درباره ئیمپلەنتی (چاندنی) ددان
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
1 |
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره ئیمپلەنتی (چاندنی) ددان
لە ئەگەری ئەوەی کە یەک یان چەن ددانی خۆتان لە دەس داوە و تەنانەت شەویلکەتان خەریکە لاواز بێت، لە هەر تەمەنێکدا بن دەتوانن لە ئیمپلەنت یان چاندی ددان کەڵک وەر بگرن. کۆمپانیای ئامیتس بە گرووپی ددان پزیشکانی پسپۆڕ و شارەزای خۆیەوە لەم بوارەدا یارمەتی ئێوە دەدات و جوانی و تەندرووستی ددانەکانتان پێشکەشی ئێوە دەکات. زۆربەی ئیمپەلنتەکان پایەی بتەو لە ڕەگەزی تیتانیۆمیان هەیە کە ئەم فلێزە سازگاریەکی زۆری لەگەڵ جەستەی مرۆڤدا هەیە و نابێتە هۆی جووڵیانی کاردانەوەیی شتی بیانوو لە جەستەی مرۆڤدا.
ئیمپلەنتی ( چاندنی)ددان:
ئیمپلەنتی ددان دەبێتە جێگری ڕیشەکانی ددان. ئیمپلەنتەکان پایەیەکی بەهێز کە جێبەجێیش دەبێت بۆ ددان درووست دەکەن کە لەگەڵ ددانی ئێوەدا سازگارن.
ئیمپلەنتی ددان لە ڕەگەزی تیتانیۆمی پاراو کە لەگەڵ جەستەی مرۆڤدا سازگارە. و شێوازی وەکوو میلەیەکی باریکە کە لە نێو ئیسکی شەویلکەدا دادەنرێت. دەوترێت لە ئێستادا ئیمپلەنتی ددان باشترین جێگر بۆ ددانە لە ناو چووەکانە. خاڵی جێی سرنج لەم بارەوە ئەوەیە کە ئەگەر پاش دانان لە نێو شەویلکە بە شێوەی درووست پارێزگاری لێ بکەن دەوامی زۆری هەیە. ئەگەرچی لە بواری پارێزگاری لە ددان دا زانست زۆر پێشکەوتووە بەڵام بە ملیۆنان کەس لە خەڵکی ئێران بە دەس ئێشی ددانەوە دەناڵێنن، کە زۆربەیان بە هۆی کێشەی ڕزانی ددان، نەخۆشی پریۆدێنتال یان خەسار دیتنە. بۆ ماوەیەکی زۆر، تەنیا ڕێگای چارەسەری لە بەردەستی ئەوانەی کە ددانەکانیان لە دەست دابوو، بە کار هێنانی پۆلەکان و پرۆتێزی ددان بوو. بەڵام لە ئێستادا چاندنی ددان لە بەر دەستدایە. لە درێژەدا باشترە کە بزانن جۆرەکانی ئیمپلەنتی ددان کەمانەن؟ و چی کارهایەکیان پێ دەکرێت؟ لە درێژەی مێژوودا دوو جۆری جیاواز لە ئیمپلەنت بووە:
ئەندۆستیال( endosteal).
ساب پریۆستاڵ( subperiostael).
ئیمپلەنتی ئەندۆستیاڵ بە ئیمپلەنتێک دەوترێت کە لە نێو ئیسکدا دایدەنێن. بەڵام ساب پریۆستاڵ جۆرێک ئیمپلەنتە کە لە سەر ئیسکی شەویلکە و لە ژێر پێکهاتەی پووک دادەنرێت. ئێستا ئیتر ئیمپلەنتەکانی ساب پریۆستاڵ بە کار نایەن چوونکە بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ئیمپلەنتی ئەندۆستیاڵ لە درێژخاوێن دا دەرئەنجامی لاوازتر و بتەوی کەمتریان هەبووە.
ئیمپلەنت بۆ چی کەسانێک باش نیە و سەرکەوتوو نابێت؟
لە ئەگەری ئەوەی کە پێشیەی ئەنجامی شیمی دەرمانی یان ڕادیۆتراپیتان هەبووە یان لە ئێستادا ئەو چارەسەریانە ئەنجام دەدەن، دەبێت بزانن کە ئەگەری ڕێژەی سەرکەوتنتان کەمترە.
حاڵەتگەلی تایبەتی پزیشکی وەکوو تووش بوون بە پووک بوونی ئیسک و نەخۆشیگەلێک وەکوو ئەوە کە لێی دڵنیا نیەن و کاریگەری لە سەر کارکرد و دەوامی ڕوون نیە.
بۆ ئەنجامی ئەم نەشتەرگەریە تەندرووستی پووکی نەخۆش زۆر گرینگە و سەرەڕای ئەوەش دەبێت ئیسکی شەویلکە هێز و هاواهەنگی باشیان بۆ هەڵگرتنی ئەو ئیمپلەنتە هەبێت.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەگەر ئەو کەسەی ئیمپلەنتی دەوێت دووکەڵیگەلێک وەکوو جگەرە بکێشێت، ددان پزیشک چارەسەری بۆ ناکات، بەو هۆیە کە بە کار هێنانی جگەرە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەگەری سەرکەوتوویی چارەسەری کەم ببێتەوە.
لە ئەگەری ئەوەی کە بتانەوێت هەمووی ددانەکانتان بە شێوەی چاندنی ددان چارەسەر بکەن، لە شەویلکەی سەروو شەش تا هەشت ددان و لە شەویلکەی خواروو چوار تا شەش ددانتان پێویستە.
پارێزگاری کردن لە تەندرووستی گشتی دەم و ددان لە چوونە سەرەوەی تەمەنی ئیمپلەنت دا کاریگەری زۆری هەیە، ئیمپلەنتەکان شێوازی پێکەنین چاک دەکەنەوە.
لە ئەگەری بە کار هێنانی ئەو دەرمانانەی کە تێیاندا بیس فسفۆنات بووە، وا باشترە کە لەم جۆرە چارە سەریە کەڵک وەر نەگرن.
قۆناغەکانی چاودێری و ئەنجامی ئیمپلەنتی ددان:
۱ـ پێش لە ئەنجامی نەشتەرگەری دەبێت بارودۆخی ڕزانی ددانەکان تاوتوێ بکرێت و چارەسەر بێت.
۲ـ بۆ جێگر بوونی ئیمپلەنت لە دەم دا لانیکەم یەکدانە نەشتەرگەری پێویستە. لەم جۆرە نەشتەرگەریەدا کە بە چاندنی ددانیش بە ناو بانگە ئیمپلەنت دەخرێتە نێو ئیسکی شەویلکە.
۳ـ پاش چەن مانگ لە ئەنجامی نەشتەرگەری ئیمپلەنت پین تیتانیۆمی لەگەڵ ئیسکی شەویلکە تێکەڵ دەبێت.
٤ـ پاش ماوەیەک و بە دڵنیا بوون لە تێکەڵ بوونی باشی ئیمپلەنت و ئیسکی ددان، پسپۆڕی چارەسەرکەر دەتوانێت لە ئیمپلەنتەکان وەکوو بێیس کەڵک وەرگرێت و پرۆتێزی ددان لە سەر ئەوان دامەزرێنێت.
پێش دەست بە کار بوون بۆ چاندنی ددانی بەرەوە حەتمەن لە پزیشکی چارەسەر کەری خۆتان بپرسن کە ئەم شێوە جێگرێکی ددانی باشە بۆ ئێوە یان نە؟ پێش لە هەر شتێک دڵنیا بن کە ددان پزیشک قۆناغەکانی چارەسەری دانانی ئیمپلەنتی ددان بە تەواوەتی ئەنجام دەدات.
پسپۆڕیک کە بۆ ئەم کارە هەڵیدەبژێرن دەبێت لە ئێستانداردهایەک پەیڕەوی بکات کە هەم لە لایەن ناوەندە زانستیەکانەوە و هەم لە لایەن ناوەندە یاسایەکانەوە پەسەند کرابێت.
,: لە پزیشکی ددانی خۆتان بپرسن کە چەنێک لە ئەنجامی ئیمپلەنت دا ئەزموونی هەیە.
پێش نەشتەرگەری ئیمپلەنتی ددان:
۱ـ پزیشک دەبێت پێش لە هەر کارێک بۆ ئەو کەسەی کە سەردانی کردووە شیکاریەک سەبارەت بەو کارانەی کە دەیەوێت ئەنجامی بدات، بکات.
۲ـ درووست کردنی دۆسیەی ددان پزیشکی، پێش لە ئەنجامی هەر کارێک پرسیارنامەیەک سەبارەت بە بارودۆخی تەندرووستی تایبەت دەخرێتە بەر دەستی ئێوە، تکایە ئەو پرسیارنامە بە تەواوەتی و ڕێک پڕ کەنەوە و ئەگەر بابەتێکی گرینگ هەیە کە لەو پرسیارنامەدا ئاماژەی پێ نەکراوە، بە دکتۆرەکەتان بڵێن. ڕێژەی سەرەوتوویی بە لە بەر چاو گرتن و جێبەجێ کردنی هەمووی ئەم قۆناغانەی دەرمان، بۆ زۆر کەس بە بێ مەترسیەکی خاس، لە سەرەوەیە.
۳ـ پێش ئەنجامی نەشتەرگەری پشکنینی پووک و دڵنیا بوون لە تەندرووستی پووکەکان گرینگە. هەروەها هەر جۆرە چڵک کردن یان ڕزانێکی پووک و ددان کە لە دەوری دانانی ئیمپلەنت دان دەبێت بە تەواوەتی چارەسەر بکرێن.
٤ـ پاش دڵنیا بوون لە تەندرووستی تەواوی پێکهاتەکانی دەم لەو شوێنەی کە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و دەور و بەری ئەو شوێنە، پێویستە کە ئێسکەنێکی ڕادیۆ گرافی تایبەت بە ئیمپلەنت( کە DVTیان CBCT پێ دەوترێت) پەیدا بکەن، کە لە لایەن ناوەندەکانی ڕادیۆلۆجی پسپۆڕی شەویلکە و دەمووچاو بە دەست دێت. ئەم ئێسکەنە لەگەڵ یەک دانە ڕیپۆت و CDدایە.
۵ـ ددان پزیشک لە ڕێگای ئێسکەن و CDوە بەرزی و سفتی ئیسک و خاڵە گرینگەکانی دیکە وەکوو، شوێنی ڕۆیشتنی دەمارە گرینگەکان، سینووسەکان و هتد تاوتوێ دەکات و باشترین ئەنازە و شوێنی دانانی ئیمپلەنتی ددان دیاری دەکات.
دواهەمین بابەتێک کە پێش نەشتەرگەری ئیمپلەنتی ددان دەبێت لە بەرچاوتان بێت ئەوەیە کە لە بارودۆخی پزیشکی تایبەت( فشار خوێنی سەر، پێشینەی جەڵتەی دڵ یان مێشک، پێشینەی پەیوەندی ئەندام و هتد) پێویستە کە هەندێ دەرمانی تایبەت یان گۆڕینی دەرمانی نەخۆش هەیە، و لە حاڵەتگەلێکدا کە مرۆڤ نەخۆشی بەستێنی وەکوو( کێشەکانی دڵ) هەبێت، و لە ژێر چاودێری دکتۆرێکی دیکەدایە، باس کردنی لەگەڵ پزیشکی ددان پێویستە.
قۆناغەکانی ئیمپلەنتی ددان:
ماوەی ئەنجامی نەشتەرگەری بە ژمارە و هەروەها پێچاوپێچی بارودۆخی نەشتەرگەریەوە پەیوەندی هەیە. ڕەنگە ئیمپلەنتی چەندانە ددان لە یەک نەشتەرگەری ئەنجام بگرێت کە لەم حاڵەتەدا ماوەی نەشتەرگەری زۆرترە.
۱ـ ئەم جۆرە نەشتەرگەریە بە بێهۆشی شوێنکاری ئەنجام دەگرێت. لەم حاڵەتەدا ئێش لە دەمی ئێوەدا لە ناو دەچێت و دەتوانن لە کاتی نەشتەرگەری دا بە خەبەر بمێنن. ڕەنگە لە هێوەر کەرێک کەڵک وەرگرن بۆ ئەوەی لە ماوەی نەشتەرگەریدا دڵەڕاوکێتان نەبێت و یارمەتیتان دەدات کە هێوەر و لە سەر خۆ بن.
۲ـ پاش ئەوەی کە پووک بە تەواوەتی بێ هەست بوو، دکتۆر بڕێک لە پووکی ئێوە دەدات و کونێکی بچووک لە شەویلکەی ئێوەدا درووست دەکات و ئیمپلەنت لەم بەشەدا ئەنجام دەدرێت.
لە بارودۆخێکی تایبەت دا دەکرێت دەر هێنانی ددانی خراو بوو و دانانی ئیمپلەنت لە یەک چاو پێکەوتندا ئەنجام بگرێت کە ئەم شێوە ئیمپلەنتی بە پەلە یەک چاوپێکەوتنی ناوە و هەموو کات ئەنجام نابێت و هەر ئەو جۆرەی کە پێشتر ئاماژەمان پێکرد لە بارودۆخێکی تایبەت دا ئەنجام دەگرێت.
ئەگەر ئەم شێوە جێی کار نەبێت ددان پزیشک ئیمپلەنتی چەن مانگی( شەویلکەی سەروو ۳تا٦ مانگ و شەویلکەی خواروو ۲ تا ٤ مانگ) پاش دەرهاورنی ددان دادەنێت بۆ ئەوەی ئیسکی شەویلکە کاتی بێت کە چاک ببێتەوە. بەم حاڵەتە ئیمپلەنتی دواکەوتوویی دەڵێن.
لە حاڵەتگەلی دەگمەن دا ڕەنگە پێویست بێت کە نەشتەرگەری پاش بێهۆشی ئەنجام بگرێت کە لەم حاڵەتەدا دەبێت نەشتەرگەری لە ناوەندی تایبەت و بە ئامێرگەلی تایبەت ئەنجام بگرێت و بە شێوەی تەواو بێهۆش دەبن و لە ماوەی نەشتەرگەریدا لە خەودان.
ئیمپلەنتی ددان بە شێوەی بە پەلە و دواکەوتوویی دەتوانێ لە یەک یان دوو قۆناغدا ئەنجام بگرێت.
لە شێوەی یەک قۆناغیدا میلە و ئەو شتانەی کە بۆ پەیوەند لە بەینی پرۆتێز و ئیمپلەنت دا پەیوەند دەدرێن بە یەکەوە هاوکات دادەنرێن و پاش تەواو بوونی نەشتەرگەری ئاکامەکانیان لە نێو دەمدا دیارە.
لە شێوەی دوو قۆناغیدا سەرەتا میلە لە ژێر پووک جێگر دەکرێت( ئێوە لە دەمتان ئەوەتان چاو پێناکەوێت) و ماوەیەک( تەقریبەن ۳مانگ) بۆ چاک بوونەوەی تەواوی پووک و ئیسک سەور دەکەین.
پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک نەشتەرگەریەکی فرە سووک و ساکاری دیکە ئەنجام دەدرێت کە تێیدا ئەو شتانەی دەبێت پەیوەند بن وەسڵ دەکرێن و دخرێنە نێو دەم.
لە هەر دوو شێوەدا پاش ماوەی دوو تا چوار مانگ لە نەشتەرگەری سەرەتایی پرۆتێزی کۆتایی ئامادە دەبێت و دەدرێتە دەست نەخۆش. لەم ماوەدا ئیمکانی درووست کردنی جۆرە جیاوازەکانی پرۆتێز وەکوو کاتی، پایەدار و جووڵانەوەیی بە پێی بارودۆخی نەخۆش هەیە، کە دەتوانێ کێشەکانی هەجوینی چێشت و جوانی کە بە هۆی
: لە دەست چوونی ددان بە دی هاتووە، چاک بکاتەوە.
چاودێریەکانی پاش نەشتەرگەری ئیمپلەنتی ددان:
۱ـ پاش ئەنجامی ئیمپلەنت ڕەنگە ئێوە پێویستتان بە پشوو بێت بۆ ئەوەی کاریگەری بێ هەست کردنەکە لە نێو بچێت، پاش بێهەستیەکی شوێنکاری چەن کاتژمێری دەبات تا دەم و ددان بگەڕێنۆ بۆ حاڵەتی سەرەتایی خۆیان.ڕەنگە ئێوە پێویستتان بە هێوەر کەر بێت بۆ ئەوەی کاریگەری ئێشی پاش بێ هەستی لە ناو بچێت.
۲ـ بە گشتی دوای نەشتەرگەری دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە بەڵام ئەگەر بێهۆشی گشتیتان بووە پێویستتان بە هاوڕایە بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدات بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و تا ۲٤ کاتژمێری یەکەم باشتر وایە دۆست یان ناسیاوێک چاودێریتان لێ بکات.
۳ـ زۆر گرینگە کە چەن ڕۆژێک پاش ئیمپلەنت کە پشوو دەدەن خواردنی نەرم و نیانتان هەبێت. هۆشتان بێت تا کاتێک کە بێ هەستی بە تەواوەتی لە دەوری دەمتان لا نەچووگە، چێشت و خواردنەوەی گەرم نەخۆن، لە ئەگەری گرینگی نەدان بەم بابەتە مەترسی ئەوە هەیە خۆتان بسووتێنن.
٤ـ زۆر گرینگە کە وەک پێشووتر بە فڵچەی ددان و دەزگی ددان دەمتان تەمیس بکەن. ڕەنگە بۆ تەمیس کردنی ڕاحەتی ددان پێویستتان بە فڵچەی تایبەت بێت.
پرسیارگەلی زۆر گرینگ لە بارەی دەرمانی ئیمپلەنت:
۱ـ قۆناغی نەخۆشی پاش دەرمان چەنێک درێژەی هەیە؟
لە ئەگەری هەبوونی ئێشی زۆر دەتوانن هێوەرکەری بەهێز وەکوو پاراستامووڵ و ئێبۆپرۆفۆن بە کار بێنن.
ڕەنگە پزیشکی ئێوە بە نواندنی ئانتی بیوتیک و دەم شۆری دژە چڵک بۆ ئێوە، بیەوێت مەترسی چڵک کردن کەم کاتەوە. بەم حاڵەشەوە هۆکارگەلی زانستی زۆر بۆ ئەم بابەتە بوونی نیە.
تا چەن مانگ پاش نەشتەرگەری پێویستە کە بە شێوەی بەردەوام لە لایەن پزیشکەوە پشکنینتان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بن لە ماوەی نەخۆشیدا کێشەیەکی تایبەتتان نەبووە.
ماوەی پێویست بۆ چاک بوونەوە بە پێی بارو دۆخی دەم و ددان و هەروەها شێوەی چارەسەری پزیشک جیاوازە. لەم ماوەدا باشتر وایە کە ئەو کارانەی کە پزیشک دەڵێت بە وردی ئەنجامی بدەن.
پاش ڕادەست کردنی پرۆتێزی کۆتایی کۆی پرۆتێز و ئیمپلەنتەکان دەتوانێت کارکردی هاوشێوەی ددانەکانی ئێوەی بێت و دەتوانن بە شێوەی ئاسایی نان بخۆن.
ئێوە دەبێت حەتمەن ڕۆژێ دوو یان سێ جار لە دەزگی ددان کەڵک وەرگرن و فڵچە لێ بدەن بۆ ئەوەی لە تەندرووستی ددانەکان و ئێمپلەنتەکان دڵنیا بن و بەردەوام ددان پزیشک و پسپۆڕی تەندرووستی خۆتان ببینن.
ئەگەر پرۆتێزی پەیوەند کراو خەساری بەرکەوت ددان پزیشکەکەتان دەتوانێت پینەی بکات ئەگەر نە بیگۆڕێت.
ئەگەری ئیمپلەنتی ئێوە خەساری وەبەر کەوت ڕەنگە ددان پزیشکەکەتان بتوانێت پینەی بکاتەوە و ئەگەر نەتوانێت پینەی بکات دەتوانێت ئیمپلەنتێکی دیکە بخاتە جێگای.
مەترسی و لێکەوتەکانی ئیمپلەتی ددان:
چاندن و نەشتەرگەری پێوەندی دار بە ئیمپلەنت وەکوو هەر نەشتەرگەریەکی دیکە مەترسی خۆی هەیە. کە واتە پێش ئەنجامی نەشتەرگەری و کارە پێوەندی دارەکان بە نەشتەرگەریەوە داوا لە ددان پزیشکەکەتان بکەن کە مەترسیەکانی کارتان بۆ باس بکات و بە تەواوەتی بۆتانی شی کاتەوە.
۱ـ ڕەنگە پاش نەشتەرگەری تووشی لێکەوتەی بچووک و کاتی بن. ئەم لێکەوتەگەلە بریتین لە ئاوسیان و هەستی ناخۆش لە دەوری ئیمپلەنت دا. ئەگەر سەوری ئەوەتان نییە بەرگەری ئێشەکە بگرن دەتوانن لە هێوەرکەرەگەلێک وەکوو پاراستامووڵ و ئێبۆپرۆفن کەڵک وەرگرن.
۲ـ لێکەوتەکان ئەو کێشانەن کە لە ماوەی نەشتەرگەری یان پاش نەشتەرگەری ڕوو دەدەن. باوترین لێکەوتە کە پاش نەشتەرگەری ڕوو دەدات، خوێنڕێژی زۆر و کاردانەوە بەرانبەر بە بێهۆشی و بێ هەستیە.
ئەو دەمارانەی کە دەمارەکان دەنێرن بۆ دەمووچاو، شاخەگەلی دەماری شەویلکەی خواروو پشتیوانی دەکەن. ئەم شاخەگەلی دەماری ددانانە، پووک و لێوی خوارووی ئێوەیش لە خۆ دەگرێت. لە ئەگەری وە بەر خەسار کەوتنی ئەم دەمارەدا هەست بە کوون کوون بوون، بێ هەستی کاتی و هەندێ جار بێهەستی بەردەوام دەکەن.
۳ـ ئەگەری هەبوونی ئێش لەم ناوچانەدا هەیە. وێنەگەلی ڕادیۆگرافی و سی تی ئێسکەن دەتوانن یارمەتی پزیشکی چارەسەرکەری ئێوە بدەن کە جێگای شاخەکانی دەمار لە ئیسکی شەویلکە ببینن و مەترسیەکان بێرنە خوارەوە.
٤ـ ئەگەر بە شێوەی درووست لەگە ئیسکی شەویلکە تێکەڵ نەبن، ڕەنگە ئێمپلەنت شل بێت. ئەم ڕووداوە ئێشی نیە، بەڵام کێشەی گەورە ئەوەیە کە ئیمپلەنت ناتوانێت پشتیوانی لە پرۆتێزەکان بکات. لەم حاڵەتەدا دەبێت نەشتەرگەری دووپات ببێتەوە.
۵ـ پزیشکی چارەسەرکەری ئێوە پێتان دەڵێت کە بەردەوام ئیمپلەنتی خۆتان چاو لێکەن بۆ ئەوەی لە ساغی ئیمپلەنت دڵنیا بن. لە لێکەوتەگەلی دیکە دەبێت ئاماژە بە بەرخەسار کەوتنی شاخەگەلی دەمار بکەین.
٦ـ ئەم ڕووداوە زۆر دەگمەنە بەڵام ڕەنگە ددان پزیشک لە کاتی درووست کردنی چاڵە لە سەر ئیسک زیان بگێنێتە دەمار و بەم شێوە نەخۆش تووشی بێهەستی ببێت. لە زۆربەی کاتەکاندا ئەم بێ هەستیە پاش چەن مانگ لە ناو دەچێت. حاڵەتگەلێک بووە کە بێ هەستی بۆ هەتا هەتایی ماوەتۆ، بەڵام ئەم حاڵەتانە زۆر دەگمەنن.
۳ـ خاسیەکانی ئەم شێوە چارەسەریە بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ چارەسەریەکانی دیکە:
خاسیە گرینگەکانی ئەم شێوە چارەسەریە بریتین لە:
۱ـ یەکێک لە تایبەت مەندیە گرینگەکەیان ڕواڵەتی جوان و سرووشتی ئەوانە، ئیمپلەنتەکان زۆر هاوشێوەی ددانی سرووشتین و بە هۆی ئەوەی لە نێو ئیسکی شەویلکە سفت دەبنەوە دەوامێکی زۆریان هەیە.
۲ـ کاریگەری ئەرێنی لە قسە کردنی نەخۆش دا لە تایبەتمەندیە باشەکانی دیکەی ئیمپلەنتە. ددانە لەقەکان بە جووڵین لە نێو دەم دا ڕەنگە ببنە هۆی هاتنە خوارەوەی چۆنیەتی قسە کردنی مرۆڤ، و ئیزنی ئەوە بە مرۆڤ دەدات کە بە متمانە بە خۆی زۆرتر و باشترین شێوە لەگەڵ کەسانی دیکە پەیوەندی بگرن. دەتوانێت متمانە بە خۆی ئێوە بباتە سەرەوە و پێکەنینێکی جوانتان پێ ببەخشێت.
۳ـ بە هۆی ئەوەی ئەندامێکی پایەدارن ناڕاحەتی پرۆتێزی جووڵانەوەییان نیە و بەشێک لە دەمی ئێوەن.
٤ـ پرۆتێزە جووڵانەوەیەکان لە کاتی نان خواردن بۆ ئێوە ناڕاحەتی درووست دەکەن بەڵام ئەم شێوە دەرمانە ئیزنی ئەوە بە ئێوە دەدات چێشتە دڵخوازەکانتان بە چێژ و بە بێ هیچ ئێشێک بخۆن.
۵ـ پێویستیان بە بەکار هێنانی ددانی دیکە نیە و تەنانەت پشتیوانیچیان لێ دەکەن، چوونکە ددانگەلی دەور و بەر بۆ پشتیوانی بە کار نایەن، زۆربەی ددانەکانی ئێوە دەس نەکەوتوو دەمێننۆ.
٦ـ ماوەی تەمەنیان زۆر فرەس و بۆ ساڵهایەکی زۆر بە کار دێن. بە چاودێری باش، زۆربەی ئەوانە بۆ تەواوی عەمر کەڵکیان هەیە.
۷ـ تەنیا خاسی پرۆتێزە جووڵانەوەیەکان، ئەوەیە کە جێ بە جێ دەبن، بەڵام ئیمپلەنتەکان به پایەی بتەوەوە، پێویستیان بە چەسپی پیس نیە و ئازاریان نیە.
تێچووی ئیمپلەنتی ددان:
ئەوەی کە تێچووی ئیمپلەنتی ددان چەنێکە، پرسیارێکە کە تەنیا بە چاوپێکەوتنی پزیشک وڵامی دەدرێتەوە. کە واتە لە دەسپێکی کاردا وڵامی ئەم پرسیارە زۆر ئەستەم و پێچاوپێچە. ددان پزیشک بۆ وڵامی ئەم پرسیارە دەبێت ئەو شتەی کە نەخۆش پێویستی پێیەتی بە وردی تاوتوێ بکات و تەنیا لەم بارۆدۆخەدایە کە دەتوانێت تێچووی نەشتەرگەری بەراورد بکات. بەڵام بە شێوەی گشتی و بە پێی جۆری ئیمپلەنت و کۆمپانیای بەرهەم هێنەری ئیمپلەنت لە ۳.۵ تا ۷ ملوێن تێچووی هەیە.
بەڵام تێچوو پەیوەندی بە هۆکارگەلێکی زۆرەوە هەیە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی ژێرەوە بکەین:
چۆنیەتی، ڕێژە و شوێنی ئیسک: لە ئەگەری ئەوەی کە درێژایی و پانتایی ئیسک لەو شوێنەی کە دادەنرێت ئەنازە بێت، پێویستێک بە تێچووی زیادە نیە، بەڵام ئەگەر ئیسک تووشی لاوازی بێت و یان شێوە و ئەنازەی شیاو نەبێت پێویستە کە پەیوەندی ئیسک ئەنجام بدرێت. ئەم بابەتە دەتوانێت تێچووی چارەسەری زۆر بکات.
ژمارەی ددانە ئیمپلەنت کراوەکان و جۆری پرۆتێز: ڕۆکێش، بریجی پایەدار و پرۆتێزی جووڵانەوەیی پەیوەندی دار بە ئیمپلەنت( کە بە نێوی over denture دەناسرێت) لە حاڵەتگەلێکن کە دەتوانن بۆ جێگری ددان درووست بن. بە پێی ئەوەی کە کام یەک لەم پرۆتێزانە درووست بکرێن، قەیمەتیان جیاوازە. پرۆتێزی جووڵانەوەیی لە جۆری پایەدار تێچووی کەمترە.
جۆرێک کە شیاوە: ئیمپلەنتی ستاندارد بەینی ۳ تا ٦ میلی متر تیری و ٦ تا ۱٤ میلی متر درێژن جۆرێک لە ئیمپلەنتی بچووک هەیە کە نزیکەی ۲ میلی متر تیری هەیە و هەندێ جار بۆ جێنشینی ددانی زۆر بچووک یان لە تێکەڵی لەگەڵ گرووپێک بۆ پاڵپشتی لە پرۆتێزی جووڵانەوەیی دەتوانن بە کار بێن.
هەر شێوەیەکی چارەسەری بە یەک جار چاو پێکەوتنی ڕاوێژکاری لە نۆرینگەی ئیمپلەنتی تاران دوکتور موستەفا نژاد دەست پێ دەکات. لەم چاو پێکەوتنە ڕاوێژکاریەدا، پزیشکانی ئێمە پلانێکی دەرمانی بە پێی بارودۆختان بۆ ئێوە دەنوێنن و بەم شێوە ئێوە دەتوانن لە تێچوو و قەیمەت بە شێوەی ورد ئاگادار بن.
کارکردەکانی ئیمپلەنت بۆ چارەسەری کێشەکانی ددان:
۱ـ کارکردی یەکەمی ئەم دەرمانە جێگیر بوون بە جێگەی ددانی سرووشتیە.
۲ـ پاڵپشتێک بۆ ددانگەلی دەسکرد: لە هەندێ حاڵەت دا، چاندنی ددان بۆ یارمەتیدان بۆ ئەنجامی شێوەیەکی دیکەش بە کار دێت. بە هۆی پایەداری و بتەوی ئەوان، لە ئەوانە وەکوو پاڵپشتێک بۆ ددانە دەسکردەکانیچ کەڵک وەر دەگرن.
۳ـ جێگرێک بۆ هەمووی ددانەکان: بۆ ئەو نەخۆشانەی کە هەمووی ددانەکانیان بە هۆی ڕزان و نەخۆشی پووک لە دەست داوە، ڕێگاگەلێک هەیە کە پرۆتێزی ساکار و بە دەوام و لە کەمترین ژمارەدا بە کار بێرن. لەو ڕێگایانە دەتوانین ئاماژە بە شێوەی٤_AII_On بکەین کە لە لایەن کۆمپانی درووست کەری نۆبڵ بیوکر( Nobel Biocare) ناو نراوە. ئەم شێوە ناوەکەی لەو بیرە گرتووە کە تەنیا چوار دانە ئیمپلەنت بۆ پارێزگاری کردن لە تەواوی ددانەکان لە شەویلکەی سەروو یان خواروو بەسە.
٤ـ ئیمپلەنتی بچووک لە ئۆرتۆدێنسی دا: سەرە ڕای ئەوە، لە دەرمانەکانی ئۆرتۆدێنسیدا دەتوانن وەک ئێنکۆریج( ئەو شوێنەی کە هێزی پێوە دەدەن بۆ فشاری ددان) بە شێوەی کاتی کار بکەن بە مەبەستی ئەوەی یارمەتی ددان بدەن بۆ جێبەجێ بوون بەرەو ئەو شوێنەی کە دڵیان دەخوازێت.
ئەم ئیمپلەنتە بچووکانە، بۆ یارمەتی دان بە جێبەجێ بوونی ددانەکان دەلکێنە ئیسکی شەویلکە و پاش ئەوەی دەرمان گەیشتە ئاکام، لە شەویلکە دەردێن
لەم شێوەدا ئیمپلەنتەکان بە شێوەی هستیار لەو شوێنانە دادەنرێن کە ئیسک بتەوی باشی هەبێت. پاش ئەوە پرۆتێزی ددانی بچووک دەپێچرێتەوە بە ددان دا. تەکنیکی ٤_AII_On جێنشینی ددانی بتەو بۆ مرۆڤ درووست دەکات کە بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ شێوە جێگریەکانی دیکە کە کۆنن، هەستێک وەکوو ددانی سرووشتی بە مرۆڤ دەدات. بێ گومان، ئەم دەرمانە لە ددان پزیشکی دا بوەتە هۆی ئەوەی کە شێوەگەلێکی دەرمانی زۆرتر بۆ جێنشین کردنی یەک یان چەن دانە ددانی لە ناوچوو ببێت. هەروەها ئەمانە زۆر بتەوترن.