درباره نەخۆشی منییر چییە؟
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره نەخۆشی منییر چییە؟
نەخۆشی منییر چییە؟
نەخۆشی مەنییر جۆرێک تێکچوون لە گوێچکەی نێوەنجیە کە دەتوانێت ببێتە هۆی سەر گێژە و کەم بوونەوەی ژنەوتن. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم نەخۆشیە تەنیا لە یەک گوێچکەدا ڕوو دەدات، بەڵام لە هەندێ حاڵەتدا هەر دوو گوێچکە تووشی کێشە دەبن. نەخۆشی مەنییر سنووردارێتی تەمەنی نییە و ڕەنگە لە هەر تەمەنێکدا دەرکەوێت، بەڵام بە گشتی لە تەمەنی لاوی و نێوان ساڵیدا زۆرتر دەبینرێت و لە نێو ژناندا باوترە. نەخۆشی مەنییر جۆرێک نەخۆشی درێژخاوێنە بەڵام شێوە چارەسەریگەلی جۆراوجۆر دەتوانن لە هێوەر کردنەوەی ئەم نەخۆشیە و کەم کردنەوەی لێکەوتەکانی لە سەر ژیانی ئێوەدا کاریگەر بن.
نەخۆشی منییر چییە؟
نەخۆشی مەنییر جۆرێک تێکچوون لە گوێچکەی نێوەنجیە کە دەتوانێت ببێتە هۆی سەر گێژە و کەم بوونەوەی ژنەوتن. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم نەخۆشیە تەنیا لە یەک گوێچکەدا ڕوو دەدات، بەڵام لە هەندێ حاڵەتدا هەر دوو گوێچکە تووشی کێشە دەبن. نەخۆشی مەنییر سنووردارێتی تەمەنی نییە و ڕەنگە لە هەر تەمەنێکدا دەرکەوێت، بەڵام بە گشتی لە تەمەنی لاوی و نێوان ساڵیدا زۆرتر دەبینرێت و لە نێو ژناندا باوترە. نەخۆشی مەنییر جۆرێک نەخۆشی درێژخاوێنە بەڵام شێوە چارەسەریگەلی جۆراوجۆر دەتوانن لە هێوەر کردنەوەی ئەم نەخۆشیە و کەم کردنەوەی لێکەوتەکانی لە سەر ژیانی ئێوەدا کاریگەر بن.
نیشانەکانی نەخۆشی مەنییر
نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بریتین لە:
سەرگێژەی لە ناکاو: نەخۆش تووشی سەرگێژەهایەک دەبێت کە لە خۆوە دەس پێدەکەن و تەواو دەبن. ئەم سەرگێژانە هیچ جۆرە هوشدارێکیان نییە و بە گشتی بەینی ۲۰ خولەک تا چەن کاتژمێر درێژەیان هەیە، بەڵام زۆرتر لە ۲٤ کاتژمێر نیەن. ئەم سەرگێژەیانە ڕەنگە ببنە هۆی هەوڵ بوون.
کەم بوونەوەی هێزی ژنەوتن: لە دەست دانی ژنەوتن لە سەرەتادا بە شێوەی کاتیە بەڵام لە ئاکامدا زۆر کەس تووشی کەم بوونەوەی هێزی ژنەوتن بە شێوەی هەتا هەتایی دەبن.
زەنگ لێدانی گوێچکە( وزوز): نەخۆشەکان بەردەوام دەنگی وزوز یان زەنگ لێدان دەبیسن.
گیریانی گوێچکە: تووش بووان بە نەخۆشی مەنییر بەردەوام هەست دەکەن گوێچکەکانیان تەژی لە هەوایە.
نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بە شێوەی قۆناغی دەر ئەکەون و پاش ماوەیەک ڕەنگە لە ناو بڕۆن، بەڵام بە تێپەڕ بوونی کات مەودای نێوان قۆناغەکان کەمتر دەبێتەوە.
هۆکاری مەنییر:
هۆکاری ئەم نەخۆشیە هێشتا ڕوون نییە. بەڵام لەوە دەچێت ئەم نەخۆشیە بە هۆی زۆر بوونی مادەی ئاوی نێوانی گوێچکە دەرکەوێت بەڵام هێشتا ڕوون نییە هۆکاری ئەم زۆر بوونە چییە. هۆکارگەلێک کە لە سەر ڕێژەی ئاوی گوێچکە کاریگەرن و ڕەنگە ببنە هۆی ئەم نەخۆشیە، بریتین لە:
خاڵی کردنەوەی خراپی ئاوی گوێچکە، کە ڕەنگە هۆکارەکەی گیریان یان تێکچوونی ئاناتۆمیک بێت.
کاردانەوەگەلی هەستیارانەی ناسرووشتی.
چڵک کردنی ڤایرۆسی.
هۆکارە بۆماوەیەکان.
ئاڵ و گۆڕە هۆرمۆنیەکان.
نەخۆشیگەلی خۆبەرگری.
قەن.
بەو هۆیە کە هیچ هۆکارێکی تایبەت دیاری نەبووە بۆ ئەم نەخۆشیە، ڕەنگە ئەم نەخۆشیە تێکەڵێک لە هەمووی ئەمانە بێت.
چارەسەری نەخۆشی مەنییر:
بەداخەوە هیچ دەرمانێکی سەداسەد بۆ نەخۆشی مەنییر بوونی نییە، بەڵام زۆربەی نەخۆشەکان بە کونتڕۆڵی دەرمانی دەتوانن لێکەوتەکانی نەخۆشی کونتڕۆڵ بکەن. ڕەنگە پزیشک بۆ کەم کردنەوەی سەرگێژە و هەوڵ بوون دەرمانگەلێک بنوێنێت. بۆ هەندێ لە نەخۆشەکان نواندنی دەرمان بۆ کەم کردنەوەی ئاوی نێو گوێچکە و هاوکات کەم کردنەوەی بە کار هێنانی خوێ دەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵ کردنی لێکەوتەکانی ئەم نەخۆشیە. دەرمانگەلی هەڵگەڕانەوەیی دەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵی سەرگێژە و بە کار هێنانی بیستۆک دەبێتە هۆی چاک بوونەوەی توانای ژنەوتن. لە هەندێ حاڵەتدا دەرمانگەلێک لە سەر گوێچکەی نێوەنجی بە کار دێن کە یارمەتیدەرن بۆ کۆنتڕۆڵی سەرگێژە. بەڵام بەداخەوە هەندێ لەم دەرمانانە کەم بووەوەی ژنەوتن تا ۳۰ لە سەدیان بە دواوەیە. ئەگەر هێرشە سەرگێژەیەکان بە جۆرێک بن کە نەخۆش نەتوانێت کارەکانی ڕۆژانەی خۆی بباتە بەرەوە، نەشتەرگەری یەکێک لە ڕێگا پێشنیار کراوەکان دەبێت. بە پێی بەشێک کە تووشی زیان بووە، نەشتەرگەری بە شێوەی سەر پێی یان پێویست بە پشوو دانی دەبێت. بە شێوەی گشتی کەم کردنەوەی بە کار هێنانی خوێ، نیکۆتین و کافەئین لە چاک بوونەوەدا کاریگەرن