کەم و کوڕی کۆ ئەندامی گورچیلە پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره کەم و کوڕی کۆ ئەندامی گورچیلە

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات
1ئەندامی گورچیلە

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره کەم و کوڕی کۆ ئەندامی گورچیلە

کەم و کوڕی کۆ ئەندامی گورچیلە:

کارکردی گورچیلە:

لە دوو لایەنی بڕبڕەکان و بەشی خوارووی قەفەسەی سێنگ گورچیلە هەیە. هەر کەسێک لە حاڵەتی سرووشتیدا دوو گورچیلەی هەیە. کارکردی گورچیلە دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە هاوئاهەنگی بێت. گورچیلە ئەرکەکانی ژێرەوەی لە ئەستۆیە:

۱ـ دەر کردنی ئەو مادە و شتە ئاوەکیە زیادانەی لە جەستەدان، لە ڕێگای مێزەوە.
۲ـ پاڵاوتنی خوێن.
۳ـ پاراستنی مادەگەلێک وەکوو پرۆتێین لە خوێن دا.
٤ـ کۆنتڕۆڵ لە سەر درووست بوونی خڕۆکەی سوور.
۵ـ بەرهەم هێنانی ویتامین بۆ گەشەی پێکهاتەی جەستە.
٦ـ ڕێکخستنی هۆرمۆنەکانی فشار خوێن.
۷ـ یارمەتی بە کۆنتڕۆڵی مادەی بە کەڵک وەکوو کەلسیۆم و پتاسیۆم.
۸ـ  یارمەتی دان بە مەبەستی بەهێز بوون و بتەوی ئیسکەکان.

 

لە ئەگەری تێکچوونی کارکردی گورچیلە کێشەگەلێکی زۆر بۆ مرۆڤ درووست دەبێت. یەکێک لەم تێکچوونانە نەخۆشی کەم و کوڕی کۆئەندامی گورچیلەیە. بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە سەر نەخۆشانی گورچیلە ئەنجام بووە، دەرکەوتووە کە ۹۰ لە سەدی ئەم کەسانە لە نەخۆشی خۆیان بێ خەبەرن. بۆ ناسینەوەی ئەم نەخۆشیە سرنج دان بە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە زۆر گرینگە. لە ئەگەری دیتنی نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ئۆرۆلۆجی لە تاران بکەن.

 

نیشانەکانی کەم و کوڕی کۆئەندامی گورچیلە:

۱ـ ئاوسیان لە دەوری چاودا یەکێک لە نیشانەکانی کەم و کوڕی کۆئەندامی گورچیلەیە. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم بابەتە ئەوەیە کە لە حاڵەتێکی وەهادا گورچیلە بە جێگەی وەرگرتنی پرۆتێین لە جەستەدا، ئەو پرۆتێینانە دەنێرێ بەرەو شوێنی مێز.

۲ـ ناتەوانی لە چەقبەستن لە بابەتگەلی جیاوازدا بە هۆی ئەوەی ئەگەر گورچیلە کارکردی لاوازی هەبێت لە نێو خوێن دا ژەهر درووست دەبێت.

۳ـ هەست بە ماندوویی زۆر و کەم بوونەوەی هێز.

٤ـ هەست بە لاوازی و سڕی بە هۆی کەم خوێنیەوە.

۵ـ تێکچوونی خەو بە هۆی دەر نەکردنی ژەهر لە لایەن گورچیلەوە و گەڕانەوەی ئەو ژەهرانە بۆ نێو جەستە.

٦ـ چوونە سەرەوەی کێش و قەڵەو بوون.

۷ـ کێشە لە هەناسە کێشان دا لە کاتی خەو.

۸ـ هەست بە خۆریان و وشک بوونی پێست.

۹ـ پێویست بە دەر کردنی مێز بە شێوەی چەن جار بە تایبەت لە کاتی خەو.

۱۰ـ دیتنی خوێن لە نێو مێزدا( ئەم نیشانەیە لە نەخۆشیەکانی چڵک کردن، بەردی گورچیلە و لووەکانیشدا دەبینرێت).

۱۱ـ چاو پێکەوتنی تۆقلەی زۆر لە نێو مێز دا کە دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە بوونی کەف لە نێو مێزدا بکرێت. ئەمە بەو هۆکارەیە کە گورچیلە لە پاڵاوتنی خوێندا تووشی کێشە دەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی جۆرێک پرۆتێین بە نێوی ئالبۆمین لە نێو مێز دا بێت.

۱۲ـ لاقەکان بە تایبەت قولە پێی لاق بە هۆی جەم بوونی سدیۆم لە جەستەدا هەو بکات. ( ئەمە یەکێک لەو نێشانانەیە کە لە نەخۆشیەکانی دیکە وەکوو نەخۆشی دڵ، جەرگ، وەریدەکانی لاقێچ دەبینرێت).

 

هۆکارەکانی کەم و کوڕی کۆئەندامی دڵ:

هەندێ هۆکار دەبنە هۆی کەم و کوڕی کۆئەندامی دڵ، کە گرینگترینەکانیان بریتین لە:

 

کێشەگەلێک لە جەریانی خوێن بەرەو گورچیلە:

لە ئەگەری قەت بوونی جەریانی خوێن بەرەو گورچیلە، مرۆڤ مەترسی کەم و کوڕی کۆئەندامی گورچیلەیان لە سەرە. هەندێ لە نەخۆشیەکان وەکوو ئەم نەخۆشیانەی ژێرەوە لە وانەن:

نەخۆشینەکانی دڵ وەکوو جەڵتەی دڵ.

زیانەکانی جەرگ وەکوو کەم و کوڕی کۆئەندامی جەرگ.

کەمی ئاو لە جەستەدا.

سووتیانی قورس بە هۆی ڕووداوی ئاگر لێکەوتنەوە.

چڵک کردنی مەترسیدار.

خواردنی هەندێ دەرمان وەکوو دەرمانی فشار خوێن و دەرمانی دژە هەوکردن.

, ۲ـ تێکچوون لە دەر کردنی مێز:

لە ئەگەری ئەوەی کە جەستە نەتوانی مادە بێ کەڵکەکان و مێز لە جەستە دەر بکات، ئەم مادەگەلە لە گورچیلەدا جەم دەبن و دەبنە هۆی کەم و کوڕی گورچیلە. هەندێ لە نەخۆشیەکان دەبنە هۆی بەسیانی ڕێگای مێز و ئەم کێشەیە درووست دەکەن کە گرینگترینەکانیان بریتین لە :

شێرپەنجەی پرۆستات.

شێرپەنجەی ڕێخۆڵای گەورە.

شێرپەنجەی مێزەڵدان.

کوچکی گورچیلە.

مەیینی خوێن لە ڕێگای مێز دا.

زیان بە دەمارەکانی کونتڕۆڵی مێزەڵدان.

گەورە بوونی پرۆستات.

 

۳ـ هۆکارەکانی دیکەی کەم و کوڕی کۆ ئەندامی گورچیلە.

٤ـ چڵک کردن.

۵ـ بوون لە بەر ژەهری ویرە قورسەکاندا.

٦ـ بەکار هێنانی مادە هۆشبەرەکان و خواردنەوە ئەلکولیەکان.

۷ـ تووش بوون بە نەخۆشی خۆ بەرگری لووپووس.

۸ـ مەیینی خوێن لە گورچیلە و دەور و بەریدا کە دەبێتە هۆی ئەوەی کارکردی گورچیلە تووشی کێشە بێت.

۹ـ شیمی دەرمانی.

۱۰ـ کەڵک وەر گرتنی زۆر لە شێوەکانی وێنە گرتن( ئەو ڕەنگانەی کە لەم شێوانەدا هەن دەبنە هۆی ئەوەی گورچیلە خەساری بەر کەوێت).

 

ناسینەوەی کەم و کوڕی کۆئەندامی گورچیلە:

پشکنینی مێز:

بەم پشکنینە ڕێژەی قەنی خوێن و پرۆتێینی مێز ئەنازە دەگیرێت. ئەگەر زۆرتر لە ڕێژەی سرووشتی بێت ئەگەری کەم و کوڕی گورچیلە هەیە.

 

پشکنینی ئەنازەی مێز:

کەم بوونی ڕێژەی مێز یەکێک لە نیشانەکانی بەسیانی ڕێگای گورچیلەیە. هەر بەم هۆکارەیە کە یەکێک لە ڕێگاکانی ناسینەوەی کەم و کوڕی کۆئەندامی گورچیلە ئەنازە گرتنی ڕێژەی مێزە.

 

پشکنینی خوێن:

لە هۆکارەکانی کەم و کوڕی کۆئەندامی گورچیلە چوونە سەرەوەی ڕێژەی نیتڕۆجێنی ئۆرە و کراتین لە خوێندایە کە لە لایەن گورچیلەوە بەربەستی بۆ درووست دەکرێت. ئەنازە گرتنی ئەم مادەگەلە بە پشکنینی خوێن ئەنجام دەبێت.

 

وێنە گرتن:

یەکێکی دیکە لە شێوەکانی ناسینەوەی کەم و کوڕی کۆئەندامی گورچیلە بە کەڵک وەر گرتن لە وێنەگەلێک وکوو سۆنۆگرافی، ئێم ئاڕ ئای و سی تی ئێسکەنە.

 

چارەسەری کەم و کوڕی گورچیلە:

بە پێی قورسی نەخۆشینی کەم و کوڕی گورچیلە  شێوەگەلی چارەسەری جیاواز بە کار دێت کە باوترینەکانیان بریتین لە:

 

دیالیز:

یەکێک لەو شێوانەی کە یارمەتی بە چاک بوونەوەی کارکردی گورچیلە دەدات، دیالیزە. لەم شێوەدا لە دەزگایەکی تایبەت بۆ پاڵاوتنی خوێن کەڵک وەر دەگرن. پزیشکی پسپۆڕ بە نەخۆش دەڵێت لە پلانێکی خواردن کە بەشێکی کەمی پێتاسیۆم و سێدیۆمی تێدا بێت کەڵک وەرگرێت.

 

پەیوەندی گورچیلە:

لەم شێوەدا گورچیلەیەک کە بۆ جەستەی ئێوە شیاو بێت بە جەستەتان پەیوەند دەدرێت. بەم کارەوە نەخۆش گورچیلەیەکی ساغی دەست دەکەوێت کە و ئیتر پێویستی بە دیالیز نیە. ئەگەری سەر نەکەوتنی پەیوەند لە حاڵێکدا کە گورچیلە لەگەڵ جەستەی نەخۆشدا نەخوێنێت، هەیە.

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام