نۆژەن کردنەوەی ددان لە ئێران پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره نۆژەن کردنەوەی ددان لە ئێران

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات
1نۆژەن کردنەوەی ددان لە ئێران

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره نۆژەن کردنەوەی ددان لە ئێران

چاک کردنەوەی ددان یەکێک لە ناسراوترین جۆرەکانی دەرمانی ددانە ڕزاوە کە هەر کەسێک لە ماوەی ژیانیدا پێی دەگات. چاککردن یان پڕ کردنەوەی ددان لە نۆرینگەی ددان پزیشکی موبین هەموو ڕۆژێک و بە باشترین مادە ئەنجام دەگرێت. ئەگەر ئێوە دەتانەوێت چارەسەری ددانەکانتان بە باشترین شێوە بێت، نۆرینگەی ددان پزیشکی پێشکەش کەری باشترین خزمەتگوزاریەکانی ددانە لە تاران سەر. بۆ یارمەتی ئێوە ئازیزان و بۆ ئەوەی کە بڕیارێکی ئاگاهانەتان هەبێت چاو دیتن و ڕاوێژکاری بە شێوەی خۆڕاییە.

کاتێ کە ددانی ئێوە دەڕزێت، پزیشکی ددان بۆ چارەسەری ئەو بەشانەی ددان کە ڕزیاگە و چڵکی کردووە ددان خاڵی دەکات و پاشان بۆ پڕ کردنەوەی ددانە ڕزاوەکان دەتوانێت لە مادەگەلی چاککەری جیاواز کەڵک وەرگرێت. دوو دانە مادەی زۆر باو کە بۆ پڕ کردنەوەی ددان بە کار دێن، کامپۆزیتی سپی ڕەنگ و ئامالگامی پەمەیی ڕەنگن. بە بۆنەی جۆرەکانی چاک کردنەوەی ددان، شێوەگەلی جۆراوجۆر بۆ نۆژەن کردنەوەی ددانە ڕزاوەکان، خراو بوو و شکاوەکان هەیە. بە بۆنەی شێوەی دەرمانی چاک کردنی ددان، ئێوە دەتوانن پێکەنینێکی زۆر جوانتان هەبێت.

 

چی کاتێک چاک کردنەوەی ددان پێویستە؟

پزیشکی پسپۆڕی ئێوە بۆ ئەوەی بزانێت کە ددانی ئێوە ڕزاوە یان نە و یان ئەوەی کە پێویستتان بە پڕ کردنەوەی ددان هەیە یان نە، لە شێوەگەلێکی زۆر کەڵک وەردەگرن و بۆ هەندێ کەس کە پێویستیان بە سپی کردنەوەی ددان( یان بلیچینگ) هەیە، بە کاری دێنن.

 

شێوەکانی پشکنین بۆ چاک کردنەوەی ددانی ڕزاو:

پشکنینی ڕواڵەتی ددان:

هەندێ شوێنی ددان کە ڕەنگی گۆڕاوە نیشانەی ڕزیانی ددانە، بەڵام هەمووی گۆڕیانی ڕەنگەکان بە واتای ڕزان نیەن. ددان پزیشک لە ئامێرێکی فلزی نووک تێژ بە نێوی ئێکسپلۆوێر بۆ پەیا کردنی ڕزیانی ئیحتماڵی کەڵک وەردەگرێت. مینای ددانێک کە ساغ بێت، بتەوە و بەرگەی فشاری ئەم ئامێرە فلزیە دەگرێت. ئەگەر ددان ڕزابێت، مێنای ددان نەرم و نیان تر دەبێت. ئەم ئامێرە فلزیە کەمێک دەلکێت بە مینای ڕزاودا. فشاری زۆر بە ئێکسپلۆوێر دەبێتە هۆی ئەوەی ددانی ساغ تووشی خەسار بێت. ئەم ئامێرە هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی باکتری زۆر بێت و ددانەکانی دیکەش بڕزێن.

 

ڕەنگی تایبەتی ناسینەوەی ڕزان:

ئەم ڕەنگە دەڕژێننە سەر ددانەکان و ئەم ڕەنگە تایبەتمەندیەکی هەیە کە تەنیا بەو بەشانەی ددان کە ڕزاون دەلکێت.

 

وێنە گرتن بە تیشکی ئیکس:

ئەو وێنانەی کە بە تیشکی ئیکس دەگیرێن دەتوانن ڕزانێک کە لە مینا دا و لە کەنارەکانی ددان، لەو شوێنەی کە ددانەکان دەگەنە یەک و هەروەها لە عاجی ددان کە وا لە ژێر مینای ددان دا بەر چاو بکەون. ئەو وێنانە زۆرتر بۆ ناسینەوەی ڕزیانی بچووک لە بەشەکانی سەرووی ددان دا زۆر باش نیەن. خودی مادەی پڕ کەرەوەی ددان یان چاک کەری ددان کە لە سەر دداندایە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕزانی ددان دیاری نەبێت.

 

دیاری کردنی ڕزان بە بەکار هێنانی فلۆرسانس لەیزر:

لەم شێوەدا ئاڵ و گۆڕەکانی ڕزانی ددان تاوتوێ دەکرێت. ئەم شێوە بە تایبەت بۆ چاڵەکان و درزی لایەی سەرووی ددانی ئاسیاو شیاوه. ڕزان تەنیا هۆکار بۆ پڕ کردنی ددان نیە. هۆکارگەلی دیکە کە پێویستیان بەم جۆرە چاک کردنەوە هەیە، بریتین لە:

ددانی شکیاگ و ترەکیو.

کۆنە بوونی ددان بە هۆی لە یەک دانی ددان.

بە کار هێنانی ددان بۆ باز کردنی خواردەمەنیەکان و ئامێرەکان.

 

چاک کردنەوەی ددانی شیری منداڵان:

یەکێک لەو خزمەتگوراریانەی کە بۆ ددانی منداڵان ئەنجام دەبێت هەر ئەو چاک کردنەوەی ددانی شیریەیە. بەڵام بۆ زانیاری زۆرتر لە بارەی خزمەتگوزاری ددان پزیشکی منداڵان سەردانی بابەتێک بکەن کە نێوی خزمەتگوزاری ددان پزیشکی منداڵانه و بڵاو بوەتەوە. زۆر کات ئێمە لە سەر دوو ڕیگایەک لە بارەی پێویست بوونی پڕ کردنی ددان بە هۆی دەرمانی ڕزیانی درووست بوو لە سەر ددانە شیریەکانی منداڵان و چاندنی ئیمپلەنت بۆ ئەو منداڵانە قەرار دەگرین. لەم کاتانەدا باوک و دایکەکان وا بیر دەکەنەوە کە بە هۆی ئەوەی کە ددانگەلی شیری کاتین، بە ئاسانی دەتوانن دەریان بێرن. بەڵام پێشنیاری دکتۆرەکانی نۆرینگەی ددان پزیشکی موبین ئەوەیە کە منداڵان ددانی شیری پڕ و چاک بکەنەوە.

,: ددانگەلی سەرەتایی یان هەر ئەو ددانە شیریانە ڕۆڵێکی گرینگیان لە ژیانی منداڵدا هەیە و دەتوانن شوێنی شیاو بۆ گەشەی ددانگەلی دایمی لە دەم دا  بپارێزن. ئەگەر ددانی شیری منداڵ پێش سەوز بوونی ددانی هەتا هەتایی دەر بهێنرێت، ددانگەلێک کە لە کن ئەو ددانەدان لە شوێنی خۆیاندا دەجووڵێن و ئەو شوێنە چۆڵەی کە بە هۆی دەر هاوردنی ددانەوە درووست بووە، پڕ دەکەنەوە. ئەم بابەتە دەبێتە هۆی درووست بوونی کێشەی جدی بۆ گەشەی ددانگەلی دایمی و سەوز بوونیان لە دەم دا و ڕەنگە لە داهاتوودا پێویست بێت ئۆرتۆدێنسی ئەنجام بدەن. کە واتە ددانگەلی شیری دەبێت وەکوو ڕێنوێنی کەرێک بۆ درووست بوونی ڕێگای گەشەی شیاو بۆ ددانگەلی هەتا هەتایی لە دەمی منداڵدا بوون بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پێویستێک بە دەرمان گەلی دیکە و هەروەها تێچووی زۆرتر بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ چاک کردنەوەی ددان نەبێت.

شێوەکانی چاک کردنەوەی ددانی ڕزیاو:

شێوەی یەکەم: چاک کردنەوەی ڕاستەوخۆ:

لەم شێوەی چاک کردنەوەدا، لە دانشتنی یەکەمدا بەشی ڕزیاوی ددان لا دەبرێت و ددان بۆ چاکسازی ئامادە دەبێت. ددان پزیشک ڕێگاگەلێکی زۆری بۆ پڕ کردن و چاک کردنەوەی ددانی ڕزیاگ هەیە. بۆ نموونە گلاس یان ڕەزین ئینۆمێر بۆ پڕ کردنەوەی بەشەکانی نزیک ڕیشە و یان ئەو شوێنانەی کە فشاری زۆریان لە سەر نیە، بە کار دێت.

 

شێوەی دووهەم چاک سازی ناڕاستەوخۆ:

لە جۆری چاک سازی ناڕاستەوخۆدا، لە یەک دانشتن دا ددان دەتاشرێت، بەشی ڕزیاو دەر دێت و پاشان فاپێک لە ددان درووست دەبێت. مادەی چاک کەرەوە لە لابراتواری ددان دا درووست دەبێت و لە دانشتنی دووهەم دا دەنرێتە نێو دەمی نەخۆش و  دەلکێت بە نێو ددانەوە. مادەی چاک کەرەوە هەندێ جار لە تاجی ددان دا دادەنرێت و بەشێک لە ددان پڕ دەکاتەوە کە فشاری هەجوینی لە سەرە و دەبێت مادەی بتەوتری بۆ بە کار بێت. بەڵام هەندێ جار ئەم مادانە بۆ چاڵەکانی نێوەوەی ددان بە کار دێن و دەتوانرێت فلێزی زێڕ، سرامیک و یان ڕەزین بێت.

 

قۆناغەکانی پڕ کردنی ددان:

ددان پزیشک سەرەتا ددان و ناوچەی دەور و بەری ددان بە مەبەستی چاک سازی ئەو بەشەی خەساری بەر کەوتووە دەتاشێت. بە لەیزر یان هەندپیسی ددان پزیشکی  ئەو بەشە کە تووشی ڕزیان و خەسار بووە، لا دەبات، و لابردنی ژەنی ئەو بەشە بۆ خاوێن کردنەوە لە باکتریەکان یان ئەو شتانەی کە لە ددان ماوەتەوە ئەنجام دەگرێت . ئەم کارانە پێش تەواو بوونی چاک کردنەوە ئەنجام دەبێت. بۆ پڕ کردنەوەی ددان بە کامپۆزیت سەرەتا دەبێت ددانی ڕزیاو ێیزۆلە بێت. ئیزۆلەی ددانی ڕزیاو لە چاک سازی بە کامپۆزیتدا بەو هۆیە گرینگە کە ئیزنی ئەوە نادات کە نم ببێتە هۆی تێکچوونی دەرمانی باندینگ. لە باندینگ دا ددان پزیشک سەرتا لایەیەک چەسپ و پاشان لایەیەک مادەی کامپۆزیت دەخاتە سەر ددان و بە تیشکی تایبەت وشک و بتەویان دەکاتەوە. ئەم جۆرە چارەسەریە جوانی تایبەتی خۆی هەیە.

 

جۆرەکانی مادە بۆ پڕکردنەوە و چاکسازی ددان:

ئامالگام:

ئامالگام یەکێک لە کۆنترینی ئەو مادەیانەیە کە بۆ پڕ کردنی ددان بە کار دێت و بە هۆی ئەوەی کە ڕەنگی پەمەیی بە ئاسانی دەناسرێتەوە. مادەی ئامالگام تێکەڵێک لە چەن جۆر ویره وەکوو: زاوق، ویرە و قەلعە. بە هۆی ئەوەی کە جیوەی نێو مادەی ئامالگام ژەهریە، ئەم مادە وردە وردە خەریکە لە پزیشکی بێ کەڵکتر دەبێت.

بەڵام هێشتا ئامالگام یەکێک لە هەرزانترین و بتەوترین مادەکانە بۆ پڕ کردنەوەی ددان، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە درێژخاوێن دا ڕەنگی بەرەو تار بوون دەڕوات، لایەنگری زۆری نیە و زۆربەی کات لە مادەهایەکی دیکە بۆ پڕ کردنی ددان کەڵک وەر دەگرن. سەرەڕای ئەمانە بۆ بە کار هێنانی ئامالگام دەبێت بەشی ساغی ددانیش بتاشرێت بۆ ئەوەی مادەکە بلکێتە ددان دا. هەروەها چوون ئامالگام لە فلێز درووست دەبێت، ئەگەری دەرکەوتنی هەستیاری لە بەرانبەر سەرما و گەرما و هەروەها درووست کردنی جەریانی لاوازی کارەبایی لە کاتی پەیوەند لەگەڵ مادە ئاڵمینیۆمیەکاندا هەیە.

۰قۆناغەکانی پڕ کردنەوەی ددان بە مادەی ئامالگام:

لە سەرەتادا بۆ پڕ کردنەوەی ددان بە مادەی ئامالگام ددان درێیل دەبێت بۆ ئەوەی ئەو بەشانەی کە ڕزیاون بێنە دەرەوە.

پاشان ددان پزیشک تێکەڵی ئامالگام درووست دەکات.

ئامالگام دەخرێتە سەر ددان و شێوازی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی ڕووەکەی و چەمیاگیەکانی وەکوو ددانی سرووشتی بێتە بەرچاو.

مادەی ئامالگام لە سەر ددان زوو بتەو و وشک دەبێتەوە.

 

ئایا زاوقێ کە لە ئامالگامدا هەیە خەساری نیە؟

هەروەها کە پێشتر وتمان زاوقێ کە لە ئامالگامدا هەیە ژەهریە بەڵام بەڵگه ی زانستی زۆر هەیە کە دەسەلمێنن ئامالگام خەسارێک بۆ تەندرووستی بە بار نایەرێت. بە پێی هەر ئەم لێکۆڵینەوە زانستیانەی ڕێکخراوەی چاودێری کردن لە سەر خواردەمەنی و دەرمانی ئەمریکا ( FDA) پڕ کەرەوەی ئامالگام بۆ منداڵانی سەرووی ٦ ساڵ و گەورەساڵان بێ مەترسیە. لە ڕاستیدا لێکۆڵینەوەی زانستی زۆر کە لە لایەن FDA ئەنجام بووە دەڵێت هیچ جۆرە پەیوەندیەک لە نێوان بە کار هێنانی ئامالگام و دەرکەوتنی کێشە لە سەر تەندرووستی نیە. بەڵام دەزگای دەماری ساواکان و منداڵانی کەم تەمەن ڕەنگە لە بەرانبەر کاریگەری نۆرۆتۆکسینی( ژەهری دەمار) هەڵمی زاوقێ کە لە نێو ئامالگامدا هەیە، هەستیارتر بێت. زانیاری زۆر کەم لە سەر کاریگەری بە کار هێنانی ئامالگام لە سەر ژنانی دووگیان و ساوایەک کە خەریکە گەورە دەبێت، هەیە. بەم هۆکارە لە حاڵەتگەلی وەهادا بڕیار دان بە دەست ددان پزیشکە و ئەوان دەڵێن کە ژنانی دووگیان دەتوانن ئەم مادە بە کار بێرن یان نە.

 

بۆچی سەرەڕای ژەهری بوونی زاوق لەم مادە لە ئامالگامی پڕ کرەوەی ددان کەڵک وەردەگرێت؟

هۆکاری بە کار هێنانی مادەی زاوق لە ئامالگام دا، ئەو پەیوەندەیە کە لە نێوان تیکەکانی ئالیاژ و ویرە درووستی دەکات. ئەم پەیوەندە دەبێتە هۆی بتەوی، پایەداری و ئەستەم بوونی ئامالگام.

 

کامپۆزیت:

یەکێکی دیکە لەو مادەیانە کە بۆ پڕ کردنەوەی ددان بە کار دێت، کامپۆزیتە. کامپۆزیت ڕواڵەتێکی وەکوو ددانی سرووشتی درووست دەکات و بە پێچەوانەی مادەی ئامالگام لە ئەگەری بە کار هێنانی ئەم مادەیە پێویست نیە کە بەشی ساغی ددان بۆ باشتر لکیانی کامپۆزیت، بتاشرێت. بە پێچەوانەی ئامالگام کە درێژخاوێن دا ڕەنگی تیرە دەبێتەوە، کامپۆزیت ڕەنگی ناگۆڕێت و هەروەها ناخورێت. لکاندنی ئەم مادە بە ددانەوە ددان بتەوتر دەکات و بژاردەیەکی باشە بۆ چاکسازی ڕزیانە بچووکەکان.

بەڵام گرینگترین خاڵی لاواز کە کامپۆزیت هەیەتی ئەوەیە کە بۆ چاک کردنەوەی ڕزیانی زۆر بە کار نایەت بەو هۆیە کە تێچووی پڕ کردنەوەی ددان بە کامپۆزیت زۆرتر لە ئامالگامە. هەروەها پڕ کردنەوەی ددان بە کامپۆزیت کاتی زۆرتر دەبات و ئەم مادەیە لە بەرانبەر لەکە گرتن بە چای و قەهوە دا هەستیارترە. بەڵام بە شێوەی گشتی بۆ ددانی بەرەوە کە لە کاتی پێکەنین دا بەرچاو دەکەون مادەی کامپۆزیت بە کار دێرن.

 

قۆناغەکان و شێوەی پڕ کردنەوەی ددان بە مادەی کامپۆزێت:

پسپۆڕی ددان پزیشکی لە سەرەتادا ئەو ددانەی چارەسەری بۆ دەکرێت ئیزۆلەی دەکات، بۆ ئەوەی لیکاو ڕێگایەکی بۆ ڕۆیشتن بۆ ئەو ددانە نەبێت و ددان وشک و خاڵی بمێنێت.

پاشان بە درەیلی ددان پزیشکی ئەو بەشانەی کە ڕزیاگن و چڵکیان کردووە، لادەبرێن.

ڕزینی کامپۆزیت بە شێوەی لایە لایە لەو شوێنەی کە خاڵی بووگە دادەنرێت بۆ ئەوەی ددان پڕ بێتەوە.

نوورێکی تایبەت کە ڕەنگی شینە دەخرێتە سەر هەر لایەیەک کە پڕ بوەتەوە بۆ ئەوەی مادەی کامپۆزیت سفت ببێتەوە.

پاش ئەوەی کە ددان بە تەواوەتی پڕ بووەوە، ڕزینی کامپۆزیت شکڵی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی ڕوو و لاریەکانی ئەو بە تەواوەتی ببنە هاوشێوەی ددانی سرووشتی.

بۆ پڕ کردنەوەی ددان بە مادەی کامپۆزیت دەبێت ماوەیەکی زۆرتر لە سەر کەتی ددان پزیشکی دابنشن.

یەکێک لەو هۆکارانەی کە بوەتە هۆی ئەوەی بۆ پڕ  کردنەوەی ددان لە کامپۆزیت کەڵک وەرگرن ئەوەیە کە بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ئامالگامدا، بەشێکی کەمتر لە ددانی ساغ دەتاشن، کە واتە کامپۆزیت باشترە. سەرەڕای ئەمەش پەیوەندێکی بەهێز لەگەڵ دداندا درووست دەکات و بە باشی بەرگەی ئەو فشارەی کە لە کاتی نان خواردندا وە بەر ددان دەکەوێت دەگرێت. هەروەها کامپۆزیت لە پێکهاتەی ددان پاڵپشتی دەکات بۆ ئەوەی لە بەرانبەر سەرما و گەرما ددان عایق دەکات.

بۆ پڕ کردنەوە و چاکسازی ددان مادەی ئامالگام باشترە یان مادەی کامپۆزیت؟

 

خاڵە ئەرێنیەکانی پڕ کردنەوەی ددان بە ئامالگام:

بتەوی مادەی ئامالگام لە مادەی کامپۆزیت زۆرترە. کە واتە بۆ ددانگەلی پشتەوە کە فشاری زۆرتریان لە سەرە باشترە.

ئەگەر کێشەی تێچووی پڕکردنەوەی ددانە، ئامالگام تێچووی کەمترە بە نسبەت کامپۆزیت.

پڕکردنەوەی ددان بە ئامالگام توندتر لە کامپۆزیتە.

لە بارەی ژەهری بوونی ئامالگامە دڵەڕاوکێتان نەبێت، بەڵگەکان دەسەلمێنن کە ئامالگام بێ مەترسیە.

کار کردن بە ئاملگام بۆ ددان پزیشک ساکارتر لە مادەکانی دیکەیە.

بۆ پڕ کردنەوە بە کامپۆزیت دەبێت ددان وشک بێت و ئیزۆلە بکرێت. لەو بەشانەی کە وشک هەڵگرتنی ددان ئەستەم بێت، وەکوو ددانەکانی پشتەوە و ڕزیانی ژێری پووک، بە گشتی دەڵێن ئامالگام باشترە.

ئامالگام دەوام و تەمەنی زۆرتری بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ کامپۆزیتدا هەیە.

 

خاڵە ئەرێنیەکانی پڕ کردنەوەی ددان بە کامپۆزیت:

بە هۆی ئەوەی ئەم مادە هاوڕەنگی ددانە( مادی سپی) بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ کامپۆزیتدا کە ڕەنی لێڵترە، ئەم جوانترە.

بۆ پڕ کردنەوەی ددان بە کامپۆزیت تاشین و درەیل کردنی بەشێکی کەمتر لە ددان پێویستە، و زۆربەی پێکهاتەی سرووشتی ددان دەپارێزرێت.

بە یارمەتی نووری تایبەت مادەکانی چاکسازی لە چەن چرکەدا بتەو دەبنەوە.

ئەم مادەگەلە پەیوەندێکی بەهێز و بتەو لەگەڵ ددان بەرقەرار دەکەن کە پارێزگاری لە ددان دەکەن لە بەرانبەر شکیان دا.

شێواز دان بە مادەگەلی کامپۆزیتی بۆ ددان پزیشک زۆر ئاسانترە کە واتە شێوازی کۆتایی زۆر هاوشێوەی ددانی سرووشتی دەردێت.

ڕەنگە هەندێ کەس لە بەرانبەر ئامالگامدا هەستیار بن، بەڵام کاردانەوە و هەستیاری سەبارەت بە کامپۆزیت نەبینراوە.

کامپۆزیت نەگەیەنەری تینی گەرما و سەرمایە و ئەو تینە لە خۆی ڕەد ناکات. بە هۆی ئەوەی ئامالگام لە جنسی فلێزە هێنەرێکی باشە بۆ هەناردنی دەما. بە تایبەت لە حاڵەتگەلێکدا کە پڕ کردنەوە زۆر بێت. ئەزموونی هەستیاری بە سەرما و گەرما زۆر باوە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هەستیاری ددان پاش چەن ڕۆژ یان چەن هەفتە کەم دەبێتەوە بەڵام لە هەندێ کەس دا ئەم هەستیاریە تا کۆتایی دەمێنێت، بە تایبەت کاتێ کە ددان لە بەر سەرما بێت.

مادەگەلی چاکسازی کامپۆزیت ئیمکانی جۆرە جیاوازەکانی چاکسازی دەنێنە بەر دەستی ئێمە و هەندێ جار بە جێگەی گۆڕینی مادەی چاکسازی،  دەتوانین تەنیا بەشی وە بەر خەسار کەوتوو پڕ کەینەوە، بۆ ئەوەی کە مادە نوێکانی کامپۆزیت هەم باشتر دەلکێن بە ددانەوە و هەم بە بەشی پڕ کریاگی پێشەوە.

 

سرامیک:

لە دوو مادەی ئامالگام و کامپۆزیت زۆرتر بۆ پڕ کردنەوەی ددان کەڵک وەردەگرن بەڵام لە مادەی دیکە وەکوو سرامیکیچ بۆ پڕ کردنەوەی ددان کەڵک وەر دەگیرێت. سرامیک یان چینی مادەیەکە کە بە پێچەوانەی ئامالگام و کامپۆزیت نالکێتە ددان دا. ئەم مادەیە لە لابراتواری ددان پزیشکی بە جۆرێک درووست دەبێت کە بە باشی بەشگەلی ڕزاو لە خۆ دەگرێت. چوونکە ئەم مادەیە ڕواڵەتێک وەکوو ددانی سرووشتی هەیە، وەکوو کامپۆزیت دیار نیە کە ددان پڕ بوەتەوە.

بەڵام یەکێک لەو هۆکارانەی کە سرامیک کەمتر بۆ پڕ کردنەوەی ددان بە کار دێت ئەوەیە کە سرامیک لە کامپۆزیت و ئامالگام گرانترە. هۆکاری دیکە ئەوەیە کە بە هۆی ئەوەی کە سرامیک بەربڵاوترە بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ئامالگامدا ئەشێ بەشێکی زۆرتر لە ددان بتاشرێت بۆ پڕ کردنەوە.

زێڕ:

زێڕ گرانترین مادە بۆ پڕ کردنەوەی ددانە و تەنیا کاتێک بە کاری دەبەن کە بیانەوێت ددان زۆر زۆر بتەو بێت. چاکسازی بە زێڕ وەکوو چاکسازی بە سرامیک لە لابراتواری پزیشکی دا ئەنجام دەبێت و بۆ ئەو کەسانە باشە کە دەیانەوێت پڕ کردنەوەکەیان بتەو و خۆڕاگر بێت لە بەرانبەر ڕەنگ و خوریان دا. زێڕ ئیزنی ئەوە نادات کە ئاوی دەم، باکتری و تیکە ڕێزەکانی چێشت بڕۆنە نێو ئەو کەلێنانەی کە بە هۆی ڕزیانی ددانەوە درووست بوون. خراپیەکانی پڕ کردنەوە بە زێڕیش بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ جۆرەکانی دیکە ڕوونە، ئەم جۆرە پڕ کردنەوە تێچووی قورسی هەیە و ڕەنگە زێڕینەکەی بە تەواوەتی دیارە.

 

ئینلە ئۆنلە:

ئینلە ئۆنلە جۆرێکە لە نێوان پڕ کردنەوە و ڕۆکێش دا و کاتێک بە کار دێت کە پڕ کردنەوە بەس نەبێت و بۆ دانانی ڕۆکێش دەرهێنانی یەک یان چەن دانە ددانی ساغ پێویست بێت. ئینلە ئۆنلە بە نسبەت پڕ کردنەوە دەوامی زۆرتری هەیە. ئینلە ئۆنلە زۆرتر لە زێڕ یان سرامیک درووست دەکرێت، جۆری سرامیکی بە هۆی هاو ڕەنگ بوون لەگەڵ ددان بۆ چاکسازی ددانگەلی بەرەوە زۆرتر بە کار دێت.

لە ددانەکان قاپ دەگرن بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە ئینلە ئۆنلە بە تەواوەتی ئەنازەی ئەو کەلێنەیە کە بە هۆی ڕزیان درووست بووە. کە واتە پێویستە کە نەخۆش دوو جار سەردانی نۆرینگەی ددان پزیشکی بکات. تا کاتی ئامادە بوونی ئینلە ئۆنلە لە شێوەی پڕ کردنەوەی کاتی کەڵک وەر دەگرن. ئەنازە بوونی چاکسازی لە دانشتنی دووهەم، پاش وەشاندنی بێ هەستی شوێنکاری تاوتوێ دەبێت.

 

پڕ کردنەوەی کاتی:

پاش ئەنجامی قۆناغی یەکەمی دەمار بڕین یان هەر ئەو چارەسەری ڕیشەی ددانە تا کاتێ کە ئێشەکەی کەم بێتەوە و هەروەها پاش ئامادە بوون و تاشینی ددان بە مەبەستی ئێنلە ئۆنلە کردن، تا کاتی درووست کردنی چاکسازی و ڕۆکێشی چینی یان زێڕ، ددان پزیشک بۆ پارێزگاری لە ددان بە شێوەی کاتی پڕی دەکاتەوە کە پێی دەڵێن برین پێچ کردن. مادەی تایبەتی پڕ کردنەوە کاتی ددان لە بارودۆخی فریاکەوتنیش دا  بە کار دێت بۆ ئەوەی سەرەتا ئەو بەشانەی خەساریان بەر کەوتووە چارەسەر بن و پاشان ددان پڕ بێتەوە. هەروەها ڕەنگە ئەو نەخۆشانەی کە بۆ ماوەی زۆر لە ژێر چاودێری و دەرمانی جۆراوجۆردا بوون و لاواز بوون، نەتوانن بەرگەی پڕ کردنەوەی هەتا هەتایی بگرن.

 

باشترین مادە بۆ پڕ کردنەوەی ددان کامەیە؟

پێش ئەوەی بزانن باشترین مادە بۆ پڕ کردنەوەی ددان کامەیە، دەبێت چەن خاڵی گرینگ لە بەر چاو بگرن.

۱ـ‌ گەورەیی کەلێنی ئەو ددانە کە دەتانەوێت پڕی کەنەوە.

بە هۆی بتەوی زۆرتری ئامالگام، لەو حاڵەتانەیدا کە ئەنازەی کەلێنی ددان لە ددانەکانی پشتەوە کە فشاری زۆریان لە سەرە، زۆر بێت بۆ پڕ کردنەویان ئامالگام دەنوێنن. بەڵام بە ئەو پێشڕەویانەی کە لە ئێستادا بۆ درووست کردنی ڕزینی کامپۆزیت بە دەست هاتووە ڕەنگە ئەم بابەتە ئیتر گرینگ نەبێت. هەندێ لێکۆڵینەوە لەم ماوەدا جیاوازی وردیان لە نێوان کارکردی ئامالگام و کامپۆزیت لە جۆری پڕ کردنەوەی گەورەدا ڕاپۆرت کردووە. بەڵام لە ساڵی ۲۰۱۰دا لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام بوو کە  ڕێژەیەکی خواری بۆ سەرنەکەوتنی کامپۆزیت ڕاپۆرت کردبوو، لە بارودۆخێکدا کە چاکسازی زۆر بۆ ددان پێویست بوو پایەداری ئامالگامی بە باشتر زانیبوو. لە حاڵەتگەلێکدا کە شوێنی چاکسازی بچووک بێت، بە تایبەت ئەگەر لە شوێنێکدا بێت کە فشاری زۆری لە سەر نەبێت، هێزی کەمتر دەخرێتە سەر مادەی چاکسازی. کە واتە لەم بابەتەدا ئامالگام یان کامپۆزیت جیاوازیەکی نیە.

 

۲ـ هەبوونی فشاری زۆر لە سەر مرۆڤ:

یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی سەرنەکەوتنی چاکسازی ددان شکیان و ترەک خواردنی ددانە. هەر بەم بۆنەیە کە لە حاڵەتگەلێکدا کە هێزی زۆر دەخرێتە سەر مادەی چاکسازی کامپۆزیت نانوێنن. وەک وێنە لەو نەخۆشانەی کە ددانیان زۆر دەدەن لە یەک  ئامالگام باشترە. لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە ساڵی ۲۰۱۵دا ئەنجام بووە هۆکاری سەرەکی سەرنەکەوتنی چاکسازی کامپۆزیتی شکیان چاکسازی ڕاپۆرت کراوە

۳ـ ئەگەری دووپات بوونەوەی ڕزیانی ددان:

لە هەندێ کەس دا ئەگەری دووپات بوونەوەی ڕزیانی ددان لە سەرە. لە بارۆدۆخێکی وەهادا هەبوونی کەلێن و چاڵە وەکوو مەودای زۆر کەم لە نێوان ددان و مادەی پڕ کردنەوەدا دەتوانێت یارمەتی بدات بە جەم بوونی پلاک و باکتریگەلێک کە دەبنە هۆی ڕزیانی ددان. ئامالگامی ددان بە شێوەی خۆڕیک مۆر و مووم دەبێت. بەو شێوە کە ئاڵ و گۆڕگەلێک لە نێو فلێزدا درووست دەبێت کە هەر جۆرە شوێنێکی میکرۆسکۆپی لە بەینی مادەی چاکسازی و دداندا پڕ دەکاتەوە. بەڵام لەو چاکسازیانەی کە دەلکێن( باندینگ) وەکوو کامپۆزیت، لە کاتی تیشک خستن لە سەر ددان کەمێک سفت بوونەوە ڕوو دەدات. کە واتە تەنانەت ئەگەر کامپۆزیت بە تەواوەتی لکیابێتە ددانەوە کەمێک سفت بوونەوە ڕوو دەدات، و ئەگەری ئەوە هەیە مەودای میکرۆسکۆپی بکەوێتە نێو ددان و مادەی چاکسازی. لە وتاری ۲۰۱۵ بێک، دووپات بوونەوەی ڕزیانی ددان وەکوو دووهەمین هۆکاری سەرەکی سەر نەکەوتنی چاکسازی کامپۆزیت ئاماژەی پێکراوە.

 

٤ـ لە بەرچاو بوونی شوێنی چاکسازی:

کامپۆزیت هاوڕەنگی ددانە و لە کاتی پێکەنین و و قسە کردن ئەگەر ددانێک کە بە کامپۆزیت چاکسازی کراوە بکەوێتە بەرچاو هیچ کە نازانێت کە ئەو ددانە لەگەڵ ددانی سرووشتی دا جیاوازی هەیە. کە واتە جێگەی گومان نیە کە پڕ کردنەوەی ددان بە کامپۆزیت زۆر باشتر و پەسەند کراوترە. بە تایبەت لەو شوێنانەی کە لە بەر چاو دان جوانی زۆر گرینگە. ئامالگام جیاوازی ڕەنگی زۆری لەگەڵ بەشی سروشتی ددان کە دایپۆشتووە هەیە، کە واتە سرنجی خەڵک ڕادەکێشێت.

 

۵ـ هەستیاری لە بەرانبەر ویرە.

هەستیاری بە ویرە کە لە نێو ئامالگامدا هەیە زۆر دەگمەن ڕاپۆرت کراوە. لەم کەسانەدا بە کار هێنانی مادەی چاکسازی کامپۆزیت تەنیا ڕێگای چارەسەریە. لە لێکۆڵینەوەگەلی ئەنجام دراودا کەمتر لە سەد حاڵەتی هەستیاری بە ئامالگامی ددان ڕاپۆرت کراوە

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام