درباره نەخۆشخانەی موحێب مێهر
نەخۆشخانەی موحێب مێهر
ڕێکخراوەی غەیرە ئینتفاعی( ڕێکخراوەیک کە بە شوێن پارە نییە و تەنیا مەبەستی خزمەت گوزاریە) پشتیوانی کردن لە نەخۆشگەلی( موحێب) یەکێک لە سەرکەوتووترین ڕێکخراوەکانی ئێرانە لە بواری وەبەرهێنان لە بەشی دەرماندا دێتە ئەژمار. دامەزرێنەرانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ساڵی ۱۳۸۳ شێوەی وەبەر هێنانی غەیرە ئێنتیفاعی خۆیانیان بە جۆرێک پلان ڕێژی کرد کە جگە لە گەشەی وەبەر هێنانی غەیرە ئینتیفاعی لە بەشی دەرماندا، یارمەتیدەری نەخۆشخانە دەوڵەتیەکانیچ بن بۆ ئەوەی بارەی بەشی دەرمان ببەنە سەرەوە. ئەم ڕێکخراوە بە مەبەستی پێکهێنانی هاوبەشی لە نێوان بەشی تایبەتی و بەشی حکومیدا(PPP) و گەیشتن بە شێوەیەکی هاوبەشی باش، و بۆ هاوڕا کردنی خاڵە بەهێزەکانی بەشی حکومی و دەوڵەتی و لە ناو بردنی خاڵە لاوازەکانی ئەم دوو بەشە دەستی بە هاوکاری کردن کرد لەگەڵ زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی تاراندا.
ڕێکخراوەی غەیرە ئینتیفاعی موحێب بە ئاگاداری لە سەر ئەم بابەتە کە بەشی تەندروستی و دەرمانی وڵات سەرەڕای هەبوونی پەستانی زانستی و لێکۆڵیەوەیی زۆر باش، لە بەشی بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاریەکاندا تووشی قەیرانە، بە جۆرێک کە وەرگرتنی خزمەتگوزاری باش بە پارەی زۆرەوە جێبەجێ دەبێت و نەخۆشگەلی کەم داهات توانای ئەوەیان نییە کە لە خزمەتگوزاری باش بارە ببەن. کە واتە ئەم ڕێکخراوە دەستی کرد بە شێوەیەک لە بەڕێوە بردنی خزمەتگوزاری دەرمانی کە بتوانێت درووشمی خۆی یەنی چارەسەری دڵخواز بۆ هەمووان جێبەجێ بکات.
ناوەندی چارەسەری غەیرە ئینتیفاعی موحێب مێهر لە ساڵی ۱۳۸۳ و بە مەبەستی پشتگری لە نەخۆشەکان دەستی بە کار کرد. ئەم ناوەندە بە مەبەستی هاوبەشی دوو بەشی حکومی و بەشی تایبەتی و کەڵک وەرگرتن لە خاڵە بەهێزەکانی هەر دوو بەش، بەستێنێکی باشی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەرمانی دڵخواز پێکهێناوە. گەشە کردن لە بەڕێوەبردنی دەرمانی نەخۆشەکان و کەم کردنەوەی ڕۆژانی پشووی نەخۆش لە نەخۆشخانە، بە بێ کەم بوونەوەی چۆنیەتی خزمەتگوزاری و هەروەها واژۆکردی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی بیمەی پایە و تەواوکەر، دەسپێکێک بوو بۆ درووست کردنی نەخۆشخانەی موحێب بە شێوەی سەربەخۆ.
ئەم نەخۆشخانەیە چالاکی خۆی لە بەشی VIP ناوەندی فێرکاری دەرمانی هاشمی نژاد و بە ۱٦ کورسیەوە لە کۆتایی ساڵی ۱۳۸۳ دەس پێکرد. بەڵام پاش ماوەیەک بە هۆی چۆنیەتی باشی خزمەتگوزاریە پێشکەشکراوەکان لەم ناوەندەدا و کەم بوونی تێچووەکان بە بەراورد لەگەڵ ناوەندە تایبەتیەکانی دیکە، زۆری نەخایاند کە نەخۆشگەلێکی زۆر خوازیاری ئەوە بوون کە لەم ناوەندە چارەسەریان بۆ بکرێت. کەڵک وەرگرتن لە زانستی مامۆستایانی زانکۆ لە لایەکەوە و بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاریەکانی ئۆتێلینگی بەشی تایبەتی لە لایەکی دیکەوە توانیویەتی لە ڕەزامەندی نەخۆشەکاندا ڕۆڵێکی گرینگی بێت.
بەم مەبەستەش زەننی باڵاخانەی نەخۆشخانەکە لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۸۷ لە زەوییەک بە پانتایی ۱۲۰۰ میتری چوار گۆشە لە زەوی درا. درووست کردنی ئەم ناوەندە بە پارەی ڕێکخراوەی موحێب و هەروەها بە بەکار هێنانی یارمەتیەکانی بانک ۱۸ مانگی خایاند کە لە جۆری خۆیدا پێشینەی نەبووە و لە مێژووی ۸/۸/۱۳۸۸ و هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لە دایک بوونی ئێمام ڕەزا بە بەشداری سەرۆکۆماری بەڕێزی ئەو کاتە دەستی بە کار کرد. ئەم باڵاخانەیە لە شەش قات کە بەشگەلی خەفاندن و کارگێڕیدا و لە نزیکەی ۱۳۰۰۰میتردا درووست کراوە.
جێگای شانازییە کە نەخۆشخانەی موحێبی مێهر لە ساڵی ۱۳۸۹دا خەڵاتی باشترین پیشە سازی لە بەشی خزمەتگوزاریدا بە دەست هێناوە.
ئەم نەخۆشخانەیە هیچ خاون بەشێکی نییە و هیچ یەک لە ڕێکخراوە و ناوەندە حکومیەکان داهات و یارمەتی پێ ناگەیەنن و تەنیا بە شێوەی داهات و تێچووی بەرابەر بەڕێوە دەچێت.
پاش ئەزموونی سەرکەوتووی نەخۆشخانەی موحێبی مێهر و پێشوازی هاووڵاتیانی ئازیز و هەروەها خواستی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و فێرکاری پزیشکی و زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی تاران، ڕێکخراوەی غەیرە ئینتیفاعی موحێب درووست کردنی نەخۆشخانە گەلی دیکەی لە ئەستۆ گرت، نەخۆشخانەگەلێک بە نێوەکانی موحێبی کەوسەر و موحێبی یاس کە لە نیوەی دووهەمی ساڵی ۱۳۹۰ دەستی بردوەتە درووست کردنیان.
خزمەتگوزاریەکانی نەخۆشخانەی موحێبی مێهر:
۱ـ خزمەتگوزاریە دەرمانی و نەشتەرگەریەکان:
ئانجێۆگرافی و ئانجیۆپلاستی ـ ئێلێکترۆفیزیۆلۆجی دڵ و پیس مەیکر.
نەشتەرگەری دڵ، نەشتەرگەری بازی گەورەساڵان و منداڵان و هتد.
ئۆرتۆپێدی ـ بڕبڕەی پشت و گوڕینی جمگە و هتد.
ئۆرۆلۆجی گورچیلە و ڕێڕەوی مێزدان.
نەشتەرگەری گشتی.
نەشتەرگەری قەڵەوی ـ لاپاراسکۆپی.
نەشتەرگەری دەمار.
نەشتەرگەری ژنان.
چاو.
نەخۆشیەکانی گورچیلە و فشار خوێن( نێفرۆلۆجی)_ دیالیز.
۲ـ خزمەتگوزاریەکانی پاراکلینیکی و ناسینەوە:
هۆڵتێر مانیتۆرینگ فشار خوێن و ئاریتێمی، نەواری دڵ.
ئێستێرێس ئێکۆـ ئێکۆ کاردیۆگرافی ڕەنگی ـ ئێکۆ کاردیۆ گرافی ناوی قوڕگ ـ تاقی کاری وەرزش.
و CT سکەن.
و MRI.
سۆنۆگرافی ـ سۆنۆگرافی داپلێر.
ڕادیۆلۆجی.
بەشی چڕێتی ئیسک.
پزیشکی هەستەیی( سکەن).
بەرد شکاندن.
ئاندسکۆپی و کۆلۆنۆسکۆپی.
پشکنینگاە و بانکی خوێن.
دەرمان خانە.
۳ـ پسپۆڕیەکان و خزمەتگوزاریەکان و بنکەی تەندروستی موحێبی مێهر:
ناوەکی دڵ: ئێکۆ، ئێستێرێس ئێکۆ، هۆڵتێر فشار، تاقی کاری وەرزش، هۆڵتێری دڵ.
نەشتەرگەری دڵ و دەمار.
مێشک و دەمار( نۆرۆلۆجی): نەواری مێشک( EEG) و نەواری دەمار و ماسوولکە( EMG).
ئاڵگ و مێتابۆلیزم.
نێفرۆلۆجی(ناوەکی گورچیلە)_ نێفرۆلۆجی ساوایان.
ئۆرۆلۆجی( نەشتەرگەری گورچیلە) و یۆرۆدینامیک ـ ئۆرۆلۆجی ساوایان.
نەشتەرگەری گشتی و دەمار.
ژنان: نموونە هەڵگرتنی پاپ ئێسمیر.
هەرەسی ناوەکی: ئەنێسکۆپی، کۆنۆلۆسکۆپی و خزمەتگوزاریەکانی دیکە.
ئۆرتۆپێدی و بڕبڕەی پشت: وەشاندنی نێوی جمگە، گەچ گرتن و باز کردنیان.
چاو: دیاری کردنی نومرەی چاو بۆ لێنز و چاویلکە.
سی: ئێسپیرۆمتری.
ڕۆماتۆلۆجی.
پزیشکی وەرزشی( ژان و وەرزش).
چڵک کردن.
خواردن و پلانی دەرمانی.
ئانکۆلۆجی و هێماتۆلۆجی.
نەشتەرگەری پلاستیک، جوانکاری و چاکسازی برین.
کلینیکی ژان.
گوێچکە، قوڕگ و کەپۆ.
دەروون ناسی.
هەستیاری.
٤ـ هەندێ لە خزمەتگوزاریەکانی ناسینەوە و چارەسەری کە لەم ناوەندەدا پێشکەش دەکرێت:
تاوتوێ و هۆکاری نەخۆشین.
جۆرەکانی بلووکی دەمار بە مەبەستی ناسینەوە و چارەسەری ژان.
شێوەگەلێک کە بۆ چارەسەری دیسکی ناوقەد و سیاتیک نەشتەرگەری پێویست نییە.
شێوەگەلی چارەسەری ئارترۆز بە بێ نەشتەرگەری.
چارەسەری ژانە سەری درێژخایەن، ژانی مل، ناوقەد، ئەژنۆ.
چارەسەری ژانی جمگە و ئیسک.
چارەسەری ژانی بڕبڕەی پشت.
چارەسەری ژانی کوڵەک و ئەندۆمتریوز.
چارەسەری ژانی ماسوولکە و ئیسکە پەیکەر.
۵ـ هەندێ خزمەتگوزاری پێشکەش کراو لە بواری پزیشکی وەرزشیدا.
وەرزش دەرمانی و چارەسەری بە بێ نەشتەرگەری بۆ ژانەکانی موسکولواسکلتال وەکوو ژانی ناوقەد و مل، ئەژنۆ و ژانی شانە.
فێرکاری جووڵەگەلێک بە مەبەستی چاکسازی وچاکسازی ئۆرگۆنۆمی.
نواندنی نووسینێکی وەرزشی و ڕاوێژکاری خواردن بۆ کەم کردن یان زۆر کردنی کێش.