تێمپانۆپلاستی یان نەشتەرگەری چاکسازی پەردەی گوێچکە چییە؟ پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره تێمپانۆپلاستی یان نەشتەرگەری چاکسازی پەردەی گوێچکە چییە؟

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره تێمپانۆپلاستی یان نەشتەرگەری چاکسازی پەردەی گوێچکە چییە؟

تێمپانۆپلاستی یان نەشتەرگەری چاکسازی پەردەی گوێچکە چییە؟

کون بوونی پەردەی گوێچکە یان غەشای تێمپان(tympanic membran) دەتوانێ بە هۆی چڵک کردن یان زەبرەوە ڕوو بدات. کونە بچووکەکان زۆربەی کات لە خۆوە چاک دەبنەوە. بەڵام کونە گەورەکان ڕەنگە پێویستیان بە چاکسازی و نەشتەرگەری هەبێت.

لە هەندێ حاڵەتتدا نەشتەرگەری ئێوە دڕیانی پەردەی گوێچکەی ئێوە بە شێوەیەک بە نێوی ( tympanoplasty) چارەسەر دەکات. لەم شێوەدا نەشتەرگەر بەشێکی بچووکی پێکهاتەی جەستەی نەخۆش هەڵدەگرێت بۆ ئەوەی کونی پەردەی گوێچکە چاک بکاتەوە. لە درێژەدا هاوڕامان بن بۆ ئەوەی لەگەڵ نەشتەرگەری چاکسازی گوێچکە یان تێمپانۆپلاستی و چاودێریەکانی پاش نەشتەرگەری ئاشناتان بکەین.

 

نەشتەرگەری چاکسازی پردەی گوێچکە ( تێمپانۆپلاستی) چییە؟

تێمپانۆپلاستی نەشتەرگەریەکە کە بۆ چاک کردنەوەی پەردەی گوێچکە(شێوەی ترانسی کاناڵی) و یان ئیسکە بچووکەکانی گوێچکەی نێوەنجی ئەنجام دەگرێت. ئەم شێوە نەشتەرگەری گوێچکەیە بە شێوەی بێ هەستی شوێنکاری یان بێهوشی گشتی ئەنجام دەگرێت. تێمپانۆپلاستی جۆرێک نەشتەرگەریە کە زۆرتر لە نۆرینگەکاندا یان day clinil بەڕێوە دەچێت و ۸۵ تا۹۰ لەسەدی حاڵەتەکانی سەرکەوتووانە بەڕێوە دەچن.

 

شێوەی نەشتەرگەری چاککردنەوەی گوێچکە( تێمپانۆپلاستی):

دەکرێت تێمپانۆپلاستی لە ڕێگای کاناڵی گوێچکە( شێوەی ترانس کاناڵی)، بە یەک دانە بڕ لە گوێچکەدا( شێوەی ئەندۆراڵ) یان لە ڕێگای بڕێک لە پشتی گوێچکەدا(۰postauricular) ئەنجام بدرێت. ڕەنگە بۆ ساغ کردنەوەی پەردەی گوێچکە پەیوەند ئەنجام بگرێت.

نەشتەرگەری گوێچکە بۆ چاکسازی کونە بچووکەکانی پەردە بڕگەلێک لە ڕێڕەوی گوێچکە درووست دەکات و ئەو پەردەیەی گوێچکە کە ماوەتۆ لەکاناڵی ئیسکی گوێچکەوە دەباتە سەرەوە و بەرەو بەر بەرزی دەکاتەوە. لە ئێستادا بە ئەندێسکۆپی دەکرێت نەشتەرگەری پشتی گوێچکە بە بێ بڕ ئەنجام بدرێت. لەم حاڵەتەدا دەکرێت چاکسازی پەردەی تێمپان بە بێ باز کردنی پشتی گوێچکە بەڕێوە بچێت.

ئەگەر کونی پەردەی تێمپان، زۆر گەورە بێت یان بە هۆی جێگر بوون یان شێوازی کاناڵی گوێچکە، کونەکەی ئەستەم بێت ڕەنگە پێویست بێت بڕێک لە پشتی گوێچکەدا درووست بێت. میکرۆسکۆپی نەشتەرگەری بۆ گەورەتر بوون شێوازی پێکهاتەی گوێچکە( ear anatomy) یارمەتی دەرە و وێنەیەکی ڕێکتر دەخاتە بەر دەستی نەشتەرگەری گوێچکە.

لەم حاڵەتەدا هەمووی بەشی دەرووی گوێچکە بەرەو بەر و بانەوە دەجوڵێت و پزیشک دەستی دەگاتە کونی گوێچکە. کاتێ کە کون بە تەواوەتی کەوتە بەر چاو، بەشی کون بووگ بەرەو بەرەوە دەچەرخێت و ئێسکەکان یان ئیسکەکانی بیستن تاوتوێ دەبن.

 

جۆرەکانی نەشتەرگەری چاکسازی گوێچکە( تێمپانۆپلاستی):

تێمپانۆپلاستی وەسڵەیی:

تێمپانۆپلاستی وەسڵەیی جۆرێک نەشتەرگەری چاککردنەوەی گوێچکەیە کە تایبەتە بە چاککردنەوەی کونە بچووکەکانی گوێچکە کە بێ ڕژیانی هیچ مادەیەکن. ئەم شێوە نەشتەرگەریە بۆ گەورەساڵان لە نۆرینگە و بۆ منداڵان بە شێوەی بێهۆش کردن ئەنجام دەگرێت.

دەقی بە کەڵک: ئایا دەنگە دەنگی گوێچکە یەکێک لە لێکەوتەکانی واکسەنی کرۆنایە؟

کەنارەکانی کونی پەردەی گوێچکە بە لابردنی لایەیەکی بچووک لە کەنارەی پەردە دەگیرێت و  تیکەیەک قاقەز کە جنسەکەی لە بافتی بایۆلۆجیکی بێت دەنرێتە سەر کون یان دڕیانی پەردە. پزیشک بۆ پێشگری کردن لە جوڵیان و جێبەجێی پەیوەند لە دڵۆپەیەک لە خوێنی خودی نەخۆش یان پوماد کەڵک وەردەگرێت. پاشان دەبێت پاش شەش هەفتە سەردانی نۆرینگەی دکتۆر بکات بە مەبەستی ئەوەی کونی نۆژەن کراو پەردەی گوێچکە تاوتوێ بکرێت.

 

تێمپانۆپلاستی بەز:

تێمپانۆپلاستی چەوری یەکێک لە شێوە ساکارەکانی نەشتەرگەری چاککردنەوەی گوێچکەیە کە لە نۆرینگەدا ئەنجام دەبێت. لەم شێوەدا لوبوولی گوێچکە بە مادە بێ هەست کەرەکان بێ هەست دەبێت و کەمێک چەوری لێ هەڵدەگیرێت. لەم حاڵەتەدا کونی پەردەی گوێچکە بە چەوری دادەپۆشرێت. ئەم شێوە نەشتەرگەریە بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ نەشتەرگەری ساکار کاتی زۆر کەمتری دەوێت. لە کۆتایی ئەم نەشتەرگەریەدا پەردەی گوێچکە تەقەڵ دەدرێت. تێمپانۆپلاستی چەوری لە ناوەندی گوێچکەی تاران لە شەقامی وەلیعەسردا بەڕێوە دەچێت.

 

تێمپانۆپلاستی ناوخۆیی:

ئەم نەشتەرگەریە لە ژووری نەشتەرگەری و بە بێهەست کردنی شوێنکاری یان بێهۆشی گشتی ئەنجام دەبێت. شێوەی نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی ناوخۆیی لە ڕێگای کاناڵی گوێچکەوە، بە ئەندێسکۆپی یان میکرۆسکۆپ یان بە بڕدان لە پشتی گوێچکەدا ئەنجام دەگرێت.

بڕگەلێک لە ڕێڕەوی گوێچکە درووست دەبێت و ئەو بەشەی پەردەی گوێچکە کە ماوە بەرز دەبێتەوە. ڕەنگە ڕێڕەوی گوێچکە ڕەنگە ئاوەڵا بێت. پەیوەندی پێکهاتە لە ژێری پەردەی گوێچکە جێگیر دەبێت. برینپێچێک لە گوێچەی نێوەنجی و ڕێڕەوی گوێچکە دادەنرێت بۆ ئەوەی تا کاتی چاک بوونەوەی تەواو پەیوەندەکە بپارێزێت. ئەنجامی ئەم شێوەیە نزیکەی ۳ کاتژمێر دەبات.

تێمپانۆپلاستی بە درووست کردنی بڕێک لە پشتی گوێچکەدا:

ئەم نەشتەرگەریە بە بێهۆشی گشتی لەو گوێچکانەدا کە کون و دڕیانی گەورەیان هەیە ئەنجام دەبێت. ئەم شێوە بۆ کونگەلێک لە بەشی بەرەوەی پەردەی گوێچکە یان لەو حاڵەتانەی کە نەشتەرگەریەکانی پێشوو نەیانتوانیوە کونەکە چاک بکەنەوە ئەنجام دەبێت. لەم شێوەدا نەشتەرگەری گوێچکە، لە ڕێگای بڕ دانێک لە پشتی گوێچکەدا ڕێڕەوی گوێچکە باز ئەکات. بەشێک یان زۆربەی پەردەی گوێچکە لادەبرێت. پێکهاتەی پەیوەند کراو لادەبرێت و بۆ درووست کردنی پەردەی گوێچکەی نوێ بە کار دێت. لەم شێوە نەشتەرگەریەدا بۆ چاککردنەوەی پەردەی گوێچکە لە هیچ مادەیەکی بیانوو کەڵک وەرناگیرێت و پەردەی گوێچکە بە فاسیلا یان کالانی ماسوولکەکانی تێمپۆلاریس( پشتی گوێچکە) چاک دەبێتەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی گوێچکە توندتر و زووتر چاک بێتەوە. ئەم شێوە دوو کاتژمێر درێژەی هەیە.

 

تێمپانۆپلاستی ماستۆییدکتۆمی:

بە هەڵگرتن و تاشینی ئیسکە چڵک کردوەکانی پشتی گوێچکە، تێمپانۆپلاستی ماستۆییدکتومی دەوترێت. نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی ماستۆییدکتۆمی شێوەیەکە بۆ چاککردنەوەی زیانی نێوەوەی گوێچکە. ئەم جۆرە لە نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی چاککردنەوەی پەردەی گوێچکە و لابردنی ئیسکی ماستۆیید لە خۆ دەگرێت. ئیسکی ماستۆیید بەشێ لە کەلەی سەرە کە بە دەست کێشان بە سەر بەشی پشتی گوێچکە دەتوانن هەستی بکەن.

 

لێکەوتەکانی پاش نەشتەرگەری چاککردنەوەی گوێچکە:

ئەم نەشتەرگەریە وەکوو هەر نەشتەرگەریەکی دیکە لێکەوتەگەلی تایبەتی خۆی هەیە کە بریتین لە:

ژانی گوێچکە.

چڵک کردن.

خوێنڕێژی.

چاک نەبوونەوەی کون.

کەم بوونەوەی هێزی بیستن.

دەنگە دەنگی گوێچکە( tinnitus).

دەنگی زەنگ لە نێو گوێچکە.

سەرگێژە( vertigo) کاتی.

گۆڕانی کاتی هەستی چەشتن لە یەک لای زماندا( دەماری چەشتن لە کاناڵی گوێچکەوە ڕەد ئەوێت).

فەلەج بوونی دەماری هەفتەم.

 

چاودێریەکانی پاش نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی:

دەبێت ئێوە تا پاش دوو هەفتە دوای نەشتەرگەری فشار نەخەنە سەر لالەی گوێچکە و لەم ماوەدا مشە مشیچ نەکەن.

پاش نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی چالاکیەکانی نەخۆش دەبێت سنووردار بێت تا کاتێ کە بڕی پشتی گوێچکە چاک ببێتەوە. دەبێت نەخۆش بۆ ماوەی ۷ تا ۱۰ ڕۆژ چالاکیەکانی خۆی کەم بکاتەوە و وەرزش و کایەی قورس ئەنجام نەدات. پاش ئەمە وردە وردە دەتوانن سنوورەکان کەمتر بکەنەوە.

پاش نەشتەرگەری نابێت گوێچکەتان وە بەر ئاو کەوێت بەم هۆکارە نابێت یەک هەفتە قژتان بشۆرن. لەو کاتەدا دەبێت هۆشتان بێت کە ئاو نەڕواتە نێو گوێچکە یان بڕی پشتی گوێچکەتان.

 

ماوەی نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی چەنێکە؟

ماوەی نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی نیم تا یەک کاتژمێرە و لە ئەگەری پێویست بوون بە بڕ دان یەک و نیو تا دوو و نیو کاتژمێرە.

 

پاش نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی چی ڕوو دەدات؟

پاش نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی ڕەنگە چەن ڕۆژ سەر گێژەتان هەبێت. بڕێک کە دکتۆر لە پشتی گوێچکەتان داگیە ڕەنگە ژانی هەبێت و ئێوە تا هەفتەیەک ژانی گوێچکەتان هەبێت. ڕەنگە هەندێ خوێن لە ڕێڕەوی گوێچکە و بڕی پشت گوێچکەی ئێوە بێتە دەرەوە. بە ئەگەری زۆر گوێچکەتان هەستی گیریانی هەیە.

 

چەنێ کات دەخایەنێت تا پاش نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی گوێچکە چاک ببێتەوە؟

کاتی چاک بوونەوەی تەواوی نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی ۲ تا ۳ مانگ دەبات. ڕەنگە بارودۆخی بیستن خراپتر لە پێش نەشتەرگەری بێت تا کاتێ کە برینپێچ لا دەبرێت. لە یەکەمین چاو پێکەوتنی پاش نەشتەرگەریدا، دکتۆری ئێوە ڕەنگە گوێچکەتان خاوێن کاتەوە بۆ ئەوەی شلێرەی گوێچکەی ئێوە تاوتوێ بکات.

 

ئایا تێمپانۆپلاستی دەتوانێ هێزی بیستن چاک بکاتەوە؟

لە ئەگەری لە دەست دانی بیستن نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی بۆ کۆمەک کردن بە گەڕانەوەی هێزی بیستنی سرووشتی ئەنجام دەگرێت. بەڵام ڕەنگە پاش نەشتەرگەری نەخۆشەکان کەم بوونەوەی هێزی بیستنیان هەبێت. ئەگەر بیستن لە پانی ۱۵ـ۱۰ دێسی بێڵ لە حەدی ئاساییدا بگەڕێتەوە، بەو مانایە کە نەشتەرگەری سەرکەوتوو بووە.

 

ڕێژەی سەرکەوتوویی تێمپانۆپلاستی چەنێکە؟

زۆربەی حاڵەتەکانی چاککردنەوەی پەردەی گوێچکە زۆر سەرکەوتووە. زۆرتر لە ۹۰ لە سەدی نەخۆشەکان بە بێ هیچ لێکەوتەیەک بە ئەنجامی تێمپانۆپلاستی چاک دەبنەوە. لە ئەگەری ئەوەی کە جگە لە چاکسازی پەردەی گوێچکە، ئیسکەکانی نێوەوەی گوێچکەش چاک بکرێنەوە ڕەنگە ئاکامی نەشتەرگەری بەم سەرکەوتوویە نەبێت.

چی بارودۆخێک دەبێتە هۆی  ئەوەی کە نەشتەرگەری تێمپانۆپلاستی سەرکەوتوو نەبێت؟

سەرنەکەوتوویی تێمپانۆپلاستی ڕەنگە بە هۆی چڵک کردنەوە بێت کە لە قۆناغی چاک بوونەوەدا ڕوو دەدات و هۆکارەکەیچی ئەوەیە کە ئاو بڕواتە نێو گوێچکە یان پەیوەند پاش نەشتەرگەری جێبەجێ بێت. هەروەها هۆکارگەلێک وەکوو نەخۆشی قەن،دووپات کردنەوەی نەشتەرگەری، جگەرە کێشان، تەمەنی سەروو و هەبوونی نەخۆشی دڵ و دەمار دەبنە هۆی ئەوەی نەشتەرگەری سەرکەوتوو نەبێت.

 

لە ئاکامدا:

تێمپانۆپلاستی شێوەیەک نەشتەرگەریە کە تێیدا گوێچکە چاک دەکرێتەوە. ئەم شێوەیە تا ئێستا توانیویەتی هێزی بیستنی زۆر کەس بە جۆرێکی دڵخواز بگێڕێتەوە بۆیان. ناوەندی گوێچکەی تاران بە پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاریەکان و بە کار هێنانی شێوەگەلی نوێی دەرمان توانیویەتی سرنجی نەخۆشەکان بەرەو لای خۆی بکێشێت. بۆ وەرگرتنی کات پەیوەندی بگرن بەو ژمارانەی کە لە نێو ماڵپەڕدا هەیە.

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام