سێ جۆر جەڵتەی مێشک و لێکەوتەکانی پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره سێ جۆر جەڵتەی مێشک و لێکەوتەکانی

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره سێ جۆر جەڵتەی مێشک و لێکەوتەکانی

جەڵتەی مێشک حاڵەتێکی لە ناکاوی پزیشکیە کە بە هۆی قەت بوونی خوێن ڕوو دەدات. بە بێ خوێن، خانەکانی مێشک دەمرن کە نیشانەگەلی جدی، کەم ئەندامی هەمیشەی و تەنانەت گیان لە دەست دانی بە شوێنەوەیە.

چەن جۆر جەڵتەی مێشک هەیە. لە درێژەی ئەم بابەتە لەگەڵ سێ جۆر جەڵتەی مێشک، نیشانەکان و شێوەکانی چارەسەری ئاشنا دەبن.

جۆرەکانی جەڵتەی مێشک کامەن؟

سێ جۆر جەڵتەی مێشک بوونی هەیە:

۱- جەڵتەی ئیسمیکی تێپەڕ.

۲-جەڵتەی مێشکی ئیسمیک.

۳- جەڵتەی مێشک لەگەڵ خوێنڕێژی.

وا دەرکەوتووە کە ۸۷ لە سەدی جەڵتەکانی مێشک لە جۆری ئیسمیکن.

 

جەڵتەی ئیسمیکی تێپەڕ:

پزیشکان جەڵتەی ئیسمیکی تێپەڕ(TIA) وەک هۆشدار یان جەڵتەی سووک دەزانن. هەر شتێک کە بە شێوەی کاتی هات و چۆی خوێن بەرەو مێشک بوەستێت دەبێتە هۆی TIA. نیشانەکانی خوێنمەیین و TIA بۆ ماوەیەکی کورتە.

 

جەڵتەی مێشکی ئیسمیک:

جەڵتەی مێشکی ئیسمیک کاتێک ڕوو دەدات کە خوێنمەیین بەری خوێن دەگرێت و ناهێڵێت خوێن بگاتە مێشک. خوێنمەیین زۆرتر بە هۆی جەم بوونی بنەخاڵەی بەز و چەوری لە بەشی ناوەوەی دەمار ڕوو دەدات. بەشێک لەم بنەخاڵەی چەوریە دەتوانێ جگێ بێتەوە و هات و چۆی خوێن بەرەو مێشک قەت بکات. ئەمە وەک جەڵتەی دڵە، شوێنێک کە خوێنمەیین بەری هات و چۆی خوێن لە دڵ دا دەگرێت. جەڵتەی مێشک دەتوانێ بە شێوەی ئاو تێزان بێت. بەو مانایە کە خوێنی مەییگ لە بەشێتر لە جەستەوە بەرەو مێشک چووە. وادیارە کە ۱۵ لە سەدی ئەو جەڵتانەی بە شێوەی ئاوتێزانن بە هۆی نەخۆشیەک بە نێوی فیبریلاسیۆنی دێهلیزیە، تێکچوونێک کە دەبێتە هۆی ئەوەی دڵ بە شێوەی ناڕێک لێبدات.

جەڵتەی تێرۆمبۆتیک جەڵتەیکی ئیسمیکە کە بە هۆی مەیینی خوێن لە نێو دەماری خوێنی مێشک دا ڕوودەدات.

بە پێچەوانەی TIA، خوێنمەیینێک کە دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشکی ئیسمیک، بە بێ چارەسەری لە ناو ناچێت.

 

جەڵتەی هێمۆڕاژێک(خوێنڕێژی کەر):

کاتێ کە دەماری خوێنی مێشک دەدڕێت یان دەشکێت و خوێن دەڕژێتە نێو خانەکانی دەور و بەر، جەڵتەی مێشکی خوێنڕێژی کەر ڕوو دەدات.

سێ جۆر جەڵتەی مێشکی خوێنڕێژی کەر هەیە:

۱ـ جۆری یەکەم ئانۆریسمی ناوە کە لەم جۆرەدا بەشێ لە دەماری خوێن لاواز دەبێت و بەرەو دەرەوە دەئاوسێت و بڕێ کاتیچ دەدڕێت.

۲ـ جۆری دیکە  ناشیاوی خوێنبەریە کە لەم جۆرەدا دەمارەکانی خوێن کە بە شێوەی ناسرووشتی درووست بوون، دەرگیر دەبن، ئەگەر دەمارێکی واینە بدڕێت، دەتوانێ ببێتە هۆی جەڵتەی مێشکی خوێنڕێژی کەر.

۳ـ لە کۆتایی، فشار خوێنی زۆر دەتوانێ ببێتە هۆی لاواز بوونی دەمارە خوێنیە بچووکەکانی مێشک و لە ئاکامدا خوێنڕێژی مێشکی بە دواوەیە.

نیشانەکانی جەڵتەی مێشک کامەن؟

هەرکام لە جۆرەکانی جەڵتەی مێشک نیشانەهایەکی هاوسانیان هەیە، چوونکە هەر کامیان لە سەر هات و چۆی خوێن کاریگەریان هەیە. تەنیا ڕێگا بۆ تایین کردنی جۆری جەڵتەی مێشک سەردانی پزیشکە. پزیشک پشکنینی وێنەهەڵگرتن بە مەبەستی دیتنی مێشک دەنووسێت بۆ نەخۆش.

ڕێکخراوەی نەتەوەیی جەڵتەی مێشک جۆری FAST بە مەبەستی یارمەتی بۆ ناسینەوەی نیشانەکانی مەترسی جەڵتەی مێشک بە باش دەزانێت:

دەمووچاو(F): ئایا لە کاتی پێکەنین دا یەک لای دەمووچاو شۆڕ دەبێتەوە؟

کاتێ هەر دوو باسک دێرنە سەرەوە، ئایا یەکیان دێتە خوارەوە؟

وتار(S): ئایا جۆری قسە کردن ڕوون نیە؟ ئایا لە قسە کردن دا کێشەتان هەیە؟

کات(T). لە ئەگەری دەرکەوتنی هەر کام لەم نیشانانە تەلوفون بکەن بۆ پزیشکی فریاکەوتن.

نیشانەهای دیکە کە لە بەشی FASTدا ناگونجێت بریتین لە:

گێژی لە ناکاو، وەکوو کێشە لە تێگەیشتنی قسەی ئەو کەسە.

کێشە لە ڕێگا ڕین، سەرگێژەی لە ناکاو یان لە دەس چوونی هاوئاهەنگی.

سەرئێشەی لە ناکاو و قورس کە هۆکارێکی ڕوونی نیە.

کێشە لە چاو پێکەوتن یەک یان هەر دوو چاو.

بۆ ماوەیەکی کورت، یەک تا پەنج خولەک، ئەم نیشانانەی لەگەڵە. بەڵام نابێ نیشانەکانی جەڵتەی مێشک پشت گوێچکە بخرێن، تەنانەت ئەگەر ئەم نیشانانە زوو لە ناو بچن.

 

جەڵتەی مێشک چی لێکەوتەگەلێکی هەیە؟

جەڵتەی مێشک بە هۆی ئاکامی هەڕەشە لەسەر ژیان جۆرێک فریاکەوتنی پزیشکی دێتە ئەژمار. مێشک زۆربەی کارکردەکانی ژیانی مرۆڤ کونتڕۆڵ دەکات. بە بێ هات و چۆی خوێن، مێشک لە ڕێکخستنی هەناسە، فشار خوێن و کێشەکانی دیکە ناتەوان دەبێت. بە چارەسەری سەرکەوتووانە، لێکەوتەکان ڕەنگە جۆراوجۆر بن. نموونەهایەک لەو لێکەوتانە بریتین لە:

گۆڕانی کردار، جەڵتەی مێشک دەتوانێ ببێتە هۆی خەمۆکی و ترس. هەروەها ڕەنگە گۆڕانێک لە کرداری خۆتان دا ببینین، وەکوو کرداری نەشیاو یان دووری لە هات و چۆ کردن لەگەڵ خەڵک.

کێشەی وتار: جەڵتەی مێشک کاریگەری دەخاتە سەر ناوچەهایەک لە مێشک کە پێوەندی بە وتار و بەلع هەیە. کە واتە ڕەنگە کاتی خوێندنەوە، نووسین یا تێگەیشتن لە قسەی کەسانیتر کێشە ساز بێت.

بێ هەستی یان ئێش: جەڵتەی مێشک دەبێتە هۆی بێ هەستی و کەم بوونی هەست لە بڕێ لە بەشەکانی جەستەدا. ئەم ئەتوانێت ئێشی هەبێت. بڕێ کات زیانی مێشک لە سەر هەست کردنی گەرما کاریگەری هەیە. ئەم بارودۆخە بە نێوی جەڵتەی مێشکی ناوەندی ناوی لێدەبرێت و چارەسەری ئەم نەخۆشیە ئەستەمە.

فەلەج: بە هۆی شێوەی کاری مێشک بۆ ڕێنوێنی جووڵان، جەڵتەی مێشک لە بەشی ڕاستی مێشک، کاریگەری دەخاتە سەر بەشی چەپ و بە پێچەوانە. ئەو کەسانەی کە تووشی جەڵتەی مێشک بوون ڕەنگە نەتوانن لە ماسوولکەکانی دەموو چاو کەڵک وەرگرن یان باسکی خۆیان لە یەک لاوە بجوڵێنن.

ڕەنگە پاش جەڵتەی مێشک لە ڕێگای تەوان بەخشین بکرێت کارکردی جووڵانەوەیی، وتاری یان تواناییەکانی بەلع کە لە دەس چووگە، بە دەست بێرینەوە. بەڵام بە دەست هاوردنی ئەم توانایانە کاتی زۆری دەوێت

جەڵتەی مێشک چۆن چارەسەر دەکرێت؟

چارەسەری جەڵتەی مێشک بە هۆکارگەلێکی زۆرەوە پێوەندی هەیە. ئەم هۆکارانە بریتین لە جۆر و دەوامی ئەم هۆکارانە. هەرچی زووتر بە شوێن چارەسەریەوە بن،  ئەگەری چاک بوونە لەسەرترە.

TIA

چارەسەی TIA ئەو دەرمانانەیە کە بە بەرگری لە جەڵتەی مێشک لە داهاتوودا کۆمەک دەکات. ئەم دەرمانانە بریتین لە دەرمانی دژی پلاکێت و دژی خوێنمەیین.

دەرمانی دژە پلاکێت ئەگەری لکیانی بەشەکانی خوێن بە نێوی پلاکێت دێرنە خوارەوە. ئاسپرین و کلۆپیدوگرل( پلاویکس) دەرمانی دژە پلاکێتن.

دەرمانەکانی بەرگری لە خوێنمەیین دەرمانهایەکن کە جەم بوونی پرۆتئینگەلێک کە دەبنە هۆی خوێنمەیین، کەم دەکەنەوە. چەن جۆر لەم دەرمانانە هەیە، لەوانە دەکرێ بە وارفاین( کۆمادین) و دابیگاتران( پراداکسا) ئاماژە بکەین.

پزیشک بڕێ کات نەشتەرگەریەک بە نێوی ئاندارتێرێکتۆمی بە باش دەزانێت. ئەم نەشتەرگەریە جەم بوونی پلاک لە خوێنبەری کاروتیدی مل کە هۆکاری سەرەکی جەڵتەی دڵە لە ناو دەبات.

 

جەڵتەی مێشکی ئیسمیک:

چارەسەری جەڵتەی مێشکی ئیسمیک بە سەردانی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە و پێشینەی پزیشکی پێوەندی هەیە. ئەگەر لە ماوەی سێ کاتژمێردا بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە کارێک بکەن، پزیشک دەرمانێک بە نێوی چالاک کەری پلاسمینوژن خانە( tPA) دەنووسێت. ئەم دەرمانە بە وەشاندن لە ڕێگای lv دەبێتە هۆی تێکچوونی خوێنمەیین. بەڵام بە هۆی مەترسی خوێنڕێژی هەموو کەسێک ناتوانێت tPA وەرگرێت. پزیشک دەبێت پێش نووسینی tPA پێشینەی پزیشکی نەخۆش بە سرنجەوە لە بەرچاو بگرێت.

دوکتۆرەکان دەتوانن بە بەکارهێنانی شێوەهایەک، خوێنی مەییگ لە ناو ببەن یان دەرمانی جگێ کەرەوەی خوێنی مەییگ بگێننە مێشک.

 

جەڵتەی هێمۆراژیک:

چارەسەری جەڵتەی مێشکی هێمۆراژیک بریتیە لەو کارانەی کە بە مەبەستی پێشگری کردن لە خوێنڕێژی لە نێو مێشک و کەم کردنەوەی لێکەوتە پێوەندی دارەکان بەو جۆرە جەڵتەوە. لێکەوتەی  ئەم شتە دەتوانێ چوونەسەرەوەی فشار نێو کەلەی سەر بێت. شێوەکانی نەشتەرگەی بریتین لە، نەشتەرگەری و کەڵاف پێچاندنی نێو دەمار. ئەمانە بە مەبەستی پێشگری لە خوێنڕێژی زۆرتری دەماری خوێن درووست کراون.

ڕەنگە دەرمانگەلێک بۆ کەم کردنەوەی فشاری نێو کەلەی سەر بە ئێوە بدرێت. هەروەها بۆ بردنە سەرەوەی بەشەکانی زنجیرەی خوێنمەیین بە مەبەستی کونتڕۆڵی خوێنڕێژی، ڕەنگە پێویستتان بە هناردنی خوێن ببێت.

 

بەراوردی هەر جۆرە جەڵتەیەکی مێشک چییە؟

بە شێوەی گشتی یەک لە سێی ئەو کەسانەی کە تووشی TIA دەبن، لە ماوەی یەک ساڵدا تووشی جەڵتەی مێشکی ئیسمیکی تەواو دەبن. شێوەی چارەسەری باش‌ ئەگەری تووش بوون بەم شتە کەم دەکاتەوە.

ئەگەر کەسێک تووشی جەڵتە هاتبێت، مەترسی تووش بوونی دیسانەوەی دەچێتە سەرەوە. بە بڕوایەک دەڵێن یەک لە چواری ئەو کەسانەی کە تووشی جەڵتە بوون، لە ماوەی پێنج ساڵدا تووشی کێشەی دیکە دەبن.

 

ئاڵ و گۆڕهایەکی زۆر لە شێوەی ژیاندا هەیە کە دەتوانن بۆ کەم کردنەوەی مەترسی جەڵتەی مێشک یان دەرکەوتنی دیسانەوەی جەڵتە، بە کاریان بێنن، لەوانەیە:

زۆر کردنی چالاکی جەستەیی.

پلانی خواردنی شیاو بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە کێشی شیاو بە پێی بەژن و جەستە.

نەخواردنی زۆری ئەلکول و سنووردار کردنی بۆ یەک جار لە ڕۆژدا بۆ ئافرەتان و یەک یان دوو جار لە ڕۆژدا بۆ پیاوان.

نەخواردنی دەرمانگەلی نایاسایی کە دەبنە هۆی تووش بوون بە جەڵتەی مێشک، وەکوو کوکائین و  ئامفتامین.

خواردنی دەرمانگەلێک کە بۆ هاوردنە خوارەوەی فشار خوێن و کونتڕۆڵی قەنی خوێن نووسراون.

ئەگەر تووشی ئاپێنە خەون بۆ کەم کردنەوەی پێداویستیەکانی دڵ، ماسکی فشار هەوای ئەرێنی بەردەوام بە کار بێنن.

لەگەڵ دوکتۆر لە بارەی شێوەهایەک کە دەبنە هۆی کەم کردنەوەی جەڵتە قسە بکەن.

 

قسەی کۆتایی:

لە بارەی جۆرەکانی جەڵتە و شێوەی چارەسەری هەر کام لە وان دەقتان خوێند. هەر لەم بارەوە و بۆ زانیاری زۆرتر لە بارەی جەڵتە مێشک یان چارەسەری جەڵتە لە ژێر چاودێری پزیشک دا، دەتوانن لە ماڵپەڕی دەرمانکەدە بە شێوەی ئۆنلاین نەوبەت وەرگرن و لەگەڵ پزیشک دا لە پەیوەندی بن

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام