درباره ناوەندی دڵ لە تاران
لە بارەی ناوەندی دڵ لە تاران
ناوەندی دڵی تاران لە ساڵی ۱۳۸۰ دەستی بە کار کردوە. ئەم ناوەندە بە هەبوونی ٤٦۰ کورسی بۆ خەفاندنی نەخۆشەکان یەکێک لە باشترین و پڕ چەکترین ناوەندەکانی ناسینەوە و چارەسەری دڵ و دەمارە لە ناوچەکەدا. ئەو دکتۆرە پسپۆڕانەی کە بە شێوەی ۲٤ کاتژمێر لەم ناوەندەدا کار دەکەن، هەموویان لە کاری خۆیاندا لە هەرە باشترینەکانن و لەگەڵ ئەندامانی نەخۆشەوانی کە فێرکاریان بۆ کراوە و کەرەستەگەلی پەیوەندیداری تەواو بۆ ناسینەوە و چارەسەری لە خزمەت نەخۆشگەلی ئازیزدان. لە دە ساڵی ڕابردوودا، لەم ناوەندەدا زۆرتر لە ۱۱۳۳۱٦۲ نەخۆش بە شێوەی سەر پێی پشکنینیان بۆ کراوە و ۱۷۹۳۱۲ نەخۆش خەوێندراون و زۆرتر لە ٤۱۳٤۳ نەشتەرگەری بازی دڵ ئەنجام بووە. هەروەها زۆرتر ۱۲۰۵٦۱ حاڵەت ئانجیۆگرافی کرۆنێر، ئانجیۆپلاستی و پیس و EPS و هتد و ۲۵۹۸۳۰ حاڵەتی ئێکۆ ئەنجام بووە. ئێمە تێدەکۆشین هاوڕا بین لەگەڵ زانیاریە زانستیەکانی ڕۆژی جیهان و بە بەکارهێنانی پێشکەوتووترین کەرەستەکانی پزیشکی لەم ناوەندەدا باشترینەکان بۆ نەخۆشەکانمان ئەنجام بدەین. بەم جۆرە بانگهێشتی ئێوە دەکەین کە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن و لەگەڵ چالاکیەکان و کەرەستەکانی ئێمە ئاشنا بن.
ڕەشنووسی ئەرک، بەراورد و ئامانجەکانی ناوەندی دڵی تاران:
ناوەندی دڵی تاران، ناوەندێکی فێرکاری، لێکۆڵینەوەیی، دەرمانی لە بواری نەخۆشیەکانی دڵ و دەماردایە و لە ژێر چاودێری زانستگای زانستە پزیشکیەکانی تاراندایە کە لە بواری فێرکاری و لێکۆڵینەوەیی شوێنکەوتوی ڕێسای گشتی فێرکاری هەرە باش و پسپۆڕی پزیشکیە.
ئەرکی ئەم ناوەندە لە سێ بەشی چالاکیدا بریتین لە:
بەشی فێرکاری:
بارهێنانی بەشێک لە هێزی مرۆڤانەیی پسپۆڕ و هەرە پسپۆڕ کە وڵات پێویستی پێیانە، لە بواری نەخۆشیگەلی دڵ و دەماردا.
تەندرووستی کۆمەڵگا لە ڕێگای فێرکاری و بردنە سەرەوەی خوێندەواری و زانستی تەندروستی( پێشگری سەرەتایی).
بەشی لێکۆڵینەوە:
ئەنجام دانی لێکۆڵینەوەگەلی پێوەندیدار بە دڵ و دەمار لە ئاستی نەتەوەیی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی.
بەشی دەرمان:
پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە چۆنیەتی بان و تەواوی ناسینەوەیی، چارەسەری و گەڕاندنەوەی هێز بە نەخۆشگەلی دڵ و دەمار( بە قبوڵ کردنی جۆرەکانی بیمەی چارەسەری، بیمەی تەواوکەری و بیمەی سەربەست).
بەراورد:
بەناو بانگترین و بڕوا پێکراوترین نەخۆشخانە بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری فێرکاری، لێکۆڵینەوەیی و چارەسەری لە بواری نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
بایەخەکان:
بایەخەکانی ناوەندی دڵی تاران ڕێنوێنی کەری ئێمەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی نەخۆشخانەکەمان. باشترینی ئەم بایخانە بریتین لە:
نەخۆش تەوەری.
ڕێزدانان بۆ کەرامەتی مرۆڤانە و هەبوونی ئاکاری جوان.
پاراستنی ئەرکگەلی مرۆڤانە و ئیسلامی.
ڕاستی.
پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە چۆنیەتی باش و بە پێی پێوەرەکانی بە ڕۆژی زانستی.
پاراستی مافی کەسانی دیکە.
ڕەشنووسی مافەکانی نەخۆش لە ناوەندی دڵی تاران:
۱ـ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی دەبێت:
شیاوی جێگە و پێگە و گەورەیی مرۆڤ و هاوڕا لەگەڵ ڕێز بۆ بایخەکان و باوەڕە کەلتووری و ئایینیەکان بێت.
بە پێی ڕاستی، دادپەروەری، ئەدەب و هاوڕا لەگەڵ مێهرەبانیدا بێت.
خاڵی لە هەر جۆرە جیاوازی دانانێک وەکوو جیاوازی قەومی، کەلتووری، دینی، جۆری نەخۆشی و ڕەگەزی بێت.
بە پێی زانستی ڕۆژ بێت.
بە پێی بەرژەوەندی نەخۆش بێت.
لە بواری دابەش کردنی سەرچاوەکانی تەندروستی، بە پێی دادپەروەری و لە پێشتربوونی چارەسەری نەخۆشەکان بێت.
بە پێی هاواهەنگی و ڕێکەوتوویی ئەندامانی چاودێری، بریتی لە پێشگری، ناسینەوە، چارەسەری و گەڕاندنەوەی هێز و تەندروستی نەخۆش بێت.
هاوڕا لەگەڵ دابین کردنی هەموو پێداویستیە سەرەتایی و پێویستەکان بۆ ئاسایشی نەخۆش، و دوور لە سەپاندنی ئێش و ئازار و سنووردارێتی بێت.
گرینگی تایبەت بداتە مافی ئەو گرووپانە ی کۆمەڵگا کە زۆرتر مەترسی زیانیان لە سەرە، وەکوو منداڵان، ژنانی دووگیان، بە ساڵا چوان، نەخۆشانی دەرونی، بەندکراوان، کەم ئەندامانی مێشکی و جەستەیی و ئەو کەسانەی بێ سەرپەرەشتن.
وڵامی نەخۆش لە زووترین کات و بە ڕێزدانان بۆ کاتی نەخۆش بێت.
جۆراوجۆری زمان، تەمەن و ڕەگەزی نەخۆشەکان لە بەر چاو بگیرێت.
چاودێریە پێویست و فریاکەوتنیەکان، بە بێ لە بەر چاو گرتنی دابین کردنی تێچوو ئەنجام بگرێت. لە حاڵەتگەلی ئاسایی( ئەڵکتیو) بە پێی ڕێسایەک کە دیاری کراوە، بێت.
لە چاودێریە پێویست و فریاکەوتنیەکاندا، لە ئەگەری ئەوەی کە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری باش و شیاو نەبێت، پاش پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پێویست و شرۆڤەکاری پێویست، نەخۆش هناردەی ناوەندێکی پڕچەک و باش بکرێت.
لە قۆناغەکانی کۆتایی ژیاندا کە بارودۆخی نەخۆش خراپە و گیان لە دەست دانی نەخۆش نزیکە، خزمەتگوزاری تەندروستی بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی
,: دەروونی و هەستەکی نەخۆش و بنەماڵەکەی پێشکەش بکرێت. نەخۆش لە کاتی هەبووندا مافی ئەوەی هەیە کە کۆتایی ژیانیدا لەگەڵ کەسێک کە دەیەوێت هاوڕا بێت.
۲ـ زانیاریەکان دەبێت بە شێوەی باش و پێویست بخرێنە بەر دەستی نەخۆش و زانیاریەکان ئەم بەشانەی ژێرەوەی تێدا بێت:
ناوەرۆکی ئاوێزەی مافی نەخۆش لە کاتی وەرگرتنی نەخۆشدا.
ڕێساکان و تێچووەکانی نەخۆشخانە، وەکوو تێچووی خزمەتگوزاری چارەسەری و غەیرە چارەسەری و ڕێساکانی بیمە و ناساندنی بەشەکانی پشتیوانی کردن لە کاتی وەرگرتنی نەخۆش.
نێو، بەرپرسیارێتی و ئەندامانی گرووپی پزیشکی بەرپرسی پێشکەشکەری چاودێری وەکوو، پزیشک، نەخۆشەوان و خوێندکار و پەیوەندی کاری ئەوان لەگەڵ یەکتر.
شێوەکانی ناسینەوە و چارەسەری و خاڵە لاواز و بەهێزەکانی هەر شێوە و لێکەوتەگەلی ئیحتماڵی ئەو شێوە، ناسینەوەی نەخۆشی، زانیاری پێش نەشتەرگەری و لێکەوتەکان و هەموو زانیاریە کاریگەرەکان لە ڕەوتی بڕیاردانی نەخۆش.
شێوەی دەست پێگەیشتن بە پزیشکی چارەسەرکەر و ئەندامانی سەرەکی گرووپی پزیشکی لە ماوەی چارەسەری.
هەموو ئەو کارانەی کە هاوشێوەی لێکۆڵینەوەن.
پێشکەش کردنی فێرکاریگەلی پێویست بۆ درێژەی چارەسەری.
۳ـ ڕێز لە مافی هەڵبژاردن و بڕیاردانی سەربەستی نەخۆش لە بواری وەرگرتنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان بگیرێت.
٤ـ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی دەبێت بە پێی ڕێزدان بۆ ژووری تاکە کەسی نەخۆش و پاراستنی بنەمای ڕازهەڵگری بێت.
۵ـ لە بەردەست بوونی دەزگای کاریگەر بۆ پەیجۆری کردنی سکاڵای نەخۆشەکان، مافی ئەو نەخۆشانەیە.
ناساندنی بەشە گرینگەکان:
۱ـ بەشی ناوەکی دڵ بریتی لە دوو بەشی ccu
و post ccu.
۱ـ بەشی CCU:
ئەم بەشانە دوانزە ژووری یەک کورسی تێدایە کە هەر کامیان بۆ خۆی دەزگای مانیتۆرینگ، ساکشێن، ئۆکسیجێن، و air سانتراڵیان هەیە و پێداویستیگەلێک وکوو بەفرگر، دۆڵاب، لاکێر، دەمووچاو شۆری، ئاودەست خانەی فەرەنگی و جێگای خۆشۆردنی تێدایە. ئەم بەشە ژووری تریتمێنت، ژووری واشینگ، ژووری کارەبای وانباری هەیە. هەروەها بەشەکە ڕێڕەوی بۆ چاوپێکەوتن هەیە کە هەر ڕۆژە لە کاتژمێر سێ تا چوار، کەس وکاری نەخۆش دەتوانن لەوێ نەخۆش ببینن.
۲ـ بەشیPOST CCU:
ئەم بەشانە لە نهۆمی پێنجەم دان. هەر بەشێک دوانزە ژووری دوو کورسی هەیە و بە گشتی بیست و چوار کورسی هەیە. لە هەر ژوورێکدا ئاودەستخانەی فەرەنگی و ژووری خۆشۆردن و دوو دانە دۆڵابی دیواری هەیە.
ئەم بەشە ژووری تریتمێنت و ژووری واشینگ و ژووری کارەبای و عەمباری تێدایە. لە کۆتایی بەشەکەدا حەمامێکی گەورە بۆ نەخۆشەکان هەیە. ژووری پشووی کارگوزارەکان، لە دەرەوەی ئەم بەشەدایە. ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە مانیتۆرینگی پێش نەشتەرگەری نەبێت و یان پێویستیان بە بەشی چاودێری تایبەت CCU کۆتایی هاتبێت لەم بەشەدا دەخەوێندرێن و بە گشتی پاش چاک بوونەوە هەر لەم بەشەوە هەڵدەستن.
بەشی نەشتەرگەری دڵ:
ناوەندی دڵی تاران یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی ئەنجام گرتنی بای پەسی دڵە لە ئێراندا و هەر ساڵ نزیکەی ۳۵۰۰ نەشتەرگەری دڵ( ۳۰۰۰ کرۆنێر و ۵۰۰ حاڵەتی دەڵاقەیی و زگماکی) تێدا ئەنجام دەگرێت. ئەگەر چی ناوەندی دڵی تاران وەک ناوەندێکی هەناردەیی دێتە ئەژمار و حاڵەتگەلی مەترسیدار لەم ناوەندە نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت بەڵام ڕێژەی مردن و مۆربیدیتە بە نیسبەتی ڕاپۆرتە جیهانیەکان کەمترە. ۷ ژووری نەشتەرگەری پڕچەک و ٦۲ کورسی لە ICU بەشی بازی دڵ و بەشەکانی POST ICU دا هەیە. لەم ناوەندەدا، خزمەتگوزاری ناسینەوە دەرمانی و پەیجۆری بۆ زۆرێک لە نەخۆشیەکان و کێشەکانی دڵ و دەمار هەیە کە بریتین لە:
بای پەس گرافتی ڕێڕەوی کرۆنێر بە شێوەی
و ( OFF POMP OPCABG):
لە ناوەندی دڵی تاراندا لە ئەگەری پێویستدا نەشتەرگەری ڕێڕەوی کرونێر بە بەکار هێنانی نوێترین فەننەکانی بای پەسی دڵ و سی بە شێوەی بای پەسی ڕێڕەوی یان گرافتی تێکەڵی ڕێڕەوی و وەریدی سافنووس ئەنجام دەبێت. گرووپی نەشتەرگەری دڵ THC پێشکەوتووترین فەننەکانی پاراستنی میوکارد، تێکنۆلۆجیەکانی نەشتەرگەری، پێرفیۆجێن ئێکستراکورورئاڵ، بە کار هێنانی شێوەگەلی بێهۆشی و چاودێری دەور و بەری نەشتەرگەری بە کار دێرن.
,: چاکسازی و جێبە جێ کردنی دەلاقە بە ڕێژەی هێرشی خوارەوە:
نوێترین و بڕواپێکراوترین فەننەکانی تەکنیکی دەلاقەکانی دڵ پێشکەش دەکات. لە ئەگەری ئەوەی کە لە ماوەی نەخۆشی نەخۆشدا دەلاقەکانی دڵ تووشی زیانێک بن کە چاک نەبێتەوە، هەڵگرتنی دەلاقەی نەخۆش و جێبەجێکردنی لەگەڵ جۆرێک پرۆتێزی مکانینکی یان بایۆلۆجێک ئەنجام دەبێت. لەم ناوەندەدا، نەخۆشیەکانی دەلاقە بە پێی تەکنیکەکانی نەشتەرگەری بە ڕۆژ دەبنەوە و نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت. چاکسازی دەلاقەیی( بە تایبەت لە دەلاقەی میتراڵ و تریکۆسپید) و گۆڕینی دەلاقە لە ناوەندەکەی ئێمە بە ڕێژەی سەرکەوتوویی زۆر و لێکەوتەی کەم ئەنجام دەگرێت.
نەشتەرگەریگەلی قورسی ئائۆرت وەکوو نۆژەن کردنەوەی ڕیشەی ئائۆرتی سێنگ و هەمووی قەوس و لاریەکانی ئائۆرت.
چارەسەریەکانی ئانجیۆجێنیک.
چارەسەری ئاریتێمی لە ڕێگای نەشتەرگەریەوە
1 | 2 |
---|---|
سال تاسیس | |
تعداد تخت | |
تلفن | 0098910090071 |
زبان بیمارستان | فارسی, English |
نشانی بیمارستان | |
وبسایت | https://medtourism24.com/ku/ |