درباره نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە
نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە:
نەشتەرگەری گوێچکە بە مانای ئۆتۆپلاستیە. بە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەریە دەتوانن ئەنازە، شوێن و چۆنیەتی گوێچکە لە بەرانبەر ئەندامەکانی دیکەدا چاک بکەنەوە، لە هەندێ حاڵەتیشدا کە گوێچکە لە ڕووداوێکدا خەسار دەبینێت بەم شێوە چاکی دەکەنەوە. لە درێژەی ئەم بابەتەدا لە بارەی نەشتەرگەری گوێچکە و خاسی و خراپیەکانی ڕوون کردنەوەتان بۆ دەکەین.
نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە کە لە ئێستادا لایەنگری زۆری هەیە، یارمەتی دەدات کە گوێچکەیەک کە داویەتە دەرەوە بڕواتە سەر جێگایەکی باش. هەروەها ئێتۆپلاستی دەتوانێت کەم و کورتیە ڕواڵەتیەکانی گوێچکە بە باشی چارەسەر بکات.
بەم مەبەستە و بۆ بە دەست هێنانی زانیاری زۆرتر لە بارەی نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە ئەم دەقەی کە لە لایەن دکتۆر شەبنەمی شادابی نووسراوە بخوێنن. ئەم جۆرە نەشتەرگەریە لە ژێر دەستی باشترین پزیشکانی پسپۆڕی گوێچکە و قوڕگ و کەپۆ لە تاران یان باشترین نەشتەرگەری دەمووچاو لە تاران دا ئەنجام دەگرێت.
هەر ئەو جۆرەی کە دەزانن گوێچکەی دەروەزیگ لە هیچ کۆمەڵگایەکدا وەکوو دیاردەیەکی جوانی بە ئەژمار نایەت. کەسانێک کە تووشی ئەم کێشەیەن هەست بە ناڕاحەتی دەکەن و متمانە بە خۆیان نییە، ئەم هەستە بە تایبەت لە ناو پیاواندا زۆرتر باوە بەو هۆکارە کە ئافرەتان دەتوانن بە یارمەتی قژ یان جلهایەک وەکوو سەروێن دەروەزیوی گوێچکەکانیان بشارنەوە. ئەم لێکەوتە دەتوانێت بە شێوەی بۆ ماوەیی ڕوو بدات چوونکە نیوێک لەو کەسانەی کە تووشی ئەم کێشەیەن بەستێنی بنەماڵەیان هەبووە.
ئێتۆپلاستی چییە؟
ئێتۆپلاستی یان Autoplasty نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکەیە کە دەروەزیوی گوێچکە، هاوسان نەبوون، گەورەیی و یان کێشەی یەک ئەنازە نەبوونی گوێچکەکان چارەسەر دەکات.
ئەم نەشتەرگەریە کە لە ژێر دەستی پزیشکی پسپۆڕی گوێچکە و قوڕگ و کەپۆدا ئەنجام دەگرێت، دەبێت بە شێوەی پسپۆڕانە و ئەزموونی کاری سەرەوە ئەنجام بگرێت.
لە نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکەدا جگە لە هاوسان کردنی گوێچکە لەگەڵ شێوازی دەمووچاودا، لە ئاکامدا شێوەیەکی سرووشتی و جوان لە ڕواڵەتی مرۆڤدا درووست دەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی متمانە بە خۆ و جوانی دەمووچاو بچێتە سەرەوە. ڕەنگە نەخۆش گوێچکەگەلێکی هەبێت کە زۆر بەرەو دەرەوە هاتبوون کە لەم حاڵەتانەدا هەندێ جار پێویستە نەشتەرگەری پلاستیک ئەنجام بگرێت.
لە حاڵەتی ئاساییدا دەبێت گوێچکەکان لە گۆشەیەکی شیاو لە کەلەی سەردا قەراریان گرتبێت. لە ئەگەری ئەوەی کە ئەم گۆشە ستانداردە کە نزیکی ۱۵ تا ۲۰ پلە بە پێی کەلەی سەرە، زۆرتر لە شێوەی سرووشتیە بێت، گوێچکەکان بەرزتر و دەروەزیگتر دێنە بەر چاو. بە گشتی کاتێ کە بارودۆخی گوێچکەکان بە پێی کەلەی سەر ئاسایی نەبێت ئەم لێکەوتەیە ڕوو دەدات.
نەشتەرگەری ئێتۆپلاستی دەبێتە هۆی ئەوەی گوێچکەکان لە شوێنی شیاوی خۆیاندا جێگر بن و ئەنازە و شێوازێکی زۆر جوانتریان هەبێت.
هۆکارە جۆراوجۆرەکانی نەشتەرگەری گوێچکە:
بە هۆکارگەلێکی جۆراوجۆر ڕەنگە پێویست بێت کە نەخۆش نەشتەرگەری گوێچکە ئەنجام بدات، کە لە درێژەدا ئاماژە بە باوترینی ئەم هۆکارگەلە دەکەین:
ئەو کەسانەی کە گوێچکەی گەورەیان هەیە، پێیان خۆشە کە نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە ئەنجام بدەن.
کەسانێکی دیکە هەن کە گوێچکەکانیان داویەتە دەرۆ، بەڵام ئەم دەرەوە دانە پلەی جۆراوجۆری هەیە و جۆری بەربڵاوی نەشتەرگەریش جیاوازە.
هەندێ کەسیش لە ڕابردوودا نەشتەرگەری گوێچکەیان ئەنجام داوە و چوون بە دڵیان نەبووە دەیانەوێت دیسان نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی ئاکامی نەشتەرگەریان بە دڵ بێت.
کەسانێک کە بە هۆکارێکی تایبەت توانی بیستنیان لە دەست داوە، ڕەنگە باش بێت کە نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکەیان بۆ بکرێت.
چاکسازی ئیسکەکانی گوێچکەی نێوەنجی.
بە هۆی لووەکانی گوێچکەوە.
ئەو کەسانەی کە دەماری دەمووچاویان فەلەج بووە.
چی کەسانێک پاڵێوراوێکی باشن بۆ نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە؟
نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە سنووردارێتیەکی تایبەتی نییە و ئەم جۆرە نەشتەرگەریەش ڕەنگە بۆ هەندێ کەس سنوورگەلێکی گشتی هەبێت کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەکەین.
ئەو کەسانەی کە نەخۆشی بەستێنی تایبەتیان نەبووە و یان لە ڕابردوودا چڵک کردنی درێژخایەنی گوێچکەیان نەبووە.
پێش و پاش نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە، هەندێ چاودێری پێویستە کە دەبێت حەتمەن نەخۆش لە بەر چاویان بگرێت و بە پێی ئەو خاڵانەی کە پێی وتراوە بجوڵێت.
بە شێوەی گشتی باشتر وایە، پێش ئەنجامی هەر جۆرە نەشتەرگەریەکی جوانکاری گوێچکە، زانیاری باشتان لەو بارەوە بێت بۆ ئەوەی چاوەڕوانی دوور لە ڕاستیتان نەبێت.
نەکێشانی جگەرە.
سنووردارێتی تەمەنی بۆ نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە.
زۆر کەس دەپرسن کە ئایا نەشتەرگەری گوێچکە سنووردارێتی تەمەنی هەیە یان نە؟
دەبێت بەم کەسانە بڵێین زۆرتر وا دەڵێن کە بۆ نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە، تەمەنی نەخۆش جۆرێک بێت کە ماسوولکەی گوێچکەی منداڵ بە ئازەیەکی شیاو گەشەی کردبێت. کە واتە منداڵ دەبێت لانیکەم ۵ ساڵ تەمەنی هەبێت.
باشترین کات بۆ نەشتەرگەری ئێتۆپلاستی:
یەکێک لە گرینگترین خاڵەکان کە دەبێت لە بەر چاوی بگرن، کاتی ئەنجامی نەشتەرگەری ئێتۆپلاستیە، ئەم لێکەتەیە کە لە قۆناغی منداڵیدا ڕوو دەدات بیرکردنەوەی زۆر جێاوازی بە دواوەیە، زۆر کەس پێیان وایە کە هێشتا ماسوولکەی دەمووچاو گەشەی نەکردوە و بەم هۆکارەیە کە گوێچکەکان هاتونەتە دەرەوە، بەڵام دەبێت هۆشتان بێت کە لە تەمەنی ۳ ساڵەیی و زۆرتردا گوێچکەکان دەگەنە بەرزترین ئاستی گەشەی خۆیان. کە واتە دەڵێن کە نەشتەرگەری جوانکاری ئێتۆپلاستی لە تەمەنی ٦ ساڵەیی و پێش ڕۆیشتنی منداڵ بۆ قوتابخانە ئەنجام بگرێت. بەڕێوە بردنی ئێتۆپلاستی بۆ منداڵان ئەم خاسیانیەی بە دواوەیە:
منداڵ تووشی دڵەڕاوکێ و ترس و نەبوونی متمانە بە خۆ لە تەمەنی بانتردا نابێت.
نەشتەرگەری لە تەمەنی خواروودا باشترە چوونکە چاک بوونەوە توندتر و زووترە.
منداڵ پێش ڕۆیشتن بۆ قوتابخانە و سووک بوون لە لایەن هاوڕێ و هاوپۆلیەکانیەوە نەخۆشیەکە چارەسەر دەکات.
جێگای منداڵ لە کۆمەڵگا و کەسایەتی کۆمەڵایەتی منداڵ دەپارێزرێت.
ڕواڵەتی منداڵ بە باشی دەگۆڕێت و دەروەزیوی گوێچکەکان بە تەواوەتی لە ناو دەچێت.
بە نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە دەتوانن ئەنازەی گوێچکە بچووک بکەنەوە و تەنانەت شێوازێکی دڵخوازی پێ بدەن.
مەبەست لە ئەنجامی نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە:
ئێتۆپلاستی دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕواڵەتێکی زۆر جوان بە دەست بێنن. هەروەها گوێچکەکان توێکاریناسی ئاساییان دەبێت. نەشتەرگەری ئێتۆپلاستی کە ڕۆڵێکی گرینگی لە سەر جوانی هەیە لێکەوتەی زۆر کەمە و مرۆڤ تووشی ئازار ناکات.
ڕاوێژکاری بۆ ئەنجامی نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە:
سەرەتا پزیشک لە بارەی پێشینەی نەخۆشی و ئەو دەرمانانەی کە بە کار دێت لە نەخۆش دەپرسێت و بەستێنی نەخۆشی مرۆڤ تاوتوێ دەکرێت.
ئەو دەرمانانەی کە ڕەنگە لە سەر نەشتەرگەری کاریگەری خراپیان هەبێت قەت دەبن.
پزیشک پشکنینی جەستەییش ئەنجام دەدات، بە شێوەی گشتی ئەنازە، شوێن و شێوازی گوێچکه بە تەواوەتی تاوتوێ دەکرێت.
پاشان نەخۆش خواستی خۆی دەڵێت، بە پێی خواستی نەخۆش و کێشەگەلی پەیوەندی دار و وتەی پزیشک، باشترین شێوەی نەشتەرگەری گوێچکە هەڵدەبژێرێت.
ڕەوتی نەشتەرگەری ئێتۆپلاستی:
ئەم نەشتەرگەریە بە شێوەی سەرپێی و یان بێهۆشی ئەنجام دەگرێت. بارودۆخی نەخۆش و یان تەمەنی بۆ ئەنجامی ئەم نەشتەرگەریە دیاری کەری جۆری بێهۆشیە. ئەم کارە کە زۆر پسپۆڕانەیە دەبێت به دەست نەشتەرگەرێکی جوانکاری ئەنجام بێت تا بە ڕێژەیەکی بەرچاو چاودێریگەلی پێویست لە بەر چاو بگرێت. سرنج لە هەڵبژاردنی نەشتەرگەر یەکێک لە گرینگترین خاڵەکانە پێش نەشتەرگەری ئێتۆپلاستی.
نەشتەرگەری بە بڕگەلێکی تایبەت لە پشتی گوێچکەکاندا و دانانی گوێچکە لە شوێنی شیاو و ستاندارددا ئەنجام دەگرێت. ئەو بڕانەی کە لە کاتی نەشتەرگەریدا لە سەر گوێچکە دەدرێت زۆر قووڵ نیەن و لە بەر چاو نیەن، کە واتە ئەم نەشتەرگەریە بێ لێکەوتەی ڕواڵەتیە و نەخۆش دەتوانێت لە هەموو شوێنێکدا بگەڕێت.
دەرئەنجامی نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە:
بە ئەنجامی نەشتەرگەری جوانکاری ئێتۆپلاستی دەرئەنجامەکانی ژێر بە دەست دێت:
هاوسان نەبوونی گوێچکەکان لە ناو دەچێت.
گوێچکەکان لە گۆشە و شوێنی گونجاو بە پێی کەلەی سەر جێگیر دەبن.
دەروە هاتووی گوێچکەکان بە تەواوەتی لە ناو دەچێت.
متمانە بە خۆی مرۆڤ سەبارەت بە بارودۆخی ڕواڵەتی خۆی بە شێوەی تەواو بە هێز دەبێت.
چاودێریەکانی پێش نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە:
ڕاوێژکاریگەلی پێویست لەم بارەوە لە باشترین نەشتەرگەرە پسپۆڕەکانی گوێچکە و قوڕگ و لووت وەرگرن.
دەبێت لە دەرئەنجامی نەشتەرگەری چاوەڕوانی دادوەرانە و عاقڵانەتان هەبێت.
باشتر وایە کە پێش لە ئەنجامی نەشتەرگەری دووکەڵیەکان و قلیان بەکار نەهێنن.
پێشینەی نەخۆشی خۆتان بە دکتۆر بڵێن. دەبێت خواردنی هەر جۆرە دەرمانێک بە دکتۆرەکەتان بڵێن.
چاودێریەکانی پاش نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە:
قۆناغی نەخۆشی پاش نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە یەک هەفتە تا ۱۰ ڕۆژە و لەم ماوەدا دەبێت ئەو شتانەی کە دکتۆر لە بارەی چاودێریەکانی پاش نەشتەرگەری پێتانی وتکە لە بەر چاو بگرن.
ئەو دەرمانانەی کە دکتۆر بۆتانی نواندووە لە سەری کات و بە پێی وتەی پزیشک بە کاری بێنن.
هەبوونی ژان و ناڕاحەتی لە گوێچکەدا پاش نەشتەرگەری ئێتۆپلاستی ئاساییە و بە ئەو دەرمانانەی کە دکتۆر نواندوویەتی هێوەر دەبێتەوە.
تا دوو هەفتە پاش نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە نابێت هیچ جۆرە مادەیەکی ئەلکولی و دووکەڵیەکان بە کار بێنن.
پاش ئێتۆپلاستی وەرزش کردن و هەر جۆرە چالاکیەکی جەستەیی قورس تا ماوەیەک قەدەغەیە.
پاش نەشتەرگەری گوێچکە زامەکان برینپێچ دەکرێن و بۆ لابردنی برینپێچەکان نەخۆش پاش ۵ ڕۆژ دەبێت سەردانی نەشتەرگەرەکەی بکات.
بۆ کەم کردنەوەی ئاوسیان و فشار نەهێنان بۆ گوێچکە لە ڕۆژانی سەرەتاییدا بە پشتەوە و بە شێوەی تاق باز بخەفن.
پلانی خورادنتان پاش نەشتەرگەری دەبێت سەرەتا چێشتی ئاوەکی و داخ بێت و ئەو چێشتانەی کە پێویستیان بە هەجوین هەیە مەخۆن.
ئەو دەرمانانەی کە دەبنە هۆی تێکچوون لە هەس بوونەوەی خوێندا مەخۆن.
لە کاتی پژمین دا حەتمەن دەمتان باز بێت.
لە مشە مش کردن و با خستن بە نێو گوێچکەتان دووری بکەن.
تا کاتێ کە برینپێچتان هەیە، هۆشتان بە برینپێچەکەتانەوە بێت کە تەڕ نەبێت.
هەروەها دەتوانن نەشتەرگەریەکانی ژێرەوە هاوکات لەگەڵ ئێتۆپلاستی ئەنجام بدەن:
نەشتەرگەری بوکاڵ فێت یان نەشتەرگەری لەڕ کردنەوەی دەمووچاو.
نەشتەرگەری سانتراڵ لێو و کورت کردنەوەی مەودای نێوان لێو و لووت.
نەشتەرگەری پرۆتێزی چەناگە و پرۆتێزی گۆنا.
دەرئەنجام:
نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە وەکوو هەر جۆرە نەشتەرگەریەکی دیکە هەندێ لێکەوتە و مەترسی هەیە، بەڵام جێگەی ئاماژەیە کە بە زانیاری و ناسینی باش لە بارەی نەشتەرگەری و هەڵبژاردنی باشترین دکتۆری پسپۆڕی گوێچکە و قوڕگ و لووت دەتوانن تا ڕادەیەکی زۆر لێکەوتەکانی ئەم نەشتەرگەریە کونتڕۆڵ بکەن و لە دەرئەنجامە دڵخوازەکانی بەهرە ببەن.