درباره رێتینۆپاتی (کێشەکانی تۆڕی چاو) لە ساوای کاڵدا
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره رێتینۆپاتی (کێشەکانی تۆڕی چاو) لە ساوای کاڵدا
رێتینۆپاتی (کێشەکانی تۆڕی چاو) لە ساوای کاڵدا
رێتینۆپاتی (کێشەکانی تۆڕی چاو ) لە ساوایانی کاڵدا دەتوانێ ببێتە هۆی کوێری. هۆکاری ئەم نەخۆشیە لە رابردوودا کەڵک وەرگرتنی زۆر لە ئۆکسیژن لە ناو ئەو دەزگایانەی کە ساوایانی کاڵ لەوێدا دەپارێزران، بوو. بەڵام ئیمڕۆژە بە پێشکەوتن لە شێوەگەلی پاراستنی ساوایانی کاڵ، دەرکەوتنی ئەم نەخۆشییە کەم بووەتەوە.
رێتینۆپاتی بە پێی ئاستی نەخۆشی دابەش دەکرێتە سەر ٥ پلە. پێشکەوتنی نەخۆشی بەرەو پلەگەلی ئاخر دەتوانێت ببێتە هۆی برین لە تۆڕی چاودا و پیتاکهایک وەکوو جیا بوونەوەی تۆڕی چاو، خوێنڕێژی شلەی شووشەیی، لار بوونی چاو و تەمبەڵی چاو. زۆرێک لە منداڵانێک کە رێتینۆپاتییان هەیە توشیاری نزیک بینی دەبن.
هۆکارەکانی دەرکەوتنی ڕێتینۆپاتی
١.کەم بوونی کێشی ساوا لە کاتی لە دایک بوونی(کەمتر لە ١.٥کیلۆ)
٢.زایینی پێشوەخت(حەوتەی ٢٦تا ٢٨)
هێما و نیشانەکانی دەرکەتنی رێتینۆپاتی لە ساوایانی کاڵدا
لەوێوە کە کۆرپە ناتوانێ بڵێ چ هێماگەلێکی هەیە، دایک و باوکان، پسپۆڕی منداڵان و کۆرپەکان و پزیشکی چاو دەبێ سەرنجی هۆکارە مەترسیدارەکان بدەن کە ئەگەری توشیار بوون بەم نەخۆشیە زۆرە. ئەم هۆکارانە بریتین لە :
١.کەم بوونی کێشی منداڵ لە کاتی لە دایک بوونی(١.٥ کیلۆ یا کەمتر)
٢. لە حەوتەی یەکەمی دوای لە دایک بوونی پێویستی بە ئۆکسیژن بێت
٣. بوونی کێشە لە سڵامەتی کۆرپە یەکسەر دوای لە دایک بوونی
٤. گرتنی شتەکان لە نزیکی چاوەوە
٥. کێشە لە دیتنی مەودای دوور
٦.قووچاندن و بچووک کردنەوەی چاو
٧.حەز نەکردن بە کەڵک وەرگرتن لە یەک چاو
٨.کزی چاو(کە پێشتر دوکتور دیاری نەکردووە)
٩.دابەزینی لە ناکاوی دیتن
١٠.لار بوونی چاو
چڵکی گوێ ناوەڕاست
چڵکی گوێ ناوەڕاست بەربڵاوترین نەخۆشی سەردەمی منداڵییە و یەکێ لە سەرەکیترین هۆکارەکانی سەردانی بنەماڵە بۆ پزیشکە.
هێماکانی دەرکەوتنی نەخۆشی چڵکی گوێ ناوەڕاست
ئەم نەخۆشییە بڕێ جار بە هۆی هێماگەلێ وەکوو گوشاری نەرێنی لە گوێ ناوەڕاست و ئاوەکی لە گوێدا دەناسرێت، هێما یان نیشانەیکی سیستماتیکی بە پێی چڵکی بوونی نییە . نزم بوونی بیستن لە ئاستی خوارەوە تا ناوەندی جێ بە جێ دەبێت و ئەگەر لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا چڵکەکە دەرمان نەکرێت، دەتوانێ بە شێوەی کێشەیکی زۆر ئەستەم و پێچراو نیشان بدرێت.
هێماگەلی گشتی کە بە گشتی پێوەندییان هەیە لە گەڵ چڵکگەلی چالاکدا، بریتین لە:
١.ئێشی گوێ
٢.ماڵین یا کێشانی گوێ
٣.دەردان لە گوێ
٤.نزم بیستن
٥.ناڕێکی هاوسەنگی
هەموو نیشانەکان
١.تاو
٢.ناڕەحەتی
٣.خەوی نائارام
٤.هەڵزرنگاوی
٥.نەخۆشی
هۆکارەکانی دەرکەوتنی چڵکی گوێ ناوەڕاست
سەرەکیترین هۆکارگەلی توشیار بوون بە چڵکی گوێ ناوەڕاست، ناڕێکی لە کردەوەی لوولی ئۆستاکیە.
ئەرکەکانی لوولی ئۆستاکی بریتین لە
١.پاراستنی گوێ لە بەرامبەر چوونە ناوی میکرۆب
٢.چۆڵکردنی تراوشتەکانی گوێ ناوەڕاست
٣.هاوسەنگ کردنی گوشاری نێوان مەودای گوێ ناوەڕاست و نازوفارنێکس
هەروەها بەربڵاوتری هۆکارەکانی چڵکی توشیار بە چڵک گوێ ناوەڕاست بریتین لە :
١.ئێسترپتو کوکوس پێنومنیا
٢.هێموفیلووس ئامفوڵانزا
٣.موراکسێلا کاتاریس
بەرگری لە دەرکەوتنی چڵک گوێ ناوەڕاست:
چڵکی گوێ لە خۆوە گیرۆ و تەشەنەسێن نییە، بەڵام چڵکی دەزگای هەناسە کە پێشتری یان لە گەڵیدایە تەشەنەسێنە. مناڵانی تەمەنی قوتابخانە زۆرتر لە بەرکەوتی توشیار بوون بە چڵکی گوێدان، چونکە لە گەڵ میکرۆبگەلێکی زۆرتردا پێوەندییان هەیە.
١.بۆ کەم کردنەوەی تەشەنە و بڵاو کردنەوەی میکرۆب هەموو کات دوای ڕۆیشتن بۆ مستراح و پێش ئامادە کردنی چێشت دەستەکان بشۆرن، هەروەها منداڵەکانتان فێر کەن هەموو جار پێش چێشت خواردن دەستەکانیان بشۆرن.
٢.ئەگەر منداڵەکەتان بەردەوام توشیاری چڵکی گوێ دەبێ بە تایبەت دوای توشیار بوون بە ئامفۆڵانزا، بابەتەکە بە دوکتۆری درمانیاری بڵێن، رەنگە ئەو بە پێویستی بزانێت کە منداڵەکەتان دەبێ واکسەنی ئامفۆڵانزا وەربگرێت(هەرچەنە کوتانی ئامفۆڵانزا بۆ تەواوی منداڵان پێویست نییە.)
٣.منداڵەکانتان لە تەواوی دووکەڵی جگەرە و تەماکۆ دوورکەنەوە. دووکەڵی جگەرە مەترسی توشیار بوون بە چڵکی گوێ زۆر دەکاتەوە.
٤. واکسەنی سەردەمی منداڵی دەتوانێ بەرگری لە چڵکی گوێ بکات.
ئاتۆپیک (بیرۆشی سرشتی)
وشهی ئاتۆپیک Atopicگرووپێک لە نەخۆشیگەل هەستیارییە یان لە گەڵ هەستەوەرییە کە بە زۆری چەن کەس لە ئەندامی بنەماڵە توشیاری دەبن، رەنگە ئەم بنەماڵانە هەستیاریگەلێک وەکوو هەڵامەت بەهارە(هەستیاری وەرزی)، هەستیاری بە تووی گیاکان، تەنگە نەفەسیان بێت. سەرەڕای ئەوەش، خەسارەکانی پێست کە بە نێوی دێرماتیک ئاتۆپیک، دەخوێنرێت لەواندا هەیە، لە حاڵێکا لە بنەماڵەگەلی توش بوو بە دێرماتیک ئاتوپیک، کەسانێک بە کێشەگەلێ وەکوو ئەمە ئەدۆزرێتەوە، بەڵام بیس لە سەدا ئەگەری ئەوە هەیە کە لە بنەماڵەدا تەنیا یەک کەس توشیاری ئەم نەخۆشییە بێت.
دێرماتیک ئاتۆپیک لە تەواوی دونیادا بڵاوە، رەنگە ئەم نەخۆشییە لە هەر تەمەنێکدا روو بدات، بەڵام لە منداڵان و کۆرپەکاندا بەربڵاوترە. کێشەکانی پێست لە گەڵ خوراندنە و بڕێ جار ناشیرین و خراپە.
نەخۆشی دێرماتیک ئاتۆپیک بڕێ جار لە تەمەنی منداڵی و هندێ کاتیش تا پێش لە ٢٥ ساڵەیی هەر لە خۆوە چاک دەبێتەوە. بەڵام هندێ لە نەخۆشەکان لە تەواوی تەمەنی خۆیاندا لەم بابەتە ئازار ئەبینن. لەم کاتەدا هەم نەخۆش و هەم پزیشک لە بەردەوام بوون و پێداگری نەخۆشییەکە ماندوو و ناهومێد دەبن.
نیشانەکانی دەرکەوتنی نەخۆشی ئاتۆپیک(بیرۆشی سرشتی)
کاتێ کە ئەم نەخۆشییە لە سەردەمی منداڵیدا خۆی نیشان ئەدات، هندێ کات بە نێوی “نەخۆشی کۆرپەکان” دەخوێنرێتەوە.
١.خەسارە خورێنەرەکان،دەردانەکان و دەڵەمە بەسراو، بە تایبەت لە سەر و روومەتی کۆرپەدا بە دی دێن، بەڵام ئەم خەسارانە لە هەر جێگایکی دیکەشدا دەتوانن ببن.
٢.دوای ماوەیک خەسارەکان بە شێوەی وشک، سوور و بەرەو لایەن قاوەیی یان خۆڵە مێشی دەچن، پێست حاڵەتێکی پێست لە سەر پێست دەگرێت و پتەو دەبێتەوە.
٣.هەستی خوراندنێکی زۆر و بەرگە نەهێنراوی هەیە کە لە کاتی شەودا خراپتر دەبێت.
٤.لە میرمنداڵان و پێگەیشتوانی لاودا، خەسارەکان بە شێوەیکی روون لە دانووکانی ئانیشکدا دەبینرێت.
٥. لە پێگەیشتوانی لاودا، خەسارەکان بە شێوەیکی دیاریکراو لە دەڤەری دانوکانی ئانیشک و پشتەوەی ئەژنۆ و مەچەکی پێ بوو هەروەها لە سەر روومەت،مل،بەشگەلی سەرەوەی دەفەی سینگ بە دی دێت.
هۆکارەکانی مەترسی دەرکەوتنی ئاتۆپیک (بیرۆشی سرشتی)
پێستی نەخۆشانی توشیار بە دێرماتیت ئاتۆپیک (بیرۆشی سرشتی) بە پێی زۆرێک لە هۆکارەکان دەتوانێت کاردانەوە نیشان بدات. ئەڵبەت ڕادەی هەستیاری پێست بە پێی هۆکارەکانی سەرەوە لە کەسانی جۆراوجۆردا دەتوانێ جیاواز بێت، کە بریتین لە:
١. گۆڕانی خێرای دەمای کەمەرە(سەرما و گەرما)
٢.وشکی هەوا
٣. وەرزشی قورس
٤.بڕێک لە چێشتەکان
٥.ماڵین بە جل
٦.چڵکەکان
٧.خۆرەتاو و دڵەتەپێ دەمارییەکان
بەرگری لە دەرکەوتنی ئاتۆپیک(بیرۆشی سرشتی)
دووبارە بوونەوەی خەسارەکانی بیرۆشی بە بەرێوە بردنی چەن سیاهەی ساکار بەرگری دەکرێت کە بریتین لە:
١.بە شێوەی بەردەوام پێست نمدار بکرێت
٢.لە گۆڕانی خێرای گەرما و نمدار بوونی دەورووبەر پارێز بکەن
٣. بەرگری لە عارق کردن یا گەرمای زۆرتر لە ڕادە بکەن
٤.دڵەتەپێ کەم بکەنەوە
٥.لە پێوەندی لەگەڵ ئەو ماکانەی کە دەبنە هۆی خوراندن وەکوو خوری یان هەموو جوڵێنەرەکان بە دوور بن
٦.لە سابوونگەلی بە هێز، پاک کەرەکان یان بشوورەکان پارێز بکەن.
٧.لە سیاهەگەلی هەستۆکی دەوروبەر وەکوو زێدەئاژەڵەکان،زبڵ و هتد دوور بگرن.
٨.ئەو چێشتانەی دەبنە هۆی دووپات بوونەوەی خەسارەکان نەیخۆن
نەخۆشی کاڤازاکی
کۆنیشانی کاڤازاکی یان نەخۆشی کاڤازاکی بەر بڵاوترین ماسینی دەماری سەردەمی منداڵییە و زۆرتر لە منداڵانی کەمتر لە ٥ ساڵ دەرئەکەوێ. تەشەنەی نەخۆشی نێوان ٣تا٨/.دەڕسەدە. بە پێی مێ بۆ نێر ١.٣٧دەڕسەدە. نەخۆشی کاڤازاکی نەخۆشیکە کە دەبێتە هۆی هەو کردنی دەمارە خوێنییەکان لە تەواوی جەستەدا. بڕێک لە منداڵانی توشیار بە نەخۆشی کاڤازاکی بێ چارەسەرکردن هەر لە خۆوە چاک دەبن، لەحاڵێکا نزیکەی ١٥_٢٥%توشیاری دەمارە خوێنییەکانی دڵ دەبن. لە نەخۆشی کاڤازاکی زۆرێک لە دەمارە خوێنییەکان توشیاری زیان دەبن، بەڵام دەمارە خوێنییەکان زۆرتر خەسار دەبینن کە بووە بە هۆی ئەوەیکە نەخۆشی کاڤازاکی یەکێ لە هۆکارە بەربڵاوەکانی دڵ لە سەردەمی منداڵیدا(دوای لە دایک بوونی) بێت.
هۆکارەکانی دەرکەوتنی نەخۆشی کاڤازاکی
توێژەران هێشتا بە دورستی هۆکاری دەرکەتنی ئەم نەخۆشینە نازانن، کاڤازاکی زۆرتر لە ئاخرەکانی زستان و سەرەتای بەهار دەرئەکەوێ.
لە لایەکی دیکەوە، هۆکاری ئەم نەخۆشییە نەناسراوە، هۆکاری چڵکی و هۆکارە دەوروبەر یەکان (لە گرینگترینی ئەم هۆکارگەلە تەنەوەری و گوشاری دەماری و دڵەڕاوکێ بە هۆی بارودۆخە کێشەسازەکانەوە) تووکسینەکان و سووپێر پادتەنەکان ڕەنگە لە دەرکەوتنیاندا ڕۆڵیان هەبێت.
نیشانەکانی دەرکەوتنی نەخۆشی کاڤازاکی
١.تاو کە لانیکەم ٥ رۆژ درێژەی هەبێت
٢.سوور بوونی چاو
٣.ناڕێکیە پێستییەکان
٤.ماسین، سووری، چڕژانی لێوەکان و زمان
٥.ماسین و سوور بوونی دەست و پێیەکان
٦.ماسینی لیمفە گرێکان لە ملدا
بەرگری لە دەرکەوتنی نەخۆشی کاڤازاکی
بە دیتنی هێماکانی نەخۆشی کاڤازاکی، خێرا سەردانی پزیشک بکەن، زۆربەی کاتەکان زوو دیاری کردن و هەوڵەکانی چارەسەری لە کاتی خۆیدا لە دەرکەوتنی کێشەگەلی دیکە بەرگری دەکات.
هاوڵە
هاوڵە چڵکێکی زۆر تەشەنەسێنە کە هێما و تایبەتمەندیەکەی خەسارە پێستیەکانە (زیپکە ڤێزیکولیەکان). ئەم نەخۆشییە دەتوانێ لە هەموو تەمەنێکدا روو بدات، بەڵام لە منداڵاندا بەربڵاوترە. زۆرتر لە ئاخرەکانی زستان و سەرەتاکانی بەهار لە ناوچە سازگارەکاندا نیشان ئەدرێت. زۆرترین گرووپێ کە شیاوی توش بوونن تەمەنی ٥ت٩ ساڵە. ئەوانی دیکە زۆرتر منداڵانی ژێر ١٥ ساڵانن. ئەم نەخۆشییە، نزیکەی ١٠ لە سەدی منداڵانی سەردەمی ١٥ ساڵ لەبەر دەگرێت. لە ناوچە سازگارەکاندا زۆرتر ٩٠تا ٩٥ لە سەدی تاکەکان ڤایرۆسی ڤاریسلا زوستر لە سەردەمی منداڵیدا دەگرن. کەڵک وەرگرتن لە دەواگەلی سەرکوتکەری دەزگای بەرگری جەستە مەترسی دەرکەوتنی ئەم نەخۆشییە زۆرتر دەکاتەوە.
نیشانە و هێماکانی هاوڵە
نیشانەکانی ژێرەوە لە منداڵاندا لاوازە بەڵام لە گەورەکاندا زۆر هەیە:
١.تاو
٢.ئێشی سک یان هەستێکی ناخۆشی گشتی کە یەک تا دوو رۆژ درێژ خایەنە
٣.زیپکە پێستیەکان تا ڕادەیک لە هەموو جێگایەکی جەستەدا روو ئەدات. وەکوو پێستی سەر ئەندامی زاوزێ، ناودەم، لووت، قوڕگ، زێ، ئەگەری ئەوە هەیە کە بلۆقەکان لە ناوچەیکی هیرا لە پێستدا بڵاو بوبێتنەوە. بەڵام لە دەست و پێدا کەمتر نیشان ئەدرێت، بلۆقەکان لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا دەتەقن و جێگاکەیان دەبێتە دەڵەمە و هەر ٣تا٤ رۆژ کۆمەڵێک لە بلۆقەکان بە دی دێن.
٤.لە گەورەکاندا بڕێ نیشانە وەکوو ئامفۆڵانزای هەیە.
هۆکاری دەرکەتنی هاوڵە
١.چڵک بە ڤایرۆسی هێرپێس زۆستر. ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگای دڵۆپهایکی ورد لە هەوا یان پێوەندی لە گەڵ خەسارگەلی پێستی لە تاکی نەخۆشەوە جێ بە جێ دەبێت، دەورەی شاردراوە پێش له دەسپێکی نیشانەکانی نەخۆشی ٧تا٢١رۆژە.
٢.ئەگەر دایکی کۆرپەیک پێش یان لە کاتی دوو گیان بووندا، هاوڵەی گرتبێت، مناڵەکەی تا چەن مانگ لە بەرامبەر هاوڵەوە بێ مەترسیە، بەڵام ئەم بێ مەترسی بوونە لە ٤ تا ١٢ مانگ دوای لە دایک بوونی نزم دەبێتەوە.
هۆکارەکانی مەترسی دەرکەوتنی هاوڵە:
_کەڵک وەرگرتن لە دەواگەلی سەرکوتکەری کۆئەندامی بەرگری لەش
بەرگری لە هاوڵە
ئێستا بەرگری لێ ناکرێت، زیچکاوێ کە پادتەنی دژی ئەم ڤایرۆسەی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی کە مەترسی نەخۆشی مەترسیداریان زۆرە(وەکوو ئەو کەسانەی دەواگەلی دژی شێرپەنجە یان سەرکوتکەری بەرگری وەردەگرن) بەکار دەچێت. بە تازەیی واکسەنێکی نوێ بۆ ئەو نەخۆشانە واژۆ کراوە.
سوورێژە
سوورێژە نەخۆشیکی ڤایرۆسییە کە تەنیا لە مرۆڤدا دەبینرێت. درکەوتنی ئەم نەخۆشییە لە وەرزی زستاندا بەربڵاوترە. ئێستا لە جیهاندا نزیکەی ٣٠ میلیۆن کەس لە ساڵدا توشیاری ئەم نەخۆشیە دەبن، کە ٨٨٠ هەزار کەسیان دەمرن.(هەر ٥ چرکە یەک کەس) و لە ئێراندا ساڵانە دە هەزار کەس توشی سوورێژە دەبن. ئەم نەخۆشییە یەکێ لە ٥ هۆکاری بەربلاوی مردن لە منداڵان و هەرەها یەکێ لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە گەورەکاندایە.
نیشانەکانی دەرکەوتنی سوورێژە
ئەگەر لە مەترسی ئەم ڤایرۆسەدا بوون، بزانن کە ١٠تا١٢رۆژ دەخاینێ تا نیشانەکانی دەرکەوێ و چەن رۆژ دوای دەرکەوتنی نیشانەکان خاڵگەلی پێستی دەرئەکەوێ. نیشانەکان بریتین لە:
١.تاوی زۆرتر لە ٣٨.٣سانتیگرات
٢.زیپکەی پێستی (جۆش) کە زیاتر لە ٣ رۆژ بمێنێتەوە
٣.کۆکە
٤.هەڵامەت
٥.سوور بوونی چاو(ماسینی کلێنە
ئەو کەسانەی لە مەترسی دەرکەوتنی سوورێژەن
١.مناڵانی کەمتر لە یەک ساڵ
و کەسانێ کە کوتانی سوورێژەیان نەکردووە
٣.کەسانێ کە کاتی کوتان
ئیمێنووگلۆبینیان وەرگرتووە
٤.ئەو کەسانەی بە کوتانی ڤایرۆسی مردوویی سوورێژە واکسینە کراون.
٥. ئەوانەی توشیاری بەدبژیوین و کەسانێ کە کۆئەندامی بەرگری لاوازیان هەیە زۆرترین کەسانێکن کە لە پێشانگای مردن بە هۆی سوورێژەن
بەرگره لە دەرکەوتنی سوورێژە
تەنیا رێگەی بەرگری پاراستنی جەستەیە(واکسینە کردن)
١. واکسەن دەبێ سوورێژە،گوشک(ڤایرۆسێ کە کاریگەری لە سەر دژێنی لیک هەیە) و سوورێژەک(MMR)تێدا بێت.
٢. یان هەڵگری سوورێژە، ئۆربوون،سوورێژەک و هاوڵە (MMRV)بێت.
سوورێژەک
سوورێژەک(Rubella)نەخۆشیکی ڤایرۆسییە کە سوورێژەکی ئەڵمانی یان سوورێژەی سێ ڕۆژەشی پێدەڵێن، چۆن تاوی نەخۆشی دوای سێ رۆژ لە ناو دەچێت. هندێ کات خەسارە پێستیەکانی وەکوو سوورێژەک یان مێکوتە دیار ئەدات.
هێما و نیشانەکانی دەرکەوتنی سوورێژەک
زیپکە پێستیەکان زۆرتر لە پشتی گوێدا نیشان ئەدرێن و دوای ئەوە لە روومەت و مل وهەموو جەستەدا بڵاو دەبێتەوە..
١.ماسینیلیکەڕژێنی لینفاوی لە پشت گوێ یان دەڤەری پشت مل
٢.تاو کەم تا ٥ رۆژ
٣.سەر ئێشە
٤بێ ئۆقرەیی
٥ماسینی لکێنە
هۆکارەکانی دەرکەوتنی سوورێژەک
ڤایرۆسێک کە RNA هەیە لە گرووپی تووگا ڤایرۆسەکان پێکی دێنێ. ئەم ڤایرۆسە بە پێی تاوێنەرە چەورییەکان و دەڤەرە زۆر ترشەکان و هەروەها تیشکی سەرەوە بەنەوش هەستیارە و لەم دەڤەرانە ناچالاک ئەبێت.
جێگای سەرەکی ماننەوەی ئەم ڤایرۆسانە و رێگای تەشەنە سەنیان لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی دیکەیە و زۆرتریش نەخۆشەکان،دەردانی قوڕگ و لووتی توشیارەکانە.
بەرگری لە دەرکەوتنی سوورێژەک
١.کوتان و ئیمنوگلوبین (واکسەن دژی نەخۆشی سوورێژەک، یەک جار لێدانی واکسەنی ڤایرۆسی زیندووی لاواز کراو لە ٩٨تا٩٩ لە سەدی تاکی هەستیار، ئانتی بادیکی بەرچاو پێک دێنێ).
٢.ڕاستەوخۆ لەبەر تیشکی خۆر و گەرمادا ڕاوەستان، دەبێتە هۆی لە ناوچەونی ئەم ڤایرۆسە.
مێکوتە
مێکوتە یەکێ لە نەخۆشییە بەربڵاوەکان لە ناو منداڵاندایە و هۆکاری بە دی هاتنی ،باکتریکی بە ناو بانگە بە نێو ئێستێرپتوکوک. ئەم باکتریە هۆکاری ماسینی ئاڵووەکانیشە(Tonsillitis).مێکوتە وێکچوونی لەگەڵ ماسینی ئاڵووەکاندا هەیە، جیا لەوەیکە لە مێکوتە دا سەرەڕای قورگ ئێشە، زیپکەی پێستیش دورست دەبێت. دەورەی شاردراوەکەی ١ تا ٥ رۆژ ئەخایەنێت کە دوای ئەم ماوە نیشانەکانی دەرئەکەوێ.
هۆکارەکانی دەرکەوتنی مێکوتە
نەخۆشی مێکوتە (تاو ئێسکارلیت) زۆرتر بە نیشانەگەلێ وەکوو تووزانەوە، قورگ ئێشە و تاو دەسپێدەکات، بەڵام نیشانەکامی بە گشتی بریتین لە
١.سەرئێشە
٢.هەستی ئێش لە ماسوولکەی تاکی نەخۆشدا
٣.گەورە بوونی لیمفە گرێ لە ملدا
٤. سوور بوونی چینگەلی ژێر باڵ و ران
٥. ماندوویی و بێ ئوقرەیی
٦.سک ئێشە
٧.دۆخی ڕشانەوە
٨.ماسینی قوڕگ لەگەڵ ئێشدا
٩.چڵک کردنی پشتی قوڕگ لەگەڵ بەشگەلێکی زەردی چلکی
١٠.بە پێشکەوتنی نەخۆشی و دەرکەتنی ئەم نیشانانە، جۆشگەلێک لە سەر پێست کە زۆرتر لە بەژندا دەر ئەکەوێ و دوای دەکێشێتە دەست و پێیەکان.
١١. بەدەس لێدان لەم جۆشگەلە کە زۆرتر سوورن، رەنگیان دەگۆڕێت و سپی دەبنەوە.
١٢. پێستی تاکی نەخۆش زۆر وشک و سفت و ئەستەم دەبنەوە.
١٣.رەنگی پێستی روومەت سوور و گوڵە گوڵە دەبێتەوە.
١٤.رەنگی زمانیش دەگۆڕێت و دەبێتە سپی لە گەڵ رێشوویی سوور کە لەم حاڵەتەدا زۆرتر “شلیکی” پێدەڵێن.
١٥. دوو تا چواد رۆژ دوای دەرکەوتنی هێما جۆشەکان وشک دەبن.
بەرگری لە دەرکەتنی نەخۆشی مێکوتە
باشتر وایە نەخۆشانی توشیار بە مێکوتە لە دیوگەلێکی جیا لە هەموو بنەماڵە بخەوێندرێن. تەواوی کەلوپەلی نەخۆش کە رەنگە لەوتی کرا بێت دەبێ دژەگەنی بێت، بە تاکەکانی دەوروبەری نەخۆش دەبێت دەواگەلێ بدرێت تا بەرگری لە بڵاو کردنەوەه نەخۆشی بکدێت.
١.پێش لە خواردنی شیر، باشتر وایە نزیکەی دە چرکە بکوڵێت.
٢.لە پێک هێنان و بڵاو کردنی ماکی چێشت بە دەستی نەخۆشانی توشیار بە مێکوتە بەرگره بکرێت
٣.لە بڵاو کردن و فرۆشتنی شیری مانگایەک کە دۆمەڵی گوانی هەیە پارێز بکەن.
٤.پنیسیلینیەکێ لەو دەواگەلەیە کە بۆ بەرگری لە مێکوتە کاریگەری هەیە.
زەرپیز
زەرپیز چڵکێکی باکتریایی بەربڵاو و تەشەنەسێنە کە کاریگەری لە سەر بەشگەلی روویی پێست هەیە. ئەم چڵکە زۆرتر لە سەر پێستی روومەت، باسک، پێیەکان، ۆێک دێت. زەرپیز دەتوانێ لە تەواوی تەمەنەکاندا روو بدات بەڵام لە کۆرپە و منداڵاندا بەربڵاوترە.
بە واتایەکی دیکە، زەرپیز جۆرێک چڵکی رووی پێستە کە لە لایەن ئێستێرپتو کوکەکان، ئێستافیلوکوکەکان یان هەردووکی ساز دەکرێت. خەساری زەرپیز بە شێوەی لەکەی سوور و بچووک دەسپێدەکات کەبەخێرایی بڵاو دەبێتەوە و بلۆقگەلی بچووکی ناسک لە سەری دورست دەبێت.
نیشانەکانی بەربڵاوی زەرپیز
١.زیپکەی پێستی سوور رەنگ لە گەڵ بلۆقگەلی بچووکی زۆر
٢. بلۆقگەلی زیچکاوه کە کاتێ دەتەقن کروتهایەکی زەرد بە جێ دێڵن
٣.بلۆق لە گەڵ خوراندن
٤.تاوێکه نزم
هۆکاری دەرکەوتنی زەرپیز
باکتریگەلی ئێستافیلووکی یان ئێستێرپتو کوکی(یان تێکەڵژک لەم دوو دانە) لە لایەگەلی روویی پێستدا گەشە دەکات و دەبنە هۆی چڵک.
هۆکارەکانی مەترسی دەرکەوتنی زەرپیز
١.هەستیار بوونی لێست بە تیشکی خۆر و ماکە ئازاردارەکان و وروژاندنی پێست وەکوو سابوون و ماکی ئاڕایشتی
٢.خۆراکی نەگونجاو
٣.بوونی نەخۆشیک کە دەبێتە هۆی نزم بوونی بەرگری جەستە
٤.ئاو و هەوای گەرم و نمدار
٥.دەڤەری ئاپۆڕە یان پاقژ نەکراو
٦.تەندروستی نالەبار
بەرگری لە دەرکەوتنی زەرپێز
١.رۆژانە بە سابوون و ئاو خۆیان بشۆرن
٢.نینۆکەکان کورت کەنەوە و خۆیان نەخورێنن
٣.ئەگەر نەخۆشی لە بنەماڵەدا بڵاو بۆتەوە تەواوی ئەندامی بنەماڵە ناچار بکەن کە سابوونی دژی باکتری بە کار بەرن
٤.هەر کام لە بنەماڵە دەبێ خاولی تایبەت بە خۆیان بە کار بەرن، یان لە جیاتی ئەوە دەتوانن خاولی قاخەزی یەکجاری کەڵک گرن.
٥.گەورەکان تێخی ریش تاشینی خۆیان بە شێوەه هاوبەش بە کار نەبەن.
مینەنژیت
مینەنژیت (Meningitis)ماسینی پەردەگەلی پاراستنیە کە مێشک و مۆخ دەپۆشێنێت و بە شێوەی هاوبەش مێنەنژ یان ئئەندامەکانی بۆیایی پێدەڵێن. ئەم ماسینە رەنگە هۆکاری ڤایرۆسی،باکتریایی، یان هەموو وردە زیندەوەرەکان بێت، و زۆر کەمیش هۆکاری دەبێتە رێگەدانی دەواگەلی تایبەت. مینەنژیت دەتوانێ بە هۆی نزیک بوون بە ماسینی مێشک و مۆخ، ژیانی نەخۆش بخاتە مەترسییەوە. بۆیە ئەم بارودۆخە لە ژێر ناو و نیشانی فریاکاری پزیشکی ریزبەندی دەکرێت.
مینەنژیت لە کۆرپەگەلی ٢تا٣ مانگە، مینەنژیتی کۆرپەیی پێدەڵێن، مینەنژیت لە منداڵاندا چ هۆکاری ڤایرۆس یان باکتری بێت مەترسیدارە، بەڵام لە منداڵانی گەورەتردا مینەنژیت ڤایرۆسێکی لاوازترە و لە دە رۆژدا هەر لە خۆوە چاک دەبێتەو. مینەنژیت باکتریایی ئەستەمترە و دەتوانێ بابەتێکی جیدی بە ئەژمار بێت.
هۆکاری دەرکەوتنی مینەنژیت
١.باکتری
٢.ڤایرۆس
٣.قارچ
٤.ورووژاندنی کیمیایی
٥.هەستیاری بە دەوا
٦.شێرپەنجەکان
٧.خەساری جسمی
نیشانەکانی دەرکەوتنی نەخۆشی مینەنژیت
١.تاو و لەرز
٢.گۆڕانە زەینییەکان
٣.هێڵنج و ڕشانەوە
٤.هەستیاری بە تیشک
٥.سەرئێشەی دژوار
٦.سفتی مل
٧.بێ ئۆقرەیی
٨.هەڵماسینی ئێسقانی کەللەسەر
٩.نزم بوونی وشیاری
١٠.زوو هەڵچوونی منداڵان
١١.هەناسە کێشانی خێرا
١٢.کەوانەی سەر و مل بۆ پشت
بەرگری لە دەرکەوتنه نەخۆشی مینەنژیت
-
کوتانی هێموفیلیس جۆری B لە منداڵاندا
٢. کوتانی کونژوکە پێنوموکوک، ئێستا لە سەردەمی منداڵیدا پارێزراوی دەکات و بۆ بەرگری لە مینەنژیت پێنوموکوکی کاریگەری هەیە.
٣. تاکەکان لە پێوەندی لەگەڵ نەخۆشانی توشیار بە مینەنژیتی مێنەنگوکوکی، بۆ بەرگری لە چڵکی بوون دەبێ ئانتی بیۆتیک بخۆن.
٤. وچانی بە ئەندازەیان هەبێت.
٥.لە گەڵ کەسانی لەوتیدا پێوەندییان نەبێت
٦.گۆشتەکان بە تەواوی بکوڵێنن و لە خواردنی پەنێری دورس کراو لە شیری پاقژ نەکراو پارێز بکەن
٧. دەستەکان دوای مستراح، گۆڕانی پۆشاک، کۆکە و پاک کردنەوەی لووت بە تەواوی بشۆرن.
٨.دەسگیرەی درگاکان بە ئاو و سابوون بشۆرن و دژەگەنی بکەن
٩.لە ماچ کردن و هاوبەش کردنی لێوان، کەوچک، چەنگاڵ، کاسە لە گەڵ کەسانی لەوتیدا پارێز بکەن.
١٠.لە گەستنی مێشوولە و زیندەوەرانی دیکە کە دەتوانێ نەخۆشی جێ بە جه بکا پارێز بکەن.
١١.مشکەکان لە ژینگەتان دوور بکەنەوە.
رۆتا ڤایرۆس
رۆتا ڤایرۆس(Rotaviirus)یەکێ لە بەربڵاوترین هۆکارەکانی زگچوونە و ئەم چڵکە ئەستەمە یەکێ لە هۆکارە سەرەکییەکان لە کۆرپەکان و منداڵانی کەم تەمەندایە. کەم تا کورتێک تەواوی منداڵانی تا ٥ ساڵ تەمەن تەنیا یەکجار بە چڵکی رۆتا ڤایرۆس توشیار دەبن. خەبەر دراوە کە ئەم چڵکە هۆکاری توشیار بوونی نزیکەی ٣ میلیۆن کەس بە زگچوونە و ٥٥ هەزار کەس بە هۆی زگچوون و کەم ئاوی لە منداڵانی ژێر ٥ ساڵ لە ئەمریکایە.
هەرچەنە ئەم چڵکە لە ئەمریکادا زۆر کەم دەبێتە هۆی مردن، بەڵام هەر ساڵە زۆرتر لە نیم میلیۆن کەس لە تەواوی دونیا بە هۆی ئەم چڵکەوە دەمرن. ئەم بابەتە لە وڵاتگەلی لە حاڵی پێشکەوتندا کە پێخۆر و تەندورستیکە باشیان نییە ، زۆرتر دەبینرێت.
نیشانەکان و هێماکانی دەرکەوتنی رۆتاڤایرۆس
١.تاو
٢.دۆخی رشاندنەوە
٣.ڕشانەوە
٤.کرژ کراوەیی زگ و زگچوون
٥.کۆکە
٦ .لووشەی لووت
٧ .نیشانەکانی کەم ئاوی بریتین لە : تینوویی، توڕەیی، بێ ئوقرەیی، کەم هێزی، چاوگەلی چاڵ کەفتوو، وشک بوونه دەم و زمان، وشکی پێست، کەم بوونی مێز و وشک بوسنی پۆشەکی منداڵ بە ماوەی چەند مانگ
بەرگری لە نەخۆشی رۆتا ڤایرۆس
ئاکادیمی نەخۆشیهای منداڵانی ئەمریکا (AAP) راسپێرە دەکات کە واکسەنی رۆتا ڤایرۆس لە کوتانی ئاسایی هەموو کۆرپەکاندا دابنرێت. واکسەنی Rota Taqبۆ بەرگری نزیکەی ٧٥ لە سەدی چڵکگەلی رۆتاڤایرۆس و ٩٨ لە سەدی تاکە جیدییەکان بە کار دەچێت. واکسەنێکی دیکە بە نێوی رۆتاریکس (Rotarix)هەیە کە بۆ بەرگری کەم چڵکە سوودی هەیە.
بە شێوەی بەردەوام شۆردنی دەستەکان، باشترین ئامراز بۆ ڕاگرتنی بڵاو بوونەوەی چڵکی رۆتاڤایرۆسە.. ئەو مناڵانەی کە لەوتی بوونە دەبه لە بنکەی تەندورستی گشتی دوور بن،تاکوو زگچونیان راوەستێت. لە نەخۆش خانەکان بڵاو بوونەوەی رۆتا ڤایرۆس بە جیا کردنەوەی نەخۆشانی لەوتی و شۆردنی بەردەوامی دەستەکان کۆنتڕۆڵی دەکەن.
کۆ نیشانی ڕەی
دەرکەوتنی کۆنیشانی رەی زۆر دەگمەنە، بەڵام هندێ کات توند دەبێتەوە و دەبێتە هۆی مردن لە منداڵانی و میرمنداڵاندا.ئەم کۆ نیشانە دەبێتە هۆی ماسینی مێشک و جگەر. منداڵانی توشیار ڕشانەوە و گۆڕانی دەرونییان هەیە، ئەم نەخۆشییە دەتوانێ لە خۆوە چاک بێتەوە و یان بگاتە قۆناخی کوما و مردن.
نیشانەکانی دەرکەوتنی کۆنیشانی رەی
لە منداڵانی کەمتر لە دوو ساڵ، ئەم نیشانانە بریتین لە :زگچوون و هەناسە کێشانی خێرا
لە منداڵانی زۆرتر لە دوو ساڵ و میر منداڵ، ننیشانەکان بریتین لە رشانەوەی هەمیشەیی،بێ حاڵی و خەواڵوویی نائاسایی. ئەگەر نەخۆشی پێشکەوێ منداڵ ئەم نیشانانەی هەیە:
١.ئاڵۆزی
٢.هەڵسوکەوتی هەڵزرنگیان
٣.شەڕاشۆیی
٤.تەمژی
٥.لاواز یان فەلەج بوونی باسک و پێیەکان
٦.کرژ بوون
٧.کەم بوونی وشیاری
٨.کەم بوونی قەن خوێن(هیپوگلایسمی)
٩.چوونە سەرەوەی ئامونیاکی خوێن
١٠.چوونە سەرەوەی ڕادەی ئەسیدیتەی خوێن
١١.ماسینی جەرگ و کۆ بوونەوەی چەوری
١٢.چوونە سەرەوەی گوشاری ناو ئێسکە سەر و ماسینی مێشک
هۆکارەکانی دەرکەوتنی کۆنیشانی رەی
هۆکارەکانی دەرکەوتنی ئەم کۆنیشانە نادیارە، بەڵام توێژەران دیارییان کردووە کە هۆکارەکانی ژێرەوە دەتوانێ لە دەرکەوتنی ئەم کۆ نیشانە کاریگەری بێت.
١.بڕێک لە چڵکگەلی ڤایرۆسی وەکوو (هاوڵە،ئامفۆڵانزا،زگچوون،رشاندنەوە)
٢.ناڕێکیەکانی مێتابۆلیکی
٣.لە بەردەم مێرووکوشەکان و گیا کوش و رەنگەکاندا بەرکەوتن
٤.ناڕێکی کردەیی لە جگەر و چوونەسەرەوەه ڕادەی ئاموونیاک سێرۆم و چوونە سەرەوەی تەواوی سەمەکان
٥.بە کار هێنانی ئاسپرین بۆ منداڵان دەبێ لە ژێر چاودێری پزیشکدا بێت تا جێگایک دەکرێ بە منداڵان نەدرێت.
هۆکارە مەترسیەکانی دەرکەوتنی کۆنیشانی رەی
١.پێشینەی چڵکی ڤایرۆسی لە منداڵدا
٢.منداڵانی توشیار بە هاوڵە و ئامفۆڵانزا زۆرتر لە مەترسیدان
٣.منداڵانی توشیار بە زگچوون و رشانەوە
٤.کەڵک وەرگرتن لە ئاسپیرهن بۆ کەم کردنەوەی تای منداڵ