بەشی ڕۆژانە:
بەشی day care(ڕۆژانەی)نەخۆشخانە ۷ کورسی هەیە کە تایبەتە بەو نەخۆشانەی کە تووشیMS بوون و پێویستیان بە وەشاندنی IVIG هەیە، ئامادە کردنی نەخۆشەکان بە کەیسی نەشتەرگەری سەرپێی و نەخۆشانی خەفێندراو بە کەیسی نەشتەرگەری لە ئەگەری پڕ بوونی ژوورەکانی بەشی خەفاندن لێرەدا ئەنجام دەبێت.
شوێنی ئەم بەشە: لە قاتی ۳ نەخۆشخانەکەدایە.
کاتژمێری کارکردنی بەش: لە کاتژمێر ۷ بەیانی تا ۲ نیوەڕۆیە.
بەشی دیالیز:
شوێنی ئەم بەشە: قاتی دووهەمی نەخۆشخانەکەیە.
بەشی دیالیزی نەخۆشخانەکە لە ساڵی ۱۳۵۰ و بە بەشداری مامۆستایانی ئەو کاتە لە بەشی نەخۆشیەکانی گورچیلە و دیالیزدا بە شێوەی دیالیزی خوێن و دیالیزی سێفاتی لە حاڵەتگەلی تایبەتدا دەستی بە کار کرد کە بە گەشەی نەخۆشخانەکە، ئەم بەشەی دەرمان بەرەوام و بەڕۆژ بووه و هێشتاش ماوە.
لە ئێستادا ئەم بەشە لە شوێنێکی زۆر باش و پەسەندکراو لە لایەن کاربەدەستان و بە تایبەت نەخۆشانەوە لە سێ شیفت و بە بەشداری ۱۰ کەس لە ئەندامانی شارەزا و شیاو و هەروها ۳ کەس لە پسپۆڕەکانی دەروونی بە دەرەجەی هەرە پسپۆڕی لە بەشی نێفرۆلۆجی و دیالیزدا لە ماوەی چارەسەری دیالیزی هەر نەخۆشێکدا ئامادەی خزمەتگوزاریە. جێی ئاماژەیە کە نەخۆشانی خەوێندراو و فریاکەوتنیش لە ئەگەری پێویست هەمووی ئەم خزمەتگوزاریانەیان بۆ دەکرێت.
۸ دەزگا ماشین هێمۆدیالیز کە لە دواهەمین و بەڕۆژترین جۆرەکانی ماشینگەلێکن کە هاوردراونە نێو وڵات خەریکی خزمەتگوزاری بە زۆرتر لە ٤۰ نەخۆشن لە سێ شیفتدا و بە پێی باشترین ستانداردگەل و هەروەها باشترین جۆری کەرەستە پێوەندیدارەکان کار دەکەن.
هەروەها بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ناتوانن بجوڵێن و لە بەشەکانی CCU1،CCU2، و ICUدان، یەک دەزگا ماشینی هێمۆدیالیز بە شێوەی جیا تەرخان کراوە کە هەر لەو بەشەدا بۆ نەخۆش بە کار دەبرێت و هەروەها یەک دەزگا ماشینیچ بە شێوەی جیا لە شوێنێک دوور لە بەشی دیالیز بۆ نەخۆشانی ئانتی جێنی ئەرێنی دیاری کراوە.
بەشێ هێمۆدیالیزی نەخۆشخانەی مێهر هەم مێهرەبانی و سرنجی بەڕێوبەرە دڵسۆزەکانی لە پشتە و هەم مامۆستای پایەبەرز جەنابی دکتۆر عەلی نەوبەختی حەقیقی تێدایە کە گرینگی زۆر دەداتە نەخۆشەکانی ئەم بەشە.
لە ئێستادا بەشی هێمۆدیالیزی نەخۆشخانەی مێهر بە سەرپەرەشتی جەنابی دکتۆر فیرۆزی فەسیحی و هاوکاری دکتۆر مەجید سڵامەتی و سەرنەخۆشەوانی خاتوون شاهراجی بە باشترین شێوە و لە ئاستێکی باڵادا بەڕێوە دەبرێت و خزمەت دەکات بە نەخۆشەکان.
بەرد شکاندن:
کاتژمێر و ڕۆژەکانی وەرگرتنی نەخۆش: لە کاتژمێر ۷ بەیانی تا کاتژمێر ۲ دوانیوەڕۆ، هەموو ڕۆژێک جگە لە ڕۆژانی تەحتیل.
شوێنی ئەم بەشە: قاتی دووهەمی نەخۆشخانە.
ئامادەکاری پێویست:
۱ـ شەوێ پێش لە بەرد شکاندن چێشتێکی سووک بخۆن و یەک یا دوو کاتژمێر دواتر شووشەیەک ڕون کرچک یان ٤ دانە حبی بیزاکۆدیل بخۆن.
۲ـ نەخۆش دەبێت ٦ کاتژمێر پێش شکاندنی بەرد هیچێکی نەخواردبێت و بەیانی ئەو ڕۆژەی کە بەرد شکاندنی بۆ دەکرێت چای و سۆحانە تەنانەت بیسکوویتیچ نەخوات.
۳ـ ئەو کەسانەی کە دەرمانی تەڕ کردنەوەی خوێن وەکوو، ئاسپرین، وارفاین، پلاویکس، دی پریداموڵ، ئاساکۆڵ و هتد دەخۆن دەبێت ۵ ڕۆژ پێش بەرد شکاندن لە ژێر چاودێری پزیشکدا ئەم دەرمانانە قەت بکەن.
٤ـ لە ئەگەری هەبوونی نەخۆشیەکی تایبەت وەکوو نەخۆشی دڵ، ئاسم، فشار خوێن، قەن، هێمۆفیلی، تالاسمی و یان هەر نەخۆشیەکی دیکە، بەرپرسی بەشی بەرد شکاندن ئاگادار کەنەوە.
۵ـ ئەگەر دەرمانی فشار خوێن،دڵ،تیرۆیید، قەنی خوێن و هتد دەخۆن، بە پێی ڕەوتی پێشوو و لەگەڵ کمێک ئاودا بیانخۆن، جگە لە دەرمانەکانی تەڕ کردنەوەی خوێن.
٦ـ ژنانی دووگیان دەبێت بەرپرسی بەشی بەرد شکاندن ئاگادار کەنەوە.
۷ـ ئەگەر ددانی دەسکردتان هەیە پێش لە شکاندنی بەرد دەریبێنن.
۸ـ ئەو نەخۆشانەی کە بەردی حالبیان هەیە دەبێت حەتمەن وێنەی ساکاری دوو یان سێ ڕۆژ پێشتریان هەبێت.
۹ـ ئەو کەسانەی کە کوچکی حاڵب و مێزدانیان هەیە، مێزی خۆیان خاڵی کەنەوە.
فێرکاری پاش هەستان:
خواردنەوەی شتە ئاوەکیەکان، وەکوو ئاو، چای کاڵ، و ساردیەکانی دیکە بە پێی پلانی خواردنی نەخۆش، تا چەن ڕۆژ پاش شکاندنی بەرد.
جووڵانەوە و چالاکی زۆر لە حەدی هێزی نەخۆشدا.
لە ئەگەری هەبوونی ژان، خواردنی هێوەرکەر هەر ۸ کاتژمێر جارێک.
لە ئەگەری دەرکەوتنی یاو و لەرز، خوێنڕێژی نائاسایی و یان ژانی زۆر کە بە هێوەرکەریچ هێوەر نابێتەوە و هەروەها لە ئەگەری نەهاتنی مێز سەردانی پزیشکی چارەسەرکەر یان بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە بکەن.
1 | 2 |
---|---|
سال تاسیس | |
تعداد تخت | |
تلفن | 989100900710+ |
زبان بیمارستان | فارسی, English |
نشانی بیمارستان | |
وبسایت | https://medtourism24.com/ku/ |