درباره نابەرەوەری و رێگای چارەسەری
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره نابەرەوەری و رێگای چارەسەری
نابەرەوەری و رێگای چارەسەری
١_ رەوشی لەیزری هێچینگ
دەوروبەری هێلکۆکە پەردەیک لە جینسی گەردەی قەنی پڕۆتێئینی بە نێوی زۆنا پلۆسیدا پۆشراوە. ئەم پەردە دەبێتە هۆی پاراستنی هێلکۆکە و پیزە و دوای قۆناخی خەرز یەکێ لە هۆکارەکانی رێنوێنی پیزە بۆ لوولەی مناڵدانە کە دەبێتە بەربەست بۆ جیا بوونەوەی خانەکانی پیزە لە یەکدی. هەرەوها دوای چوونە ناوی ئێسپێرمێک بۆ هیلکۆکە پێکهاتەی بە شێوەیک دەگۆڕێت کە دەبێتە بەربەست بۆ چوونە ناوی ئێسپێرمگەلی دیکە. هەروەها دوای گەیشتنی پیزە بە بۆشایی مناڵدان و پێکهاتنی بلاستوسیت لە رۆژی پێنجی دوای خەرزە، بە شێوەی سروشتی ئەم تۆڕە ناسک ئەبێتەو و بە یارمەتی ئانزیمگەلێ کە لە پیزە و دیوارەکانی مناڵدان تەراوشت دەکەن و ئەدڕێ . بەم رەوتی چڕاو بوونە، هێچینگ ئەڵێن تا دۆخی لکاندنی پیزە و چوونە ناو بۆ دیوارەی مناڵدان پێک بێت.
لە بابەتگەلێ کە خەرزی تاقیگەهی ئەنجام ئەبێت، بڕێک هۆکار دەبنە بەربەست بۆ ناسک بوونی زۆناپلۆسیدا و چڕاندنی بە هۆی ئانزێمەکانەوە. گرینگترینی ئەم هۆکارانە بریتین لە : تەمەنی دایک، ئاستی FSHی سەرەوە لە خوێنی دایک و پتەە بووی زسناپلۆسیدا بە هۆی بارودۆخ ئاقاری کێشت لە سەری دایدەنێت. بۆیە توێژەران رێگاهایکیان بۆ چڕاندنی زوناپلۆسیدا بە شێوەی دەسکرد داهێنا . یەکێ لەم رێگایانە کەڵک گرتن لە تیشکی لەیزرە. ئەم تیشکە بە شێوەی تەواو کونتڕۆڵ کراو دەخرێتە سەر دیوارەی پیزە یان بە واتایکی دیکە زۆنا پلۆسیدا و درێژای بە ئەنازەی ٣٥ تا ٤٠ میلیمێتر لە زۆنا لە ناو دەبات. بەم رەوتە لەیزر هێچینگ دەگوترێ. تا ئێستە هیچ جۆرە گوزارشتێک لە سەر کاریگەریە خراپەکانی کەڵک گرتن لە لە سەر پیزەکان بە دەس ناتووە. و منداڵانێک کە کاتی پیزەیی بەم رەوشە لە سەریان کاریان کردووە، هەموویان تەندورستن. ئێستا لە توێژینگەی بوونەوەردا بۆ نەخۆشانێ کە تەمەنیان زۆرتر لە ٣٧ ساڵە و دەورەیکی جێ بە جێ کردنی پیزەی سەرنەکەوتوانەیان ئەزموون کردووە، کەڵکی لێدەگرن. هەروەها لەیزر هێچینگ بۆ نەخۆشانێ کە دەورەی جێ بە جێ کردنی پیزەی بەستوویان بووە بە کار دەچێت.
٢_ رەوشتی PGD یا پێزانینی پێش لە هێلانە دانان:
ئەزانین کە چوونە سەرەوەی تەمەنی دایک و هەروەها نەخۆشیهایەکی ژێنتیکی لەو ژن و شووانەه کە پێش مەترسیدان دەتوانێ ببێتە هۆی چوونە سەرەوەی مەترسی دەرکەوتنی ناپۆڕی کرۆموزومەکان لە کۆرپەدا.
پێشتر لە رێگای پێزانینی ژێنتیکی پێش لە دایک بوون بە ناوی pND بۆ بەڕڕەسی ناپۆڕی کۆرومۆزمیەکانی پیزە پێش لە دایک بوون کەڵکی لێدەگرن، بەڵام لە حاڵەتی پێزانینی ناپۆڕی لە پیزە، بڕیار دان سەبارەت بە لە ناو بردنی پیزە بۆ دایک و باوک زۆر سەخت بووە، خەسارگەلێکە رۆحی و جەستەیی بە دواوە هەیە. ئێستا بە کەڵک وەرگرتن لە رەوشتگەلی پێزانینی ژێنتیکی پێش کە هێلانە دانان بە ناوی PGD دەتوانێ لە دەرکەوتنی ئەم کێشە بەرگری بکا.
چۆنایەتی رەوشت:PGD
١٦ تا ١٨ کاتژمێر دوای خەرزە، هێلکۆکەکان لە روانگەی خەرزەییەوە هەڵیدەسەنگێن و ئەوانەی کە دوو پێش ناوکەیان هەیە کێشتی ئەدەن، دوای ئەوە لەرۆژی سێهەم کە پیزە لە قۆناخی ٦ تا ٨ خانەییە یەک یان دوو بلاستومێر جیا دەکەنەوە و هەڵیدەسەنگێنن.
سەرکەوتنی چارەسەری لە پاڵ PGDبە کەڵک گرتن لەم رەوشتە نوێیە بە چەن هۆکار لە چوونە سەرەوەدایە.
١_پیزی هەڵبژێردراو پیزێکی تەندورستە.
٢_لە شکڵ گرتن و لە دایک بوونی مناڵدان بە ناپۆڕی ژێنتیکی بەرگری دەکرێت.
٣_بۆ هەڵگرتنی بلاستومێر یا خانەکانی پیز بە ناچار کونێک لە بازنەی پێز یان زۆنا دورست دەکەن کە ئەم بۆشاییە دەبێتە سەرەتای هێلانە گرتنێکی باش بۆ پیزە لا مناڵداندا.
نابەرەوەری و رێگای چارەسەری و بابەتی بە کار هاتوو:PGD
١_نەخۆشانێکە زۆرتر لە سێ جار کردەی IVF یا خەرزی دەرەوەی مناڵدانیان کردووە بەڵام دووگیان نەبوونە.
٢_کاتێ کە تەمەنی دایک زۆرتر لە ٣٥ ساڵ بێت.
٣_ کاتێ کە ناپۆڕیگەلی پێکهاتەیی وەکوو ترانس لوکەیشن (جێ بە جێ بوونی تیکە کورمۆزومیەکان) لە تاقیکاری کاریوتایپی ژن و شوودا هەیە.
٤_لە بار چوونی بە دوای یەکدا کە هۆکاری دیککەی بۆ لە بار بردنی نەبووە.
٥_پێزانینی جینسیەت لە نەخۆشگەلێ وەکوو خوێن نەگرسی کە بەسراو بە جنسەوە و دەرکەوتنی لە کوڕاندا زۆرتر لە کچانە.
٦_نەخۆشیگەلی یەک ژێنی وەکوو کەم خوێنی کە رەنگە لە کۆرپەدا دەرکەوێ.
٣_ رەوشتی خەرزی دەرەوەی مناڵدان(یا وەشاندنی ئێسپێرم بۆ هێلکە دان ICSI)
زۆرتر لە بابەتگەلێ بە کار دەچێت کە ئێسپێرمی پیاو لە روانگەی ژمارە، جوڵە و یان شکڵی چۆنایەتی پێویستیان نییە. لە بڕێ بابەتیش کە چەن جار کردەی IVF ئەنجام دراوەو نەگەیشتووەتە ئاکام لە کردەی خەرز لە دەرەوەی مناڵدان کەڵک ئەگرن.
قۆناخەکانی ئەنجامی کردە:
بە گشتی لەم رەوشەدا ئێسپێرمێک لە ئاقاری تاقیکاری لە ناوەوەی هێلکەدانەوە دەوەشێنرێت کە بە دوای خەرز و دابەشکاری خانەکان دەکرێت و پیزە شکڵ دەگرێت. خەرز لە دەرەوەی مناڵدان وەکوو IVF چەن قۆناخی ورووژاندنی گەرادان، هێلکۆکە وەرگرتن، وەشاندنی ئێسپێرم بۆ ناوی هێلکە دان و خەرز و جێ بە جێ کردنی پیز لە بەر دەگرێت. لە قۆناخی یەکەم بۆ ورووژاندنی گەردانەکان دەواگەلی هۆرمونی بە کار دەبەن. وەشاندنی ماسولکەیی دەرزی HMG گەردانەکان بۆ گەشە ی فولیکول دەورووژێنێ و وەشاندنی دەرزی HCG دەبێتە هۆی پێگەیشتنی هێلکۆکەکان و ئەنجام بوونی هێلکۆکە دانان.
لە قۆناخی دووهەم کردە بە یەکێ لە دوو رەوشتی لاپاراسکۆپی یان بە دیتنی سنۆگرافی لە واژیناڵ ئەنجام ئەبێت. کە لە توێژینگەی بوونەوەر ئەم کارە بە کەڵک وەرگرتن لە لە رێگای دووهەم دەکرێت. لە رەوشی دووهەم پێویستمان بە بێهۆشی تەواو نییە، بە بێهۆشیکی کورت یان بێ هەستیار بوونی شوێنێک ئەنجام ئەبێت. بە کەڵک وەرگرتن لە دەزگای سنۆگرافی پزیشک فولیکوولەکان دەبینێت و بە دەرزیگەلێکی تایبەت ئاوی فولیکوولی لە گەڵ هێلکۆکەکاندا دەکێشێت. بەم کردە بە گشتی پانکچێر دەڵێن.
لە قۆناخی سێهەم سەرەتا خانەکانی دەوری هێلکۆکە بە یارمەتی ئانزیمەکان جیا دەبێتەوە و دوای ئەوە ئێسپێرم دەچێتە نێو هێلکۆکەوە. لە کردەی خەرزی دەرەوەی جەستەش بۆ چوونە سەرەوەی دەرسەدی سەرکەوتن چەن دانە هێلکۆکە خەرز دەبن، بۆیە ژمارەی پیزەی پێکهاتوو زۆرە کە ئەگەر ئەم پیزەگەلە چۆنایەتیکی باشیان بێت، ژمارەیکیان بە رەزایەتی ژن و شوو بەستراو و پارێزراو دەبێت، تا لە ئەگەری کاتی پێویست بۆ بەرەوەی دوایی لەم پیزەگەلە کەڵک بگرن.
لە قۆناخی چوارەم و ئاخری پێویست بە بێهۆشی گشتی نییە . پیزە بە ئامرازی کاتتێر بۆ ناوی مناڵدان جێ بە جێ دەبێت و یەک تا دوو کاتژمێر دوای جێ بە جێ بوونی پیز، نەخۆش دەتوانێ مەرەخەس بێت.
چاکە و سنوورەکانی ئەم کردە:
یەکێ لە باشییەکانی خەرز لە دەرەوەی مناڵدان یا میکرۆئێنجێکشن ئەوەیە کە تەنانەت ئەگەر ئێسپێرمێکی تەندورست لە پیاوەوە بێت ئەم کردە ئەنجام ئەبێت. باشیکی دیکەی میکرۆ ئێنجێکشن ئەمەیە کە ئەگەر نەخۆش لوولەی مناڵدانی نەبێت کێشەیک لە بە کار بردنی ئەم کردە نییە. بەڵام سنووردار بوونی میکرۆئێنجێکشن ئەمەیە کە ئەگەر نەخۆش لوولەی مناڵدانی نەبێت کێشەیک لە بەکار بردنی ئەم کردە نییە. بەڵام سنووردار بوونی میکرۆ ئێنجێکشن ئەوەیە کە ڕادەی بەرەوەر بوون لە ژنانی سەرەوەی ٤٠ ساڵ بە هۆی لە خوارەوە بوونی چۆنایەتی هێلکۆکەکانی ژن نزم دەبێتەوە.
هەوڵدانەکانی پێش لە کردە:
دوای تاقیکاریگەلی بەردەوام، تاقیکاری هۆرمونی و دیتنی جووت لە لای پزیشکە پسپۆڕەکان. ئەگەر رەوشی چارەسەری دەرمانی ICSI پێشنیار بکرێت، قۆناخەکانی ژێرەوە ئانجام ئەبێت:
١_ رۆژی دووهەم یا سێهەمی سووڕی مانگانە بۆ بەڕڕەسی بارودۆخی هێلکەدانەکان و مناڵدان سۆنگرافی دەکرێت.
٢_ دوای ئەنجام بوونی سۆنگرافی بە چاوەدێری پسپۆڕی دەوا و بۆ ورووژاندنی گەرادانن، ئیزن ئەدرێت.
٣_لە قۆناخی خواردنی دەوا پێنج تا شەش نۆبەی سۆنگرافی بە پێی ڕادەی کاردانەوەی هێلکەدانەکان ئەنجام ئەبێت.
٤_کاتێ کە فولیکوولەکان دەگاتە رادەیژی ئەندازە دەوای HCG دەوەشێندرێت و نەخۆش ئامادەی کردەی هێلکە گرتن دەبێ.
چاوەدێریەکانی دوای کردە:
یەک تا دوو کاتژمێر دوای کردەی جێ بە جێ کردنی پیزە نەخۆش مەرەخەس دەبێت. راسپێری دەکرێت لە ٣تا ٤ رۆژ دوای کردە چالاکییەکی توند کە دەبێتە هۆی ماندوو بوونی زێدە ئەنجام نەدەن. ئاشکرایە کە ئارامشتی رۆحی و دەروونی و پارێز لە بارودۆخی پڕ ئێسترس دەتوانێ لە سەرکەوتنی کردە کاریگەری بێت. بە شێوەی ئاسایی”١٠ تا ١٢ رۆژ دوای جێ بە جێ بوونی پیزە نەخۆش دێتەوە بۆ تاقیگەی هۆرمونی تاکوو رادەی BHCG خوێن ئەنازە بگیردرێت.چوونە سەرەوەی ئەم هۆرموونە یەکەم نیشانەی دووگیان بوونە”.
٤_ رەوشی خەرزی دەرەوەی مناڵدانی: (IVF)
لە تەواوی بابەتەکان کە بارودۆخی گەیشتنی ئێسپێرم بە هێلکۆکەی مناڵدان نەبێت وەکوو بەسراو بوونی لوولەکانی مناڵدان، لکاوە بوونی بۆشاییەکانی لەگانی، ژمارەی کەمی ئێسپێرم و کەم بوونی جۆڵەی ئێسپێرم لە رەوشی IVF کەڵک دەگرن.
قۆناخەکانی ئەنجامی کردە:
رۆژی کردە نموونەیکی ئێسپێرم لە پیاو و هێلکۆکە لە بێهۆشیکی کورت و کاتیدا لە ژن دەگیردرێت. دوای ئەوە ئێسپێرم و هێلکۆکە لە تاقیگەی پیزە ناسی لە ئاقاری کێشتی پەنای یەکتردا قەرار ئەگرێت تا ئێسپێرم خۆی بگەینێتە هێلکۆکە و بەرەوەری بکا.
بە هێلکۆکەی خەرز کراو پیزە ئەڵێن. پیزەی یەک خانەیی دەس دەکات بە دابەش بوون و پیزەیکە چەن خانەیی پێک دێنێ. پیزە دوای ٤٨ تا ٧٢ کاتژمێر دێتە ناو مناڵدانی ژنەوە و لەوێدا هێلانە دەگرێت و دووگیان بوون پێک دێت. بۆیە دەتوانین قۆناخی کردەی IVF بە چوار قۆناخ دابەش بکەین. قۆناخی یەکەم :ورووژاندنی هێلکەدان، قۆناخی دووهەم: گەرا گرتن، قۆناخی سێهەم: خەرزی ئێسپێرم و هێلکۆکە،قۆناخی چوارەم:جێ بە جێ کردنی پیزە. لە قۆناخی یەکەم بۆ ورووژاندنی هێلکە دانەکان، لە دەواگەلی هۆرموونی کەڵک دەگرن. وەشاندنی ماسولکەیی دەرزیHMG هێلکە دانەکان بۆ گەشەی فۆلیکوولەکان دەیورووژێنن وەشاندنی ماسولکەیی HC G دەبێتە هۆی گەشەی هێلکەدانەکان و ئەنجام گرتنی گەرادانن.
لە قۆناخی کردە بە یەکێ لە دوو رەوشتی لاپاراسکۆپی یان بە دیتنی سنۆگرافی لە واژیناڵ ئەنجام ئەبێت. کە لە توێژینگەی بوونەوەر ئەم کارە بە کەڵک وەرگرتن لە لە رێگای دووهەم دەکرێت. لە رەوشی دووهەم پێویستمان بە بێهۆشی تەواو نییە، بە بێهۆشیکی کورت یان بێ هەستیار بوونی شوێنێک ئەنجام ئەبێت. بە کەڵک وەرگرتن لە دەزگای سنۆگرافی پزیشک فولیکوولەکان دەبینێت و بە دەرزیگەلێکی تایبەت ئاوی فولیکوولی لە گەڵ هێلکۆکەکاندا دەکێشێت. بەم کردە بە گشتی پانکچێر دەڵێن.
لە قۆناخی سێهەم سەرەتا خانەکانی دەوری هێلکۆکە بە یارمەتی ئانزیمەکان جیا دەبێتەوە و دوای ئەوە ئێسپێرم دەچێتە نێو هێلکۆکەوە. لە کردەی خەرزی دەرەوەی جەستەش بۆ چوونە سەرەوەی دەرسەدی سەرکەوتن چەن دانە هێلکۆکە خەرز دەبن، بۆیە ژمارەی پیزەی پێکهاتوو زۆرە کە ئەگەر ئەم پیزەگەلە چۆنایەتیکی باشیان بێت، ژمارەیکیان بە رەزایەتی ژن و شوو بەستراو و پارێزراو دەبێت، تا لە ئەگەری کاتی پێویست بۆ بەرەوەی دوایی لەم پیزەگەلە کەڵک بگرن.
لە قۆناخی چوارەم و ئاخری پێویست بە بێهۆشی گشتی نییە . پیزە بە ئامرازی کاتتێر بۆ ناوی مناڵدان جێ بە جێ دەبێت و یەک تا دوو کاتژمێر دوای جێ بە جێ بوونی پیز، نەخۆش دەتوانێ مەرەخەس بێت.
چاکە و سنوورەکانی کردەی IVF:
یەکێ لە باشییەکانی خەرز لە دەرەوەی مناڵدان یا میکرۆئێنجێکشن ئەوەیە کە تەنانەت ئەگەر ئێسپێرمێکی تەندورست لە پیاوەوە بێت ئەم کردە ئەنجام ئەبێت. باشیکی دیکەی میکرۆ ئێنجێکشن ئەمەیە کە ئەگەر نەخۆش لوولەی مناڵدانی نەبێت کێشەیک لە بە کار بردنی ئەم کردە نییە. بەڵام سنووردار بوونی میکرۆئێنجێکشن ئەمەیە کە ئەگەر نەخۆش لوولەی مناڵدانی نەبێت کێشەیک لە بەکار بردنی ئەم کردە نییە. بەڵام سنووردار بوونی میکرۆ ئێنجێکشن ئەوەیە کە ڕادەی بەرەوەر بوون لە ژنانی سەرەوەی ٤٠ ساڵ بە هۆی لە خوارەوە بوونی چۆنایەتی هێلکۆکەکانی ژن نزم دەبێتەوە.
هەوڵدانەکانی پێش لە کردە:
دوای تاقیکاریگەلی بەردەوام، تاقیکاری هۆرمونی و دیتنی جووت لە لای پزیشکە پسپۆڕەکان. ئەگەر رەوشی چارەسەری دەرمانی ICSI پێشنیار بکرێت، قۆناخەکانی ژێرەوە ئانجام ئەبێت:
١_ رۆژی دووهەم یا سێهەمی سووڕی مانگانە بۆ بەڕڕەسی بارودۆخی هێلکەدانەکان و مناڵدان سۆنگرافی دەکرێت.
٢_ دوای ئەنجام بوونی سۆنگرافی بە چاوەدێری پسپۆڕی دەوا و بۆ ورووژاندنی گەرادانن، ئیزن ئەدرێت.
٣_لە قۆناخی خواردنی دەوا پێنج تا شەش نۆبەی سۆنگرافی بە پێی ڕادەی کاردانەوەی هێلکەدانەکان ئەنجام ئەبێت.
٤_کاتێ کە فولیکوولەکان دەگاتە رادەیژی ئەندازە دەوای HCG دەوەشێندرێت و نەخۆش ئامادەی کردەی هێلکە گرتن دەبێ.
چاوەدێریەکانی دوای کردە:
یەک تا دوو کاتژمێر دوای کردەی جێ بە جێ کردنی پیزە نەخۆش مەرەخەس دەبێت. راسپێری دەکرێت لە ٣تا ٤ رۆژ دوای کردە چالاکییەکی توند کە دەبێتە هۆی ماندوو بوونی زێدە ئەنجام نەدەن. ئاشکرایە کە ئارامشتی رۆحی و دەروونی و پارێز لە بارودۆخی پڕ ئێسترس دەتوانێ لە سەرکەوتنی کردە کاریگەری بێت. بە شێوەی ئاسایی”١٠ تا ١٢ رۆژ دوای جێ بە جێ بوونی پیزە نەخۆش دێتەوە بۆ تاقیگەی هۆرمونی تاکوو رادەی BHCG خوێن ئەنازە بگیردرێت.چوونە سەرەوەی ئەم هۆرموونە یەکەم نیشانەی دووگیان بوونە”.
٥_ خەرزەی ناو مناڵدان(IVF)
IVF یان خەرزەه ناو مناڵدان لە دوو حالەتدا بەکار دەچێت:
یەکەم: لە بابەتگەلێ کە پیاو و بارستایی کەمی ئاوی ئێسپێرم هەیە، کەم بوونی ژمارەی ئێسپێرم، نزم بوونی جۆڵەی ئێسپێرم یا نزم بوونی حەزی جینسی
دووهەم: لە بابەتگەلێ کە ژن کێشەی تەڕەشوحی گەردەنی مناڵدان یا ناڕێکی پاراستنی دەبێتە هۆی نابەرەوەری و یان بە هۆی ئێش و بارودۆخی تایبەتی وەکوو ڤاژینیمووسی ئیمکانی نزیکی سروشتییان نییە.
قۆناخی ئەنجام دان: ئەم رەوشە کەم تا زۆر ئاسایی و بێ ئێشە ، لە مەحکەمەی پزیشک دایە و پێویستی بە بێهۆشی نییە. لەم رەوشە ئاوی ئێسپێرمی پیاو ئەمادە دەبێت.
لە ڤەسترانی سروشتی نزیکەی دە لە سەدی ئێسپێرمەکان لە زێوە دەگاتە گەردەنی مناڵدان بەڵام بە کردەی IUI ژمارەیک زۆرتر لە ئێسپێرمەکان بە چۆنایەتیکی باشتر دەگەنە ناو مناڵدانەوە.
چاودێریەکانی ۆێش کردە:پێش کردە دەبێ دەویانی پێویست، تاقیکاریگەلی بەردەوام، تاقیکردنی هۆرمونی، وێنە هەڵگرتن لە مناڵدان بۆ دڵنیایی لە باز بوونی لوولەگەلی مناڵدانی ئەنجام ئەبێت.
خاتوون رۆژی دووهەم یا سێهەمی سووڕی مانگانە کارهێن دەکات و لەو رۆژەدا سنۆگرافی بۆ بەڕڕەسی بارودۆخی هێلکەدان و مناڵدانی و لە حاڵەتی پێویست دەسپێکردنی دەوا ێەنجام ئەبێت. ئیزن دانی دەوا بۆ ورووژاندنی هێلکەدانان و چوونە سەرەوەی بەختی بەرەوەری ئەنجام ئەبێت.
دوای خواردنی دەوا چەن نۆبە سنۆگرافی رۆژگەلی جیاواز ئەنجام ئەبێت. کاتێ کە فولیکوول (کیسەی کیسەی کە هێلکۆکی لە هێلکەدان دا هەیە) دەگاتە رادەیکی باش دەوای HCG بە شێوەی ماسولکەیی دەوەشێندرێت کە دەبێتە هئی لێگەیشتنی هێلکۆکە و ئەنجام گرتنی گەرادانن و ٤٠ کاتژمێر دوای وەشاندنی HCGنەخۆش کارهێن دەکاتەوە و کردەی IUI ئەنجام ئەبێت.
چاوەدێری دوای کردە: نەخۆش ماوەیکی کورت دوای IUI مەرەخەس دەبێت. ۆێویستی بە خەوتنی بەردەوام نییە و نەخۆش دەتوانێ چالاکی ئاسایی خۆی بێت. ئاساییە کە ئارامشتی رۆحی و دەروونی و پارێز لە بارودۆخی پڕدڵەڕاوکێ دەتوانێ لە سەرکوتنی کردە کاریگەری بێت.
کەم تا زۆرێک دووحەوتەی دوای کردەی IUI نەخۆش کارهێنی تاقیگەی هۆرمۆنی دەکات تا رادەی BHCGخوێن ئەنازە بگرێت. چوونە سەرەوەی ئەم هۆرمونە یەکەم نیشانەی دوو گیان بوونە.
٦ _ ورووژاندنی گەرادانان induction
ئەم کردە بابەتگەلێ کە پیاو کێشەی بەرەوەری نییە و تەنیا، ژن کێشەی گەرادانانی هەیە بەکار دەچێت.
قۆناخەکانی ئەنجام بوونی ورووژاندنی هێلکەدان: دوای ئەنجام بوونی تاقیکاری پێویست، تاقیکاری بەردەوام، تاقیکاریگەلی هۆرمونی و وێنە گرتن لە مناڵدان بۆ دڵنییا بوون لە کراوە بوونی لسولەگەلی مناڵدانی، خاتوو رۆژی دووهەم یا سێهەمی سووڕی مانگانە کارهێن دەکاتەوە و لەم رۆژەدا سۆنگرافی بئ بردنی بارودۆخی هێلکەدان و مناڵدان ئەنجام ئەبێت.
دوای ئەوە دەواگەلی پێویست بۆ ورووژاندنی گەرادانن بە راسپێری پزیشک ئەنجام ئەبێت و لە ئاکامدا دەبێتە هۆی گەرادانن. داواکاری تەواوکەر بە راسپێری پزیشک ێەدرێتە نەخۆش و تەنیا دوو هەوتە دوای ئەوە نەخۆش بۆ تاقیکاری دێتەوە.