نەشتەرگەری ئاڵوو پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره نەشتەرگەری ئاڵوو

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره نەشتەرگەری ئاڵوو

لە بارەی نەشتەرگەری ئاڵوو.

نەشتەرگەری ئاڵوو:

زۆر کەس لە ئاوسیانێک کە بە هۆی ئاڵووەکانەوە بێت ئازار دەکێشن. بە مەبەستی چارەسەری ئەم نەخۆشیە، زۆرێک لە دکتۆرەکان نەشتەرگەری ئاڵوو پێشنیار دەکەن.

دەبێت بزانن کە نەشتەرگەری ئاڵوو نە تەنیا کێشەکانی پێوەندی دار بە چڵک چارەسەر دەکات، بەڵکوو کێشە پزیشکیەکانی دیکەش وەکوو، پرخە پرخی بەردەوام و بەرز، خوێنڕێژی ئاڵووەکان، شێرپەنجەی ئاڵووەکان، کێشەکانی هەناسە کە پەیوەندیان بە ئاڵووی ئاوسیاگەوە هەیە، ئاپێنە خەو یان قەت بوونی هەناسە کێشان لە کاتی خەودا، چارەسەر دەکات.

لە درێژەدا لەگەڵ ماڵپەڕی دکتۆر بەیاتی هاوڕا بن بۆ ئەوەی زانیاری زۆرتر لە بارەی نەشتەرگەری ئاڵوو بە دەست بێنن.

 

نەشتەرگەری ئاڵوو چییە؟

نەشتەرگەری ئاڵووTonsillectomyجۆرێک نەشتەرگەریە کە بە مەبەستی لابردنی ئاڵووەکان ئەنجام دەگرێت.

بە شێوەی گشتی، ئاڵووەکان دوو ئاڵگی بچووکن کە لە پشت قوڕگی ئێوەدان. ئاڵوو لە ڕاستیدا، ماڵی خانە سپییەکانی خوێنە بۆ ئەوەی لەگەڵ چڵک دا شەڕ بکەن، بەڵام هەندێ جار خۆیچی پیس دەبێت.Tonsillitis; جۆرێک چڵکی ئاڵووە کە هەڵماسین و ژانی قوڕگی لەگەڵە.

دووپات بوونەوەی بەردەوامی هەو کردنی ئاڵوو، هۆکارێکە بۆ نەشتەرگەری ئاڵوو، بەڵام لە نیشانەکانی دیکەی چڵکی ئاڵوو دەکرێت ئاماژە بە یاو، کێشە لە قووت دان و ئاوسیانی ئاڵگەکانی مل بکەین.

هەندێ جار ئاوسیانی ئاڵووەکان بە بێ دەرمان، چارەسەر دەبێت و لە حاڵەتەکانی دیکەدا ڕەنگە دەرمانی ئانتی بیوتیک یان نەشتەرگەری ئاڵوو پێویست بێت. جێگای ئاماژەیە کە لە منداڵاندا زۆرتر پێویست بە لابردنی ئاڵووەکانە تا گەورە ساڵان. بەڵام ڕەنگە لە هەر تەمەنێکدا مرۆڤ لە بەشی ئاڵووەکاندا تووشی کێشە بێت و پێویستی بە نەشتەرگەری ئاڵوو بێت. لێرەدا دەبێت بڵێین کە ئاوسیانی ئاڵووەکان لە هەموو حاڵەتێکدا، پێویستی بە نەشتەرگەری نییە و ئەم نەشتەرگەریە بۆ کەسانێک کە لە نەخۆشی ئاڵوو یان ئێسریپ ئازار دەکێشن باشترێن شێوەی چارەسەریە.

لە ئەگەری ئەوەی کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا هەفت جار ئاوسیانی ئاڵووتان هەبووە، دەبێت لەگەڵ دکتۆری خۆتان قسە بکەن، بەو هۆیە کە ڕەنگە پێویستتان بە نەشتەرگەری ئاڵوو هەبێت.

 

چی کەسانێک پێویستیان بە نەشتەرگەری ئاڵوو هەیە؟

ئاوسیانی ئاڵوو( Tnsillitis) و پێویست بە لابردنی لە منداڵاندا زۆر باوترە تا گەورەساڵان. بەڵام مرۆڤ لە هەموو تەمەنێکدا ڕەنگە تووشی کێشە لەم بەشەدا بن و پێویستیان بە نەشتەرگەری ئاڵوو هەبێت. بە شێوەی گشتی ئاوسیانی ئاڵوو، لە هەموو حاڵەتێکدا پێویستی بە نەشتەرگەری نییە، بە گشتی ئەم نەشتەرگەریە بۆ کەسانێک کە لە نەخۆشی ئاڵوو یان ئێستریپ ئازار دەکێشن باشترین شێوەی چارەسەریە.

لە ئەگەری ئەوەیدا کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا لانیکەم هەفت جار تووشی ئاوسیانی ئاڵوو بوون، دەبێت لەگەڵ دکتۆری خۆتان قسە بکەن و لە بارەی نەشتەرگەری ئاڵوو بدوێن، بە هۆی ئەوەی کە ڕەنگە پێویستتان بە ئەم نەشتەرگەریە هەبێت.

 

شێوەی نەشتەرگەری ئاڵوو:

شێوەگەلێکی جۆراوجۆر بۆ ئەنجامی نەشتەرگەری ئاڵوو هەیە. یەکێک لە شێوە باوەکان بۆ ئەنجامی ئەم نەشتەرگەریە، cold knife dissection ناوە.

شێوەیەکی دیکە کە بۆ لابردنی ئاڵووەکان باوە، سووتاندنی ئاڵووەکان لە ڕێگای cauterization وەیە.

شێوەی Ultrasonic vibration(بە بە کار هێنانی شەپۆلەکانی دەنگ) لە هەندێ لە نەشتەرگەریەکانی ئاڵوو بە کار دەبرێت.

بە گشتی نەشتەرگەری ئاڵوو سی خولەک درێژەی هەیە.

دەبێت بزانن کە هەڵبژاردنی شێوەی نەشتەرگەری، بە ڕا و بڕیاری دکتۆری پسپۆڕەوە پەیوەندی هەیە.

بۆ ئەنجامی ئەم نەشتەرگەریە نەخۆش بە شێوەی بێهۆشی گشتی یان بێهۆشی تەواو چارەسەری بۆ دەکرێت. زۆربەی نەخۆشەکان هەر لە ڕۆژی پاش نەشتەرگەریدا لە ناوەندی نەشتەرگەری هەڵدەستن و دەڕۆنەوە ماڵی خۆیان.

 

قۆناغی نەخۆشی پاش نەشتەرگەری ئاڵوو:

ڕەنگە نەخۆشەکان پاش چاک بوونەوەی پاش نەشتەرگەری ئاڵوو، تووشی ژانی قوڕگ بن. هەروها ڕەنگە لە بەشی شەویلکە، گوێچکە یان مل دا هەست بە ژان بکەن. بۆ دوور بوونەوە لەم کێشانە، پشووی زۆر پێویستە، بە تایبەت لە دوو تا سێ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری پشوودان زۆر گرینگە.

دەبێت تا چەن ڕۆژ پاش نەشتەرگەری ئاڵوو، هیچ جۆرە مادەیەکی خۆراکی ئەستەم، ترت و توند نەخۆن. ئێوە دەتوانن پاش چەن ڕۆژ لە نەشتەرگەری ئاڵوو، بەستەنی، پودینگ، جۆی دوو سەر و چێشتگەلی نەرمی دیکە بخۆن.

ئەو کارانەی کە پێش نەشتەرگەری ئاڵوو دەبێت ئەنجامی بدەن:

ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت نەشتەرگەری ئاڵوویان بۆ بکرێت، پێویستە کە پێش‌ نەشتەرگەری ئەم کارانەی ژێرەوە ئەنجام بدەن:

ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەری ئاڵوویان هەیە، دەبێت دوو هەفتە پێش نەشتەرگەری، دەرمانی دژی هەو کردن، دەرمانی ئاسپرین دار وەکوو برۆفۆن، ژلەفۆن، ناپرۆکسێن و دەرمانگەلی هاوشێوە و هەروەها تەواوکەرە گیاییەکان نەخۆن. خواردنی ئەم جۆرە دەرمانانە دەبێتە هۆی تەڕ بوونەوەی خوێن و لە ئاکامدا، ئەگەری خوێنڕێژی لە کاتی نەشتەرگەری و پاش نەشتەرگەری دەباتە سەرەوە.

ئەم کەسانە دەبێت پێش خواردن و بە کار هێنانی هەر جۆرە دەرمانێکی تایبەت، هەستیاری بە دەرمان یان پێشینەی پزیشکی، حەتمەن لەگەڵ پزیشکی خۆیان قسە بکەن و ئاگاداری بکەنەوە.

ڕۆژی نەشتەرگەری ئاڵوو نەخۆش دەبێت هیچێک نەخوات و لە ۸ کاتژمێر پێش نەشتەرگەریەوە، چتێک نەخۆن بەو هۆکارە کە خاڵی بوونی گەدە ئەگەری هەوڵ بوون پاش نەشتەرگەری دێرێتە خوارەوە.

نەخۆش شەوی پێش نەشتەرگەری ئاڵوو دەبێت باش پشوو بدات، و لە ڕۆژی نەشتەرگەریدا لەگەڵ کەسێکدا سەر دانی ناوەندی نەشتەرگەری بکات.

 

چاودێریەکانی پاش نەشتەرگەری ئاڵوو:

نەخۆش ۱۲ تا ۱٤ کاتژمێر پاش نەشتەرگەری نابێت چالاکی جەستەیی ئەنجام بدات.

لە ۱۲ تا ۱٤ کاتژمێر پاش نەشتەرگەری خۆ شۆردن ومەلێ کێشەی نییە.

پاش ئەم نەشتەرگەریە نەخۆش دەبێت بەردەوام بە سێرۆمی تایبەت دەمی بشۆرێت.

خواردن و خواردنەوەی هەر جۆرە مادەیەکی خۆراکی تا ٦ کاتژمێر پاش نەشتەرگەری ئاڵوو قەدەغەیە.

دەبێت پاش نەشتەرگەری ئاڵوو نەخۆش دەزگای هەڵم کردنی ساردی لە بەر دەست دا بێت.

خواردنی دەرمانگەلێک کە ئاسپرینیان هەیە تا ۲ هەفتە پاش نەشتەرگەری ئاڵوو قەدەغەیە.

تا ٤۸ کاتژمێر پاش نەشتەرگەری نابێت نەخۆش قوڕگی ساف بکات و بقۆزێت.

ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەری ئاڵوویان بۆ کراوە ۲٤ تا ٤۸ کاتژمێر پاش نەشتەرگەری دەبێت پشوو بدەن.

لە بارەی خواردنی پاش نەشتەرگەری، تا ۱۰ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری دەبێت نەخۆش خواردنی نەرم و تەڕی هەبێت.

تا دوو هەفتە پاش نەشتەرگەری نابێت چێشتی داخ و هەورات دار، چیپس، بیسکووییت، زەڕات، نانی تێست، چێشتگەلی ترت و سفت و خواردنەوەی ئەسید دار وەکوو تەماتە و ئاوی پرتەقاڵ بخۆن.

خواردنی هەندێ خۆراکی وەکوو، بنێشت، بەستەنی، شیری سارد، ئاوی گەرم و سارد، ژلە و ئاو نەوات، کە دەبنە هۆی ئەوەی بەرهەم هاتنی لیکاو زۆر بێت، پاش نەشتەرگەری دەنوێنرێن.

ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەری ئاڵوویان بۆ کراوە تا ۲ هەفتە پاش نەشتەرگەری نابێت جگەرە بکێشن و دووکەڵیەکان بە کار بێرن.

لە کۆتاییدا دەبێت بزانن کە لە ئەگەری پابەندی بەم یاسایانە دەتوانن قۆناغی نەخۆشی نەشتەرگەری ئاڵوو بە باشی بدەنە سەر و ئەگەری دەرکەوتنی هەر جۆرە لێکەوتەیەکی نەشتەرگەری کەم بکەنەوە.

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام